Telegram Web
تەماشاکەن خوای گەورە چۆن باسی ئەو کچە دەکات کەڵەگەڵ موسا دەڕۆیشت (تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ) واتە: بەشەرمەوە ڕێی دەکرد ...

کەواتە ژنی پاکو خاوێن کاتێک بەڕێگادا دەڕوا بەشەرمەوە بەڕێگادا دەڕوا نازو فیزو لارو لەنجە ناکا!
ئایا بە بێ دەست نوێژ دەتوانین قورئان بخوێنین

بسم الله الرحمن الرحیم
شوكر و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەر و ئال و بەیت و یار و یاوەڕنی تا ڕۆژی دوایی،... پاشان لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا، دەڵێم:
بەڵی دەتوانرێت بە بێ‌ دەستنوێژ قورئان ـ كە سەروەری هەموو زیكرەكانە وخوای پەروەردگار لەبارەیەوە فەرموویەتی: [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ ] (النحل: 44) ـ بخوێنیت، یان هەر زیكرێكی تر بكەیت، چونكە دایكە (عائشە) ـ ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ فەرموویەتی:" كَانَ النَّبِىُّ ـ صلى الله عليه وسلم ـ يَذْكُرُ اللَّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ " (رواه مسلم)، واتە: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە هەموو بار و حاڵێكیدا زیكر و یادی خوای پەروەردگاری دەكرد.
بەڵام سوننەت و باشتر وایە كە لەكاتی زیكركردندا ـ قورئان خوێندن بێت یان جگە لەو ـ دەستنوێژمان هەبێت، هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە كاتێكدا كە هاوەڵێكی سەلامی لێدەكات، وەڵامی ناداتەوە تاكو دەستنوێژ دەگرێت (دەشوات)، پاشان دەفەرموێت: " إني كرهت أن أذكر الله إلا على طهر ـ أو قال: ـ على طهارة "(1) واتە: من پێم خۆش نەبوو زیكر و یادی خوا بكەم جگە بە دەستنوێژەوە نەبێت، یان فەرمووی: بەبێ‌ دەستنوێژ... خوای پەروەردگاریش زاناترە.


وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
باوكی سوننە عدنان بارام كەلاری
===========================
(1) (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 834، وقال في صحيح سنن أبي داود عن حديث رقم (13): إسناده صحيح على شرط مسلم، وصححه ابن حبان (800)، والحاكم والذهبي والنووي)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەشیدێکی زۆر جوان سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شێخ صالح الفوزان حفظە الله فەرموویەتی:

دونیا مالی موسوڵمان نییە، بەڵکو ماڵی موسوڵمان بریتیە لە بەهەشت، وە بوونی موسوڵمان لە دوونیا لە پێناو ئەوەیە کە کار بۆ ئەو بەهەشتە بکات.


شرح الأربعین(٢٨٥)
#مرۆڤ‌ــ‌ـ‌دوای‌ـــ‌مردنی‌ـــ‌چ‌ــ‌شتێكی‌ــ‌پێ‌‌ــ‌دەگات

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((إِذَا مَاتَ الْإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثَةٍ: إِلَّا مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ)) رواه مسلم ١٦٣١.

واتە: ((كاتێك مرۆڤ دەمرێت كردارەكانی لێ ئەپچڕێ تەنها لە سێ شت نەبێ: لە صەدەقە یەكی بەردەوام-واتا لە پاش خۆی بمێنێ‌-, یان زانستێكی -جێ هێشتبێ-سوودی لێ وەربگیرێ -لە پاش خۆی-, یان منداڵێكی چاكی-جێ هێشتبێ لە پاش خۆی-دوعای بۆ بكا)).
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ بِعَدَدِ مَنْ صَلَّى عَلَيْهِ وَصَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ بِعَدَدٍ مَنْ لَمْ يُصَلِّ عَلَيْهِ وَصَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ كَمَا أَمَرْتَ بِالصَّلاَةِ عَلَيْهِ وَصَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ كَمَا تُحِبُّ أَنْ يُصَلَّى عَلَيْهِ وَصَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ كَمَا تَنْبَغِي الصَّلاَةُ عَلَيْهِ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
شێخ فەوزان :- هەرکەسێ حوکمی وێنەگرتن بەکامێرا دەرکا لە حوکمی وێنەگرتن کە نەهی لێکراوە [ بڵێ کامێرا دروستە و نایگرێتەوە ] ئەوا ئەو کەسە هیچ بەڵگەی پێ نیە و ئیعتیبار بەوتەکەی ناکرێ

شێخ فەوزان خوا بیپارێزێ ئەفەرموێ :-

وێنەگرەکان خراپترینی ناو خەڵکین

جا یەکسانە وێنەکە بەدروست کردنی شتێکی ڕووح لەبەر بێ - هاوشێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ و هتد -
یاخوود وێنەگرتنەکە بەنەخشاندنی بێ لەسەر شتێ
یاخود بەگرتنی بێ بەوێنەی فۆتۆگرافی [کامێرا].

هەموو ئەوانە هەڕەشەو نەهیە توندەکە دەیانگرێتەوە کەوا هاتوە لەسەر وێنە و وێنەگران

وەئەوانەی وێنەدەگرن خراپترینی خەڵکین لەلای خودا

هەرکەسێکیش حوکمی وێنەگرتن بەکامێرا دەرکا لە حوکمی وێنەگرتن کە نەهی لێکراوە [ بڵێ کامێرا دروستە و نایگرێتەوە ] ئەوا ئەو کەسە هیچ بەڵگەی پێ نیە و ئیعتیبار بەوتەکەی ناکرێ.

ـ-------------

قـالـ الشيخ صالح الفوزان - حفظه الله -
أن المصورين هم شرار الخلق
🔸 سواء كانوا يصورون ببناء التماثيل
🔹 أو يصورون بالرسم
🔸 أو يصورون بالتقاط الصور الفوتوغرافيه
كل ذلك داخل في الوعيد والنهي الشديد
وأنهم شرار الخلق عند الله
ومن اخرج التصوير بالكاميرا عن حكم التصوير المنهي عنه فليس له دليل ولا عبرة بقوله.
📚سەرچاوە:
[ إعانة المستفيد بشرح كتاب التوحيد (صـ 274) ].
زانست ( العلم ) و پێگەی بەرز هۆکار نین تا خەڵکی ببنە خزمەتکارت و بەردەستیان پێ بڪەیت..!
__
سيفەتی صەحابە و شوێنڪەوتوانیان وا بووە
خزمەتی خەڵکیان ڪردووە بە هەر چیەك ڪە توانیبێتیان وە لەهەر پلەو پایەیەکی دینی و دونیاییابووبن.

ئەبی بڪری خلال لە ڪتابی السنە، نەقڵی قسەیەکی تابعی بەڕێز مجاهد دەکات کاتێك چوەتە خزمەتی ابن عمر ، تا خزمەتی بکات ، ڪەچی ابن عمر خزمەتی موجاهدی ڪردووە ، ڕەزاو ڕەحمەتی اللّٰه عَزَّ وَجَلَّ ــیان لێ بێت.

خاکــی و خۆبەڪەم زان بـە🌿
_____
‏قال مجاهد :
-( صحبتُ ابن عمر رضي الله عنهما لأخدمه، فكان هو يخدمني ).
📚|ڪتاب السنة لأبي بكر الخلال ( ١٧٤/١ ).
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اتّق فیه‌ِ ربّي مِن ذُنوبٍ وَنارِ
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ

له‌ ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده‌ نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت ڪه‌ زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت . .
یونس بن عبید فەرموویەتی:

هیچ لوت بەرزیەک لەگەڵ سوجدە بردن کۆ نابێتەوە، وە هیچ دووڕووییەکیش لەگەڵ تەوحید کۆنابێتەوە.

التواضع والخمول لإبن أبي الدنیا
خه‌تای نیقاب چیه‌ ,
كه‌ دزێك له‌به‌ری بكات

خه‌تای ریش چیه‌
كه‌ فاسدێك به‌ری ده‌داته‌وه‌ !,

خه‌تای حه‌ج چیه‌
كه‌ فێلبازێك ئه‌نجامی ده‌دات !,

خه‌تای نوێژ چیه‌
كه‌ به‌رتیل چیه‌ك ده‌یكات !,

ئایا ترێ خه‌تای هه‌یه‌
كه‌ ده‌كرێت به‌ شه‌راب !,

ده‌ست به‌ دینه‌كه‌تانه‌وه‌ بگرن و واز له‌
بیانوو بهێنن
جگه‌ له‌ خودا ناسین هیچ شتێك
سوودی نییه‌ !;
Forwarded from نشینگەۍ دڵ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئیمام سوفیانی کوڕی عویەینە ئەفەرمووێت :

پابەندبە بە حەق ـەوە، وە دڵتەنگ مەبە بە کەمی شوێنکەوتووانی.

📚
الزهد الکبیر للبیهقي : ٢٣٨
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/02/04 01:19:19
Back to Top
HTML Embed Code: