Audio
بێ تۆ
قەڵەم، دەس لە نووسینت بەرنادا
پەنجەرە
دڵتەنگ ئەڕوانێ بۆت
ئایەتەکانی قورئانیشم ڕاسپارد لێت
بێ تۆ لە تۆبەکارێک ئەچم
تۆبەم و شکاندوەلێت و
بە هاتنت کەسێکی ترم ...
ئەگەر بێیت
موسڵمانی تەرێقەتی تۆم و
نەشتەرگەری بۆ شێعرو بۆ ژیانم ئەکەم
بۆ تەنیاییم
ئەمجار ئەینووسمه
باڵای غەریبم...
ئیتر من تەنیا نیم...
وەک ژانەسک گرتمت
عەشقت دای بەبندەسما
نەمزانی
لە کۆڵانەکانی دڵمدا
چۆڵترین بنارت هەڵبژاردوە بۆ
دیدارو
من لە شلووقاییا تەمایەرتم...
نەخۆشتم و
دکتۆر
شەربەتی هاتنتی بۆ نووسیوم
ئەشێ مەعنای ژیان لە مردندا
بێت
تا مەعنای هاتنەوەت ژیانێکی تر بێت بۆم...
ئازیز گیان ئەمانە ئەبن
بەڕاستی ئەگەر گوڵەبێتۆ لەکانی...
بێ دەستەکانت ژیانم
تووشی ژێر پەنجەی چاوەڕوانیەو
عیشوەی تۆ داری لە دەس
من داخست ...
تا ئابڕوم بچێ
لە سەر دیوارە درز براوەکەی گەڕەک
نووسیم بۆت
بە شەرەفم خۆشم ئەوێی
بەڵام تۆ ئاوڕیشت نەدایەوە...!
ئایدا...
خۆڵەمێش
قەڵەم، دەس لە نووسینت بەرنادا
پەنجەرە
دڵتەنگ ئەڕوانێ بۆت
ئایەتەکانی قورئانیشم ڕاسپارد لێت
بێ تۆ لە تۆبەکارێک ئەچم
تۆبەم و شکاندوەلێت و
بە هاتنت کەسێکی ترم ...
ئەگەر بێیت
موسڵمانی تەرێقەتی تۆم و
نەشتەرگەری بۆ شێعرو بۆ ژیانم ئەکەم
بۆ تەنیاییم
ئەمجار ئەینووسمه
باڵای غەریبم...
ئیتر من تەنیا نیم...
وەک ژانەسک گرتمت
عەشقت دای بەبندەسما
نەمزانی
لە کۆڵانەکانی دڵمدا
چۆڵترین بنارت هەڵبژاردوە بۆ
دیدارو
من لە شلووقاییا تەمایەرتم...
نەخۆشتم و
دکتۆر
شەربەتی هاتنتی بۆ نووسیوم
ئەشێ مەعنای ژیان لە مردندا
بێت
تا مەعنای هاتنەوەت ژیانێکی تر بێت بۆم...
ئازیز گیان ئەمانە ئەبن
بەڕاستی ئەگەر گوڵەبێتۆ لەکانی...
بێ دەستەکانت ژیانم
تووشی ژێر پەنجەی چاوەڕوانیەو
عیشوەی تۆ داری لە دەس
من داخست ...
تا ئابڕوم بچێ
لە سەر دیوارە درز براوەکەی گەڕەک
نووسیم بۆت
بە شەرەفم خۆشم ئەوێی
بەڵام تۆ ئاوڕیشت نەدایەوە...!
ئایدا...
خۆڵەمێش
Audio
خەم مەخۆ یەسنا
دووری کاکۆڵی چاوەڕوانیم تێک نادات
پەردەکە لادە و بڕوانە چۆن
یادگاریەکانم لەسەر دیوارەکانی ئێوارە پاک دەبنەوە
کە تۆم بەجێهێشت
لەسەر دیوارە کاگڵییەکەی گەڕەک نووسیم
-کۆڵانی ئێمە،کۆڵانی خەون و گۆرانیە-
نازانم ئێستا دڵە هەنارییەکەت
بە دەنگی کام گۆرانیبێژی سەرخۆش دەگوشرێ
دڵی من وەک هەناری ئاخری پاییز
بە گریانی منداڵێکی لاسار شەق دەبات...
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ئایدا...
🍂
@Nigakant
دووری کاکۆڵی چاوەڕوانیم تێک نادات
پەردەکە لادە و بڕوانە چۆن
یادگاریەکانم لەسەر دیوارەکانی ئێوارە پاک دەبنەوە
کە تۆم بەجێهێشت
لەسەر دیوارە کاگڵییەکەی گەڕەک نووسیم
-کۆڵانی ئێمە،کۆڵانی خەون و گۆرانیە-
نازانم ئێستا دڵە هەنارییەکەت
بە دەنگی کام گۆرانیبێژی سەرخۆش دەگوشرێ
دڵی من وەک هەناری ئاخری پاییز
بە گریانی منداڵێکی لاسار شەق دەبات...
#فەرەیدوون_ئەرشەدی
#ئایدا...
🍂
@Nigakant
Forwarded from نیگاکانت (Xolemêş)
بەیانیت باش گوڵی من
شاجوانەکەی دڵی من
کەئەتبینم بەیانیان
ئارامی ئەدەی بەگیان
گیان چیه پێشکەشت بێ
فیدای چاوی ڕەشت بێ
بەیانیت باش ئەزیزم
بێ تۆ هەمیشه زیزم
کە ناتبینم دڵتەنگم
کز و مات و بێ ڕەنگم
گیانم نەزری گیانت بێ
قـــــۆربانی چاوانت بێ
#بینێرە_بۆی
شاجوانەکەی دڵی من
کەئەتبینم بەیانیان
ئارامی ئەدەی بەگیان
گیان چیه پێشکەشت بێ
فیدای چاوی ڕەشت بێ
بەیانیت باش ئەزیزم
بێ تۆ هەمیشه زیزم
کە ناتبینم دڵتەنگم
کز و مات و بێ ڕەنگم
گیانم نەزری گیانت بێ
قـــــۆربانی چاوانت بێ
#بینێرە_بۆی
Audio
دەردی دووری زۆر گرانە، دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا، چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن، ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن، قەتڵی مەزڵوومان بەسە
مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵە و زولفی خاو
گیری بەندیخانە تا کەی؟ بەندی بێ ئامان بەسە
هەرچی بووم بردی بە تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما، تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە، گەر تاوان بەسە
ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسـری تازەدا
شێت و سەرگەردانی تۆم، حەیرانی تۆم، حیرمان بەسە
گەنجی عیشقت پڕ بە وێرانەی دڵە و من پێم کەمە
تا زیاد بێ چاوەڕێی دیشم، مەڵێ ئیحسان بەسە
گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لەلات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان، بەسە
ئاورت بەردا دڵ و گیانی "حەقیقی"، چاوەکەم
دەردی بێ دەرمانە عیشقت، دەردی بێ دەرمان بەسە
مامۆستا: #حەقیقی
#ئایدا
🍂Xolemêş
@Nigakant
دڵ وەکوو پەروانە سووتا، چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن، ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن، قەتڵی مەزڵوومان بەسە
مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵە و زولفی خاو
گیری بەندیخانە تا کەی؟ بەندی بێ ئامان بەسە
هەرچی بووم بردی بە تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما، تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە، گەر تاوان بەسە
ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسـری تازەدا
شێت و سەرگەردانی تۆم، حەیرانی تۆم، حیرمان بەسە
گەنجی عیشقت پڕ بە وێرانەی دڵە و من پێم کەمە
تا زیاد بێ چاوەڕێی دیشم، مەڵێ ئیحسان بەسە
گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لەلات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان، بەسە
ئاورت بەردا دڵ و گیانی "حەقیقی"، چاوەکەم
دەردی بێ دەرمانە عیشقت، دەردی بێ دەرمان بەسە
مامۆستا: #حەقیقی
#ئایدا
🍂Xolemêş
@Nigakant
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
تامەزرۆ بووین و دەگریاین، مانگەو مانگ بۆنی گۆشتمان دەکرد.. دەماندی، ئێستا ئەوسا نییه، ئەمێستا شەرم دامدەگرێ که بۆ چێشت و بۆنی گۆشتی ئێوەمانان گریاوم، سەر کز ناکەم، ئامادەم گۆشتی نێو هەناوی خۆم بخۆم..
ئای که گێلیت.. نازانی برسیەتی چ مامۆستایەکی مەزن و دڵڕەقە.. فێری زۆر شتی کردم....
"گوڵی ڕەش"
شێرزاد حەسەن
ئای که گێلیت.. نازانی برسیەتی چ مامۆستایەکی مەزن و دڵڕەقە.. فێری زۆر شتی کردم....
"گوڵی ڕەش"
شێرزاد حەسەن
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە تاوێ ڕامنەبواردبایە بێ یار
خۆزگە پیری، کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم.💚
-هێمن موکریانی
خۆزگە تاوێ ڕامنەبواردبایە بێ یار
خۆزگە پیری، کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم.💚
-هێمن موکریانی
leyla ferîqî
𝒕.𝒎𝒆/𝒓𝒐𝒔𝒉𝒕𝒐𝒂𝒌𝒂𝒎
لەیگەڕێ با دڵم بگری
ژیری مەکەوە بە لایەلایە
لەیگەڕی با شەو درێژ بێت
ڕۆژی ئێمە هەر هەڵ نا....
@Nigakant
-
ژیری مەکەوە بە لایەلایە
لەیگەڕی با شەو درێژ بێت
ڕۆژی ئێمە هەر هەڵ نا....
@Nigakant
-
Audio
حەوت ساڵە
من هەر دەگەڕێم ، هەر سەیرەکەم
کانییەکم نەدۆزییەوە جوانتر لە تۆ
چاوم بە پرشنگێک نەکەوت
بچێتەوە سەر قژی تۆ ….
حەوت ساڵە تۆ ئاوازێکی
پڕ لە نۆتە و کلیلی جوان
حەوت ساڵە تۆ فێرم دەکەی
ئاڵەنگاری هەموو سەختییەکانی ژیان ….
حەوت ساڵە تۆ ئەڤینێکی
خۆشەویستیت لێوە فێربووم
شاژنی ڕاستی و خەیاڵم
من بە عەشقی تۆ گەورەبووم ….
#نەوژین_سۆران
#ئایدا...
🍂
🍂
🍂
@Nigakant
من هەر دەگەڕێم ، هەر سەیرەکەم
کانییەکم نەدۆزییەوە جوانتر لە تۆ
چاوم بە پرشنگێک نەکەوت
بچێتەوە سەر قژی تۆ ….
حەوت ساڵە تۆ ئاوازێکی
پڕ لە نۆتە و کلیلی جوان
حەوت ساڵە تۆ فێرم دەکەی
ئاڵەنگاری هەموو سەختییەکانی ژیان ….
حەوت ساڵە تۆ ئەڤینێکی
خۆشەویستیت لێوە فێربووم
شاژنی ڕاستی و خەیاڵم
من بە عەشقی تۆ گەورەبووم ….
#نەوژین_سۆران
#ئایدا...
🍂
🍂
🍂
@Nigakant
Audio
بادە
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە ،وەرە سا بادە بگێرە
تا تۆ بی و مەی بێ من و دڵ لێرە خەمۆشین
هەردوو بە تەماتین، وەرە مەی لێرە بنۆشین
تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێنە سەرینم
ویستوومە كە تەنیا بم و لەم سوچە بمێنم
دیسانەوە ئەم باری خەمە كەوتووە شوێنم
دەستی خەمەكەم بگرە لە مەیخانە بەدەر كە
ڕێگای مەدە ئێرە وەرە لەو مەستە حەزەر كە
نا نا لێی گەڕێ تاکو بمێنێتەوە گیانە
ئەم كۆترە وەیلانە دڵی گرتووە لانە
بۆمەی نیە، ساقی، كە پەنا دێنمە ئێرە
هەر كەس بە شەرابێ خەمی جانانەیێ تێرە
من هەمدەمی بادەم، كە خەمی سینە بە با دەم
دەستم گرە گیانە وەرە بسپێرە بە بادەم
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە درەنگە وەرە سا بادە بگێڕە
ملوانکەی شین، مامۆستا شەریف
🍂ئایدا
خۆڵەمێش
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە، درەنگە ،وەرە سا بادە بگێرە
تا تۆ بی و مەی بێ من و دڵ لێرە خەمۆشین
هەردوو بە تەماتین، وەرە مەی لێرە بنۆشین
تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێنە سەرینم
ویستوومە كە تەنیا بم و لەم سوچە بمێنم
دیسانەوە ئەم باری خەمە كەوتووە شوێنم
دەستی خەمەكەم بگرە لە مەیخانە بەدەر كە
ڕێگای مەدە ئێرە وەرە لەو مەستە حەزەر كە
نا نا لێی گەڕێ تاکو بمێنێتەوە گیانە
ئەم كۆترە وەیلانە دڵی گرتووە لانە
بۆمەی نیە، ساقی، كە پەنا دێنمە ئێرە
هەر كەس بە شەرابێ خەمی جانانەیێ تێرە
من هەمدەمی بادەم، كە خەمی سینە بە با دەم
دەستم گرە گیانە وەرە بسپێرە بە بادەم
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە درەنگە وەرە سا بادە بگێڕە
ملوانکەی شین، مامۆستا شەریف
🍂ئایدا
خۆڵەمێش
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
من ئاخێکی دووکەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم،
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم،
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و
هەر جێ ماوم..!
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
هەڵمی ناخێکی خنکاوم،
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم،
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و
هەر جێ ماوم..!
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
دەبێ مەمنوونی سنوور بین یەسنا !
گەر سنوور نەبوایە
نامەکان ئەوەندە مەزن و
ئەوەندەش دڵڕفێن نەدەبوون .
گەر سنوور نەبوایە
دڵەکان ئەوەندە ناسک و عاشق و بێقەرار نەدەبوون .
گەر دەتوانی بە ڕێگای ئەم خۆرنشینەدا
نامەیەک بنێرە
بەشکوو سەبووریم بدات و
دڵم لە تەک ژیاندا ئاشت بکاتەوە
بەشکوو بەم کووچە چۆڵانە ئاشنام بکات و
لە بەر بارانی خەیاڵدا ڕامبگرێ و
بۆنی ئەگریجە باران لێدراوەکەتم بیر بێنێتەوە !
فەریدوون ئەرشەدی
نامەکانی غوربەت
گەر سنوور نەبوایە
نامەکان ئەوەندە مەزن و
ئەوەندەش دڵڕفێن نەدەبوون .
گەر سنوور نەبوایە
دڵەکان ئەوەندە ناسک و عاشق و بێقەرار نەدەبوون .
گەر دەتوانی بە ڕێگای ئەم خۆرنشینەدا
نامەیەک بنێرە
بەشکوو سەبووریم بدات و
دڵم لە تەک ژیاندا ئاشت بکاتەوە
بەشکوو بەم کووچە چۆڵانە ئاشنام بکات و
لە بەر بارانی خەیاڵدا ڕامبگرێ و
بۆنی ئەگریجە باران لێدراوەکەتم بیر بێنێتەوە !
فەریدوون ئەرشەدی
نامەکانی غوربەت
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
لەبەر پەنجەرە مەوەستە گیانەکەم!
تاریکی کراسەکەت ڕەش دەکات
ئاگات لە زارت بێ
با، ناکاو هەڵدەکات
پەیڤ سووکە، با دەیبات
بۆ ئاسمان مەڕوانە گیانەکەم!
لەمێژە مانگ لە نێو هەورێکی دێوجامە ئاسایی ئەسیرە!
شەوە شەو گیانەکەم!
چرایەک بهێنە
بگەڕێین، با بزانین ،
ئەوشەو چەند ئەستێرەی چاوگەشیان لە خاکدا چاندووە!
مەیژە ڕەش بۆ دونیا دەڕوانێ !
من دووپشک گەستوومی
ئازارم چێشتووە
دەزانم چزی مار چلۆنە
بە ژاری پیرانم کردووە!
بڕوانە، سەرانسەر پەیکەرم، جێی زامە!
بلۆقی مەچەکم...
جێی کەڵبەی کەلەبچە و
تەوێڵی پڕچینم
شوێن هێڵی گاسنی زەمانە!
مەیژە ڕەش بۆ دونیا ئەڕوانێ!
جەلال مەلەکشا
خۆڵەمێش🍂
تاریکی کراسەکەت ڕەش دەکات
ئاگات لە زارت بێ
با، ناکاو هەڵدەکات
پەیڤ سووکە، با دەیبات
بۆ ئاسمان مەڕوانە گیانەکەم!
لەمێژە مانگ لە نێو هەورێکی دێوجامە ئاسایی ئەسیرە!
شەوە شەو گیانەکەم!
چرایەک بهێنە
بگەڕێین، با بزانین ،
ئەوشەو چەند ئەستێرەی چاوگەشیان لە خاکدا چاندووە!
مەیژە ڕەش بۆ دونیا دەڕوانێ !
من دووپشک گەستوومی
ئازارم چێشتووە
دەزانم چزی مار چلۆنە
بە ژاری پیرانم کردووە!
بڕوانە، سەرانسەر پەیکەرم، جێی زامە!
بلۆقی مەچەکم...
جێی کەڵبەی کەلەبچە و
تەوێڵی پڕچینم
شوێن هێڵی گاسنی زەمانە!
مەیژە ڕەش بۆ دونیا ئەڕوانێ!
جەلال مەلەکشا
خۆڵەمێش🍂
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
⠀
«خاتونەکەم
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی!
بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟
بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی!
گیانەکەم ، تۆ نوسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم،
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە،
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم،
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم.
زۆر دەترسم ،
لە ناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ ،
کامێڕەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ.
زۆر دەترسم ،
گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن ،
شا بسکی تۆش بسوتێنن.
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم،
هەرچیم دیوە ،
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە ،
نایشارمەوە!
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچوک بزانن
خۆشم دەوێی...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان...»
|عبدالڵە پەشێو
#خۆڵەمێش_جارێکی_تر_ناسووتێ
«خاتونەکەم
بیستووتە ئاسمان چەند دوورە؟
من بارتەقای دووری ئاسمان خۆشم دەوێی!
بیستووتە دەریا چەند قووڵە؟
بەقەد قووڵیی گشت دەریاکان خۆشم دەوێی!
گیانەکەم ، تۆ نوسراوێکی
دێڕت بەقەد تاڵی پەرچەم،
من چوار ساڵە دەتخوێنمەوە،
چەند باڵی بیرم لێک دەدەم،
نە تێر دەبم ، نە تێت دەگەم.
زۆر دەترسم ،
لە ناو دێڕی شیعرەکانما شار بتناسێ ،
کامێڕەی چاوی مەرگەوەڕ
وێنەت بگرێ و هەڵیواسێ.
زۆر دەترسم ،
گەر بتناسن ، پەنجەکانم هەڵوەرێنن ،
شا بسکی تۆش بسوتێنن.
بەڵام هێشتا من دەربەست نیم،
هەرچیم دیوە ،
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە ،
نایشارمەوە!
تا چۆک بدا لە دەروونتا دێوی گومان
تا گەورە و بچوک بزانن
خۆشم دەوێی...
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان...»
|عبدالڵە پەشێو
#خۆڵەمێش_جارێکی_تر_ناسووتێ
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
پێمگوتی یەسنا ئاگات لە گوڵی سەر کراسەکەت بێ
نەکا لە ڕۆژگارێ بە چڕنوکی کەسێکی نامەرد هەڵوەرێن...
-فەرەیدوون ئەرشەدی
نەکا لە ڕۆژگارێ بە چڕنوکی کەسێکی نامەرد هەڵوەرێن...
-فەرەیدوون ئەرشەدی
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
پاییز
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد،
من مات، تۆ زیز٫
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە؛ دادم، دادت
هەرگیز، هەرگیز
پاییز! پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدارئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
مامۆستا_گۆران
#خۆڵەمێش
پاییز! پاییز!
بووکی پرچ زەرد،
من مات، تۆ زیز٫
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە؛ دادم، دادت
هەرگیز، هەرگیز
پاییز! پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدارئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!
مامۆستا_گۆران
#خۆڵەمێش