Forwarded from شابەیتی کوردی (Kamîl Kesnezanî)
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
وریا وتی بە دایە
دایە، تۆ ئەو خودایە
ئەمجار دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
با لە ئێستاوە فێر بم
هۆگری کاری خێر بم
ڕۆژوو حوکمی خودایە
زۆر قازانجی تێدایە
تۆخوا دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
ــــــــــــــــــــ
#عەبدوڕەحمان_فەهیمی (دەروێش)
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
ــــــــــــــــــــ
وریا وتی بە دایە
دایە، تۆ ئەو خودایە
ئەمجار دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
با لە ئێستاوە فێر بم
هۆگری کاری خێر بم
ڕۆژوو حوکمی خودایە
زۆر قازانجی تێدایە
تۆخوا دڵم مەشکێنە
پارشێو منیش هەستێنە
ــــــــــــــــــــ
#عەبدوڕەحمان_فەهیمی (دەروێش)
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻
خاڵخاڵۆکە☀
@shabeytikurdi 🪻 ــــــــــــــــــــ وریا وتی بە دایە دایە، تۆ ئەو خودایە ئەمجار دڵم مەشکێنە پارشێو منیش هەستێنە با لە ئێستاوە فێر بم هۆگری کاری خێر بم ڕۆژوو حوکمی خودایە زۆر قازانجی تێدایە تۆخوا دڵم مەشکێنە پارشێو منیش هەستێنە ــــــــــــــــــــ …
هەرچەشنە شێعرێک دەنووسن بە هەر مژارێکەوە
با ئاوا ڕاست و ڕەوان وسادە
بێ
وشەی قەبە و ڕێزمانی تێک ڕژاو و وشەی زیادی هێنان بۆ پڕ کردنەوەی کێش و چاک کردنی قافییه و دوور و درێژی شێعرەکانی دەنووسرێن لەم سەردەمەدا
لە گەورەترین خەسارەکانی شێعری مناڵانن...کە خەم دەخاتە دڵم.
دڵتان ئاوا
هەتاو

Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خاڵخاڵۆکە☀
🆔 @Govarmehabad گۆڤاری "کانی" ژمارە 13 بڵاو بۆوە.
لە کانی ئەمجارەدا ئەم شێعرە دەخوێننەوه...
ئەو شێعرە لە کتێبی هەتۆتە دا چاپکراوە🌸
ئەو شێعرە لە کتێبی هەتۆتە دا چاپکراوە🌸
خاڵخاڵۆکە☀
Channel photo updated
مەڕ خاتوون کارەکتێری یەکێک لە کتێبەکانی هەتاوخورشیدیە😇
مەڕخاتوون مامۆستای قوتابخانەیە...
ئاشنایی سڕینەوەیەک لێرە پێکهاتووە لەسەر ئەو ڕوانگە و ڕۆڵەی کە بە ئاژەڵەکان دراوە وەک مەڕی گێژ، بزن یا کوندی زانا...
مەڕ لێرەدا گێژ و نەزان نییە بەڵکوو لێزان و لێهاتوویە و ڕێنوێنی دەکات.تەنانەت ئەگەر گێژ بووبێ بە خوێندن گەیەشتۆتە ئاستێک کە خۆی مامۆستا بێت.
ئەوانە بەشێکن لە ئەو بابەتانەی کە ناڕاستەوخۆ باس کراون...

Forwarded from خاڵخاڵۆکە☀ (Hetaw Xurshidi)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەواڵ!هەواڵ!♦یەکەم پادکەستی #کوردی بۆ #مناڵان♦
مۆسیقای سەرەتا: #هاشم_ڕشادەت
دەنگبێژ : #ژیلا_ڕشادەت
نیگارکێش#بەهار_ئێلیاسی
@bahare.elyasi1064
نووسینی شێعرەکان: #هەتاوخورشیدی
@hetawkhorshidi
زەرب: #مەریەم_خورشیدی
@maryam._.khorshidii
هاوکارانم لەو بەشە دا:
#ڕۆشنا گیان
#ئەمین گیان
#ڕووناهی گیان
#هانا گیان
#ژینا گیان
#ڕەیان گیان
#سێپێهر گیان
#گلارە گیان
#پادکەست#پادکەستی_کوردی #مناڵ #منداڵ #بەهار #بهار #بەهارانه #ژیان #شاد #خۆش #شێعری_کوردی

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نەورۆز و سەری ساڵتان پیرۆز❤️
خاڵخاڵۆکە☀
Video
لە دەگای سوورەوانەوە لە پەنای ئاگری نەورۆز، شێعری جەژنی بەهار دەخوێنن و بە دڵێکی پڕ لە جوانی و هیواوه، چاویان لە ئاسۆیە کە داخوم چیان بۆ چێ دەکات و چۆن بەرەو بەختەوەرییان دەبات.بۆ ئێمەمانان کە نیوەی تەمەنمان ژیاوین، ژیان ئیتر شتێکی نوێی پێ نییه! هەرچی هەیە دووپاتەی ئەوانەی ڕابردوویه بە ڕادەیەک کەمتر یا زیاتر، کاڵتر یا تۆختر...
پێشبینی کردنی ژیان لە سرنجڕاکێش بوونی کەم دەکاتەوه بە تایبەت بۆ مرۆڤە زیرەکەکان کە زوو دەستی دنیا دەخوێننەوه و چیدی نابنە ئامراز و ئەکتەرێکی ئاماتۆڕ!
هیچ ڕووداوێک بەقەدەر یەکەمینەکان ناتهەژێنێ...یەکەم ماچ، یەکەم ئامێز، یەکەم ئەوین، یەکەم تاڵی،یەکەم درۆ،یەکەم فێڵ و یەکەم ساویلکەیی و ...
دوایە ئیدی هەرچی دەبێت لە چێژ بۆ ئەزموونی چێژی دووبارەیە و هەرچی ڕوو دەدات لە تاڵی، لۆمە و توانجه بە خۆت کە من خۆ ئەزموونم هەبوو بۆ دیسان وام کرد یا وام نەکرد...
بۆیە لە نزیک چل ساڵییەوە ئیتر بە شوێن قومێک ئارامی و گۆشەیەکی بێدەنگی.دوورەپەرێزی و خۆ لەکەس نادەی تەنانەت بە زۆری یا گلەیی بێت.
ئیتر ئاسۆ هێندەش ڕوون نییە و داهاتوو چیدیکەی پێ نییە و ئارامیی تەنیا شتێکە کە ژیان دەتوانێ پێت بدا یا لێی بستێنی...بەڵام ئەوەی کە جوانە ئەوەیە: هێشتاش بە بزە و هیوایەکی تایبەت چاو له گەشەی مناڵەکانمان دەکەین و ئاواتەخوازی جیهان و ژیانێکی باشترین بۆ ئەوان و وەک ئەوەی هیچ نەزانین و ئەزموونێکمان نەبێ، ئاواتەکانمان لە پێشەوە دەڕۆن و داهاتووی گەشیان بۆ وێنا دەکەین...
#هەتاوخورشیدی
سپاس بۆ مامۆستا ئازاد زەکەرییایی کە ڕاهێنانی ئەوین و جوانییەکان دەکات.

هەتاو خانم خەاڵوو
هەتاو خانم خەواڵوو
چاوێکی هەڵێناوە
دیتی شەو وردە وردە
بارگە و بنەی پێچاوە
هەڵاتهەڵات، پەلەپەل
پرچی کاڵی داهێنا
تیشکەکانی دابەش کرد
ڕووناکی و بزەی هێنا
هاواری کرد بە تینی
شەو نەما، هەستن لە خەو
بە پرشنگی خۆرەوە
سەماکەن، ڕاکەن لە شەو
#هەتاوخورشیدی
@hto67
هەتاو خانم خەواڵوو
چاوێکی هەڵێناوە
دیتی شەو وردە وردە
بارگە و بنەی پێچاوە
هەڵاتهەڵات، پەلەپەل
پرچی کاڵی داهێنا
تیشکەکانی دابەش کرد
ڕووناکی و بزەی هێنا
هاواری کرد بە تینی
شەو نەما، هەستن لە خەو
بە پرشنگی خۆرەوە
سەماکەن، ڕاکەن لە شەو
#هەتاوخورشیدی
@hto67
میوانیی هەتاو
تەقتەقتەقتەق لە ماڵی؟
بمبە لای خۆت سەرمامە!
ڕەق هەڵاتم لەو دوورەی
بمبە لای سۆبە و کورەی
دیتم هەتاوخانم بوو
لە پشت دەرگا دەلەرزی
دەیگوت لە ئاسمانەوە
ئێستا هاتوومە ئەرزی!
تا دیسان هێزم هەبێ
مێهرەبانیم پێویستە
دەڵێن تۆ مێهرەبانی!
دامنێ لای خۆت هەر ئێستە!
ــ چاییم داکرد بۆ هەتاو
پێم بەخشی بزەی شیرین
گەرمی بۆوە و گەڕاوە
بۆ ئاسمانی جوان و شین
#هەتاوخورشیدی
@hto67
تەقتەقتەقتەق لە ماڵی؟
بمبە لای خۆت سەرمامە!
ڕەق هەڵاتم لەو دوورەی
بمبە لای سۆبە و کورەی
دیتم هەتاوخانم بوو
لە پشت دەرگا دەلەرزی
دەیگوت لە ئاسمانەوە
ئێستا هاتوومە ئەرزی!
تا دیسان هێزم هەبێ
مێهرەبانیم پێویستە
دەڵێن تۆ مێهرەبانی!
دامنێ لای خۆت هەر ئێستە!
ــ چاییم داکرد بۆ هەتاو
پێم بەخشی بزەی شیرین
گەرمی بۆوە و گەڕاوە
بۆ ئاسمانی جوان و شین
#هەتاوخورشیدی
@hto67
Forwarded from خاڵخاڵۆکە☀ (Hetaw Xurshidi)
هەتاو خانم ❤
تەق تەق تەق تەق....لە ماڵی؟؟
چاییم دا کرد بۆ هەتاو
پێم بەخشی بزەی شیرین....
#هەتاوخورشیدی
https://www.tgoop.com/hto67
تەق تەق تەق تەق....لە ماڵی؟؟
چاییم دا کرد بۆ هەتاو
پێم بەخشی بزەی شیرین....
#هەتاوخورشیدی
https://www.tgoop.com/hto67