Telegram Web
📢ئاگاداریەک بۆ ئەهلی دەرگای ڕەییان📢
موسڵمانان ئاگاداربن

یەك ڕۆژ بەڕۆژ بیت ( ۷۰ ساڵ )
لەئاگری دۆزەخ دور دەخرێیتەوە

سبەینێ( 2 شەممە)یە سونەتە و
ڕۆژگار کورتە با هەوڵبدەین بەڕۆژو بین

خودای گەورە عیبادەتی
هەموو لایەك قبوڵ بکات
خوای گەورە خێری بۆ یەكێك بوێت توشی ئازاری دەكات

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ((مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُصِبْ مِنْهُ))
رواه البخاري ٥٦٤٥.

واتە: ((كەسێك خوا بیەوێ توشی خێری بكات,توشی ناخۆشی و ئازاری دەكات)).

*چونكە بە هۆی ئەو ناخۆشی و ئازارانەوە خوای گەورە لە تاوانەكانی خۆش دەبێت و پاكی دەكاتەوە لە گوناهەكان
. ((نووسەر)).
🪻هەموو شتێك مەگێڕەوە🪻

پێغەمبەری خوا {ﷺ}  فەرموویەتی :

بەسە بۆ مرۆڤ بە درۆ لەسەری بنوسرێت کە هەموو شتێك بگێڕێتەوە کە بیستوویەتی .

| صحيح الجامع 4482 |
هەرکەسێک لە نوێژە ویترەکەی خەوت یان لەبیری چووەوە با هەرکاتێک کەوتە بیری بیکاتەوە (لە ڕۆژدا).
پێغمبەری خوا ﴿ ﷺ ﴾
[ صحيح أبي داود ]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە پێشەوا ابن مبارك وترا:
ئایا ڪەسی ئامۆژگاریڪار ماوە؟
ئەویش فەرمووی: بۆتۆ ڪەسێڪ دەناسیت ئامۆژگاری وەربگرێت؟؟!

( تاریخ البغداد ٧/١٩١)📚
ٲبن القیم الجوزی رحمة اللە
دەفەرمووێ: گەورەترین تیا چوون لە نێو خەڵکیدا ئەو کەسەیە کە دڵی پەیوەست دەکات بە غیری اللە سبحان و تعالۍ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد


عن ابن مسعود رَضِيَ اللَّهُ عَنهُ أن رَسُول اللَّهِ ﷺ قال: (أولى الناس بي يوم القيامة أكثرهم عليّ صلاة) رَوَاهُ التِّرمِذِيُّ وَقَالَ حَدِيثٌ حَسَنٌ

نزیکترینتان لە پێغەمبەری خوداوەﷺ لە ڕۆژی قیامەت ئەو کەسەیە کە زۆرترین صلاوات دەدات لە دیاری
وشەی (جزاك الله خيراً) واتایەکی/ جوانی هەیە..!!
زۆربەی خەڵکی ئەگەر شتێکت پێشکەشکرد دەلێت : (جزاك الله خيراً ) واتای ئەم وشەیە چییە..؟
وشەیەکی باشه و بەڵگەیە لەسەر هەموو چاکەیەک و باشیەک کە لەلای خوای گەورە هەیە..
1️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ خوای گەورە منەتت لەگەڵ بکات بە بەهەشت.
2️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ خوای گەورە رزگارت بکات لە دۆزەخ کە شوێنی کافرانە...
3️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ خوای گەورە هیدایەتت بدات بۆ ڕێگای راست.
4️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ خوای گەورە هیچ شەیتانێک بەسەرتدا زاڵ نەبێت…
5️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ خوای گەورە بەرەکەت خاتە نێو رزقەکەت..
6️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ چاک بی لەگەڵ دایک و باوکتدا تا رۆژی دوایی..
7️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ شوێنی سوننەتی گەورەی پێغەمبەران بکەوی ...
8️⃣(جزاك الله خيراً).
واتە/ زۆر چاکە لەلای خوایەهەیه
من ناتوانم بژمێرم …

👈واگومان مەبە کە تۆ دەڵێی: (جزاك الله ألف خير) ئەمە باشترە ، چونکە تۆ چاکەت دیارکرد بە هەزار چاکە ، چاکە لەلای خوا زۆر زۆر زیاترە.. ..
👈(جزاكم الله خيرا) ..
گوتەی ئیماناداری بۆ برای
واتە : ئەگەر موسڵمان بە برایەکەی وت: "جزاک الله خیرا" ،ئەوا گەیشتە لوتکەی ستایش .
گەورەمان پێشەوا(عومەر) وتی :
ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەزانێت لە گۆتەی خۆی بۆ برایەکەی: "جزاک الله خیرا" ، ئەوا زۆرتان بەیەکتر دەوت.

بۆیە بەردەوام بڵێ : (جزاك الله خيرا).
🗞تێبینی..
كە دەست خۆشی دەنوسیت بۆ كەسێك تەنھا مەنوسە(جزاك اللە)..!!
بەڵکو بنوسە️(جزاك الله خيراً).
چونكە جەزا دەكرێت بە (خێربێت) وە دەكرێت(بەشەڕبێت)
ئاگاداربە..!!
بۆیە پێویستە جۆرەكەی دیاریكەیت بڵێ:
(جزاك الله خيراً).
ھەركەسێك چاكەی لەگەڵ كردوین جا بكەرەكەی وت جزاك اللە خیرا ئەوە ئەوپەڕی ستایشی كردووە.
📚 رواه الترمذي.

وەرگیراوە
پێغەمبەری خودا ﷺ دەفەرمووێت : دوو تاوان خودا سزاکەیان پێش دەخات و هەر لە دونیا سزایان دەدات ، داوێن پیسی و خراپ بوون لەگەل دایک و باوک

📌 صحيح الجامع / ٢٨١٠
ئیمامی حسەنی بەصري رحمه الله دەفەرمێت:

چوار شت هەیە لەهەر کەسدا هەبن الله‌
تعالی دەیپارێزێت لە شەیتان[هەرکەس خۆگربێت لەتوڕەبوندا،و خۆگربێت لەکاتی ویستەکاندا،خۆگربێت لەکاتی ناڕەحەتدا، و خۆگربێت لەکاتی حەزی ورگ و داوێنیدا]..
پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ئەفەرمێ : وەسیەتتان پێ ئەکەم بە ترسان لە الله سبحانه و تعالی وە گوێڕایەڵی (ئەمیرەکان) ئەگەر بەندەیەکی حەبەشیش بێت چونکە هەرکەس دوای من بژی جیاوازی و نکۆکیەکی زۆر ئەبینێ ، ئاممان ئاگادری شتە داهێنراوەکان بن چونکە ئەوانە گومڕایین جا هەرکەس بەوانە گەیشت با دەست بگرێت بە ڕێبازی من و جێنشینە هیدایەت دراوەکانەوە وە بە خرێکانتان « ددانە پانەکانی دواوە » گاز بگرن لەو دوو شتە و بەرەڵڵایان نەکەن.

رواه الترمذي 2676  بسند صحيح ، وقال هذا حديث حسن صحيح
دەست گرتن بە سوننەت!!

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:«كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَی»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَنْ يَأْبَی؟ قَالَ: «مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الجَنَّةَ وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَی»

ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

هەموو ئوممەتی من دەچنە بەهەشت مەگەر کەسێک پشت هەڵبکات، گوتیان: کێ پشت هەڵدەکات ئەی پێغەمبەری خوا؟ فەرمووی: هەر کەسێک فەرمانبەریی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، هەر کەسێک سەرپێچی فەرمانی من بکات بێگومان پشتی هەڵکردوە (لە چوونە بەهەشت)

📚صحیح البخاري
* قال رسول الله ﷺ :
بَشِّرُوا وَلَا تُنَفِّرُوا ، ويَسِّرُوا وَلَا تُعَسِّرُوا .

* پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی : موژدە بدەنە خەڵکی و دووریان مەخەنەوە لە دین وە ئاسان کاربن سەختگیریی و قورسی مەکەن لەدیندا .

📜 : رواە مسلم / ٤٦٢٢
- الحسن البصري ئەڵێت :

(ئادەمیزاد، پێ بنێ بە زەویدا، چونکە پاش ماوەیەک گۆڕەکەتە، والله لەوکاتەوەی لە سکی دایکت کەوتوویتەتە خوارەوە لە ڕووخاندنی تەمەنتدایت) .

📚 الزهد لـ أبي حاتم الرازي : (١٢)
- التابعي یونس بن عبید ئەڵێت :

(هەرکەسێک سوننەت بە کەم بگرێت، ئەوە فەرزیش بە کەم ئەگرێت) .

📚 النوادر والنتف لأبي الشیخ الأصبهاني : (١٣٨)

: مەبەستی لە سوننەت ئەو شتانەیە کە فەرز نییە .
ئـیمامی شـافـعی دەفـەرمـووێـت:

عیـلـم لـەبـەرڪردن نـیـە،
عیلـم سـوود وەرگـرتـنە.

حلية الاولياء٩_١٢٣
بەڕاستی ئاکارێکی ناشرینە کە دەبینی خەڵکی مەشغوڵ دەبن بە [ موبایل ]
وە لە ماڵان و مەجلیسەکاندا .
پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم [حەدیث] ێکدا دەفەرموێ :
ئەم [ ئەنگوستیل ]ە ئەمڕۆ منی مەشغوڵ کرد لە ئێوە ،
جارێ سەیریم دەکرد و جارێ سەیری ئێوە پاشان
فڕێیدا .
صححە الألبانې فې السلسلة الصحيحة .
2024/11/24 14:54:49
Back to Top
HTML Embed Code: