Telegram Web
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
ئەی عەشق! ئەی کەنیسەکانی شێتی لەم جەنگەڵە فیرعەونیەدا، ئەی بەردە نوێژی بەجێماو لە جەنگاوەرە شکستەکان! ئەوەی لەناو تۆدا جێ دەمێنێت منم، کە تۆ لە خەراباتەکاندا دەمریت! ئەوەی لەناو تۆدا بەر لە مردنی تۆ دەمرێت منم.
ئەی حەقیقەت بەرلەوەی تۆ جێبمێنیت ئەوەی لەناو بەجێمانی تۆدا جێدەمێنێت منم. پارچەکانی من لەناو پارچە مردوەکانی دەریاو ئاسماندابوو! لەناو سفرەی هەلا هەلای عەشق و حەقیقەتابوو.
سەیرکە دوای عەشق جەستەم چ یاریێک دەکات چ تەماحێک دەخاتە بەر ئاوێنەکان و سەرابەکان و گێژەنەکانی مردن…

|| بەختیار علی🤎
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳 𖤍)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئای، خۆشەویستی چ غەدرێک دەکا..
شەھیدەکان لێم ببوورن، چەپکە گوڵم لەبەردەم ئەو دانا..
باخچەکان لێم ببوورن، پەخشانم بۆ گوڵە نایلۆنەکانی سەر سەلاجەکەی ھۆنیوەتەوە.
مردووەکانم لێم ببوورن، بۆ لەدەستدانی ئەو زۆرتر گریام.
منداڵە کلێنس فرۆشەکانی سەر جادە لێم ببوورن، ھەرچی بەرائەت ھەبوو خستمە کۆشی ئەوەوە.
بیرم لەو کەروێشکە بەستەزمانە نەکردۆتەوەو جانتای چەرم بۆتە دیاریم.
بیرم لەو ھەموو ئاوە موقەتەرانە نەکردۆتەوە دەچنە جەستەی لاوازی نەخۆشەکانەوە و بەر دەرگا شووشتنێکی ئەو دڵخۆشی کردووم.
جیاوازیم کرد لەنێوان کۆترێک و ریشۆڵەیەک.
بێ ویژدانیم کرد لە وەسفی پەنجەرەی ژوورەکەی و دەڕابی دوکانێک.
نادادیم کرد لەنێوان پەپوولە و زیکزیکەیەک.
لەنێوان مانگایەک و قومریەک،..
لایەنگیری سویچی ئۆتۆمبێلەکەی ئەو بووم بەرامبەر کلیلی ماڵی خێزانێکی کرێچی
ئێستا چ بڵێمە ئەو ژنانەی خۆیان سووتاند: بڵێم خەمم زیاتر لە سووتانێکی بچووکی پەنجەی تۆ خواردووە بە دەسکی مەنجەڵێک؟
ئای، خۆشەویستی چ غەدرێک دەکا ...🤎

||تەڵعەت تاھیر
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳 𖤍)
دەیووت: «خۆشم دەوێت» وشەیەکی هێندە پیرۆز بوو کە بەهیچ کەسم نەوت، چاوەکانم کردەوە و بەهۆش خۆم هاتمەوە و تێگەشتم عاشقت بووم و هەزاران جار لە تەنهایی خۆمدا ئەم وشەیەم بەتۆ وتوە، بەڵام تۆ نازانیت، نایبیستیت، تێناگەیت، بەڵام من هەموو ڕۆژێک زیاتر لەدوێنێ بەشاراوەیی و نهێنی خۆشم دەوێیت...

||جوانی تۆ
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳 𖤍)
ئەی حەبیبە گیان، منت بیرنەچێ
لە گۆشەیەکی یادگاری خۆتدا بمپارێزە...🤎

||جوانی تۆ
وتوویانە تابلۆ بۆ چاو
شێعریش بۆ گوێ
بەڵام؛
لای من جوانترینیان هەر ئەوانەن کە هی دڵن،

«شێرکۆ بێکەس»
سەد جار بچم و بێم و بسووتێم حەقی تۆیە
هەرچەندە بە شەرعی شەم و پەروانە خەتات بێ.


- جواانـی تـۆ ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
ئەلبێرت کامۆ لە نامەیەکا
بۆ ماریا کاسارێس دەنووسێت ؛

لەگەڵ تۆدا باشتر هەناسەم دەدا،
کەمتر ڕقم لە شتەکان بوو، سەربەستانە سەرسام بووم بەو شتانەی کە شایەنی سەرسام بوون بوون، شتی زیاترم قبوڵکرد، لەگەڵ تۆ فێری ژیان بووم..

• ɪɴsᴛᴀɢʀᴀᴍ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو ڕێگەیە چۆڵکە خۆشەویستم ،
چۆڵیکە ئەوە منم لە نێو ئەمبوڵانسەکەی
دواتەوە مەگەر من چەندجار پێمگوتی پێشێلی یاسای شەقامەکان مەکە، چون ترافیکەکان شوێنی سوورکردنی لێوەکان نین گوتم خۆ ،
ئیستاکەیش گەر حورمەتی منت لا نییە تکایە ڕێزێک لەتەرمەکەم بگرە ،
پێبکەنە، تا دەتوانیت پێبکەنە تا ئەو کاتەی بە لاتدا تێپەڕ دەبم و دەبینیت، لە دوواوەی ئەو ئەمبوڵانسەی کە تێیدام، بە خەتێکی ڕەش لە سەر وێنەکەم نووسراوە دوێنێ کە نەهاتی ، مردم ماڵئاوا.

| پەشێو حەمەد ئەمین.
ئەگەر ئاسمان؛ ژنێک بایە
نزام دەکرد ببمە باڵدار،
هەڵدەفڕیم و بزر دەبووم
لە باوەشی تاکە ژنی سەرتاپا شین
بۆ چینەش نەدەنیشتمەوە
با ژوانێكی کورتیلەبا
سەفەری ژین💙

«پەشێو»
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
ھەزار بولبول لە ڕۆحما بێدەنگ ؛
دەخوێنن، قەدەر نەیھێشت دەنگیان بگەیەنمە تۆ، ڕۆژگار نەیھێشت نەغمەیان بنووسمەوە، نەیھێشت ڕەنگیان بخەمە سەر كاغەز، دەنوكیان بكەمە قەڵەم و دڵی بێدەنگی تۆی پێ خۆش بكەم.

| هێمن قەرەداغی ،
یەک جۆر کەمئەندام لەدوونیادا ھەیە ؛
ئەویش ئەوانەن کە کتێب ناخوێننەوە
ھەموو ئەوانەی کە کتێب ناخوێننەو ،
بێ ئەوەی بەخۆیــــان بزانن خراپترین
جۆری نوقستانی و بیمارییان ھەیە.

| بەختیار عەلی ،
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زەوی! ئێستاش لە ڕووت ھەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن ھۆیی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بە ناھەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەھیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایە
لە پێناوی وەتەندایە
دە با باش تێبگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ ھەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند ھەر بەرەو وێرانە بفڕێ
ھەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نەبڕێ
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن ھۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵم نەما، دەورانی تۆ خۆش
موخەیەربم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم، سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعیش ئەمڕۆ نەمێنێ
وەتەن، ڕەببی وەتەن خواھانی تۆ خۆش..

| نەخشاندن ؛ هاوبەش هادی.
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
خۆشەویستت ھەیە؟

-نەخێر.

ئەی بۆ کێ دەنووسیت؟

-بۆخۆم.

وشەی خۆشەویستی بۆخۆت؟

-خۆم لە ھەمووان زیاتر شایەنی خۆشەویستیم.

| غسان کنفانی🌻
Forwarded from Jwanit |🤎. (SAHAND ، 𖤍)
ئاگاداری خۆت بە هەموو هیواکانی منت لەگەڵدایە.

- ماریا کاسارێس ،
«چاوم دەفڕێ»
ئاگام لێیە، ئاگات لە بێ ئاگاییمە
هەناسەی تۆ، هاونشینی تەنیاییمە
ئەگەر زمان لە گۆ کەوت و وشەی نەما
چرپەی دەنگت، گوزارشتی شەیداییمە
پەنجەکانم دەتەزێن و ڕێ دەر ناکەن
بۆ هێڵ کێشان، ڕەنگت تەزووی کاراییمە
کە وەیلانم، لە نیشتمان، لە جەستەی خۆم
هەر باوەشت، پەناگەم و هاوڕاییمە
لافاوی خەم، بێ بە سەردا، وێرانم کا
عیشوەی عەشقت، بەزمی جوانی و ئاراییمە
چاوم دەفڕێ ، بێ ئۆقرەییم تولی کێشا
هەڵکردنی تۆز و باشت، ڕۆناییمە
ئەمە منم، تۆ دەبینم کە ناتبینم
فەرامۆشیت، هەر چیرۆکی ئاشناییمە.

| ئازا حەسیب قەرەداخی ،
تۆ ئەوچەقۆیەی که من له
جەستەمی دەدەم و هەڵی دەسووڕێنم؛
ئەوه ئەوینه. ئەوه، ئازیزەکەم، ئەوینه.

| فرانز کافکا
له نامەکانی بۆ مێلینا.
دەڵێن واتایی تۆفان ئەوەیە ؛
کاتێک دێت و دەڕوات هەموو
شتێک دەگۆڕێ تەنانەت ڕابردوویش
تۆ تۆفانی ژیانی من بوویت ،
هەموو شتێک لە دوای بینینی تۆ گۆڕا.

🎬 | viper of Tehran
|| S01E01
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
- کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدوکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا.

| ڕۆژێک لە ڕۆمانیا ، ١٩٦٤
لەنێو چەقی دووڕیانێکدا ؛
فریانەکەوتم پێت بڵێم
لێت دەبمەوە، بەڵام ڕەنگە
شتێک «شتێکی گرنگ»م
بە دەستی تۆوە ڕۆیشتبێ
ئێستا هەر هەنگاوم و دەڕۆم
بە بێ سێبەر، بە بێ شوێنپێ

لێت دەبمەوە، بەڵام ئێستا
نە چاوم چاوی جارانە و
نە بینینم بینینی زوو
نە سەرم سەری ئەوسایە،
نە خەونیشم خەونی پێشوو

فریانەکەوتم پێت بڵێم
وا من تازە لە قۆزاخەی
خەیاڵی خاو تروکاوم
تۆ تابلۆکەم بەجێدێڵی و
منیش ئیدی بەکەڵکی نێو
ئەم چوارچێوەیە نەماوم.

| شێخە ڕەسوڵ ،
لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت ؛
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن
کێشوولەکان لەسەر شیشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن ئەگەر هات و ونم کردی،
ئەگەر هات و ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا بەیەکەوە ڕانەگرتین
کە گەڕامەوە کوردستان
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت بە ناو دەکەم
کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت بە ناو دەکەم
من تا مردن چیاپەرستم ،
بڵندترین چیای کوێستانت بە ناو دەکەم..

| عەبدوڵا پەشێو ،
2025/02/26 14:50:35
Back to Top
HTML Embed Code: