Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەیاتی من تۆی
مەعلوومە نامێنم، گەر بڕۆی 💛...
مەعلوومە نامێنم، گەر بڕۆی 💛...
هاوڕێیانی ئازیزم،هەر ڕەخنەیەک وە هەر پێشنیارێکتان هەیە بۆم بنووسن،دڵم نایە بەو شێوەیە ئێرە پشتگووێ بخەم بڕیامماوە دەست بە پۆستی بەردەوام بکەینەوە وە بۆ دووبارە بەردەوام بوون پێویستم بە سەرنجی ئێوەیە چی «تێکست»ـێک پۆست بکەین سووپاس بۆ ڕاو بۆچوونەکانتان🤍.
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بهرامهی پاش بارانی كهم ؛
له لا ملی جوانت ئهدهم
ئهتكهم به بووكی ئێواره و
زهردهپهڕت لهبهر ئهكهم
شهو جێی شیعرت بۆ ڕائهخهم
تریفهی مانگت پیا ئهدهم
ئهستێره بۆت بجریوێنێ
فریشتهی خهو بتنوێنێ
نهرمه با شهپۆلـی قژت
به سهر ڕووتـا ببا و بێنێ
خۆشهویستیم بێته خهوتـوو
سپێده به ئاگات بێنێ
ئهگهر ئهم دونیا گوڵێ بێ
تۆی ئافـرهت ڕهنگ و بۆیهتی
ههر كهسێكیش تـۆی خۆش ناوێ
دیاره ڕقی له خۆیهتی.
| ڕەزا محمد ،
له لا ملی جوانت ئهدهم
ئهتكهم به بووكی ئێواره و
زهردهپهڕت لهبهر ئهكهم
شهو جێی شیعرت بۆ ڕائهخهم
تریفهی مانگت پیا ئهدهم
ئهستێره بۆت بجریوێنێ
فریشتهی خهو بتنوێنێ
نهرمه با شهپۆلـی قژت
به سهر ڕووتـا ببا و بێنێ
خۆشهویستیم بێته خهوتـوو
سپێده به ئاگات بێنێ
ئهگهر ئهم دونیا گوڵێ بێ
تۆی ئافـرهت ڕهنگ و بۆیهتی
ههر كهسێكیش تـۆی خۆش ناوێ
دیاره ڕقی له خۆیهتی.
| ڕەزا محمد ،
بۆ چەند ساتێ ؛
پرچی ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە ،
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم
گوڵی لاولاو نووسان بە پەنجەکانمەوە.
- شێرکۆ بێکەس ،
پرچی ئاڵان لە ملمەوە
کە پرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە ،
وەختێ کە دەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم
گوڵی لاولاو نووسان بە پەنجەکانمەوە.
- شێرکۆ بێکەس ،
بهیانی بوو وهک ئێستا ؛
جوانترین سات بۆ ونبوون
تۆ له چاوهڕوانیی مندا
منیش له سۆراخی هیچدا
بهیانی بوو وهک ئێستا
نه ههتاو بوو، نه سێبهر
نه بێدهنگی، نه پهیڤین
نه كۆتایی دیار بوو، نه
سهرهتا به تهنیا رێیهكی
واڵا و دوو جهستهی شهكهت
دوو تارمایی درهوشاوهی
ساتێكی ئهودیو زهمان
لهودیو ساتهكانهوه
بولێڵ و چاوهڕوانی بوو
وهك كوێر دهستم دهگێڕا
چنگم پڕی بۆشایی بوو
پڕی گومان و ترس
پڕی بێكۆتایی بوو
لهوسهری مهودایهكانیش
تۆ دیار نهمایت
زهمان وهستا ،
بهیانی بوو وهک ئێستا..
- ڕەفیق سابیر ،
جوانترین سات بۆ ونبوون
تۆ له چاوهڕوانیی مندا
منیش له سۆراخی هیچدا
بهیانی بوو وهک ئێستا
نه ههتاو بوو، نه سێبهر
نه بێدهنگی، نه پهیڤین
نه كۆتایی دیار بوو، نه
سهرهتا به تهنیا رێیهكی
واڵا و دوو جهستهی شهكهت
دوو تارمایی درهوشاوهی
ساتێكی ئهودیو زهمان
لهودیو ساتهكانهوه
بولێڵ و چاوهڕوانی بوو
وهك كوێر دهستم دهگێڕا
چنگم پڕی بۆشایی بوو
پڕی گومان و ترس
پڕی بێكۆتایی بوو
لهوسهری مهودایهكانیش
تۆ دیار نهمایت
زهمان وهستا ،
بهیانی بوو وهک ئێستا..
- ڕەفیق سابیر ،
وتم چاوت ماندویی ڕفێن ؛
ئەڵێی چایی دوای بارانن
بۆ زاری تاڵ کوڵۆی قەن و
شەکرە وردەی شەکرەدانن.
| مەهشید ،
ئەڵێی چایی دوای بارانن
بۆ زاری تاڵ کوڵۆی قەن و
شەکرە وردەی شەکرەدانن.
| مەهشید ،
Jwanit |🤎.
کە دەنگی تۆ دێت ؛ با هاوینیش بێ هەرچی ڕیشۆڵەو پەڕەسێلکە و حاجی لەق لەقە دێنەوە سەر ئاسمانی کوردستان و لەگەڵ سۆزی دەنگت سەما دەکەن ،کە دەنگی تۆ دێت پیرە خەڵەفاوەکان بۆڵە بۆڵیان نامێنێت دەبێژن ئای لە خالید وای لە خالید..
لە هەر شوێنێکی ئەم نیشتیمانە ؛
گەر زانیت کچ و کوڕێکی
دڵشکاوی لێیە تۆ بە عودەکەی
ژێر باڵت وەرەوە و بڵێ ؛
خۆشمدەوێیت و دڵنیام
هەرچی بکەین مەحاڵە بەیەکدی بگەین.
گەر زانیت کچ و کوڕێکی
دڵشکاوی لێیە تۆ بە عودەکەی
ژێر باڵت وەرەوە و بڵێ ؛
خۆشمدەوێیت و دڵنیام
هەرچی بکەین مەحاڵە بەیەکدی بگەین.
که گوێم لە دەنگی تۆ دەبێت ؛
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی
شەنگ سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ با بتنۆشم تک تک بە
گوێ دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ با لە بێشکەی سۆزی
دەنگتا گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ..
- لەتیف هەڵمەت
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی
شەنگ سەرم دەبێ بە لافاوی
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ با بتنۆشم تک تک بە
گوێ دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
بدوێ بدوێ با لە بێشکەی سۆزی
دەنگتا گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ..
- لەتیف هەڵمەت
بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە ؛
بۆ قاوەکەت تەواو ناکەیت؟
ئەترسی قەرەجێک بێت و
بەختێکت بۆ بگرێتەوەو
بە ترسێکەوە بڵێت ؛
بۆ یەک نابن.
| جەمال غەمبار ،
بۆ قاوەکەت تەواو ناکەیت؟
ئەترسی قەرەجێک بێت و
بەختێکت بۆ بگرێتەوەو
بە ترسێکەوە بڵێت ؛
بۆ یەک نابن.
| جەمال غەمبار ،
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت 🎉 ؛
-
ئەم شەو،کۆتا شەوی ساڵی «2024»ـە،
بۆمن ساڵێکی پڕ لە ناخۆشی و دژواری بوو
وە بۆ گەلی کوردستانیش بەهەمان
شێوە ئومێدەوارم ساڵی «2025»
پڕبێت لە پێکەنین و دڵخۆشی بۆ
هەموو خەڵکی کوردستان..
-
ئەم شەو،کۆتا شەوی ساڵی «2024»ـە،
بۆمن ساڵێکی پڕ لە ناخۆشی و دژواری بوو
وە بۆ گەلی کوردستانیش بەهەمان
شێوە ئومێدەوارم ساڵی «2025»
پڕبێت لە پێکەنین و دڵخۆشی بۆ
هەموو خەڵکی کوردستان..
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەدەم عەشقەوە بەستەیەک ؛
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.
| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.
| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،
من و تۆ وەک خوڕه و هاژەی ڕووبارین ؛
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
له هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین
من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە
مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینه
ئەوینش گەر به سۆز پێوانە بکرێ
به قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە
که ئێمه وەک گزنگی خۆرەتاو بین
بەرەو ئاسۆ له گەڵ یەک تێکەڵاو بین
به سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا
ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین.
| نەجمەدین_غوڵامی ،
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
له هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین
من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە
مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینه
ئەوینش گەر به سۆز پێوانە بکرێ
به قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە
که ئێمه وەک گزنگی خۆرەتاو بین
بەرەو ئاسۆ له گەڵ یەک تێکەڵاو بین
به سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا
ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین.
| نەجمەدین_غوڵامی ،
ئەگەر هاتی ؛
ئەگەر هاتی بە دیتنی بە چاو
پێکەوتنێکی ڕووت خەم دەڕەوێ
ژەنگی دڵم تۆخ بەردەدا
ئەگەر هاتی
ئاواتەکانم یەک بە یەک
وەدی دێن
ناخی دڵم دەهاژێنیا
شەتڵی ئەوین دەڕوێنی..
| کەژاڵ شێرزاد ،
ئەگەر هاتی بە دیتنی بە چاو
پێکەوتنێکی ڕووت خەم دەڕەوێ
ژەنگی دڵم تۆخ بەردەدا
ئەگەر هاتی
ئاواتەکانم یەک بە یەک
وەدی دێن
ناخی دڵم دەهاژێنیا
شەتڵی ئەوین دەڕوێنی..
| کەژاڵ شێرزاد ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
- کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدوکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا.
| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤
| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤
ئێمە بە دوو دڵەوە ؛
لە قەرەی ئەو هەموو خەنجەرە
نەهاتین ،
بڵێی بە تاقە دڵێکەوە بتوانین
بەرگە بگرین.
| دلاوەر قەرەداغی
لە قەرەی ئەو هەموو خەنجەرە
نەهاتین ،
بڵێی بە تاقە دڵێکەوە بتوانین
بەرگە بگرین.
| دلاوەر قەرەداغی
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
حەبیبە ؛
تا لەم جەنگەڵە سامناکەی ژیاندا،
پێمان نەکەوتووە بە سەر مینێکدا، تا دەنگی تەقینەوەیەکی لە ناکاو گوێچکەی پڕ نەکردووین لە تەرم، تا چاوەکانت ئەوەی کە ناوم لێ ناون ناوەڕاستی دونیا، بۆمبی خەوێکی ناخۆش نەیکردوون بە ئەستێرەیەکی ڕژاو یان ئەو لێوانەی لە سووریدا، کە هەر دەڵێی گێلاس ماچی کردوون، لە سەر ڕەفەی ئەو دوکانەی کە ناوی ژنە، پیری نەیکردوە بە هی خۆی یان روونتر بڵێم تا ڕۆژ نەبۆتەوە و بەر لەوەی بنوویت، پێش ئەوەی لە نێو باوەشی سپێدەیەکی شومدا، بە چزووی ئەو هەنگانە بە ئاگا بێیت کە دێن لە شیرینیت دەخۆن، وەرە و لە بەر دەممدا دابنیشەو با کەمێک پیانۆت بۆ بژەنم
هێێێی خۆشەویستم، حەزی من وایە نەک هەر ژەنینی پیانۆ بەڵکوو تەواوی ئەو بەهرانەمت نیشان بدەم کە پێم وایە خٶشتدەوێن بۆ نموونە نیشانت بدەم کە چۆن تەنانەت لە نێو بچووکترین دەمارەکانی جەستەمدا، کردوومیت بە قەسیدەیەکی چەند مەزن بەڵام ئەفسووس بەر لەوەی بگەیت بە دڵم دەبینم گەیشتوویت بە هەموو ڕۆژنامەکانی دونیا تۆیش دەڵێی بمشارەوە.
| پەشێو حەمەد ئەمین
تا لەم جەنگەڵە سامناکەی ژیاندا،
پێمان نەکەوتووە بە سەر مینێکدا، تا دەنگی تەقینەوەیەکی لە ناکاو گوێچکەی پڕ نەکردووین لە تەرم، تا چاوەکانت ئەوەی کە ناوم لێ ناون ناوەڕاستی دونیا، بۆمبی خەوێکی ناخۆش نەیکردوون بە ئەستێرەیەکی ڕژاو یان ئەو لێوانەی لە سووریدا، کە هەر دەڵێی گێلاس ماچی کردوون، لە سەر ڕەفەی ئەو دوکانەی کە ناوی ژنە، پیری نەیکردوە بە هی خۆی یان روونتر بڵێم تا ڕۆژ نەبۆتەوە و بەر لەوەی بنوویت، پێش ئەوەی لە نێو باوەشی سپێدەیەکی شومدا، بە چزووی ئەو هەنگانە بە ئاگا بێیت کە دێن لە شیرینیت دەخۆن، وەرە و لە بەر دەممدا دابنیشەو با کەمێک پیانۆت بۆ بژەنم
هێێێی خۆشەویستم، حەزی من وایە نەک هەر ژەنینی پیانۆ بەڵکوو تەواوی ئەو بەهرانەمت نیشان بدەم کە پێم وایە خٶشتدەوێن بۆ نموونە نیشانت بدەم کە چۆن تەنانەت لە نێو بچووکترین دەمارەکانی جەستەمدا، کردوومیت بە قەسیدەیەکی چەند مەزن بەڵام ئەفسووس بەر لەوەی بگەیت بە دڵم دەبینم گەیشتوویت بە هەموو ڕۆژنامەکانی دونیا تۆیش دەڵێی بمشارەوە.
| پەشێو حەمەد ئەمین
سڵاوت لێ بێت ؛
ئەی یەکەمین گوڵی گریاوی
باخچە پێش هەڵوەرین
درود بۆ گیانی نازدارت
ئەی یەکەمین باڵندەیکوژراوی
باخچە پێش فڕین
سڵاو لە تۆش ئەی هەناری ڕۆح
ئەو دەمەی من
وەک سێو لەت لەت ئەکرێم و
نازانم توێکڵەکانم فڕێ ئەدرێتە کام
سەرەنوێلکی ژیان!
سڵاو ئەی هەناری دڵ ئەو
بەیانییەی دەستێکی
پڕ ڕەشەبا دێت و
ئەتباتە دەرەوەی باخچە بۆ هەڵوەرین
سڵاو ئەی ڕوباری نائۆمێدی ئەو ئێوارەیەی
قەسیدەیەکی عاشق
لەم باخچەیە یاخی ئەبێ و
هەتا مردن لە شەپۆلەکانی تۆدا دائەنیشێ…
| جەمال غەمبار ،
ئەی یەکەمین گوڵی گریاوی
باخچە پێش هەڵوەرین
درود بۆ گیانی نازدارت
ئەی یەکەمین باڵندەیکوژراوی
باخچە پێش فڕین
سڵاو لە تۆش ئەی هەناری ڕۆح
ئەو دەمەی من
وەک سێو لەت لەت ئەکرێم و
نازانم توێکڵەکانم فڕێ ئەدرێتە کام
سەرەنوێلکی ژیان!
سڵاو ئەی هەناری دڵ ئەو
بەیانییەی دەستێکی
پڕ ڕەشەبا دێت و
ئەتباتە دەرەوەی باخچە بۆ هەڵوەرین
سڵاو ئەی ڕوباری نائۆمێدی ئەو ئێوارەیەی
قەسیدەیەکی عاشق
لەم باخچەیە یاخی ئەبێ و
هەتا مردن لە شەپۆلەکانی تۆدا دائەنیشێ…
| جەمال غەمبار ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەدەم عەشقەوە بەستەیەک ؛
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.
| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،
داگیرسێنە باڕوناک ببمەوە بە دەم خەیاڵەوە،
پەلی شیعرێکم بگرە هەتا ئەگەمە ئاسمانت
حەرفی ئاوداری تۆ لەکۆێ بێت
قەڵەمی تینووی من وا لەوێ
چرای ڕوانینی تۆ لەکام هەیوان بێت
من لەوێ هەڵئەبم سەفەرێکەو
مردنێکەو هاواری فەنابوونێکە من ئەیکەم و وەک نەمامی دەوری حەوشەیەکی تەنیا
لەسەر پێ خۆم بۆ ناگیرێ و لەتۆدا خۆم ئەڕوێنم
کە هاتیشمەوە، پێم مەڵێن
کوانێ مێخەکی شارانت ،
کوانێ سیحری ئاوابوونی پیریی و
کوانێ جورئەتی مردنێک
لە ئێوارەی ڕژانی دڵێک
لەباخی بێمروەتیی وسەفەردا.
| دیوانی ڕوبارێك بە قەڵەمی خۆی
- جەمال غەمبار ،