فڕینی هەست
frini_hast – بووکی ئێوارە،خالید ڕەشید
بەرامەی پاش بارانی کەم، لە لاملی جوانت ئەدەم
ئەتکەم بە بووکی ئێوارە و زەردەپەڕت لەبەر ئەکەم
شەو جێی شێعرت بۆ ڕا دەخەم، تریفەی مانگت پیا دەدەم
ئەستێرە بۆت بجریوێنێ، فریشتەی خەو بتنوێنێ
نەرمە با ،شەپۆلی قژت بەسەر ڕووتا ببا و بێنێ
خۆشەویستیم بێتە خەوت و سپێدە بەئاگات بێنێ
ئەگەر ئەم دنیا گوڵێک بێ، تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی
هەر کەسێکیش تۆی خۆش ناوێ دیارە ڕقی لە خۆیەتی
#خالید_ڕەشید
@frini_hast

وەسیەتی مەجنوونە: هەر کەس دەردی دنیا عارە بۆی
خۆ بکا وەک من بە دەردی عیشقی یارێ موبتەلا
#مەحوی
@frini_hast
خۆ بکا وەک من بە دەردی عیشقی یارێ موبتەلا
#مەحوی
@frini_hast
فڕینی هەست
frini_hast – یاوەران مەسێم ،شارام نازری و کەیخوسرۆ پوورنەزەری
خالی ژە خۆدی ، مەملوو ژە دووسێم
بەیانیت باش بەفری ھاوڕێ
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
خەمێکی سپی
نیوەڕۆت باش نمەی بارانی غەریبی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
خەمێکی تەڕ
ئێوارەت باش "با"ی بێ داڵدە
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
خەمێکی تیژ
شەو باش باڵندەی تاریکی
بۆ تەنیاییم چیت ھێناوە؟
خەونێ، نەبەفری تیا ئەنوێ و نە باران و نە"با" و نە تەنیایی و
نە چاوەکانی شاعیرێ...
#شێرکۆ_بێکەس

موحەققەق هەر کەسێ مەسلەکیە حەقق و حەققییە مەنزوور
سولووکی چوونە سەر دارە، تەریقەی
پیریە مەنسوور
#مەحوی
@frini_hast
سولووکی چوونە سەر دارە، تەریقەی
پیریە مەنسوور
#مەحوی
@frini_hast
دەڕۆم، دەڕۆم،
دەڕۆم بەرەو سنووری ئارەزوو
چ دڵڕفێنە، خەمڕەوێنە، شەوڕمێنە
کۆشکی جوانی ئارەزوو
لە دەشتی پان و بەربەرینیا،
نە خەم هەیە،
نە تەم هەیە،
نە سەخڵەتی و ستەم هەیە
لە هەرچی بەرقەد و نواڵەیە،
هەمووی زەمەندی لالەیە،
لە بەزمی سانەوەی دڵان،
شەڕابی پێکەنین لە نێو پیاڵەیە…
#هاوار
#عەلی_حەسەنیانی
@frini_hast
دەڕۆم بەرەو سنووری ئارەزوو
چ دڵڕفێنە، خەمڕەوێنە، شەوڕمێنە
کۆشکی جوانی ئارەزوو
لە دەشتی پان و بەربەرینیا،
نە خەم هەیە،
نە تەم هەیە،
نە سەخڵەتی و ستەم هەیە
لە هەرچی بەرقەد و نواڵەیە،
هەمووی زەمەندی لالەیە،
لە بەزمی سانەوەی دڵان،
شەڕابی پێکەنین لە نێو پیاڵەیە…
#هاوار
#عەلی_حەسەنیانی
@frini_hast
ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێت
ڕۆ جەهانی زوانوو ئەڎایی پیروز بۆ
ڕووژ جهانی زوان داڵگی پیرووز بوود
Roja Cîhanî ya Zimanê Dayikê
pîroz be
@frini_hast
ڕۆ جەهانی زوانوو ئەڎایی پیروز بۆ
ڕووژ جهانی زوان داڵگی پیرووز بوود
Roja Cîhanî ya Zimanê Dayikê
pîroz be
@frini_hast
موغەننی! سازێ .. موغەننی! سازێ ..
نە ڕووی ئیلتیفات دەس دەر نە سازێ ..
نەی بەزم و ئاهەنگ بەرز کەر ئاوازێ
جە نەزم حیجاز بکەر ئاغازێ
دڵەی غەمبارم خەیلێوەن خجڵ
تەئسیر دەنگت ئەسەر کۆ نە دڵ
فیدات بام ساقی ها زومرەی عوششاق
داریم ئیحتیاج پەی تەکلیف شاق
#فەقێ_قادری_هەمەوەند
@frini_hast
نە ڕووی ئیلتیفات دەس دەر نە سازێ ..
نەی بەزم و ئاهەنگ بەرز کەر ئاوازێ
جە نەزم حیجاز بکەر ئاغازێ
دڵەی غەمبارم خەیلێوەن خجڵ
تەئسیر دەنگت ئەسەر کۆ نە دڵ
فیدات بام ساقی ها زومرەی عوششاق
داریم ئیحتیاج پەی تەکلیف شاق
#فەقێ_قادری_هەمەوەند
@frini_hast
کەسێ تەشبیهی باڵای تۆ بە سەروی نەونەمامی کرد
زمانی لازمە ببڕن بڵێن تەرکی کەلامی کرد
لە بەردەم کەعبەیا گەر مەنعە، سەییادیی لەبەر چی بوو
لەبەر میحرابی ئەبرۆتا دوو چاوت قەتڵوعامی کرد
بە مەدحی ڕووی و مووی و قامەتی ڕێکت زمان لاڵە
ئەگەر چی دڵ بەپەنهانی خەیاڵێکی تەمامی کرد
#زێوەر

مرۆڤ لە ژیانیدا کاری جۆراوجۆر دەکات، توشی کێشە و شەڕی کەسی، یان کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبێت
ڕەنگە ئەو شەڕانە بکات یان نەیکات.
بەڵام شەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤ لەگەڵ خۆیەتی، شەڕی ئەوەی تا سەر وەک ئینسان بمێنێتەوە.
#ڕەفیق_سابیر
@frini_hast
ڕەنگە ئەو شەڕانە بکات یان نەیکات.
بەڵام شەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤ لەگەڵ خۆیەتی، شەڕی ئەوەی تا سەر وەک ئینسان بمێنێتەوە.
#ڕەفیق_سابیر
@frini_hast