داگیرم بکە ؛
بمکه به نیشتمانی خۆت
جوانێک به دیکتاتۆر ،
ئاڵایهک ههڵکه له ڕهنگی چاوت
سروودێک، له گیتاری دهنگت
سوپایهک له جهنگاوهری جوانیت.
| قوباد جەلیزادە
بمکه به نیشتمانی خۆت
جوانێک به دیکتاتۆر ،
ئاڵایهک ههڵکه له ڕهنگی چاوت
سروودێک، له گیتاری دهنگت
سوپایهک له جهنگاوهری جوانیت.
| قوباد جەلیزادە
تۆ دوا وێستگەی ئارامیت ؛
و من ڕێبوارێکی
سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم.
| جوانی تۆ
و من ڕێبوارێکی
سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم.
| جوانی تۆ
بە تیشكی چاوەكانت ؛
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.
| قانع
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.
| قانع
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
لە جەنگی نێو مەغزم و لە شەڕی نێوانی خۆم و خۆم دەمویست زیندوو ؛ بمێنمەوە ، وە بیرکردنەوە لە «تۆ» تاکە چەکی من بوو...
• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
من دەتوانم لە ژێر ئەم دارهەنارەدا نەجووڵێم ؛
تا گوڵ دەگرێ دەتوانم نیوەشەوان
لەبەر وێنەی ڕەش و سپی قارەمانەکانی
وەتەندا نەگریم
بەڵام ناتوانم بێقەراری نامەیەکی تۆ نەبم
دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگەی پەلکەزێڕینەمان بۆ
خۆش دەکات
دڵنیام با بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی
دڵی ئێمە دەگەڕێ
دڵنیام یەسنا دڵنیام.
| فەرەیدوون ئەرشەدی
تا گوڵ دەگرێ دەتوانم نیوەشەوان
لەبەر وێنەی ڕەش و سپی قارەمانەکانی
وەتەندا نەگریم
بەڵام ناتوانم بێقەراری نامەیەکی تۆ نەبم
دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگەی پەلکەزێڕینەمان بۆ
خۆش دەکات
دڵنیام با بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی
دڵی ئێمە دەگەڕێ
دڵنیام یەسنا دڵنیام.
| فەرەیدوون ئەرشەدی
سهیرم بکه ؛
چاولهچاوم مهترووکێنه
ههتاکوو شهو چونکه چاوم
چهند ماندووبێ
چهند بێزار و دڵشکاو و سهدپارهبێ
ههر شهودابێ ،
چیرۆکێکی تازهی پێیهو
مهلهکانی دارستانی نیگات
بهئارامی ئهکاته خهو.
| ژیلا حوسەینی ،
چاولهچاوم مهترووکێنه
ههتاکوو شهو چونکه چاوم
چهند ماندووبێ
چهند بێزار و دڵشکاو و سهدپارهبێ
ههر شهودابێ ،
چیرۆکێکی تازهی پێیهو
مهلهکانی دارستانی نیگات
بهئارامی ئهکاته خهو.
| ژیلا حوسەینی ،
چەند دەترسم ؛
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم.
| عەبدوڵڵا پەشێو ،
که دێمەوه،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم،
که باوەشت پێدا دەکەم
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ
چەند دەترسم،
که دێمەوه،
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم،
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێم هێشت، وا نەمابێ
لەمەش زیاتر، چەند دەترسم،
کەسم، هاوڕێم
که دێمەوه، تۆ وەک خۆت بیت
من بگۆڕێم.
| عەبدوڵڵا پەشێو ،
تۆ دەریامی ؛
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو تاپۆی شاری
تۆ ڕۆح سووکی وەک خەونی
خۆش وەک هەناسە
جێ ناگری لە تۆیی شێعرا چەشنی
تاسە تۆ تراوکەی ،
جارێ دیار گاهێ نادیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری.
| سوارە،ئیلخانیزادە
بە شەپۆلی لەنجەولارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،بە سامیت
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆڵبڕی لەپێکەوتوو تاپۆی شاری
تۆ ڕۆح سووکی وەک خەونی
خۆش وەک هەناسە
جێ ناگری لە تۆیی شێعرا چەشنی
تاسە تۆ تراوکەی ،
جارێ دیار گاهێ نادیاری
هیوای تینووێتیی ڕێبواری.
| سوارە،ئیلخانیزادە
لەم سەردەمی فیرقەتەدا،تۆ کەمێک نزیکتر بە ؛
لە من مەهێڵە ئەم هەموو ڕێگا بێناونیشانە بمبەن تۆ نازانی دوری و دابڕان بووەتە زادی شەو و ڕۆژی هەمووان نازانیت لە دڵیاندا بەفر دەبارێت
نازانیت چۆن هەموان خۆیان بانگ دەکەن و دەنگیان ناگاتەوە بە خۆیان…
لەم سەردەمی دوریەدا،
تـــــۆ
هەناسەیەک نزیکتر بە لە من.
ـ هێمن قەرەداغی
لە من مەهێڵە ئەم هەموو ڕێگا بێناونیشانە بمبەن تۆ نازانی دوری و دابڕان بووەتە زادی شەو و ڕۆژی هەمووان نازانیت لە دڵیاندا بەفر دەبارێت
نازانیت چۆن هەموان خۆیان بانگ دەکەن و دەنگیان ناگاتەوە بە خۆیان…
لەم سەردەمی دوریەدا،
تـــــۆ
هەناسەیەک نزیکتر بە لە من.
ـ هێمن قەرەداغی
چ دەبوو دوور نەبای ؛
گەر لێرە بای،
پڕ بە دڵم لە ئامێزم دەگرتی
خواردنی دڵخوازتم درووست دەکرد و
دواتر پێکەوە چاییەکمان دەخواردەوە و بە
درێژایی شەو باسی خۆشەویستی خۆم بۆ
دەکردی و شێعرم بۆ دەخوێندی و وەک
کۆرپەیەک لە باوەشی خۆم دەملاواندی
ئای ئەگەر لێرە دەبووی..
- جوانی تۆ ،
گەر لێرە بای،
پڕ بە دڵم لە ئامێزم دەگرتی
خواردنی دڵخوازتم درووست دەکرد و
دواتر پێکەوە چاییەکمان دەخواردەوە و بە
درێژایی شەو باسی خۆشەویستی خۆم بۆ
دەکردی و شێعرم بۆ دەخوێندی و وەک
کۆرپەیەک لە باوەشی خۆم دەملاواندی
ئای ئەگەر لێرە دەبووی..
- جوانی تۆ ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
بە تیشكی چاوەكانت ؛
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.
| قانع
ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و
لە دیدارم پەشیمانە ،
گرفتاری شەوی ئەگریجەتم،
كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا
چەند پەرێشانە.
| قانع
نە هێندە دووری ؛
کە بە تەمات بم
و نە هێندە نزیک
کە لە باوەشت بگرم
نە هی منی
کە دڵم ئارام ببێـتەوە
نە لە تۆ بێـبەشم
کە لەبیرت بکەم
تۆ لە نێوانی هەموو شتێکی.
| مەحمود دەروێش
کە بە تەمات بم
و نە هێندە نزیک
کە لە باوەشت بگرم
نە هی منی
کە دڵم ئارام ببێـتەوە
نە لە تۆ بێـبەشم
کە لەبیرت بکەم
تۆ لە نێوانی هەموو شتێکی.
| مەحمود دەروێش
ڕۆژێک لەو شارە ھەڵدێین ؛
چی مرواری پێکەنینە دەیدەین بە قاچاخچیەکان ، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمان بکات ، شورای ئاسنینی ئەو بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت ، دەمانەوێت بچین بۆ سەر چیایەک بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێوە بە ئازادی بگرین ، بەڵکو دڵی غەمباری من ، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ ، لەوێ شادبێت ، با بچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین ، با بچین بۆ شوێنێک کە نائومێدی لەوێ ئازاد بێت..
| فەرهاد پیرباڵ ،
چی مرواری پێکەنینە دەیدەین بە قاچاخچیەکان ، چەند ساڵە چیمان کۆکردۆتەوە لە خەندە دەیدەین بە چاوساغێک لێرە دەرمان بکات ، شورای ئاسنینی ئەو بەختەوەرییە دەبێت درزێکی تێدابێت ، دەمانەوێت بچین بۆ سەر چیایەک بۆ سەر ترۆپکێکی دوور و لەوێوە بە ئازادی بگرین ، بەڵکو دڵی غەمباری من ، بەڵکو دڵی غەمباری تۆ ، لەوێ شادبێت ، با بچین بۆ سەر دەریایەک کەی ویستمان لەوێ غەمگین بین ، با بچین بۆ شوێنێک کە نائومێدی لەوێ ئازاد بێت..
| فەرهاد پیرباڵ ،
گوڵم تۆ ڕەمزی بوونی ؛
هۆی ژیانی ،
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی
گڕی عیشقی،
فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی..
| عەلی حەسەنیانی ،
هۆی ژیانی ،
گزینگی دڵنشینی بەربەیانی
گڕی عیشقی،
فریشتەی خۆشەویستی
هەناسەی چاوەڕێی کاتی ژوانی..
| عەلی حەسەنیانی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
- کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدوکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا.
| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤
| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤
سهیرم بکه ؛
چاولهچاوم مهترووکێنه
ههتاکوو شهو
چونکه چاوم
چهند ماندووبێ
چهند بێزار و دڵشکاو و
سهدپارهبێ
ههر شهودابێ
چیرۆکێکی تازهی پێیهو
مهلهکانی دارستانی نیگات
بهئارامی ئهکاته خهو.
| ژیلا حوسەینی ،
چاولهچاوم مهترووکێنه
ههتاکوو شهو
چونکه چاوم
چهند ماندووبێ
چهند بێزار و دڵشکاو و
سهدپارهبێ
ههر شهودابێ
چیرۆکێکی تازهی پێیهو
مهلهکانی دارستانی نیگات
بهئارامی ئهکاته خهو.
| ژیلا حوسەینی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاتێک پێکەوەین ، دڵم خورپە ئەکات
کەمیش هەر ئەبێت ، حاڵی من باشە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین ؛
کاتێک پێکەوەین ، لە شێوەی باغم
دەریا ماڵمە ، ژورەکەم جەنگەڵە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین..
• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
کەمیش هەر ئەبێت ، حاڵی من باشە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین ؛
کاتێک پێکەوەین ، لە شێوەی باغم
دەریا ماڵمە ، ژورەکەم جەنگەڵە
جیاوازی نیە لەکوێی دونیاین..
• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم ؛
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ
بزەیەک بوو لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم،
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ.
| عەبدوڵڵا پەشێو ،
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ
بزەیەک بوو لەتی دەکەم:
لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ
خەفەتێک بوو، بەشت نادەم،
هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ.
| عەبدوڵڵا پەشێو ،