Telegram Web
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ

يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمَاً فَلاَ تَظَالَمُوا

️ اللّٰه ﷻ فەرموويەتى: ئەي بەندەكانم! من ستەمم لەسەر خۆم حەڕام كردوەو لە نێوان ئێوەشدا حەڕامم كردوە، بۆيە لە نێوان خۆتاندا، ستەم لە يەكتر مەكەن 🤍.
ئیتر کاتی ئەوەیە دڵ بکوڵێت..
چاو فرمێسک بڕێژێت
دەم بڵێ ؛ لاالەالاللە

نازانم چی بنوسم چی بڵێم!

شارێکی بچوک ٤٠٠ کیلۆمەتری چوارسەد ڕۆژە خۆی ڕاگرتوە بەرانبەر ئاگر و ئاسن و برسێتی

کەچی ترەمپی دەیوس هەڕەشە ئەکات کە تا ڕۆژی شەمە سەعات ١٢ حەماس هەموو دیلەکان ئازاد نەکات دەرگاکانی دۆزەخ بەسەر غەزە و حەماس دەکەینەوە

بەواتای ئەوەی کوشتار بەرزدەکاتەوە بۆ ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار ژن و منداڵ و بەکارهێنانی لێزەر و چەکی کۆکژ لەسەر خاکی غەزە

ئەی کوا هەڵوێستی ٥٧ وڵاتی ئیسلامی؟؟؟
کوا هەڵوێستی ٢ ملیار موسڵمان؟؟

ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین لاالەالااللە
ئێستا کاتی دەرکەوتنی تەوحیدی ڕاستەقینەیە
ئێستا کاتی دەرکەوتنی ئیمانە

بۆچی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەوەندە بێ هیوابوون لە حەماس؟؟
بۆ بێ هیوابون لەوەی بەپارە بیانکڕن؟
بۆ بێهیوابوون لەوەی ڕازیان بکەن بە دەیان پێشنیاری باشی تر و چۆڵکردن و پێدانی ژیانێکی خۆش لەبەرانبەر دانانی چەک و جیهاد؟

ئەزانن بۆ چی ئیسرائیل ئەوەندە بێ هیوایە لە حەماس؟
چونکە مەنهەج و عەقیدە و بڕیارەکانی حەماس دەناسن و دەزانن کە یەک زەڕە پاشە کشە لە مەنهەجی حەماس دا نیە.

من نازانم سوێند بە اللە سەرم لەحەماس سوڕماوە مێشکم ناتوانێک لێکدانەوە بۆ ئەم پیاوە موجاهیدانەبکات!!!

ئاخر لەدوای ٤٧٠ ڕۆژ لە جەنگ و جیهاد و برسیەتی ئەوە تازە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام کاتێک ترامپ چەند ڕۆژێکە هەڕەشەدەکات لەغەززەییەکان
هەر ڕاستەوخۆ حەماس وتی ئەوە من دیلەکان ئازاد ناکەم و فەرموو سورەی دەیوس بزانین چیت پێ دەکرێ!!

تخوا خوشک و برایانم پێتان وانیە ئەم پیاوانە هێز و توانای فریشتەکانیان لەگەڵدا نەبێت؟
پێتان وانیە پلە و مەنزڵگای ئیمانەکەیان جیاوازبێت لە موسڵمانانی ئەم سەردەمە؟!

من ناتوانم هیچ لێکدانەوەیەک بۆ موجاهیدانی حەماس بکەم و ووشەکانم وەستاون لەئاست هەڵوێست و جورئەت و چاونەترسی و بەردەوامی ئەو پیاوانە!!!

ڕوداوانێک بەڕێوەن واللە اعلم لەچەند فەرموودەیەک بینیومە کە زۆر ترسناکە بەراستی پێم وایە ڕێک ئێستایە

(( دەڵێن بەم فیتنە لەناو دەچین بەڵام ئەم فیتنە تەواو نابێت فیتنەیەکی تر بەدوایدادێت،، هێشتا فیتنەی دووەمیش تەواو نەبوە فیتنەیەکی دیکە بەدوایدادێت))

تکایە خوشکان و برایانم لەگەڵ موسڵمانان بن ئیتر کات و ساتێکی زۆر ترسناکە ئەو هەموو عیبادەتەی چەن ساڵە ئەیکەیت تکایە ئیتر ئەمڕۆ ڕۆژی تەوحیدەکەتە بەدەنگی بەرز بڵێ لاالەالااللە
فرمێسک بڕێژە بۆ براکانت
دڵت بکوڵێ بۆیان
کوایت لەکوێیت ئەی ئیماندار
وا ڕوداوانێکی گەورە ڕودەدەن…


-کوڕی قیامەت☝️
هیچ سەیر نیە لام کە ڕووداو ئاوەندە درۆزن و چەواشەکار و خزمەتکاری زایۆنی دەکات

چونکە ئەساسی تیڤی ڕوداو لەسەر سکی برسی و پارە و قوتی بێوەژن و پیر و پەکەوتەو بێدەرەتانی میللەتی کورد دامەزراوە

ڕۆژانە موتابەعەی پۆست و ئاڕاستەی میدیاکەیان دەکەم بەچ ئاڕاستەیەکدا کاردەکەن و خەریکی چی خزمەتکاریەکن بۆ ڕۆژئاوا و کوفر ..
علی الحذیفی/18
🎙 QuranSound7 🔍
سورة الكهف على الحذيفى

گەورەیی سورەتی الكهف
واته : ھەرکەسێك سورەتی الکھف بخوێنێ لەڕۆژی جمعەدا ئەبێتە نورێك بۆی لە نێوان ھەردوو جمعەکەدا💚🌻

لەگەل صلاوت لەسەر ﷴﷺ لەبیر مکەن♥️

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.♥️
‏- سُبحان الله
‏- الحَمدُ لله
‏- لا إله إلا الله
‏- الله أكبر
‏- أستغفِرُ الله
‏- لا حَول و لا قوة إلا بالله
‏- سُبحان الله و بِحمده
‏- سُبحان الله العَظيم
‏- اللهم صلِّ و سلِّم على نبينا محمد

🤍🕋
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خوای گەورە پێمان دەلێت خەفت مەخۆن خەمبار مەبن لەگلتانم هەمووکات

🤍🕋
زەمەن زەمەنی سۆشیال میدیایە..!

خەڵک زۆر بەئاسانی دەستەمۆ ئەکرێت
بەئاسانی ئەگیرێت و بەئاسانی فیکریەت و بیروبۆچونی ئەگۆڕێت.

بەئاسانی دەست بەسەر ئەقیدە و بیروباوەڕیدا ئەگیرێت!
بەئاسانی ئەکڕدرێ!

تکایە ئەو پاکیەتیەت کە پێشتر هەت بوو
کەخاوەنی مێشکێکی پاک و دڵێکی ئاسودەبویت
ڕێگەمەدە بەزبڵدانی سۆشیالمیدیا پڕی بکەیت لە شتانێکی سەقەت!

ڕێگەمەدە هەرکەسێک هەستا و دووقسەی بۆکردن لێتان ببێتە مامۆستا و پێشەوا و عالم

ئەم سەدەیەی ئێمە تێیداین سەدەی تەقینەوەی زانیاریەکانە لەهەموو بوارەکاندا
عەیبە خۆت ئەدۆڕێنی ..هەرکەسێک هات چوار قسەی باق و بریقی کرد لێت ئەبێتە زانا و کەڵە عالم!

ئەی مەگەر نازانی پێغەمبەرمانﷴ ﷺ باسی ئەم سات و کاتانەی بۆ کردوین کە چەندین بانگەوازکار پەیدادەبن
کەهەرکەسێک بەدەمیانەوە بچێت و باوەڕیان پێبکات بەجەهەنمی دەگەیەنن!

بەرەو کوێ ملت ناوە…!؟
بوەستە و بزانە لەکوێدایت ..!

- ✍️ کوڕی قیامەت
- سُبحان الله 💫
- الحمدلله  🌷
- لا إله إلا الله 💎
- اللهُ أكبر  💭
- سُبحان الله و بحمدهِ 🌿
- سُبحان الله العظيم 🌴
- استغفر الله و أتوبُ إليهِ 🌼
- لا حول و لا قوة إلا بالله 🍂
- اللهُم صلِ على نبينا محمد 💐
- لا اله الا انتَ سبحانك
اني كنت من الظالمينَ
- حسبي الله لا اله الا هو عليه
توكلت وهو رب العرش العظيم 🌺
-اللهم ارزقني من حيث لااحتسب 🍃
-اللهم ثبت قلبي على دينك🎈
- يارب رضاك والجنه 🎀
-اللهم احسن خاتمتي
-اللهم احشرني مع نبيك 🍁
-اللهم اجرني من عذاب النار 🍀
- اللهم قني عذابك يوم تبعث عبادك 🌸
- اللهم أحينا على رضاك وأمتنا على رضاك 🌸💭
💛نـــاوە جــوانــەڪـانـی الـلـه تـعـالـي💛

1-🕋ﷲﷻناوی هەرە تاك و گەورە و پیرۆزی دیار و زانراوی خودایە
2-🕋الرَّحْمَنُﷻ بەبەزەیی
3-🕋الرَّحِیمُﷻ بەخشندە
4-🕋المَلِكُﷻ پاشا
5-🕋القُدُّوسُﷻ پاک و بێگەرد
6-🕋السَّلامُﷻ ئاشتی
7-🕋المُؤمِنُﷻ دڵنیاکەر
8-🕋المَهَیْمِنُﷻ بەسەر راگەیشتوو
9-🕋العَزِیزُﷻ دەسەلاتدار
10-🕋الجَبَّارَﷻ ناچارکەر
11-🕋المُتَکَبِّرُﷻ خۆبەگەورەزان
12-🕋الخَالِقُﷻ دروستکەر
13-🕋البَارئُﷻ بەدیهێنەر
14-🕋المُصَوِّرِﷻ وێنەکێش
15-🕋الغَفَّارُﷻ لێبوردە
16-🕋القَهَّارُﷻ گەردن گەچکەر
17-🕋الوَهَّابُﷻ زۆر بەخشەر
18-🕋الرَّزَّاقُﷻ رۆزیدەر
19-🕋الفَتَّاحُﷻ دەروو کەرەوە
20-🕋العَلِیمُﷻ زانا
21-🕋القَابِضُﷻ لێگرەوە
22-🕋البَاسِطُﷻ لەدوودەر
23-🕋الخَافِضُﷻ نزم کەرەوە
24-🕋الرَّافِعُﷻ بەرز کەروە
25-🕋المُعِزُﷻ زاڵکەر
26-🕋المُذِلُﷻ زەبوونکەر
27-🕋السَّمِیعُﷻ بیسەر
28-🕋البَصِیرُﷻ بینەر
29-🕋الحَکَمَﷻ فەرمانرەوا
30-🕋العَدْلُﷻ دادگەر
31-🕋الَّلطِیفُﷻ وردبین
32-🕋الخَبِیرُﷻ شارەزا
33-🕋الحَلِیمُﷻ هێدی
34-🕋العَظِیمُﷻمەزن
35-🕋الغَفُورُﷻ لێخۆشبوو
36-🕋الشَّکُورُﷻ سوپاسگوزار
37-🕋العَليُّﷻ بەرزی بەدەسەلات
38-🕋الکَبِیرُﷻ گەررەترین
39-🕋الْحَفِیظُﷻ پارێزەر
40-🕋المُقِیت ﷻ فریادڕەس
41-🕋الْحَسِیبُﷻ لێپرسەرەوە
42-🕋الجَلِیلﷻ سیفەت بەرز و شکۆدار
43-🕋الْکَرِیمُﷻ بەڕێز بەخشندە
44-🕋الرَّقِیبُﷻ چاودێر
45-🕋الْمْجِیبُﷻ وەڵام دەرەوە
46-🕋الْوَاسِعُﷻ فراوان
47-🕋الحَكِيمُﷻ کاربەجێ
48-🕋الوَدُودُﷻخۆشەویست
49-🕋المَجِیدُﷻپایە بەرز
50-🕋البَاعِثُﷻزیدووکەرەوە
51-🕋الشَّهِیدُﷻئاگادار
52-🕋الحَقُﷻڕاست و رەوا
53-🕋الوَکِیلُﷻ کارپێ سپێردراو
54-🕋القَوِّيُﷻبەتوانا
55-🕋المَتِینُﷻبەهێز
56-🕋الوَلِيُﷻدۆست
57-🕋الحَمِیدُﷻسوپاسکراو
58-🕋المُحْصِيﷻژمێرەر
59🕋المُبْدِئُﷻپەیداکەر
60-🕋المُعِیدُﷻگێڕەوەی بوونەوەرە
61-🕋المُحْیِيﷻژێنەر زیندووکەرەوە
62-🕋المُمِیتُﷻمرێنەر
63?-🕋الْحَيُّ ﷻزیندوو
64-🕋القَّیُومُﷻمشورگێر
65-🕋الوَاجِدُﷻهەبوو
66-🕋المَاجِدُﷻخاوەن پایەی بەرز
67-🕋الوَاحِدُﷻیەک تاک تانها
68-🕋الصَّمَدُﷻجێی مەبەست
69-🕋القَادِرُﷻبە توانا
70-🕋المُقْتَدِرُﷻخاوەن توانا
71-🕋المُقَدِّمُﷻپێشخەر
72-🕋المُؤِخِّرُﷻدواخەر
73-🕋الأَوَّلُﷻیەکەمین
74-🕋الأَخِرُﷻدواهمین
75-🕋الظَّاهِرُﷻئاشکرا
76-🕋البَاطِنُﷻپەنهانە
77-🕋الوَالِيﷻسەرپەرشتیکەر
78-🕋المُتَعَالِيﷻزۆربەرز
79-🕋البَرُّﷻچاکەکار
80-🕋التَّوَابُﷻتۆبە وەرگر
81-🕋المُنْتَقِمُﷻ تۆلەسێن
82-🕋العَفُوُّﷻلێبوردە
83🕋الرَّؤُوفَﷻمیهرەبان
84-🕋مَالِكُ المُلْكِﷻخاوەن سامان
85-🕋ذُوالجَلَالِ وَالإِكْرَامُﷻخاوەنی ئەپەڕی دەسەڵات و ڕێز
86-🕋المُقْسِطُﷻدادپەروەر
87-🕋الجَامِعُﷻکۆکەرەوە
88-🕋الغَنِیُّﷻدەوڵەمەند
89-🕋المُغْنِیﷻدەوڵەمەندکەر
90-🕋المَانِعُﷻبەرگریکار
91-🕋الضَّارُّﷻزیان بەخش
92-🕋النَّافِعُﷻالنافع
93-🕋النُّورُﷻڕوناکی
94-🕋الهَادِیﷻ هیدایەت دەر
95-🕋البَدِیعُﷻ داهێنەر
96-🕋البَاقِیﷻ هەرماوە
97-🕋الوَارِثُﷻ میراتگر
98-🕋الرَّشِيدُﷻ شارەزا و نیشاندەری ڕێ
99-🕋الصَّبُورُﷻ ئارامــگر
داواکارم لێت .. وەک برایەکی بچوکت
ئەم پۆستەم بخوێنیتەوە .

١٤ ساڵ پێش ئێستە ..
شەوێکیان تیڤیم کردەوە ، مامۆستا ھاوڕێ باسی ڕوداوێکی کرد.
ئیتر من لەو کاتەوە تا ئێستە...
تەواو عەقیدەم گۆڕا ..
لەودەقەیەوە .. لەھەر شوێنێک بووبێتم ، پۆینتێک تەنازولم نەکردوە لە دین.

ئەمەش باسەکەیە ::

(( ....... کاتێک پێغەمبەرمان ﷺ دینی ئیسلامی ڕاگەیاند لە مەککە ، ئیتر کافران بە ھەزاران ڕێگە ویستیان پێغەمبەرمان ﷺ پەشیمان بکەنەوە و لایەنی کەم کەمێک تەنازول لەدینەکە بکات بۆ بەرژەوەندی سەرانی قوڕەیش و دەسەڵات دارە زاڵمەکانی مەککە ،بەھێزترین ڕێگەش ئەوە بوو کە کافرانی قوڕەیش ھاتن ، پیاوێکیان بە ناوی ( عـوتـبـەی کـوڕی ڕەبـیـعـە ) کە لە ھەموو ڕویەکەوە ( پیاوێکی زمان لوس و شارەزا و زمان شیرین و تەجروبەدار و چوارشانە و قیافە لێھاتوو .....ھتد ) ناردیان بۆ خزمەتی پێغەمبەرمان ﷺ تا بەزمانی جیاواز لەگەڵی قسەبکات و ڕازی بکات ..
جا لێرەوە من گفتوگۆکەتان بۆ دەگێڕمەوە .. بەس تکام وایە جوان سەرنجی وشەکانی عـوتـبـە بدەن و لێی ووردبنەوە :

( عـوتـبـە ووتی :
#برازای_خــۆم، خۆت دەزانیت تۆ لەناو عەشرەتدا چەند بەڕێزیت ، پێگەیشت لەناو تیرەکەیدا دیارە ، جاتۆ ئیشێکی سەختت ھێناوەتە ناو قەومەکەتەوە،کۆمەڵ بونیانت تێکداوە، بیرکردنەوە و باوەڕیانت سوک کردوە،خوداکان و ئاینەکانت عەیب دار کردوە، باپیرانت کافر کردوە، کەواتە گوێم لێبگرە چەند شتێکت دەخەمە ڕوو،سەرنجیان بدە،#بەڵکوھەندێکیانت_قبوڵبێت: دەڵێت پێغەمبەرمان ﷺفەرمووی : باوکی وەلید فەرموو بیانڵێ: گوێت بۆ دەگرم ، عوتبە ووتی : #برازاکــەم، ئەگەر بەمەی ھێناوتە ئەم ئیسلامە ، مەبەستت ماڵ و سەروەت و سامانە، وەعد ئەوەندە سەروەتت بۆ کۆدەکەینەوە تا لەھەمووان #دەوڵەمەندتربیت.
خۆ ئەگەر مەبەستت برا گەورەیی بێت ئەوە وەعد دەتکەین بە #گەورە_و_سەرەوەری خۆمان و بێ تـۆ #ھیچ_کارێک_ناکەین!
ئەگەر مەبەستت #پاشایەتیبێت ، ئەوە وەعد ئێمە دەتکەین بە #پاشای_ھەموو_عەرەب ، کە تائێستە عەرەب پاشای نەبوە.
ئەگەر مەبەستت #ئافـرەتە ، ئەوە جوانترین ئافرەت خۆت ناوی بھێنە و ئێمە کارەکەت بۆ تەواو دەکەین.
چەندین قسەی تر و پێشنیاری تری خستە بەردەم پێغەمبەرمان ﷺ
بەڵام زۆر بە زمانێکی شیرین و لێزانانە ..
ھەر وەک جۆن لە قورئاندا ھاتوە خوای گەورە دەفەرمووێت ::
سورەتی الإسراء ئایەتی ٧٤و٧٥ )
( وَلَوْلَا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا۞ 74-
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!)
( إِذًا لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا۞75-
ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزاو ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات.)

جا سەرنجی ئایەتەکە بدەن .. دەفەرمووێت : (بەلێکدانەوەی خۆت بۆ قازانجی ئیسلام، واتە پێغەمبەرمان تۆزێک لەبەر بەرژەوەندی ئیسلام خەریک بووە مەیلی بجوڵێ بۆ قسەکان ) بۆیە خودا دەفەرمووێت : ئەگەر ئێمە نەبوینایە خەریک بوو ( تۆزێک .. لە تۆزێک ) مەیلت بەلای قسەکانیدابچێت.
بۆیە لەکۆتایی پێغەمبەرمان ﷺ
فەرمووی : باوکی وەلید لێبویتەوە ؟ ووتی بەڵێ ، پێغەمبەرمان ﷺ فەرموو دەگوێ بگرە، ❁ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ❁
تَنزِيلٌ مِّنَ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ︎ دەستی پێکرد بە خوێندنەوەی سەرەتای سورەتی ( فصلت ) ھەتا گەیشتە ئایەتی ١٣-١٤ )

پاشانیش پێغەمبەرمان ﷺ فەرمووی : سوێند بەو خودایەی ڕۆحمی بەدەستە : ئەگەر خۆر بخەنە ژێر دەستی ڕاست و مانگیش بخەنە ژێر دەستی چەپم
تەنازول لە دینەکە ناکەم و ، ئەوەی دەیڵێم حەق و ڕاستیە و پەشیمانیش نابمەوە.

بۆیە منیش پێت دەڵێم : ئەمڕۆ ڕۆژی دین دۆڕانە بەلێشاو دەبینم خەڵکی گومڕابووە و خۆیان دینەکەیان ئەدۆڕێنن ئەگەر کەوتیتە ھەر مەو قیفێک و شوێنێک کە شەرمن بویت و لەسەر دینەکەت قسەیان کرد ، ئەوە دەبێت ئەم گفتەگۆت بیر نەچێ
تۆش ئاوا ھەڵوێستت ھەبێت و تەنازول نەکەیت لە یەک حـەرەفی قورئان و یەک حـەرەفی فەرموودە.

٢٩/٣/٢٠٢٠ __ ١١:٤٦ شـەو
#کوڕی_قیامەت🚶‍♂️
یادی بەیانیان لەبیر مەکەن..

يا حي يا قيوم بِرحمتِكَ أستغيث أصلِح لي شأني كله ولا تكلني إلا نفسي طرفة عين.
بینەری ئەم ڤیدیۆبن پێش مانگی ڕەمەزان

👇👇👇🤍🤍

https://youtu.be/5sn4VySw5xg?si=2u47ULxg9KYHMwmm
پێغەمبەری ئازیز ﷺ دەفەرموێت،،
ئەو ماڵەی قورئانی تێیدا دەخوێنرێت دەدرەوشێتەوە رون و دیارە لە ئەهلی ئاسمانەوە، هەر وەڪ چون ئەستێرەڪان لە ئەهلی زەویەوە رون و دیارن دەدرەوشێنەوە،،

🤍🕋
بە ووتنی یەك سەڵاوات ئەم پاداشتانە بەدەست بهێنە.

1- (10) چاکەت بۆ دەنوسرێ.
2- (10) گوناهت لێدەبێتەوە.
3- (10) پلە بەرز دەبیتەوە.

📌شەو و ڕۆژی جومعەیە سەڵاوات لەبیرنەکەن.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ آلِ مُحَمَّدٍ
2025/02/26 05:01:24
Back to Top
HTML Embed Code: