Telegram Web
فڕینی هەست
@frini_hast – بەو دەرمانم بکە گێشت کەس، خەشایار ڕەشیدی و دونیا کەماڵی
کانی سەردەی گەوراجوو
وەفراو لە شاخ شاهوو
بەرزی چۊ نەی داڵاهوو
بەو دەرمانم بکە گێشت کەس
بەو تیمارم بکە لەیلی

م ئیڵاخم تو سووەیلی
م پڕ شەوقم تو کەم مەیلی
ئاخم لەیلی داخم لەیلی
بەو دەرمانم بکە گێشت کەس
بەو تیمارم بکە لەیلی

پاییز هاتیە وە قینەوە
بوو نایەوە پەرچینەوە
تو وەی زوڵف چین چینەوە
بەو دەرمانم بکە گێشت کەس
بەو تیمارم بکە لەیلی

پاییز وەو دەرد و داخەوە
بوو نایە وە ئیڵاخەوە
بەر نەیشتیە وە باخەوە
بەو دەرمانم بکە گێشت کەس
بەو تیمارم بکە لەیلی

#سەعید_عێبادەتیان
@frini_hast
ئەم دڵەی وەک بت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێک ئاڵاوەکەت

گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت

#ئەحمەد_هەردی
@frini_hast
نەفەس سەمتوورە، سینەم ساز و دڵ نەی
حیکایەت خوانی دووریی تۆن پەیاپەی

بە زیکری تۆ وەکوو سۆفی هەمیشە
مەقاماتی “فنا في اللّه” ئەکەم تەی

چ شیرینە لەگەڵ شەهدی حزوورا
لە تۆ خەندە و لە من ئاوازی ئۆخەی

#ناری
@frini_hast
دوژمنە چەرخی فەلەک، بۆ پیاوی ساحیب عەقڵ و هۆش
ڕووی کەرەم دایم لە هەرزە و شێت و بێ تەمکین ئەکا

سەیری کەن عاشق کە چەن شێتە ئومێدی مەرحەمەت
لەو نیگارەی، دڵفەریبەی، زاڵمەی بێ دین ئەکا

#ئەحمەد_موختار_جاف
@frini_hast
قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن

هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن
خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن

کۆن کوشتێ و باردێی گوڵ جەمینانەن
هەی سەر، هەی ئەڕواح دڵ خەمینانەن

هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
هەریەک قوربانیی وەفادارێوەن

#مەولەوی
@frini_hast
هەموو دێن و لە ئەحواڵم ئەپرسن
دڵ و گیانم دە تۆش یەکجار بپرسە

#بابا_تاهیر
@frini_hast
شارام نازری، کوردستان گەر تۆ نەبی
@frini_hast
ئەی وتەن گەر تۆ نەبی، گیان و ژینم بۆ چییە!
دیمەنی جوانی تۆم بێت، پادشاهیم بۆ چییە!

کوردستان گەر تۆ نەبی، تەیرەکەم بێ‌ئاسمان


#شارام_نازری
@frini_hast
Forwarded from ڕاگەیاندنی ناوەندی ڤەژین
⭕️کۆرسەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ وەرزی هاوینی ٢٧٢۵
بەشی منداڵان

زمانی کوردی بۆ منداڵان

٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩
٠٩٣٩٢٨٩٢٨٠۵
مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
Forwarded from ڕاگەیاندنی ناوەندی ڤەژین
⭕️کۆرسەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ وەرزی هاوینی ٢٧٢۵
بەشی منداڵان

فەلسەفە بۆ منداڵان

٠٨٧٣٤۵٤٧۵١٩
٠٩٣٩٢٨٩٢٨٠۵
مەریوان، باخپارک، بنکەی سەرەکیی ناوەندی ڤەژین
گوتم: «کەوابوو، ئاشنا!
بەشی ئێمە لەنێو چوونە»

گوتی: «نا،نا، دوور بنواڕە...
دوور بنواڕە...ئاسۆ ڕوونە...»

#هێمن
@frini_hast
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
سـەر و سـامـانـمـت پـرسی مـەپـرسە!
سەری تۆ خۆش نە سەر ماوە، نە سامان.

#مەحوی
@frini_hast
من زۆر لە غەریبی دەترسم
وەرە با باوەشت بکەم بە نیشتمان...

#جەلال_مەلەکشا
@frini_hast
ماچی دەمەکەی دامێ کە دامێ سەر و ماڵم
بنواڕە چ سەییادە، چ جەللادە بە حاڵم!

عاشق دەڵێ نابێ کە بدا خۆی لە داوم
زوڵفم کە هەموو داوە، هەموو دانەیە خاڵم

بۆ تۆزی ڕەهت دیدە سەقا و موژە جاڕووب
ترسام کە لە پێت چێت دەمێ جێت بماڵم

باری غەمی جان ئەبرووەتی تیر و کەمان کرد
یەعنی قەدەکەی ئەلفی منە ئێستە کە دالم

دەستم مەخە سەر، تا قەدەمم سووتووە، چاوم!
یاخۆ بە شیفا هاتووی؟ چەندێکە ئەناڵم

ڕەنگینە بە خوێناوی دەروونی، دڵی نالی
بنواڕە دەڵێ خۆ خەنەیە پەنجەیی ئاڵم

#نالی
@frini_hast
کیف احبک بلا الم و کیف لااحبک بلا ندم؟
Audio
هەموو دێن و لە ئەحواڵم ئەپرسن
دڵ و گیانم دە تۆش یەکجار بپرسە

#عەدنان_کەریم
@frini_hast
فڕینی هەست
هەموو دێن و لە ئەحواڵم ئەپرسن دڵ و گیانم دە تۆش یەکجار بپرسە #عەدنان_کەریم @frini_hast
حاڵی دەردی منی غەمبار بپرسە
ناڵەی شەوی گیانی بیمار بپرسە
هەموو دێن و لە ئەحواڵم ئەپرسن
دڵ و گیانم دە تۆش یەکجار بپرسە

لە جوانی تۆ ڕواوە گوڵ لە گوڵزار
باڵای ڕێکت تازە بەرهەم ئەدا دیار
لە تاوی ڕوومەتی وێنەی گوڵی تۆ
بولبول ئاسا ئەناڵێنم ئەکەم زار

دڵم بێ تۆ پەرێشانە شێواوە
کە ڕووی تۆم دی خەمم پەرش و بڵاوە
ئەگەر دەردی دڵم بەش کەم ئەزانی
دڵی بێ دەرد لە دنیادا نەماوە

تاڵ تاڵ پەرچەم بەسەر ڕووتا بڵاوە
گوڵ و ڕیحانە و سومبول تێکەڵاوە
بەسەر ڕووتا پەرێشانە دوو زوڵفت
بەهەر تاڵێک دڵێک هەڵواسراوە

#بابا_تاهیر

@frini_hast
Forwarded from فڕینی هەست
سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و، ئەمێستاش
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!

#نالی
@frini_hast
کە تۆی قیبله دەمت سا بێنە قوربان
ژیریی دەستکرد
قوربان
هۆنراوە: نالی
دەنگ: ژیریی دەستکرد

کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە، قوربان!
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە، قوربان!

وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حەناییی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان!

شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەر بێنە، قوربان!

لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە، قوربان!

فوتووری چاوەکانت نانوێنی
بە "نالی" فیتنە بەس بنوێنە، قوربان!

"نالی"

قیبلە = ڕووگە
قوبله = ماچ
2025/07/03 09:54:30
Back to Top
HTML Embed Code: