Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕیپۆرتاژی "کەناڵی ئاسمانیی ڕووداو" لە سەر پانێلی ژیاننامە و لاینە نەبینراوەکانی ڕۆشنبیر و بلیمەتی ناوداری کورد کەیفی جوانڕۆیی لە ئەرشیڤی عوسمانی و ئەو سەرچاوانەی تا ئێستا خراونەتە بەردەست.
📱 @gutariniwe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Audio
فایلی دەنگی وتەکانی لێکۆڵەر و توێژەری بواری نوسخە خەتییەکان بەڕێز غەفار ئیبراھیمی «سارۆ» لە پانێلی لایەنە نەبینراوەکانی ژیانی ڕۆشنبیر و بلیمەتی ناوداری کورد، کەیفی جوانڕۆیی لە ئەرشیڤی عوسمانیدا.
😎 @gutariniwe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1
Audio
فایلی دەنگیی وتەکانی توێژەر و نووسەر بەڕێز عوسمان نووری «ڕێبین»، لە پانێلی لایەنە نەبینراوەکانی ژیانی ڕۆشنبیر و بلیمەتی ناوداری کورد؛ کەیفی جوانڕۆیی لە ئەرشیڤی عوسمانیدا.
😎 @gutariniwe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1
Audio
فایلی دەنگی وتەکانی دکتۆر پەشابادی مامۆستای زانکۆی کوردستان، لە پانێلی لایەنە نەبینراوەکانی ژیانی ڕۆشنبیر و بلیمەتی ناوداری کورد، کەیفی جوانڕۆیی لە ئەرشیڤی عوسمانیدا.
😎 @gutariniwe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1
کورد لە نێوان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی و دیپلۆماتیکدا
🔹عوسمان نووری (رێبین)
کوردستان بە هۆی ئەوەی لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەوە کە دەوڵەت میلەتی نوێ لە ناوچەکەدا سەریهەڵدا و نەبوو بە خاوەن ناسنامەیەکی سیاسی و حوقووقی، بەردەوام بیری لە ئاراستەیەکی رزگاریخوازانە، لەپێناوی دەرچوون لە ژێردەستی کردۆەتەوە، ئاراستەیەک کە بەر لەوەی هەڵبژێردراوی مرۆڤی کورد و کۆمەڵگای کوردستان بێت، بەرهەم و ئەنجامی دۆخێکی نەخوازراو و داسەپاوە بەسەریا. بیرکردنەوە لە ئاراستەی رزگاریی و شەڕی مان و نەمان، لە دۆخێکدا کە کەمترین دەرفەت بۆ دپپلۆماسی و سیاسەت کردنی تێدا ڕەخساوە، بەناچار هێڵی شۆڕشگێڕیی و جەنگاوەریی بەهێزتر و بەرچاوتر کردووە. هێڵێک لە سەر بنەمای داتاشینی سۆپێرمان و قارەمان و مرۆڤی کۆڵنەدەر و بەردەوام چەک لەشان و لە سەر پێ، کە زیاتر لەوەی رەهەندێکی سیاسی و دیپلۆماتیکی بێت، خاوەن رەهەندێکی ئایدیۆلۆژیکی و ئایدیالیستیی و بان مرۆییە.
بێ گومان دۆخی کورد و ئەو قەیرانەی تێیدا بووە، پێویستی بە مرۆڤی جەنگاوەرە، و ئەو جەنگاوەرییەش بڕێ جار شکۆ و غوروور دەبەخشێتە ناسنامەی کۆیی و کۆبیری خەڵک،
وەک ئەو خۆڕاگرییەی لە کۆبانی و دژ بە داعش بینیمان و بڕێ جاریش شکان و داڕووخان بەرهەم دەهێنێ، وەک ئەوەی دواتر لە پاش ریفراندۆمی ساڵی 2017ی باشووری کوردستان و لە کەرکووکدا بینیمان. شۆڕشگێڕی چەمکێکە لە نێوان دوو جەمسەری هەڵچوون و داچوون، سەرکەوتن و نوشوستی، باش و جاش، شۆڕشگێڕ و کۆنسێرواتیڤدا
بۆیە لە ئەنجامی بەرگرییەکەی کۆبانیدا مرۆڤی کورد دەگەیەتە تەشقی شانازی و بڕوا بە خۆ بوون و هەموو شکۆمەندییەک لە بزەی سەر لێوانی کچە شەڕڤانێکی ماندوودا دەبینێتەوە و ئەو بزەیە دەبێتە هەوێنێکی خەستی هیوا و دوارۆژێکی رووناک، و بە پێچەانەوە، لە کەوتنی کەرکووکدا دەگاتە خوارترین ئاستی ورد بوون و داڕووخان و کاتێک فرمێسکەکانی پێشمەرگەیەک لە بەرەکانی شەڕی کەرکووکدا دەبینێت، هەموو هیواکانی لەگۆڕ دەنێت و تووشی بێ هیوایی دەبێت.
لەو دوو دۆخەدا بە نیسبەتی دوو ئاراستەی شۆڕشگێری و دیپلۆماسی، لە شکۆ و شانازیدا تەنیا جەنگاوەرییە کە زەق و بەرچاوە و دیوی دیپلۆماتیک نابینرێت، بەڵام لە شکست و نوشوستیدا دیوی جەنگاوەریی لەبار دەچێ و دیوی دیپلۆماتیکیش لە پێناوی قسە و قسەڵۆک و بڕیاری ئەخلاقیی "مامەڵە و خاک فرۆشی"دا بزر دەبێت و ئەوەی بە زەقی دەرئەکەوێت هەمان حوکمی ئەخلاقیی خیانەت و براکوژی و خۆخۆرییە.
ئەوەی لە کۆبانیدا سەرکەوتنی جەنگاوەرانی پێک هێنا بێ گومان بەشێکی خۆڕاگری و رەهەندی شۆڕشگێڕی بوو، بەڵام هەمووی ئەمە نەبوو بەڵکوو دیپلۆماسییەک لە پشتی رووداوەکەوە بوو، کە چ وەکوو YPG و چ وەکوو لایەنی تر، زۆر شتێکی دەستەبەر دەکرد و هەر هیچ نەبێ چەک و لۆجەستیکی شەڕڤانانی لە بەرەی شەڕدا دابین کرد و توانییان سرنجی هەموو جیهان بگوازنەوە بۆ کۆبانی. ئەوەی کەرکووکیش هەروابوو واتە بەر لەوەی داڕووخانی رەهەندی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری بێت شکستی کۆمەڵە هەوڵێکی پەرتەوازەی دیپلۆماتیک بوو و ئەم شکستەش ئەوەی پێوەندیی بە ناوخۆی کوردستان و سیاسەتی کوردییەوە بێت، دیپلۆماسییەکی لاواز بە ئاراستەیەکی حیزبی و تەنانەت خوارتر لە حیزبیش لە ئاستی فەوج و دەستە و لایەنی ناوحیزبیدا بوو.
لە هەر دوو دۆخەکەدا چ سەرکەوتنی کۆبانێ و چ شکستی کەرکووک لایەنی دیپلۆماتێیک کاریگەر بوو، کەچی لە کۆبانیدا کورد زیاتر سەرخۆشی سەرکەوتنێکی شۆڕشگێڕانە بوو بەڵام لە کەرکووکدا بە هۆی شکستەوە، دەرفەتی نمایشی قارەمانانە و شۆڕشگێڕی نەبوو بۆیە لێرەدا مرۆڤی کورد بە دوای هۆکارێکەوە لە دەرەوەی رۆحی شۆڕشگێڕانی سووپێرمانەوە دەگەڕا بۆیە رووی جنێوەکان کرایە لایەن یان لایەنگەلێک کە بێ گومان تەنیا فاکتەری شکست نەبوون. لەبەر ئەوەی شکستی وا نابەسترێتەوە بە دۆخ و کاتێکی دیاریکراو و تایبەتەوە بەڵکوو فاکتەرەکانی ئەتوانێ زۆرتر و تەنانەت زووتر لەوە بێت کە بە زەینیەتێکی شۆڕشگێڕانەی ساکارەوە لێکبدرێتەوە.
بۆیە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری، ئەگەریش بانترین ئاستیشدا بێت، دەبێ پشت ئەستوور بێت بە عەقڵیەتێکی دیپلۆماتیک، بە پێچەوانەش تا هێزی جەنگاوەر و جەنگیت نەبێت کەس گوێت بۆ ناگرێت و دەرفەتی دیپلۆماسیت بۆ ناڕەخسێ. کەوابوو تەواکەری یەکن.
شۆڕشگێڕی دەرکەوتنێکی لۆکاڵە بە دەنگدانەوەی ناوچەیی و تەنانەت جیهانیشەوە، وەک بەرخۆدانی کۆبانی. بەڵام دیپلۆماسی دەرکەوتنێکە ئەتوانێ لۆکاڵ بێت بەڵام بە هۆی ژیئۆپۆلەتیکەوە کە زلهێزەکانیش کاراکتەری حاشا هەڵنەگری هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەن، لە رووبەرێکی گەورەتر و چارەنووسسازدا خۆی دەنوێنێ.

❤2
بەگشتی سیاسەت دیاردەیەکی فرە رەهەندە و کاراکتەرە سەرەکی و لاوەکییەکانی گۆڕەپانی سیاسەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کاریگەرییان هەیە. بۆیە نابێ لەبیربکەین باشووری کوردستان بەرهەمی بڕیاری نێودەوڵەتی ناوچەی دژە فڕین و مەداری سی و شەش دەرەجە و رۆژاواش بەرهەمی بەهاری عەرەبی و ململانێی دەوڵەتانی ناوچە و هێزە جیهانییەکان بوو، مەبەستم ئەوە نیە کە رۆڵی کوردی شۆڕشگێڕ بە پێشمەرگە و گەریلاوە لەبەرچاو نەگرم، بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە رۆڵی زلهێزەکان زیاترە و ئەو رۆلەش لە سایکس پیکۆوە تا ئێستە هەر بەردەوامە. بۆیە لەم دۆخە دا ئەوەی چارەنووسسازە رۆڵی دیپلۆماتیک و چۆنیەتی کایەی سیاسی و دیپلۆماتیکی سیاسییەکانی کوردە کە لە دەرەوەی پارادایمە ئایدیۆلۆژێکی و ئەخلاقییەکان و لە سەر بنەمای رێئاڵ پۆلەتیک و لە پێناو بەرژەوەندیی نەتەوەییدا بجووڵێنەوە و بڕیار بدەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@gutariniwe

❤2👍2
بە نووسین و بڵاوبوونەوەی ڕۆمانی " میرزا " دنیای گێڕانەوەی کورد پێی نایە قۆناغێکی نوێ. زمانێکی تازە، شێوەگێڕانەوەیەکی تایبەت، دەنگێکی ڕەسەن پێی نایە گۆڕەپانی گێڕانەوەی کوردیەوە. ئەم ڕۆمانە لە زۆر لایەنەوە جێی سەرنج و تێڕانەمانە. یەکێک لەو لایەنە بەهێزانەی لەم ڕۆمانەدا سەرنجڕاکێش و تایبەتە داڕشتنی کەسایەتی تایبەت و خۆشەویست و خوێنەر پەسەندە. میرزا ئەو کەسایەتییەیە کە خوێنەر بە تامەزڕۆیێەوە شوێن پێی هەڵدەگرێ و باتەسەوە بە دوای چارەنووسییەوەیەتی. کەسایەتی میرزا هەر دەوری پاڵەوانێکی نێو ڕۆمانەکەی نەدەگێڕا. بەڵکوو ڕەمزێکی گرینگی مێژووی کوردە. میرزا ڕەمزی بزاڤی ڕزگاری خوازی کوردانە. هێمای جووڵانەوەی مودێڕنە. ئەو بەبیرێکی ڕوونی سەردەمیانەوە شاری بەجێهێشتووە و خەریکە لەنێو گوندیانەدا کاری ڕووناکبیری و نەتەوەیی دەکات و گەرای سەرهەڵدان دەنێتەوە. هەنگاوەکانی میرزا هەنگاوی وردبینانە و لێزانانەن. ئەو نەرم نەرم هەنگاو دەنێ و بەرلەوەی لێفەلەسەر هەتیوان هەڵداتەوە و ڕازی دەروونی بدرکێنێت و کە خەریکە هەوڵ بۆ مافی نەتەوەیی دەدات، هەوڵدەدات دڵەکان و بیرەکات داگیر بکات. ڕێبەرێک یان ڕێنیشاندەرێک دەبێ پێش لەهەمووشتێک دڵەکانی لە خۆی نزیک کردبێتەوە. دیارە خۆشەویستی و لێزانی میرزا کارێکی کردووە کە ئەو کەسانەی پێوەندیان لەگەڵیدا هەیە هەمووشتێکی لێ وەرگرن و بە جوانی بەگوێی بکەن.
دەبینین خەڵکەکە بەڕووی خۆشەوە بەرە و پیری دەچن. خۆشترین خواردنی بۆ لێدەنێن. لە سەرەوەی ماڵ دایدەنێن و دۆشەکچەی بۆ ڕادەخەن و لە جوانترین پێخەفدا دەیخەوێنن. پرسی پێدەکەن و وتەکانی وەردەگرن. ئەویش بێ فیز و خۆبەزلزان لەگەڵیان دەجووڵێتەوە و خۆیان لێ نزیک دەکاتەوە. کەسایەتی میرزا کەسایەتییەکی گرینگی نێو دنیای گێڕانەوە کوردییە. ئەو کەسایەتییەی ئەمیری بە میرزا و لەوێشەوە بە ڕێبەرێکی کوردی دەدات نیشانەی ژیری و ورد بینی نووسەرێکی لێزان و کار دەروەستە. نووسەر کەسایەتییەکی گرینگ بۆ ڕێبەریی دادەدێژێت و دەیکاتە وانە بۆ ئەوکەسانە دەچنە گۆڕەپانی خەبات و پیێان دەڵێ:" ژیری، وردبینی، داوێنی پاکی، دەست خاوێنی. خاکەڕایی و هەست بەبەرپرسایەتی کردن لە گریگترین ئەرکەکانی کەسێکی خەباتکار و نیشتمان پەروەرە."
بێگومان خولقاندنی کەسایەتی بەهێز لە ئەرکە سەرەکییەکانی نووسەرە. کەسایەتی گرینگ قوتبی نووسین لەلای خوێنە دەباتەسەرێ. دیارە کاک فەتاح ئەمیری لەو لایەنەوە زۆر دەست ڕەنگینە و بە خولقاندنی کەسایەتییەکی وەک میرزا توانیویەتی قورسایی ڕۆمانەکەی لەلای خوێنەرەکانی دووقات بکاتەوە. وتەکانی میرزا. جووڵانەوەی میرزا. هەموویان بۆ خوێنەر تایبەت و جێی سەرنجن و ئەوانەش میرزایان کردۆتە کەسایەتییەکی هەرمان و خۆشەویست.
#قادر_عەلیخا

Forwarded from عکس نگار
🌐 بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛
فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد 1404)
مەرجەکانی بەشداری:
1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێکدا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.
- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی
_ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
- چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن.
ئیمەیل: [email protected]
ئایدی تێلێگرام: slain64@
ژمارەی پەیوەندی : 09369320720
🆔 @binkemukrian

Forwarded from 𝐗𝐀𝐋𝐈𝐃𝐆𝐑𝐀𝐏𝐇𝐈𝐂 | خالید گرافیک
زوننارم بەستەن، زوننارم بەستەن
جەو ساوە پەی تۆ زوننارم بەستەن
شیشەی نام و نەنگ تەقوام شکەستەن
ئەزانم سەدای سەودای باڵاتەن
قەدقامەتم زکر خاڵ ئاڵاتەن
تا وە زوڵف و ڕووی تۆ تەماشامەن
ئەدای نمای فەرز سوبح و عیشامەن
سەجادەم وە هوون زامان ڕەنگ کەردەن
هوونم چ حاکم، چ قازیم چ شێخ
واجب مەزانان بڕێزان وە تێغ
جاڕ بدەن وە ناو کووچە و شاراندا
وە عیبرەتم کەن جە بازاڕاندا
بواچان خانای قوبادی مەستەن
بەدعەهدی کەردەن زوننارش بەستەن
جانفیدای ڕۆژ «يوم الألست»ەن
لە دیوانی حەزرەتی⬇️
جەو ساوە پەی تۆ زوننارم بەستەن
شیشەی نام و نەنگ تەقوام شکەستەن
ئەعزام جە بادەی مەیل تۆ مەستەن
ئەزانم سەدای سەودای باڵاتەن
قەدقامەتم زکر خاڵ ئاڵاتەن
تا وە زوڵف و ڕووی تۆ تەماشامەن
ئەدای نمای فەرز سوبح و عیشامەن
سەجادەم وە هوون زامان ڕەنگ کەردەن
سوژدەم وە مێحراب ئەبرۆی تۆ بەردەن
هوونم چ حاکم، چ قازیم چ شێخ
واجب مەزانان بڕێزان وە تێغ
جاڕ بدەن وە ناو کووچە و شاراندا
وە عیبرەتم کەن جە بازاڕاندا
بواچان خانای قوبادی مەستەن
بەدعەهدی کەردەن زوننارش بەستەن
نەزانان خانا وە مەیلت مەستەن
جانفیدای ڕۆژ «يوم الألست»ەن
لە دیوانی حەزرەتی
#خانای_قوبادی
📹 ➡️ YouTube📷 ➡️ Instagram✉️ ➡️ telegram
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤1👏1😍1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆڕی پەردەلادان لە
#خەڵاتی_قەڵەمی_هەژار
ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ۲٤ی سەرماوەزەی ۱٤۰۳ زانکۆی کوردستان ــ سنە
#خەڵاتی_قەڵەمی_هەژار
ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ۲٤ی سەرماوەزەی ۱٤۰۳ زانکۆی کوردستان ــ سنە
😎 @gutariniwe
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
👏2
Forwarded from پژوهشکده کردستانشناسی | دانشگاه کردستان
🔴 ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت
ڕێوڕهسمی پهردهلادان له خهڵاتی قهڵهمی ههژار، ڕۆژی شهممه ٢٤ی سهرماوهزی ١٤٠٣ کاتژمێر ۹:۳۰ له زانکۆی کوردستان بهڕێوه دهچێت. ئهم خهڵاته له لایهن توێژینگهی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان و به هاریکاری و پاڵپشتیی ههڵکهوتووانی بواری فهرههنگی و ئهدهبیی کوردستان دامهزراوه و بڕیاره ههرساڵه و جارێک کتێبه سهرکهوتووهکانی بواره جیاوازهکان له دوو بهشی نووسین و وهرگێڕاندا ههڵبژێرێت. بهرههمهکانی تایبهت به ئهدهبی کوردی، توێژینهوهی زمانناسی و ئهدهبی و ههروهها بابهتی نێوانبواری، بهشه سهرهکییهکانی کێبڕکێی ئهم خهڵاته پێکدههێنن. له کۆڕی پهردهلادان له خهڵاتی قهڵهمی ههژاردا سهرهڕای پهرهلادان له پۆستهری سهرهکیی خهڵات، کۆی بهرههمهکانی مامۆستا ههژار که له لایهن بڵاوگهی زانکۆی کوردستانهوه سهرلهنوێ به شێوازێکی ڕهنگین و گونجاو چاپ کراوهتهوه، دهخرێته پێش چاوی هۆگرانی فهرههنگ و ئهدهبی کوردی. له کۆتایی ڕێوڕهسمهکهدا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامهوانی بۆ لێژنهی گهڵاڵهداڕێژیی خهڵاتی قهڵهمی ههژار دهبهسترێت و ئهندامانی ئهو لێژنهیه وهڵامی پرسیاری ئامادهبووان و ههواڵنێران له بواری ئامانج و بهرنامهکان و ههروهها ڕهههنده جیاوازهکانی ئهو خهڵاته دهدهنهوه. جێگای ئاماژهیه کۆڕی سهرهکی خهڵاتی قهڵهمی ههژار که لهوێدا مهداڵیای مامۆستا ههژار و خهڵاتی تایبهت پێشکهش به بهرههمه ههڵبژێردراوهکان دهکرێت، له ههفتهی کۆتایی خاکهلێوهێ ١٤٠٤ی ههتاویدا له زانکۆی کوردستان بهڕێوه دهچێت.
🌐 hajar.uok.ac.ir
🆔 Insta: hajar.penaward
☎️ +988733624007
🟦@ksi_uok_ac_ir
🟥@UoKurdistan98

🎧 پۆدکاستی پرسیار: فەلسەفە لە کوردستان
🎤 وتووێژ لەگەڵ دکتۆر عەبدوڵلا ئەمینی؛ مامۆستای بەشی فەلسەفەی زانکۆی کوردستان
🎧 پادکست پرسیار: فلسفه در کُردستان
🎤 گفتگو با دکتر عبدالله امینی؛ استاد فلسفه دانشگاه کُردستان
🎞 تەواوی فیلمەکە لە یۆتیۆبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:
https://www.youtube.com/watch?v=Ti8XaIX8cOs
🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal

پێوەندی نێوان کورد و فەلسەفە
ڕوانگەی کوردەکان بۆ فەلسەفە
چالاکیە فەلسەفیەکان لە کوردستان
🎧 پادکست پرسیار: فلسفه در کُردستان
🎤 گفتگو با دکتر عبدالله امینی؛ استاد فلسفه دانشگاه کُردستان
نسبت کُرد و فلسفه
دیدگاه کُردها نسبت به فلسفه
کنش های فلسفی در کُردستان
🎞 تەواوی فیلمەکە لە یۆتیۆبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار]:
https://www.youtube.com/watch?v=Ti8XaIX8cOs
🙏🏼 ئێمەتان بە دڵە، بە هاوڕێکانتان بمانناسێنن (ما را دنبال و دوستانتان را با ما آشنا کنید.)
🆔@prsyarjournal
Forwarded from پژوهشکده کردستانشناسی | دانشگاه کردستان
بانگەواز_هه ژار.pdf
2.8 MB
📚 بانگەوازی
ناردی بەرهەم بۆ خەڵاتی قەڵەمی هەژار
📬 نووسینگەی خەڵات:
توێژینگەی کوردستان ناسیی زانکۆی کوردستان