Telegram Web
"لایلایەی عەشق بە کوردی" (١)
ــــــــ
#جەمیل_محەممەدی
ــــــــــــــ

کاکە سەعدی ئەفەرمێ: " دەرکەوتنی عەشق لە هەرچییێکدا بێ، جوانە و پیرۆزە"...
ئەگەر پەپوولە بێ بۆ مۆم، ئەگەر شوان بۆ مەڕەکانی، ئەگەر دڵدار بۆ یار و ئەگەر... و ئەگەر...
گرینگ ناواخن و کاکڵەی عەشقە. کاکە ئەحمەد ئەفەرمێ: ئەو بوتپەرەستە یەکڕەنگەی کە دڵی ساقە لەسەر بوتەکەی، مایە باشترە لەو خواپەرەستەی کە دۆڕاوە بە چەن ڕەنگی...
هەر عەشقە کە بردەوەیە و ئیتــر هیچی تر...
ئەو عەشقەی کە وشە و رستە تەنگ و لاوازن بە شرۆڤەی بەری؛ لەگەڵ ئەندازیاریی عەقڵ و مەنتق هاوسەنگ نییە، خەییاتێکە بۆخۆی کراسی فەلسەفەی خۆی ئەدوورێ... فەرمان ئەکا بە پاژنەی یاری غارێ کە:
[خۆشە ژەحری ئەژدەها شیرین خەوی ئازیز نەشێوێ]
ناکرێ، نا... نا... ڕاڤەی قووڵایی عەشق!!
وەک بتەوێ ژیانی محەممەد بە سللوولەکانی ئەحمەدا بگێڕیەوە...
ئەی دڵی ئێمەی محەممەد و ئەحمەد نەدیو، ئێمەی نەژیاو لە عەشق،  چلۆن بەرکوڵی چاشتەعەشقێکی گەرم بکا و هەوری لەمێژ نەزۆکی چاومان تەڕکا بە باران؟؟
مەگەر بە شێعرێک، بە سۆزەیێک، بە ورتەی هەناسەیێک، کوڵوکۆمان دامرێ...
وەک کاکە ئەحمەد چۆن خۆشەویستیی محەممەد لەلایێکەوە و عەشقی نیشتمان لەلایێ تر تان‌وپۆی ڕۆحی داگرتبوو و کوڵوکۆی بە چەپکەسەڵواتێکی تا سەر ئێسقان کوردانە دائەمراند... چەپکێ عەتراژێن بە بۆن و بەرامەی بەهەشتی نیشتمانێ کە لەشێوەی، گران و ئەستەم بوو بە بەهەشتی خودادا بدۆزێتەوە و ئەیدا بە دەستی "شاترشەماڵی ڕازداری ڕازداران"...
بۆیە ئەمن چەپکەسەڵواتی چنراو بە وەرکەمەر و نێرگز و شلێرم گەلێک پێ خۆشترە تا....
ئەڵێی محەممەد خەڵکی کوردستانە و بە ڕێبوارییش بێ، جارێک بەم بەهەشتی ئێمەدا تێپەڕیوە...
بۆ ئێمەی لەدایک‌بووی ئەم نیشتمانە، دەرکەوتنی عەشق لە هەرچییێکدا بێ جوانە و بە زمانی کوردی خۆشتر و دڵگرتر و مەستانەتر...
[گەر هەموو عالەم بڵێن مەجنوونە، تا دەمرم دەڵێم
هەردوو دنیا قیمەتی دیداری یەک لەیلا نییە
]

ئەکرێ... با... با... کە لە بەستێنی عیرفانی کوردی، تۆزکاڵێ دەرد بە دەرمانا ببەی و ئیـــتر هیچی‌تر...
بۆ ئەوەی سکی ڕۆح بە کوردی ژان بکا و چاوەکانی بە کوردی بگریێن و...
من باسی عەشق بۆ دایکی نەخوێندەوارم بە چ زمانێ بگێڕمەوە کە ڕۆح خۆی بێتە کوڵ، سەر خۆی بێتە حاڵ و چاو خۆی بێتە گریان...
دایکم هەورەشێعرێکی پڕ لە فرمێسکی تاسەر ئێسقان عەشق و عیرفانی ناکوردی بە دەف و تەموورێکی کوردییەوە بۆ بچڕە، داناچڵەکێ... بەڵام هەرکە وتت:

ئـــاخ ، پەی خەڵوەتێ بدیام وە بێ خەم
سیوای‌ تۆ دیدەم، کەس‌ نەدیام وە چەم


بێ‌حاڵیی لەگۆ ئەچێ، وەک غەریبێک بی لە داوێنی ئەلبورزی تارانا و کوردێک بانگت بکا...
خوێن بە دەماریا و تەزێ بە جەستەیا، گڵۆپی عەشقی دڵی ڕۆشن دەکەن و هەوری چاوەکانی ئەشریخێنن...
ئەوکات چاوی بێ‌ڕەنگی دایکم، سەڵواتێکە لەشێوەی سەڵواتەکانی کاک ئەحمەد و ئیتــر هیچی تر...
کە تەڕ بوو، هەزارێ من ئاسا لە سێڵاویدا نوقم ئەبین... دەبا بخووسێ ئەو چاوانەی کە لە ڕەگەزی "ابن ام مکتوم"ـە و خوا بە نەخوێندەواریشیەوە، لەسەر ئیمانی بەشەڕا دێ...
من لەمەڕ ئەو سۆز و شێعرە کوردییەی ئەمرم، کە عەشقم تێدا ئەژییێنێ و ئیتـــر هیچی تر...
[تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی
                        قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فیکری ویساڵی یار نەکەی!
                         ئاوایە ڕێگەی عــاشقان...
]

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
داهاتووی دەسەڵاتی کوردی و شێوازی بنیاتنانی ڕەوتێکی سەقامگیر...
❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
♻️ " شەوی یەڵدا و نمایشی سەرمایەداری"
ـــــــــ
#حیسام_خاکپوور (هیوا)
ـــــــــــــــ
بە بۆچوونی کەموکوڕی من مەودای نێوان "شەوچلە" و "شب یلدا"، جیا لە ڕەنگۆبۆنە کوردییەکەی شەوچلە، زاڵبوونی مەنتیقی سەرمایەداری و بەرخۆری بە سەر شەوی یەڵدایە. بە تایبەت سەرمایەداریی نمایشی کە ئەو شەوەیشی داشکاندووە بە خواردن و خۆنواندن و نمایشی پارە و مەسرەف و سەرمایە و تێچووی بێهوودە.
بەم شێوەیە لە ناوەڕۆکی پێکەوەژیان و میهرەبانی و هاوخەمی و  ڕۆحی جەمعی خاڵی دەبێتەوە و سەردەکێشێت بۆلای شکاندن و چەوساندنەوەی ڕۆحی چینی فەقیر و هەژار... لێرەدایە کە دەبێت هەر جۆرە بۆنە و بابەتێک کە سوڵتەی ماکی و مینۆکی( ماددی و مەعنەوی ) بە سەر چینی خواردەستی کۆمەڵگادا زیاتر دەکات و ڕۆحیان زیاتر بریندار دەکات، بدرێتە بەر تێخی ڕەخنە و بەگژاچوون.
بەڵام گەر وانەبێت و ڕۆحی بەکۆمەڵ زیاد بکات و بازاڕی سەرمایە و زۆردار زۆر نەکات و بتوانێت یەکانگیری کۆمەڵایەتی لە سادەیی ڕۆحی کوردیدا زیاتر بکات،  ئیمکانێکی باشە لە بەرامبەر لیبرالیزمی تاکخوازی تاکوتەریکی کۆمەڵکوژدا.

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
♻️ #وشەدان
#ژمارە_دوو
               
"بەڵاجەوی":
سەرسوڕهێن، سەرسوڕمان، سەیر، عەنتیکە، سەیروسەمەرە، هەژەند، عاجباتی، (عەجیب)، شتی سەیر و (عەجیب و غەریب).....
بۆ نموونە دەڵێن:" بەڵاجەویم لێ دێ! واتە: سەرم سوڕ دەمێنێت!، پێم سەیرە!..."

"بەڵاجەوی" کە هەندێ جار بە "عەڵاجەوی"یش بێژەی دەکەن وشەی لێکدراوە و لە دوو بەشی "بەڵا+جەوی" پێک هاتووە.
#جەوی:  شتێکه وەک کەتیرە کە لە هەندێ دار و درەخت پەیدا دەبێت.
ڕەنگە  "بەڵاجەوی" لەوەوە هاتبێت  کە  چەندە سەیره "جەوی" تووشی "بەڵا"  بێت!

وشەی "بەڵاجەوی" لە کاتی سەرسوڕماندا یان بینینی شتێکی سەیروسەمەرە یان بیستنی قسەیەکی سەیر و  زیاتر لە زاراوەی "ئەردەڵانیدا" کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

✍️ .م.هەڵبەست

📚 بەکوردی بیر بکەینەوە و بەکوردی بدوێین.

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
دڵ دڵی خۆت...

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
من کە دیلی دووچرای چاوانی تۆم
تینـی ئــازادی دەچێــــژێ تان‌وپۆم

#دڵۆپ
❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
چ سەختە باس کردن لە عەشق!!
وەک بتەوێ ژیانی موحەممەد
به سلوولەکانی ئەحمەدا بگێڕیەوە...

#جەمیل_محەممەدی
❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
#فیراق

تێپەڕی دەورەی «ضحی»م و سەیری سوورەی سوورەتت
ئێستە وا گیرم، لە چاهی زوڵمەتی لەیلی «سجی»م

فاسیلەی تیشکی «ضحی» تا زوڵمەتی لەیلی «سجی»
بۆ هەژانی سۆزی عیشقە تا بمێنێ بەردەوام

وا نییە مەعشووق لە عاشق تووڕە بێت و وێڵی کا
ئەو «فسوف یعطی»ە، خۆی موژدەیە بۆ ئێشی زام

هەر وەکوو پیریی« زکریا»، وا کەلەللای کردبوو
بۆ مناڵێکی ویساڵێ، دەس بە داوێنی ڕەجام

ناهۆمێد نابێ دڵی من وەک کەسی نازا و نەزۆک
وەک «زکریا» چاو لە «مریم» دەبڕێ وا چاوی دۆعام

چاوی نابینا دەبێ ڕوون، هەر وەکوو «یعقوب» شەوێ
گەرچی ئەسرینی نەوەستێ بۆ فیراقێ سوبح و شام

ئەم هەموو دەرسەی دەزانی چۆنە وا بێ تابی تۆ
بۆ دڵی شکسەت لە هیجرا، ناگرێ تاوێ سەقام

چاوەڕوانی خۆشە، دەرسە، مایەیە بۆ ژانی دڵ
یادی ڕۆژی ژوان هەر ئێستە بۆنی عەتری دێتە لام

#سەعید_تەکیەخا
❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
عیشقی تۆ دەمسازە بۆ مە، گەر فیراقە گەر ویساڵ
نوتقی تۆ جانبەخشە بۆ مە، گەر خیتابە گەر عیتاب
#ئەدەب

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📜 #خەوی_شۆڕەسوار

بە بۆنەی ۲۰ی ڕێبەندان
ساڵیادی شەهیدبوونی قارەمان و شۆڕەسواری هەرە گەورەی مێژووی کورد، کاکە ئەحمەدی موفتی‌زادە...
❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
بەقوربانی بزەی تێکەڵ‌نەبووی
تەزویری دونیات بم

کە بۆ قەلبی لە گۆڕی سینەمردووم،
عەینی عیسایە

ـــــــــــــــــــــــ
#کەیوان_کەریم بۆ #کاک_ئەحمەد_موفتیزادە
ــــــــــــــــ

❤️💚
🆔 @kakehmedmuftizade
♻️ @kurdqareman
2025/02/24 16:00:38
Back to Top
HTML Embed Code: