Telegram Web
لحظة أن تشعر بالله …
حنين الشوق
ئاخۆ ئێمە ئاگادارین کەوا شیطان بەردەوام هەوڵ دەدا لەسەر گەورەکردنی ئەو شتانەی بەدەستمان نەهێناوە ..
وات لێئەکات کە هەست بکەی ئەم شتە نوقتەی جیاکەرەوەی ژیانتە ..
وە ئەمە دڵخۆشی چاوەڕوانکراوی تۆیە..
وە دەست دەکا بەیاری کردن لەگەڵت بە خەیاڵ کردن ..
لە کاتێکدا ئەم شتە زۆۆر ئاساییە یاخود کەمترە لە ئاسایی ..
لەمەوبەدوا مەڵی ( ببورە ، هەڵە بووم ) بیگۆڕە بە دێڕێک شعر ،، بۆ نموونە بڵێ :

عذراً إلى القلب الرقيق و نأسفُ
هل يقبلُ العذرَ الحبيبُ و يعطفُ ؟

داوای لێبوردنمان هەیە بۆ دڵە ناسکە و پەشیمانین
ئایە ئازیزەکەمان داوای لێبوردنەکە قبوڵ دەکا و نەرمی دەنوێنێ ؟
اليوم كالعيد ما أحلا نسائمه 💚

8-12-2024
لەمەو بەدوا مەڵێ (بیرم کردووی) ، بیگۆرە بە دێرێک شعر ،، بۆ نموونە بڵێی :

من فرطِ ما أشتاقُ صرتُ بِسَجدتي
أدعو السماء للحظةٍ أن تمطرك

بەهۆی زۆری بیرکردنت وام لێهاتوە لە سەجدەدا
نزا بکەم کە ئاسمان بۆ ساتێک تۆ ببارێنێ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
واحفظ لِنَفسكَ قَدرَها دومًا ولا
‏تفرِض وجودكَ في الحياةِ على أحَد

“بەردەوام نرخی نەفسی خۆت بپارێزە و هەرگیز
لە ژیانتدا بوونی خۆت مەسەپێنە لەسەر هیچ کەسێکدا “
رب شخص واحدٍ يساوي كل الدنيا …
إذَا استقَامَ القَلبُ علىٰ التَّوحِيد
استقَامَت الجَوارِحُ علىٰ الطَّاعَة

ئەگەر دڵ جێگیر بێت لەسەر توحید
ئەوە ئەندامەکانیش جێگیر دەبێت لەسەر گوێڕایەڵی
فەرمووی : (وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ)

بەرەو لای سەرچاوەیەکدا رۆیشت کە حاشا لەوەی بێ ئومێدی بکات…
واللهِ ما سكنَ القرآنُ قلبًا، إلا سكّنه

سوێند بە اللە قورئان لە هیچ دڵێکدا جێگر نەبوە ، ئیلا سەکینەتی پێ بەخشیوە 🩶
لەنێو مرۆڤەکان کەسێکی کامڵ نادۆزیتەوە
بۆیە لە نێوانیاندا بەدوای ئەوە دابگەڕێ کەوا کەمو کوڕیەکانی ئازارت نادات
خوایە ڕەحمەت و بەرەکەت و جوانی بخەیتە ڕێگامان … الحمدلله 🫀

27/2/2025
قُلتُ نَعم حِينَما ألِفه قَلبِي
وَكَانَ خَيرَ جَوابٍ لِخَير رَجُل

وتم بەڵی کاتێ دڵم ئەوی ناسیەوە و ئاسوودە بوو لەگەڵی
وە ئەمە باشترین وڵام بوو بۆ باشترین پیاو 🫀
موسی ڕەزای الله’ی لێبێت نەیئەزانی کەوا خودا زەریای بۆ لەت ئەکات ..
تەنها ئەوەی ئەزانی کەوا الله هەرگیز دەست بەرداری نابێت ..
گومانی باش ببە بە خودا ..
پاشان وردەکاریەکان بۆ ڕێکخستنە جوانەکانی ئەو جێ بهێڵە …
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هادیئی و لەسەرخۆیی جیاوازە لەگەڵ تەنازول کردن …
لەم ڤیدیۆیەدا باسی ئەو بابەتانە دەکرێت کە مرۆڤ تیایدا مجبر’ە یاخود مخیر’ە
وە باسی نەفس و جۆرەکانی ، گوێبگرن لێی بەئیزنی خوا سودێکی باشی دەبێت …

https://youtu.be/2uy9EdqVAGM?si=tgvNW1DasEjPCVdB
کەسێک ئەڵێت :

“هەر کاتێک بەرەبەیانی جەژنم بیر ئەکەوێتەوە وە چۆن وتاربێژەکە پیرۆزبایی لەو کەسانە ئەکات کە لەو مانگەدا شەو نخونی و خواپەرستیان کردووە و الله لەلای خۆی ئەوانەی لە ڕزگاربوانی ئاگری دۆزەخ نووسیووە ..
دڵ گران ئەبێت و هەناسەکان خێرا ئەبن وە پەشیمانی دات دەگرێت ..
بیرکردنەوەکانيش دەست ئەکات بەگەڕانەوە بۆ ئەو ڕۆژانە و دەڵێت :
خۆزگە شتانێکی باشترم کردبوا بە توێشو بۆ قیامەتم ..
خۆزگە چەندەها جار قورئانم خەتم کردبوایە ..
خۆزگە زیاتر شەو نوێژم کردبا ..
خۆزگە و خۆزگە…”

بەڵام ئێستا کات ماوە ،، پشتێنت توند بکەوە و هیمەتت نوێ بکەرەوە
چەند ڕۆژێکی تر جەژنە و تۆش هەیت
مەگەر چ جەژنێک شیرینترە لە هەبوونت ؟
2025/03/26 11:03:41
Back to Top
HTML Embed Code: