Telegram Web
پشی ئامە یانەمان
ژینا
پشی

پشی ئامـە یانــەمـان
واچێ ماسم پەی بارە
میـاو میـاو میاونـــێ
لووێ پیلا و پـەولارە

بە ناز و مەکر و ئەدا
ئامـە دلێ حەســاری
تا ئامـانێ بگێـرووش
پڕا سـەروو دیـواری

جمنێ کلکش چا سەرەو
یانێ  چێوێم پـەی ماری؟
زانام  فرە  ئـەوراشـــەن
زاتش نـیەن بـــەی واری

کاسێـو ماسـم پـەی نیا
پاڵـش کاسێـوە پـەڕئـاو
وەشیێنە ئەچا دوورۆ
پەیم کـەرێ میاو میـاو

#هەورامی
#پشی
#هەتاوخورشیدی


https://www.tgoop.com/hto67
کاناڵێک ئەو شێعرەی منیان داناوە و ناویان سڕیومەتەوە
ژینا دەڵی ئەی بۆ نەنووسراوە هەتاوخورشیدی؟
دەڵێم نەیاننووسیوە ئیدی!
دەڵێ:
واچە ئیتر شمەم وەش گەرەک نییەن
😄
واتە
بڵێ ئیدی ئێوەم خۆش ناوێ🌈☀️
پەنێلی دووهەم / مەولەوی

1_ هەتاو خۆرشیدی / مەهاباد (سۆرانی)
2_ سادق فەرهادی / خۆراسان، شیروان (کورمانجی)
3_ شەعبان میرزا بەیگی / ئیلام (لەکی)
4_ جەماڵ قادرپوور / پاوە (هەورامی)
5_ فەتاح محەمەدنژاد / شنۆ (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

ئێوارەی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
ژینا
شێعری هەنار
لە کتێبی #هەنیلەهووتی
#هەتاوخورشیدی
@hto67
Forwarded from کوتە قاقەز
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸Khane-ye doust kodjast? (1987)/ Director: Abbas Kiarostami/ Time: ​​1h23mi/ IMDB: 8.1/ Genres: Drama, Family

#فیلم

کوتەقاقەز
خاڵخاڵۆکە
🔸Khane-ye doust kodjast? (1987)/ Director: Abbas Kiarostami/ Time: ​​1h23mi/ IMDB: 8.1/ Genres: Drama, Family #فیلم کوتەقاقەز
بە بیانووی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئەو فیلمە پێشکەش بە مامۆستاکان و قوتابیان🍀🙏

خانه‌ی دوست کجاست؟
#عباس_کیارستمی
Forwarded from وەرزی ئەوین (کامیل داوەری)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی: تیتیل و بیبیل

بێژەر: هایا داوەری

@kamildavari
Forwarded from Sorour D
کتێبی شێعری ئالانی بە شێعرەکانی هەتاویە بۆم ساز کردۆ ☺️
خاڵخاڵۆکە
کتێبی شێعری ئالانی بە شێعرەکانی هەتاویە بۆم ساز کردۆ ☺️
دوورە لە زێد و شێعری کوردی ویستووە بۆ مناڵەکەی.گەڕاوە گەڕاوە تا شێعرەکانی منی دیتۆتەوە...کتێبەکانمی دەس نەکەوتووە و بۆخۆی ئاوا چاری کردووە...
بڕیارە کتێبەکانم بگاتە دەستیان

#دایکی_زانا
#دایکی_هونەرمەند
#دایکی_ژیر
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (Hetaw Xurshidi)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
White Cane Safety Day
@hto67
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپی
15ی ئۆکتۆبر

White Cane Safety Day
#white_cane_safety_day
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەنیا جیاوازن
#نەبینا#ڕووناکدڵ #عصای_سفید #15oct #شێعری_مێرمناڵ
@hto67
#شێعری_کوردی
#شێعری_ناودارانی_کورد #مناڵ#مناڵان #کەمئەندامان #هەتاوخورشیدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جێژنی لەدایکبوونی جشکەخڕە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من جیهانێکم دەوێ...
شاعیر: #هەتاو_خورشیدی
#دەنگ، دیزاین و ڕێک‌خستن:
#ئەیووب_محەممەدنژاد
ڕۆڵ گێڕانی منداڵ:
سۆژین واسڵی 3 ساڵان لە سەقز
ناوی گۆرانی کەڵک گیراو لەم کارەدا:
ا"monsieur l'amour"
گۆرانیبێژ:
ا"dalida"
کارێکی فەڕەنسەویە

🟧🟥@ayoub_deklama🦜
🟥🟧@ayoub_deklama🪵
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#شێعر


من جیهانێکم دەوێ
مێهرەبانی بێ هەمووی
لێوەکان پڕ خەندە بێ
شادمانی بێ هەمووی
دەنگی قاقامان بگا
تا هەناوی ئاسمان
بێ تەقەی گوڵڵە و تفەنگ
گشت زەوی بێ ئاوەدان
پڕ هەسێرەی ئاشتی
ئەو جیهانەی دەمهەوێ
وەک مەلی سوڵح و سەفا
هەڵفڕێ هەستم لەوێ
من جیهانێکم دەوێ
پڕ لە شادی بێ و ئەوین
گشت لەگەڵ باڵی هەتاو
ڕوو بە ئاسۆ هەڵفڕین


#هەتاوخورشیدی
#ئارینا_شەم
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
نامە بۆ ڕووبار


ئەمشەو کە بۆشاییکان پڕ نابنەوە، منیش پڕ لە بۆشاییم.
لە هاوارێکی ئەرخەیانەوە بۆت دەنووسم:
لە قووڵایی چاڵاوێکی شین‌بردوو کە دڵمە.
ژیان لە ئەوپەڕی سامناکی خۆی دا،هەمووکاتیش سەرساممان دەکا بە هەواڵێکی نوێتر،کە هەر هەبووە و ئێمە درەنگمان بیستووە.
هەواڵەکانیش کەمتر بەرەو سپی دەچن و زیاتر لەوەی خەونە پەمەییکان بگرنە خۆ،ڕەشپۆشی تاسەیەکی ئاوبردوون.
لە یەکەم دێڕی ئاسمان ڕستەی چاوانی ڕایکێشای و قەت نەتتوانی ڕستە و چیرۆکی تر بخوێنیەوە.خوێندبێتیشەوە ئەو نەبووە.وەک ئەو جوان،وەک ئەو بکوژ!
چیرۆکی دیت بۆ دەڵێ ژیان تا لە خەوت کات،خەوی فرامۆشی نە ئەو خەوە خێرەی دایە بە لایەلایە بۆمان دەپاڕاوە.
خەوی خێرمان نەکرد دایە گیان.لە خۆڵەمێشی ژیان دا پساین و هەڵبڕاین لە یەکەم ڕستە کە بۆنی ئامێزی تۆی لێوە دەهات.
ئێمە ون بووین و تەنانەت دەستی تۆ نەیتوانی دەرمانکێشێ لەو گێژاوە...داوێنی تۆمان بەردا و لە ناو حەشامەتی کەوشەکان دا،پێشێل کرا چاوەڕوانیمان،سەرمان هەڵێنا نیگا نامۆکان قووتیان داین و تەنیایی بووبە ئاواڵ‌کراسی بوونمان.
وێــــــــڵ بە دوای چی‌دا گەڕاین؟
پڕ بە باوەشی شار غـــــەوارە بووین و پڕ بە دووری ئاسمان نامۆیی کەوتە داوێنمان.
من ئەمشەو ترساوم لە خۆم و زیاتر لە وێڵییەک کە دەگەڕاوە بۆ یەکەم ڕستە.
پەپوولەیەکی شین ئازاری پێ چێشتم و برینێکی قووڵی بە دیاری بۆ هێنام.مەگەر پەپوولە جوان و بێ ئازار نییە؟
لەو چاڵاوە دا ڕوومەتی مانگ دیارە بەڵام هاواری خنکاو ڕەنگی تۆخ‌ترە،هێندە کە سەرت لێ هەڵنەهێنێ هانای ڕووناکی.
ترسەکانم خستۆتە گیرفانم،دەمامکی بزەشم هەمیشە پێیە و گریانم نەخستۆتە هیچ ئامێزێک.
بیژووی هیچ ئەوینێک وەخۆم ناگرم و گرفەی هیچ سڵاوێک نامباتەوە ئاسمان.
لە پشت تەمی ژیان خەریکی سووتاندنی تەمەنم و دەزانم ئیتر هیچ شتێک تمەنێک ناژی.

#نامەکان
#ڕووبار
#هەتاو_خورشیدی
خاڵخاڵۆکە
نامە بۆ ڕووبار ‍ ئەمشەو کە بۆشاییکان پڕ نابنەوە، منیش پڕ لە بۆشاییم. لە هاوارێکی ئەرخەیانەوە بۆت دەنووسم: لە قووڵایی چاڵاوێکی شین‌بردوو کە دڵمە. ژیان لە ئەوپەڕی سامناکی خۆی دا،هەمووکاتیش سەرساممان دەکا بە هەواڵێکی نوێتر،کە هەر هەبووە و ئێمە درەنگمان بیستووە.…
نامەی ڕووبار بۆ من

هەتاوی گەرمی ڕۆژەکانی پاییز
سڵاو
سڵاو لە تاکە نامەیەک کە پێکەوە گۆڕیمانەوە و پڕ بوو لە داخی ون بوون لە گێژەنی بێ ڕوحمی ژیان!
کاتێ پرسیارم کرد کێ نامەی دەوێ ، چاوەڕوانی ئەو خێلە نەبووم ، دواتر بیرم کردەوە ئایا قەڵەمی شکاوو لێنووسی هەڵوەریوم دەتوانی وشە کۆ بکاتەوە بۆ ئەو چاوە چاوەڕوانانە؟
لە ئازار دام هەتاو ، ئازارێک کە بە هیچ وشەیەک بۆم شی ناکرێتەوە ، پڕم ، سەراسەر هەست و عەشق ، بەڵام هەستەکانم دەکووژێنەوە بێ وەی بتوانم یەک ڕستەیان بۆ بنووسم ، بێ وەی بتوانم ژیانیان پێ ببەخشم.
کە هەر کەس دەبێ بنووسی؟ کە هەر هەستێک دەبێ بنووسرێ ؟ نازانم .
هێندە دەزانم من پێویستم پێیە ، پێویستم بە نووسینە وەک ئەو ڕۆژگارانەی پێم وابوو هیچم نییە جگە لە نووسین و ئێستا چاو لێدەکەم ئەویشم لێ تۆراوە.
دەمەوێ دایکێکی بەهێز بم ، نەک دایکێک کە لەترسی سەختی ژیان ناهێڵێ کۆرپەکەی( کۆرپەکانی) بێتە دونیا و هەر لەخۆیا دەیشارێتەوە.
ئازیزم ببوورە وا کەمم ، وا کەم دەنووسم بۆت
ئێتر ببینە چم لێ بەسەر هاتووە.
چاوانێک چاوەڕێی وشەن و من پێم خۆش بوو خەمی نەنووسینم تەنیا بە تۆ بڵێم.
هەوڵ دەدەم دووپاتە نەبم.
تکایە نامەم بۆ بنووسەو باسی ڕۆژگاری خۆت بکە.
هیوامە بە هێمنێ کات و ساتت تێپەڕ بی.


#ڕووبار
#هەتاو_خورشیدی

2724/8/19
کۆنەلاجان _ 9:55 بەیانی
2024/11/18 15:21:18
Back to Top
HTML Embed Code: