Telegram Web
تۆش یەکێک بە لە بەخشەران

زاد بۆ ئەوە دروست نەبووە کە پشوو بدات، هەمیشە بەردەوامە لە بەهاناوەچوونی نەخۆشانی هەژار، لە هەر سووچ و ماڵ و نەخۆشخانەیەکدا وەکوو بارانی خودا بەردەوامە لە دابارین!

تۆش دەتوانیت لە ڕێگەی تلیگرامی بەخشەران یەکێک بیت لە بەخشەران و توێشوویەک بۆ قیامەتت هەڵبگریت.

https://www.tgoop.com/baxsharani_zad
ئاگاداری زاد لەم هەفتەیەدا چی کردووە؟!

رێکخراوی زاد، لە ماوەی یەک هەفتەدا، توانیویەتی 12 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام بدات؛ هەریەک لەم چارەخوازانە بە دەردێک و بارگرانییەکەوە ڕوویان لە زاد کرد، بەڵام هەموویان بە یەک ئەنجام گەڕانەوە، ئەویش لابردنی ناخۆشییەکانیان بوو. ئەمەش بە یارمەتیی خودا، پاشان بە هەوڵی پزیشکانی لێبڕاوی زاد و بەخشینی ئێوەی خێرخواز، ناخۆشیی ناو 12 خانەوادە گۆڕدرا بۆ خۆشی.
نەخۆشییەکان نیعمەتن نەک مەینەت!

بێتاقەت مەبە کە خوای گەورە ئەم بەڵا و ناخۆشی و ناڕەحەتییەی بەسەرتدا هێناوە، چونکە دڵنیا بە گەر سەبرت هەبێت پاداشتەکەی زۆر گەورەیە، کاتێک نەخۆش دەکەویت، بزانە خوا هەڵیبژاردووی بۆ ئەو تاقیکردنەوە بۆئەوەی گەر سەبرت بێ پاداشتت بداتەوە و پلەت بەرز بکاتەوە، هەروەها لەگەڵیدا دەرگایەکی تری خێر و بەرەکەتت بۆ دەکاتەوە، ئازار و ناڕەحەتییەکان کاتییە و نامێنێت و لەسەرت دەڕوات، هەر وەکوو خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿فإن مع العسر یسرا﴾ لەگەڵ هەر کارێکی قورس و گران و ناڕەحەتی و ئازار و مەینەتی و نەخۆشی و ناخۆشیدا خوای گەورە ئاسانکارییەک و دەرگایەکی فەراح و فەراهەمت بۆ دەکاتەوە کە دەبێتە مایەی چاکە بۆت و ناڕەحەتییەکانت لەسەر نامێنێت، تەنیا سوپاسگوزار بە و شوکری خوای گەورە بکە، بزانە ناشکوریشت نابێتە هۆی لادانی ناڕەحەتی و کەمکردنەوەی ئازار لەسەرت.

نەخۆشی بەڕێز! هەرگیز نەکەیت ئاوات بە مردن بخوازیت و داوا بکەیت ئەم نەخۆشییەت بکاتە دوانەخۆشیت و نەمێنیت، چونکە ئەمە ڕاکردنە و خۆی لە خۆیدا ناسوپاسگوزارییە، لە جیاتی ئەوە دوعا بکە خودای گەورە سەبرت پێ ببەخشێت و شیفات بدا، ئەو پاداشتەی لە قیامەت وەری دەگریت کەم نییە، بۆیە سەبرت هەبێت.
ڕەحمیان پێ بکەن تا خودا ڕەحمتان پێ بکات

نەخۆشانێکی زۆر لە چاوەڕوانی نەشتەرگەریدان، هەموو ڕۆژانێکیان پڕە لە ئازار و قەلەقییە کە ئایا کەسێک کەفالەتی نەشتەرگەرییەکەی کردوون، یان هاوکاری ناردووە تا کەیسەکەی ئەمانیش نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟! بۆیە بۆ ساتێکیش بێ خۆتان لە جێگەی نەخۆشێک دانەن تا هەست بە دۆخەکەیان بکەن، دەسا ڕەحم بەو هەژارانە بکەن کە هیچ شتێک شک نابەن بۆ لابردنی ئازارەکانیان جگە لە ڕەحمی خودا پاشان دەستی پڕ لەخێری ئێوە، پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «هەر کەسێک یارمەتیی موسڵمانێک بدات بۆ ئەوەی ناڕەحەتییەکی دونیای لەسەر لابەرێت، ئەوە بێگومان خودای گەورە ناڕەحەتی دواڕۆژی لەسەر لادەبات.»

بەوەی دەیبەخشی هەم دەبێتە هۆکارێک بۆ لابردنی ئازاری جەستەیەکی ماندوو، هەم وەسیلەیەکە بۆ لابردنی ناڕەحەتی دواڕۆژی خۆت. بۆیە ڕەحمیان پێ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات.
زاد و ساڕێژی شێرپەنجەکان

زاد لە ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە پەیامی ژیانەوە دەنەخشێنێت.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
وەرن پێکەوە دڵخۆش بین بەم ئەنجامانە

وەرن با پێکەوە خۆشییەکانمان دابەش بکەین، لە یەکەم مانگی ساڵی تازەدا، لە ڕێکخراوی زاد 69 نەخۆش بینراوە و 36 نەشتەرگەریش بۆ نەخۆشانی هەژار ئەنجام دراوە، هەروەها 3 پێداویستی پزیشکیش دابین کراوە، ئەمەی دەیبینن تەنیا ژمارە نییە، بەڵکوو ڕزگارکردنی کۆمەڵێک ڕۆحە لە ئازار و ناڕەحەتی، کۆتایی هێنانە بە چاوەڕوانی چەندەها چاوی پڕ لە نائومێدی و گۆڕینی فرمێسکەکانە بۆ پێکەنین، ئەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە بە هۆی یەکگروویی دڵەکان بوو لەناو ڕێکخراوی زاد، زاد هەژاران و خواپێداوانی کرد بە یەک خانەوادە، سەرەتا بە پشتیوانی خودا، پاشان هاوکارییەکانی ئێوە و پزیشکە هاوکارەکانی زاد ئاسوودەیی و ئارامی گەڕایەوە بۆ ئەو خانەوادە هەژارانە.

بە پشتیوانی خودا پاشان ئێوەی خێردۆست، کاروانی زاد بەردەم دەبێت و دەبێتە مەئوایەک بۆ نەخۆشان و هیوایەک بۆ هەژاران.
تەنیا لە 24 کاتژمێردا!

ڕێکخراوی زاد تەنیا لە 24 کاتژمێردا 5 نەشتەرگەری بۆ هەژاران ئەنجام داوە کە یەکێک لە نەخۆشە هەژارەکان سێیەم جارە لە لایەن ڕێکخراوی زادەوە هاوکاری دەکرێت، ئەمەش سەرەتا بە پشتیوانی خودا پاشان دڵفراوانی بەخشەرانی زاد و پزیشکە هاوکارەکانی بوو.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ نەخۆشە هەژارەکان لە ڕێگەی:

فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
‌تێپەڕبوون بە ناو تاقیکردنەوەکاندا

کاتێک خودا بەندەیەکی هەڵدەبژێرێت و تاقی دەکاتەوە بە نەخۆشی و هەژاری، لە بەرانبەردا تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ دەوڵەمەندەکان، ئاستی‌ئیمانی هەردووکیانی پێ تاقی دەکرێتەوە، سەبری نەخۆشەکە و بەخشندەیی دەوڵەمەندەکە، دڵنیا بن ژیانی نەخۆشێکی هەژار چەند سەختە لەم دنیا، هی دەوڵەمەندێکی لە خوا غافڵ زۆر لەوە خراپترە لە قیامەت، بەڵام هەر ئەم دەوڵەمەندە ئەگەر بەخشەر بێ، هەم لەم دونیا و هەم لە قیامەتیش براوە دەبێت، بۆیە با هیچ شتێک خوداتان لەبیر نەباتەوە، خودا ڕزقی بە تۆ داوە، هەر ئەویش دەتوانێت لەم دونیا لێت بسێنێتەوە، ببخەشن با ببێتە لادانی ناڕەحەتی دونیا و قیامەت لەسەرتان.
کاتێک زاد دامەزرا، وتمان مانگانە دوو نەشتەرگەری بکەین کارێکی گەورەمان کردووە! ئێستا بە چاوی خۆمان دەیبینین لە فەزڵی پەروەردگارەوە پاشان لێبڕاوی پزیشکان و دەستی پڕ میهری بەخشەران ڕۆژانە زاد بێ نەشتەرگەریی نییە، لە دڵەوە دڵخۆشین کە ببینە مایی دڵخۆشی حەوت خانەوادەی هەژار لە یەک هەفتەدا، ئێوەش دڵخۆش بن بە بەخشینەکانتان چوون لەگەڵ زاد بەخشندەیی چێژێکی تریی هەیه،ئەو کەسانە هەستی پێ دەکەن کە ئەزموونی ئەم چێژەیان کردووە ...

بەنیاز نیت تۆش پشکێکت هەبێت لەم چاکە نەبڕاوەیە؟!

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خێرکردن لەگەڵ زاد جیاوازە لە هەموو شوێنەکانی تر!

بەرەو مانگی بەخشین دەچین لە ئێستاوە نیەتی بەخشین ئامادە بکە و زادت لەیاد بێت!

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
جیاوازتر لەوەی زانیوتە، زاد بناسە!

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _ 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەغیلەی خێزانی و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
#ڕێکخراوی_زاد
#منظمة_زاد
#Zad_Organization
بەخشەرانی زاد بوونە هۆکاری ژیانەوەی زۆرێک لە ئادەمیزاد و ڕزگارکردنی جستە ماندووەکان لە ئازار، وەرن پێکەوە و دەسە لەناو دەست ئازاری سەر نەخۆشانی هەژاران لابدەین.

تۆش دەتوانیت لە ڕێگەی تلیگرامی بەخشەران یەکێک بیت لە بەخشەران و توێشوویەک بۆ قیامەتت هەڵبگریت.

https://www.tgoop.com/baxsharani_zad
با بەرەکەتی بەخشین لە ماڵت نەبڕێت

با هەمیشە دەخیلەیەکی خێزانیتان لە ماڵ هەبێت بۆ بەخشین بە هەژاران، دەخیلەی خێزانی زاد دەتوانێت خێزانێکی ماندوو لە ژیان بحەسێنێتەوە، دەتوانێت هیوا بۆ خێزانێک بگەڕێنێتەوە کە کەسێکی ئازیزیان بەدەم ئازارەوە دەناڵێنێت، دڵخۆشی ببەخشە بە خێزانێک تا خوای گەورە تیشکی خۆشبەختی بەردەوام بکات لە ماڵەکەت، با منداڵەکان لە ئێوەوە فێری بەخشین ببن، هەژاران بە کەسی خۆیان بزانن، تۆ لێرە تەنیا نابەخشی، بەڵکوو بە عەمەلی وانەیەکی ئەخلاقی جوانیش فێری منداڵەکانت دەکەیت.
لە پێشوازیی مانگێکی پڕاو پڕ لە بەخشینەکانی خودا بۆ بەندەکانی و بەندەکانیش بۆ یەکتر ...

لە بەخشینەکانتان زادتان لەیاد بێت.💜

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _
07708010020 - 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەخیلە خێرخوازییەکان و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676
ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

ڕێکخراوی زاد پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانتان لێ دەکات، داواکارین لە خوا ئەم مانگە ببێتە هۆکاری لێخۆشبوونی تاوانەکان، ئەم مانگە مانگی کۆ کردنەوەی چاکەیە و دەرفەتێکە ساڵی جارێک دێتە ڕێمان، با پێکەوە پێشبڕکێ بکەین لە سەر زورترین بەخشین و چاکە و کۆکردنەوە زۆرترین توێشوو بۆ قیامەت، هەروەها بەخشینەکانمان بکەینە دەرمانێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشانی هەژار لە ئازار و ناڕەحەتی.
کەمپینی 500 ژیانەوە

زاد دەیەوێت لەڕێگەی زەکاتەکانی ئێوەوە بەوپەڕی ئەمانەتەوە دەستگیرۆیی نەخۆشە هەژارەکان بکات، زاد وەکوو پیشەی هەمیشەیی بە دروشمی ژیانەوەی ئادەمیزاد، له مانگی ڕەمەزاندا کەمپینی 500 نەشتەرگەری بۆ ژیانەوەی نەخۆشە هەژارەکان ڕادەگەێنت!

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان: فاستپەی - باڵانس - هەژماری بانکی (FIB):
(07708107676 _
07708010020 - 07518010021)

بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی دەخیلە خێرخوازییەکان و کەفالەتی نەخۆش:
07708107676

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان لە ڕێگەی لقەکانی ڕێکخراوی زاد:

نووسینگەی سەرەکی: 07518010020 - 07708107676
- لقی هەولێر: 07514247576 - 07734247576
- لقی سلێمانی: 07518010014 - 07721066515
- لقی کەرکووک: 07503890030 - 07764440030
- لقی هەڵەبجە: 07518010023 - 07703120023
- لقی گەرمیان: 07518010019 - 07701997095
- لقی ڕاپەڕین: 07511243004 - 07721333004
2025/03/06 10:54:00
Back to Top
HTML Embed Code: