tgoop.com/iqra_wartaqey/5770
Last Update:
هەموو هێزی خۆت لە پشتیوانی پەروەردگار ببینەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گرفتەکانی ژیانت دوعاکردن تاکە ڕێگایە بۆ بەکارهێنانی ئەو هێزە ، هیچ سەختیەك هێزی خۆ ڕاگری نیە دوای گیرابوونی دوعاکانت، با دوعاکردن دواین ڕێگایی گرتنەبەری رزگاریت نەبێت بەلکوو لە سەرەتاوە ئەم ڕێگایە بگرە بەر هیچ ژیریەك لەوەدا نیە تۆ خاوەنی فرۆکە بیت و بتەوێت بە کۆلارەیەك بفڕیت
گرتنەبەری ڕێگاکانی گیرابوونی دوعا گرینگترە لە خودی دوعاکە،. پێدانی هەمان دەرمان بە دووکەسی جیاواز هەمان کاریگەری نابێت لەسەر هەردووکی کاتێك دانەیەکیان ڕێگاکانی خۆپارێزی لەگەل ئەگرێتە بەر دڵنیابە کاریگەری دەرمانەکە لەسەری زیاتر ئەبێت
مادامـ پەروەردگارت وای لێکردووی دەست بەرزبکەیتەوە دڵنیابە ئەیەوێت،داواکاریەکانت جێبەجێ بکات. هەرگیز پەلەمەکە لە گیرابوونی نزاکانت پەروەردگار ئەندازەگیری بۆ شتەکان دەکات ئەو باشتر دەزانێت کامە شت لە ج شوێنێك و ج کاتێك بۆتۆ گونجاوە نەك خودی خۆت کە بەهۆی پاڵەپەستۆ و تەنگەژەیەکانی ژیانت لەوانەیە لەو کاتە سەختانە ژەهر بە دەرمان ببینیت...
BY "جواهر من کتب سلف"
Share with your friend now:
tgoop.com/iqra_wartaqey/5770