کورد لە نێوان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی و دیپلۆماتیکدا
🔹عوسمان نووری (رێبین)
کوردستان بە هۆی ئەوەی لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەوە کە دەوڵەت میلەتی نوێ لە ناوچەکەدا سەریهەڵدا و نەبوو بە خاوەن ناسنامەیەکی سیاسی و حوقووقی، بەردەوام بیری لە ئاراستەیەکی رزگاریخوازانە، لەپێناوی دەرچوون لە ژێردەستی کردۆەتەوە، ئاراستەیەک کە بەر لەوەی هەڵبژێردراوی مرۆڤی کورد و کۆمەڵگای کوردستان بێت، بەرهەم و ئەنجامی دۆخێکی نەخوازراو و داسەپاوە بەسەریا. بیرکردنەوە لە ئاراستەی رزگاریی و شەڕی مان و نەمان، لە دۆخێکدا کە کەمترین دەرفەت بۆ دپپلۆماسی و سیاسەت کردنی تێدا ڕەخساوە، بەناچار هێڵی شۆڕشگێڕیی و جەنگاوەریی بەهێزتر و بەرچاوتر کردووە. هێڵێک لە سەر بنەمای داتاشینی سۆپێرمان و قارەمان و مرۆڤی کۆڵنەدەر و بەردەوام چەک لەشان و لە سەر پێ، کە زیاتر لەوەی رەهەندێکی سیاسی و دیپلۆماتیکی بێت، خاوەن رەهەندێکی ئایدیۆلۆژیکی و ئایدیالیستیی و بان مرۆییە.
بێ گومان دۆخی کورد و ئەو قەیرانەی تێیدا بووە، پێویستی بە مرۆڤی جەنگاوەرە، و ئەو جەنگاوەرییەش بڕێ جار شکۆ و غوروور دەبەخشێتە ناسنامەی کۆیی و کۆبیری خەڵک،
وەک ئەو خۆڕاگرییەی لە کۆبانی و دژ بە داعش بینیمان و بڕێ جاریش شکان و داڕووخان بەرهەم دەهێنێ، وەک ئەوەی دواتر لە پاش ریفراندۆمی ساڵی 2017ی باشووری کوردستان و لە کەرکووکدا بینیمان. شۆڕشگێڕی چەمکێکە لە نێوان دوو جەمسەری هەڵچوون و داچوون، سەرکەوتن و نوشوستی، باش و جاش، شۆڕشگێڕ و کۆنسێرواتیڤدا
بۆیە لە ئەنجامی بەرگرییەکەی کۆبانیدا مرۆڤی کورد دەگەیەتە تەشقی شانازی و بڕوا بە خۆ بوون و هەموو شکۆمەندییەک لە بزەی سەر لێوانی کچە شەڕڤانێکی ماندوودا دەبینێتەوە و ئەو بزەیە دەبێتە هەوێنێکی خەستی هیوا و دوارۆژێکی رووناک، و بە پێچەانەوە، لە کەوتنی کەرکووکدا دەگاتە خوارترین ئاستی ورد بوون و داڕووخان و کاتێک فرمێسکەکانی پێشمەرگەیەک لە بەرەکانی شەڕی کەرکووکدا دەبینێت، هەموو هیواکانی لەگۆڕ دەنێت و تووشی بێ هیوایی دەبێت.
لەو دوو دۆخەدا بە نیسبەتی دوو ئاراستەی شۆڕشگێری و دیپلۆماسی، لە شکۆ و شانازیدا تەنیا جەنگاوەرییە کە زەق و بەرچاوە و دیوی دیپلۆماتیک نابینرێت، بەڵام لە شکست و نوشوستیدا دیوی جەنگاوەریی لەبار دەچێ و دیوی دیپلۆماتیکیش لە پێناوی قسە و قسەڵۆک و بڕیاری ئەخلاقیی "مامەڵە و خاک فرۆشی"دا بزر دەبێت و ئەوەی بە زەقی دەرئەکەوێت هەمان حوکمی ئەخلاقیی خیانەت و براکوژی و خۆخۆرییە.
ئەوەی لە کۆبانیدا سەرکەوتنی جەنگاوەرانی پێک هێنا بێ گومان بەشێکی خۆڕاگری و رەهەندی شۆڕشگێڕی بوو، بەڵام هەمووی ئەمە نەبوو بەڵکوو دیپلۆماسییەک لە پشتی رووداوەکەوە بوو، کە چ وەکوو YPG و چ وەکوو لایەنی تر، زۆر شتێکی دەستەبەر دەکرد و هەر هیچ نەبێ چەک و لۆجەستیکی شەڕڤانانی لە بەرەی شەڕدا دابین کرد و توانییان سرنجی هەموو جیهان بگوازنەوە بۆ کۆبانی. ئەوەی کەرکووکیش هەروابوو واتە بەر لەوەی داڕووخانی رەهەندی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری بێت شکستی کۆمەڵە هەوڵێکی پەرتەوازەی دیپلۆماتیک بوو و ئەم شکستەش ئەوەی پێوەندیی بە ناوخۆی کوردستان و سیاسەتی کوردییەوە بێت، دیپلۆماسییەکی لاواز بە ئاراستەیەکی حیزبی و تەنانەت خوارتر لە حیزبیش لە ئاستی فەوج و دەستە و لایەنی ناوحیزبیدا بوو.
لە هەر دوو دۆخەکەدا چ سەرکەوتنی کۆبانێ و چ شکستی کەرکووک لایەنی دیپلۆماتێیک کاریگەر بوو، کەچی لە کۆبانیدا کورد زیاتر سەرخۆشی سەرکەوتنێکی شۆڕشگێڕانە بوو بەڵام لە کەرکووکدا بە هۆی شکستەوە، دەرفەتی نمایشی قارەمانانە و شۆڕشگێڕی نەبوو بۆیە لێرەدا مرۆڤی کورد بە دوای هۆکارێکەوە لە دەرەوەی رۆحی شۆڕشگێڕانی سووپێرمانەوە دەگەڕا بۆیە رووی جنێوەکان کرایە لایەن یان لایەنگەلێک کە بێ گومان تەنیا فاکتەری شکست نەبوون. لەبەر ئەوەی شکستی وا نابەسترێتەوە بە دۆخ و کاتێکی دیاریکراو و تایبەتەوە بەڵکوو فاکتەرەکانی ئەتوانێ زۆرتر و تەنانەت زووتر لەوە بێت کە بە زەینیەتێکی شۆڕشگێڕانەی ساکارەوە لێکبدرێتەوە.
بۆیە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری، ئەگەریش بانترین ئاستیشدا بێت، دەبێ پشت ئەستوور بێت بە عەقڵیەتێکی دیپلۆماتیک، بە پێچەوانەش تا هێزی جەنگاوەر و جەنگیت نەبێت کەس گوێت بۆ ناگرێت و دەرفەتی دیپلۆماسیت بۆ ناڕەخسێ. کەوابوو تەواکەری یەکن.
شۆڕشگێڕی دەرکەوتنێکی لۆکاڵە بە دەنگدانەوەی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیشەوە، وەک بەرخۆدانی کۆبانی. بەڵام دیپلۆماسی دەرکەوتنێکە ئەتوانێ لۆکاڵ بێت بەڵام بە هۆی ژیئۆپۆلەتیکەوە کە زلهێزەکانیش کاراکتەری حاشا هەڵنەگری هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەن، لە رووبەرێکی گەورەتر و چارەنووسسازدا خۆی دەنوێنێ.

بەگشتی سیاسەت دیاردەیەکی فرە رەهەندە و کاراکتەرە سەرەکی و لاوەکییەکانی گۆڕەپانی سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کاریگەرییان هەیە. بۆیە نابێ لەبیربکەین باشووری کوردستان بەرهەمی بڕیاری نێودەوڵەتی ناوچەی دژە فڕین و مەداری سی و شەش دەرەجە و رۆژاواش بەرهەمی بەهاری عەرەبی و ململانێی دەوڵەتانی ناوچە و هێزە جیهانییەکان بوو، مەبەستم ئەوە نیە کە رۆڵی کوردی شۆڕشگێڕ بە پێشمەرگە و گەریلاوە لەبەرچاو نەگرم، بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە رۆڵی زلهێزەکان زیاترە و ئەو رۆلەش لە سایکس پیکۆوە تا ئێستە هەر بەردەوامە. بۆیە لەم دۆخە دا ئەوەی چارەنووسسازە رۆڵی دیپلۆماتیک و چۆنیەتی کایەی سیاسی و دیپلۆماتیکی سیاسییەکانی کوردە کە لە دەرەوەی پارادایمە ئایدیۆلۆژێکی و ئەخلاقییەکان و لە سەر بنەمای رێئاڵ پۆلەتیک و لە پێناو بەرژەوەندیی نەتەوەییدا بجووڵێنەوە و بڕیار بدەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@gutariniwe

Forwarded from عکس نگار
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)
مەرجەکانی بەشداری:
1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێکدا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.
- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.
ئیمەیل: [email protected]
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720
🆔 @binkemukrian

Forwarded from 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from پژوهشکده کردستانشناسی | دانشگاه کردستان
🔴 ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
ڕێوڕهسمی پهردهلادان له خهڵاتی قهڵهمی ههژار، ڕۆژی شهممه ٢٤ی سهرماوهزی ١٤٠٣ کاتژمێر ۹:۳۰ له زانکۆی کوردستان بهڕێوه دهچێت. ئهم خهڵاته له لایهن توێژینگهی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و به هاریکاری و پاڵپشتیی ههڵکهوتووانی بواری فهرههنگی و ئهدهبیی کوردستان دامهزراوه و بڕیاره ههرساڵه و جارێک کتێبه سهرکهوتووهکانی بواره جیاوازهکان له دوو بهشی نووسین و وهرگێڕاندا ههڵبژێرێت. بهرههمهکانی تایبهت به ئهدهبی کوردی، توێژینهوهی زمانناسی و ئهدهبی و ههروهها بابهتی نێوانبواری، بهشه سهرهکییهکانی کێبڕکێی ئهم خهڵاته پێکدههێنن. له کۆڕی پهردهلادان له خهڵاتی قهڵهمی ههژاردا سهرهڕای پهرهلادان له پۆستهری سهرهکیی خهڵات، کۆی بهرههمهکانی مامۆستا ههژار که له لایهن بڵاوگهی زانکۆی کوردستانهوه سهرلهنوێ به شێوازێکی ڕهنگین و گونجاو چاپ کراوهتهوه، دهخرێته پێش چاوی هۆگرانی فهرههنگ و ئهدهبی کوردی. له کۆتایی ڕێوڕهسمهکهدا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانی بۆ لێژنهی گهڵاڵهداڕێژیی خهڵاتی قهڵهمی ههژار دهبهسترێت و ئهندامانی ئهو لێژنهیه وهڵامی پرسیاری ئامادهبووان و ههواڵنێران له بواری ئامانج و بهرنامهکان و ههروهها ڕهههنده جیاوازهکانی ئهو خهڵاته دهدهنهوه. جێگای ئاماژهیه کۆڕی سهرهکی خهڵاتی قهڵهمی ههژار که لهوێدا مهداڵیای مامۆستا ههژار و خهڵاتی تایبهت پێشکهش به بهرههمه ههڵبژێردراوهکان دهکرێت، له ههفتهی کۆتایی خاکهلێوهێ ١٤٠٤ی ههتاویدا له زانکۆی کوردستان بهڕێوه دهچێت.
🌐 hajar.uok.ac.ir
🆔 Insta: hajar.penaward
☎️ +988733624007
🟦@ksi_uok_ac_ir
🟥@UoKurdistan98

بانگەواز_هه ژار.pdf
2.8 MB
📚 بانگەوازی
ناردی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
📬 نووسینگەی خەڵات:
توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان
🌐 hajar.uok.ac.ir
🆔 Insta: hajar.penaward
☎️ +988733624007
🟦@ksi_uok_ac_ir
🟥@UoKurdistan98
ناردی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
📬 نووسینگەی خەڵات:
توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان
🌐 hajar.uok.ac.ir
🆔 Insta: hajar.penaward
☎️ +988733624007
🟦@ksi_uok_ac_ir
🟥@UoKurdistan98
Forwarded from ژیلەمۆ (V)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی هاژە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە سبەی لە گۆڕستانی بۆکان بە ئامادەبوونی جەماوەری لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ.
فەتاح ئەمیری ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە.
ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندەخەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە. لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن لهسەر ئهرکی ئهو بڵاو بۆتهوە. خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.

Forwarded from دەنگوئاهەنگی کوردی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Audio
هەوارگەی نازک خەیاڵان
مامۆستا سەید باقر هاشمی
نووسین و خوێندنەوەی : ئەکرەم وەڵەدبەیگی
مامۆستا سەید باقر هاشمی
نووسین و خوێندنەوەی : ئەکرەم وەڵەدبەیگی
Forwarded from 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from دەنگی نۆریاو
📚شکۆی کتێب📚
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ لە کتێبخانەی نۆریاو بە بیانووی دیسان ئاوەڵا کردنەوەی دەرگای بەڕووی کتێب دۆستاندا لە 14 مین ساڵی چالاکیەکانیدا
1ـ دەسپێکی فەرمی ڕێوڕەسمەکە لە لایەن کاک وریا وەڵەدبەگی وەکوو پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە
2ـ خوێندنەوەی قورئان لە لایەن کاک عالمی ئزکات.
3ـ خێرهێنانی فەرمی میوانان و ئاوڕ دانەوەیەکی خێرا لە چالاکییەکانی کتێبخانەی نۆریاو و ئاماژە بە داهاتوو و گرنگی ڕوڵی کتێب و کتێبخانە لە لایەن ڕێزدار کاک ئەنوەر وەڵەدبەگی وەکوو نوێنەری لیژنەی بەڕێوبەری کتێبخانەی نۆریاو.
4ـ باسێکی کورت لە سەر پێویستی کتێبخانە و گرنگی خوێندنەوەی بەردەوام و هەروەها بەرەو پێشچوونی تاک و کۆمەڵگای کوردی و ئامێتە بوونی لە گەڵ نوێ بوونەوەی بیر و هزری کۆمەڵگا لە لایەن هەڤاڵانمان:
-کاک تەحسین ڕەزایی وەک نوێنەری ئەنجوومەنی« خانای قوبادی جوانڕۆ»
-ڕێزدار کاک کەیهان عەزیزی وەک نوێنەری «قەڵەمی هاوچەرخی کوردی پاوە»
-ڕێزدار دوکتۆر مەحیەدین ئەمجەدی وەک نوێنەری ئەنجوومەنی«میرزا ئەحمەدی داواشی ڕوانسەر»
-ڕێزدار کاک ڕەحمەت محەممەدی بەرپرسی «کتێبخانەکانی شاری پاوە»
-ڕێزدار کاک دوکتۆر برهان وەڵەدبەگی
-ڕێزدار شێخ مقداد قادری
-ڕێزدار کاک نەزیر مەنوچێهری
-ڕێزدار کاک حاجی غەفار وەڵەدبەگی
-مامۆستا مەڵڵا مۆمن نوری
-ڕێزدار کاک عەلی فەتحی
-ڕێزدار کاک دوکتۆر ئارام وەڵەدبەگی
-ڕێزدار کاک داوود غەفاری
-ڕێزدار کاک مۆعتەسەم حسەینی
-ڕێزدار کاک زیائەدین فەخری
-خاتوو بیریوان وەڵەدبەگی
5-میوانداری لە میوانان بە چایی و میوە و شیرینی بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەمان بوو
6-ژەندنی شماڵێکی هەست بزوێن لە لایەن مامۆستا محەممەدعەزیز ڕەحمەتی لە ئەنجوومەنی ئەدەبی«میرزا ئەحمەدی داواشی ڕوانسەر»هۆکاری بزەی سەر لێوی بەشداربوان بوو
7-خوێندنەوەی پەیامی «ئەنجوومەنی حامی تاران» لە لایەن ڕێزدار دوکتۆر سەفەر وەڵەدبەگی
8-ڕێزگرتن و دەسخۆشی و پێشکەشکردنی سپاسنامە بە سێ ئەندامی هەرە چالاکی کتێبخانە کە لە ماوەی گواستنەوەی کتێبخانە یارمەتی دەرمان بوون (خاتوو سەمانە وەڵەدبەگی،کاک پێشڕەو مۆمنی،کاک میلاد سپێهری)
9-جێی ئاماژە و خۆشحاڵییە کە لە ڕێوڕەسمەکەدا زیاتر لە ٢٥٠ دانە کتێب و گۆڤار لەلایەن ئەنجوومەن و هەڤاڵانمان پێشکەش بە کتێبخانە نۆریاو کران و ئێمەش سپاسی ڕادەبەدەر و نەبڕاوەی خۆمان ئاراستە ئەکەین و وردەکاری و ناوی ئەنجوومەن و هەڤاڵانمان لە ڕاپۆرتێکی ورددا دەخەینە بەر دیدەی ئازیزان.
10ـ ئاراستە کردنی سپاس و پێزانین و ناوهێنانی یاریدەرانی ئەم فرمانە پیرۆزە لە لایەن کاک ناسیح مەحمودی ئەندامی لێژنەی کتێبخانە.
11ـ بڵاو کردنەوەی کلیپێک لەسەر چالاکییەکانی کتێبخانەی نۆریاو بە ئامادە کردنی کاک جەمشێر وڵەدبەگی و بڵاو کردنەوەی کاک هیوا وڵەدبەگی.
سپاس و دەسخۆشیمان ئاراستەی سەرجەم دۆستان و هەڤاڵانمان (لیژنەی بەڕێوبەری کتێبخانەی نۆریاو،کاک هیوا،کاک ئارام،کاک یەحیا،خاتوو هەتاو مەحموودی،خاتوو مەدینە قاسمی و….)ئەکەین کە لە بەڕێوبردنی ڕێوڕەسمەکەدا یارمەتیدەرمان بوون.
@dangenoryav
✍کتێبخانەی گشتی نۆریاو
📹ئاماده وریکخستن ده نگی نوریاو
بەفرانباری ٢٧٢٤ ی کوردی

Telegram
attach 📎