Telegram Web
کەی وەستای لە خوێندن و فێربوون ئەم کاتە مردوویت.

ئەنیشتاین✍🏼
خوێندنم بە پێنووسەوە لە لانکەوە بۆ قەبر .

پێشەوا ئەحمەد✍🏼
سەفەری عەمرەم لە پێشە گەردەنم ئازابکەن گەردەنتان ئازابێ 🌹
هەوڵ دەدەم وێنەکانتان بۆ بگوازمەوە و بەپێی پێویست ڕونکردنەوە بدەم لەسەر شوێن و بابەتە شەرعیەکان
خوای گەورە بەقسمەتم بکات و لێم قبول بکات بە قسەت ئێوەشی بکات لەگەڵ هەموو موسڵمانان🌹🤲🏼
مزگەوتی قوبا لە مەدینە
یەکەم مزگەوتە کە پێغەمبەری خوا بە دەستی خۆی دروستی کردوە کاتێک لە مەککە هاتە مەدینە ، دووەم مزگەوتە لە مەدینە لەدوای مزگەوتی پێغەمبەر لە ڕوی گەورەیەوە ، هەموو شەممەیەک پێغەمبەر بە سواری یان بە پێیان دەهات بۆی و نوێژی تێدا دەکرد وە لە فەرموودە هاتووە هەرکەسێک لە ماڵ دەستنوێژ بگرێت و بێتە ئەم مزگەوتە نوێژ بکات ئەوە وەک ئەوە وایە عومرەیەکی کردبێ ، شوێنێکی زۆر خۆش و ئارامە خوا بە قسمەت هەموو لایەک بکات .
م.حامید محمد
کێوی ئوحد واتە کێوی تاک یان تەنها
زانایان دەڵێن هۆکاری ناونانی بە ئوحد دەگەڕێتەوە بۆ یەک لەم سێ شتە :
١:ناوی پیاوێک بووە یەکەم جار لێرە نیشتەجێ بووە .
٢: لەبەر ئەوەی ئەم کێوە بەتەنهایە و هیچی لەدەورو پشت نیە .
٣: ناوی ئوحدە لەبەر ئەوەی خوا تاک و تەنهایە ئەم کێوەش ناو نراوە کێوی تاک تاکو بەڵگەبێ لەسەر تاک و تەنهای خوا .
ساڵی سێی کۆچی ساڵێک پاش جەنگی بەدر جەنگێک لە نێوان کافران و موسڵمانان ڕویدا بەناوی جەنگی ئوحد لەم شوێنە سەرەتا موسڵمانان سەرکەوتن بەڵام کە پێغەمبەر سەلامی لێبێ فەرموو بووی لەم چیایە مەیەنە خوار ئەوەبوو هاتنە خوارەوە تیرهاوێژەکان دوای خالیدی کوردی وەلید لەپشتەوە لە
موسڵمانان سورایەوە و نزیکەی حەفتا سەحابە شەهیدبوو کە ئیمام حەمزەش لەگەڵیان شەهیدبوو پێغەمبەر زۆر غەمباربوو گریا بۆی وە پێغەمبەر ددانی موبارەکی و شکا و لەعنەکانی پر خوێن بوو هەتا هەوڵی ئەوە بڵاو بوویەوە کە پێغەمبەر مردووە بەڵام وانەبوو ئەوەبوو کافران لەم جەنگە بردیانەوە هۆکارەکەی شکاندنی فەرمانی پێغەمبەر بوو سەلام و ڕەحمەتی لێبێ وە گۆڕی هاوەڵانی شەهید کە حەفتادانەن لەگەڵ گۆڕی ئیمام حەمزە لە تەنیشت ئەم چیایەن و نێژراون.
م.حامید محمد
مدينة مزگەوتی پێغەمبەر
ئەم مزگەوتە مزگەوتی مەدینە دووەم مزگەوتە لە ئیسلام لە ڕوی گەورەی و پلەوپایە یەکەم مەککەیە دووەم
مەدینە ، ئەم مزگەوتە یەک نوێژ بکەی بە هەزار نوێژ حیسابە ، پێغەمبەر کە هاتە مەدینە ئەم زەویە هی دوو منداڵی هێتیم بوو لێی کڕین و کردیە مزگەوتی مەدینە ، وە ماڵەکانی پێغەمبەر بە مزگەوت وەبوون ، گۆڕی پێغەمبەر و ئەبوبکر و عومەر لەناو مزگەوتە لەژێر قوبە کەسەکە وە گۆڕی خیزانەکانی جکە لە خدیجە و مەیمونە وە مناڵەکانی جگە لە ئیبراهیم و ئوم کەلثوم گشتی لە گۆڕاستابی بەقیعە کە دەکەوێتە تەنیشت مزگەوتی مەدینە ، ئەم مزگەتەوە دەجال ناتوانێ بێتە ناوی وە شوێنی ئەهلی ئیمانە ، شوێنێکی زۆر ئارام و خۆشە خوای گەورە بە قسمەت هەموومان بکات ئامین.
م.حامید محمد
سوپاس بۆ خوا گەشتی عەمرەمان ئەنجامدا
پێویستە بۆ ئەنجامدانی عومرە چوار شت بکەیت :
١: نیەت و ئیحرام بەستن لە ئەبیار علی گەر لە مەدینە بۆ مەککە بچیت.
٢: تەواف کردن حەفت جار بەدەوری کەعبە.
٣:سەفا و مەروا حەفت جار.
٤:پرچ کورت کردنەوە بۆ ژن و پیاو و یان تاشین کە باشترە بۆ پیاوان.
خوای گەورە لێمان قبول بکات و بە قسمەت ئێوەشی بکات.
م.حامید محمد
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد
شەوی هەینی یە سەڵاوات لە یاد مەکەن

مكة المكرمة
يوم الخميس
١٨/جماد الاخر/١٤٤٦ هـ
پیرۆزترین شوێنە
گەورەترین شوێنە
قیبلەی موسڵمانانە
ئەم شوێنەی ئەمینە
خەڵکەکەی ئەمینە
پرە لە ئاوی زەم زەم
ئەوەی لەوێیە ئیماندارە
شەیتان و جن لێی دەترسن
دەجال بۆی نیە ڕوی تێبکا
یەک نوێژ بە ١٠٠هەزارە
پر شێخ و کتێب و زانایە
شوێنی پێغەمبەر و هاوەڵانە
کۆکەرەوەی موهاجرو ئەنسارە
دڵ لێی ئارامە و خۆشە
ماڵی هەموو ئیماندارانە
م:حامید محمد
مەککەی پیرۆز
٢٠/جماد الاخر/١٤٤٦
ئامادەبوون لە جەژنی کافران حەرامە بە کۆدەنگی زانایان کە ئەمە ڕەئی پێشەوا ئەبو حەنیفە و مالیک و شافعی و ئەحمدیشە وە لەم زانایانەی کۆدەنگیان نەقڵ کردوە لەسەر حەرامیەتی بەژداربوون لەم جەژنانەی کافران ئیبن قەیم و جگەلەویش نەقلیان کردوە وەک لە کتێبەکەی أحکام أهل الذمة.
عبدالعزيز الطريفي
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کورتە وتارێک لە پێش مزگەوتی قوبا لەبارەی بیری خاتەم..
#مزگەوتی_قوباء
#بیری_خاتەم
م.حامید محمد
”ئیبن تیمیە و هەڵوێستەیەک“
-: ئیبن قەیم دەڵێت : کاتێک هەواڵم بۆ شێخی ئیسلام ئیبن تەیمیە هێنا کە گەورەترین دوژمنی مردووە ئیبن تیمیە پێی ناخۆش بوو فەرمووی هاتووی هاوەڵی مردنی برایەکی موسڵمانم پێ دەڵێی ، ئیبن قەیم دەڵێت دەستی گرتم و بردمی بۆ ماڵی ئەو کەسەکە مردوە دوعامان بۆ خاوەن ماڵ و مردووەکە کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی دەڕبڕی بۆ ماڵ و بنەماڵەکەی.
-: ئیبن قەیم دەڵێت : زیاتر لە حەفتا قازی فەتوای لە سێدارەدانی ئیبن تیمەی دا گەردەنی هەمووی ئازادکرد.
:- ئیبن قەیم دەڵێت : لە هاوڕی و قوتابیە گەورەکانی ئیبن تیمیە بیستوە کە وتوویانە خۆزیایە ئێمە وەها بووینایە بۆ نزیکەکانمان وەک ئەوەی ئیبن تیمیە وابوە بۆ دوژمنەکانی.
سوودەکان :
١: لەمەوە فێرەبین ئین تیمیە عادەتی نەبووە لەسەر نەفسی خۆی بەجواب بێت و خەریکی تۆلە کردنەوە نەبووە قەت.
٢: گەر ئیبن تیمیە ئێستا مابوایە گەردەنی هەرکەسێکی ئازاد دەکرد کە قسەی پێوتەوە یان غەیبەتی کردوە.
٣: با هیچ کەسێک لە جیاتی ئیبن تیمیە نە قسە بەکەس بڵێ نە جوێن و سوکایەتی بەرامبەر بکات چونکە ئیبن تیمیە عادەتی وانەبووە و ئەمە لە قوتابیەکەشی ئیبن قەیم قبول نەکردوە بەڵکو تەنها با دوعای هیدایەت و خێر بۆ ئەم کەسە بکەین کە سنوری بەزاندوە بەرامبەر بە ئیمام ئیبن تیمیە.
٤: گەورەی و میهرەبانی ئەم پێشەوایە لە کردار و ڕەفتاری بەرامبەر بە دوژمنان و ناحەزانی.
٥: جیبەجێکردنی ئایەت و فەرموودەکان کە باسی عەفو سوفح و لێبووردەی و ئارامی دەکەن بەرامبەر بە ستەم و زوڵمی موسڵمانێک بەرامبەرت.
٦: جێبەجێکردنی هەمان سیفەتی رسول اللە سەلام و ڕەحمەتی لێبێ کە تەنها لەسەر حدودی خوا بە جواب هاتووە و تۆڵەی کردۆتەوە لەسەر نەفسی خۆی بەجواب نەهاتووە و تۆڵەی نەکردۆتەوە بەڵکو دەستەواژە جوان و نەرمەکەی بەکارهێناوە کە بریتییە لە ( اذهبوا فأنتم الطلقاء)
والله تعالى أعلم
رحمه الله شيخنا وإمامنا شيخ الإسلام ابي عباس تقي الدين احمد ابن عبدالحليم ابن تيمية الحراني .
٢٩/١٢/٢٠٢٤ز
٢٨/جماد الاخر/١٤٤٦هـ
خیلاف و ناکۆکی نێوان موسڵمانان دەگەڕێتەوە بۆ دوو شت :

هەیانە تەنها گرینگی بە زاهیر دەدات واتا بەس گرینگی بە پاکوخاوێنی جەستە و جلوبەرگ دەدات و خۆی دەڕازێنێتەوە بەڵام گرینگی بە باطین نادات کە ناوەوەی دڵ و دەروونە .
هەیانە گرینگی تەنها بە باطین دەدات کە ناوەوەی دڵ و دەروونە زاهیر ئیهمال دەکات و گرینگی بە ڕوکەش و جوانی و خاوێنی نادات.
ئەوەی یەکەم توشی وەسوەسەو نەخۆشی پاک و خاوێنی و جوانی و خۆدەرخستن دەبێت.
ئەوەی دووەم توشی هەڵە دەبێ کە خۆی دەپارێزێ لە شتێک شەرع ڕێی پێداوە وە شتێک دەکا کە شەرع ڕێی پێنەداوە وە توشی ئیهمالی دەبێ بە ڕوکەشی لە خۆپاک ڕانەگرتن و ناخاوێنی.
جا هەریەکیان ئەوەی تر بەهەڵە دەزانێ وادەزاێ ئەو ڕاستە و ئەوەی بەرامبەر هەڵەیە ، لە کاتێکدا ئیسلام فەرمانمان پێ دەکات گرینگی بە هەردووکی بدەین هەم پاکو خاوێنی ڕوکەشی لە جوانی و خاوێنی و جلوبەرگی پۆشتە هەم جوانی و باشی ناوەکی کە دڵ و دەروون و ناخی مرۆڤە.

بە کەمێل دەسکاریەوە نەقڵم کردوە

ابن تيمية (مجموع فتاوى)
2025/01/26 04:36:09
Back to Top
HTML Embed Code: