Telegram Web
[ھەرکەسێ خۆی چواند بە گەلێکەوە ئەوە لەوانە]

----------------------------------------

♦️ھاوەڵی بەڕێز عبداللە ی کوڕی عەمری کوڕی عاص -خوا لێی ڕازی بێت- فەرموویەتی:

«مَن بَنى فِي بِلادِ الأعاجِمِ فَصَنَعَ نَيْرُوزَهُمْ ومِهْرَجانَهُمْ، وتَشَبَّهَ بِهِمْ حَتّى يَمُوتَ وهُوَ كَذَلِكَ، حُشِرَ مَعَهُمْ يَوْمَ القِيامَةِ» .

واتە: ھەرکەسێک مایەوە لە خاکی عەجەمدا وبەشداری نەورۆزەکەیان وئاھەنگەکەیانی لەگەڵ کردن، وە خۆی شوبھاند پێیانەوە، تا ئەوکاتەی مرد بەو شێوازە بێت¹، لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ ئەواندا حەشر دەکرێت .


📕الكنى والأسماء للدولابي ٣/‏١٠٤٨ ، السنن الكبرى للبيهقي ٩/‏٣٩٢ ، وصححه ابن القيم في: "أحكام أهل الذمة" : (١٢٤٨/٣) .

------------------------

¹ واتە: تەوبەی لێ نەکرد ومرد لەسەری .
اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد ﷺ
صەڵاوات لەبیر مەکەن لە شەو و ڕۆژی جومعەدا
پێغەمبەر ‎ﷺ دەفەرمووێت :
(( لا یرد القدر ٳلا الدعا)) رواە الترمذی

هیچ شتێک قەدەر ڕەت ناکاتەوە ئیلا دوعا نەبێت .
-ئەگەر خەڵکی سوکایەتیت پێ بکەن لەسەر ڕاستگۆییت
باشترە بۆت لەوەی لێت کۆ ببنەوە بەهۆی درۆو دوڕوویتەوە.

-لەوەئەچێ زۆرکەس لەدەست بدەیت بەهۆی ڕاستگۆییەوە
بەڵام کەسانی دانیسقەو پاڵاوتەت بۆ دەمێنێتەوە.
▫️نوێژی چێشتەنگاو

🔸بەنوێژی تـــەوبەڪـــاران ناسراوە .
سونەتێڪے مـوئەڪەدەیە، خێری 360 جومگەی لاشەی ھەیە .

🔸فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو ::-
پێغەمبەریﷺفەرمویەتی:
  ڪـــەسێک پارێزگاری لەنوێژی چیشتەنگاو ناڪـــا مەگەر (الاواب )نـەبێت، الاواب واتە :زۆر گـــەڕانەوە بۆلای خوا .

🔸ژمارەی رڪعاتەڪان له 2 رڪعات دەست پێ دەڪات ھەتا8 رڪعات  دەڪرێت..

نوێژی_چێشتەنگاو
[شەوی قەدر لەدەشەوەی کۆتایی رەمەزاندایە بەتایبەت شەوە تاکەکان ]

قال البخاري في صحيحه :
٣٥ - حدثنا أبو اليمان، قال: أخبرنا شعيب، قال: حدثنا أبو الزناد، عن الأعرج، عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «من يقم ليلة القدر، إيمانا واحتسابا، غفر له ما تقدم من ذنبه»

أبو هريرة رضي الله عنه ئەڵێ :
کەپێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی« هەرکەسێ شەوی قەدر شەونوێژ بکات ، بەئیمانەوە وەچاوەڕێی پاداشتی خوا بێت ، ئەوە خوا لەتاوانەکانی پێشوتری خۆش ئەبێت »

قال البخاري في صحيحه :
٢٠٢٤ - حدثنا علي بن عبد الله، حدثنا سفيان، عن أبي يعفور، عن أبي الضحى، عن مسروق، عن عائشة رضي الله عنها، قالت: «كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا دخل العشر شد مئزره، وأحيا ليله، وأيقظ أهله»

 
دایکی ئیمانداران عائشة رضي الله عنها ئەڵێ :
 «پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم کاتێک دەشەوی کۆتایی ڕەمەزان بهاتایە ، دوور ئەکەوتەوە لەخێزانەکانی،و شەوەکەی زیندوو ئەکردەوە و خێزانەکانی هەڵئەستاند »


قال مسلم بن الحجاج في صحيحه :
۱۱۸۸ - وحدثنا محمد بن المثنى، حدثنا محمد بن جعفر، حدثنا شعبة، عن عقبة وهو ابن حريث، قال: سمعت ابن عمر رضي الله عنهما، يقول: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «التمسوها في العشر الأواخر - يعني ليلة القدر - فإن ضعف أحدكم أو عجز، فلا يغلبن على السبع البواقي»

ابن عمر رضي الله عنهما ئەڵێ :
کەپێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی :
«بەدوای شەوی قەدر بگەڕێن لەدەشەوی کۆتایی ،گەر یەکێکتان لاواز بوو یان بێ توانا بوو ،با حەوت شەوەکەی کۆتایی لەدەست نەدات»


قال البخاري في صحيحه:
۲۰۲۸-حدثنا قتيبة بن سعيد، حدثنا إسماعيل بن جعفر، حدثنا أبو سهيل، عن أبيه، عن عائشة رضي الله عنها: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم، قال: «تحروا ليلة القدر في الوتر، من العشر الأواخر من رمضان»

عائشة رضي الله عنها ئەڵێ :
کەپێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی :
 «بەدوای شەوی قەدر بگەرێن ، لەشەوە تاکەکانی دەشەوی کۆتایی ڕەمەزان »

 #شەوی #قەدر
🍃عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ .

ــ ھەرکەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بەبڕوابون و چاوەڕێی پاداشتەوە بگرێت ، ئەوا خوای گەورە لەتاوانەکانی پێشوی خۆش دەبێت
🌙مانگ ببینرێ یان نەبینرێ ئاسمان دەست بەرداری نابێ ..

٣٠ رَمَضَان ١٤٤٥
(٢٠) خاڵی گرنگ سەبارەت بە چۆنێتی نوێژى جەژن هەندێ لە سوننەت و حوکم و ئادابەکانى

١. نوێژی جەژن دوو ڕکاتە و بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت :
دواى (الله أكبر)ە نوێژ دابەستن و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە حەوت (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت.
لە ڕکاتی دووەم لە پاش (الله أكبر)ی هەستانەوە و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە پێنج (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت.
٢. لە پێغەمبەری خواوە ﷺ هیچ نەهاتووە کە لەنێوان (الله أكبر)ەکان هیچ زیکرێکی کردبێ ، بەڵام لە ئیبنو مەسعودەوە هاتووە (ڕەزای خوای لێبێت) لە بەینی هەموو (الله أكبر)ەکان (سبحان الله) و (الحمد لله) و تەسبیحاتى کردوە.
٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕکاتی یەکەم لە دواى سورەتى فاتیحە سورەتى "سبح اسم ربك الأعلى"ى دەخوێند، وە ڕکاتی دووەم لە دوای سورەتی فاتیحە "هل أتاك حديث الغاشية"ی دەخوێند.
٤. ئەگەر نوێژخوێن چەند تەکبیرەیەك فريای نەکەوت، ئەوا پێویست بە قەزا کردنەوەی ناکات و وەکو ئیمام دەکات ئەوەنەی فریاکەوت ئەوەندە دەخوێنێت، ئەگەر ڕکاتێکی لە دەست چوو ئەو ڕکاتە قەزا دەکاتەوە بەشێوەی نوێژی جەژن.
٥. نوێژی جەژن بانگ و قامەتی نیە ، و  نوێژی سوننەتیش نییە لە پێش و پاشی .
٦. ئیمام سەرەتا دەست دەکات بە نوێژ پاشان وتار دەخوێنێت.
٧. سوننەتە دانیشت بۆ وتار و گوێگرتن وه‌ بێدەنگ بوون.
٨. ئەوەی نوێژی جەژنی لە دەست بچێت دروستە قەزای بکاتەوە، بەشێوەی نوێژی جەژن.
٩. هەرکەسێك هات و فریای نوێژەکە نەکەوت وە ئیمام وتاری دەخوێند با دابنیشێت گوێ لە وتارەکە بگرێت پاشان نوێژی جەژن قەزا بکاتەوە، تاوەکو هەردوو خێرەکەی لە دەست نەچێت.
١٠. ئەگەر ڕۆژی جەژن کەوتە ڕۆژی جومعەوە ئەو کەسەى کە ئامادەى نوێژى جەژن دەبێ با ئامادەى نوێژى جومعەش ببێت ، ئەمە باشتر و چاکترە بۆ دەرچوون لە خیلاف .
-----------------------
سوننەت و ئادابەكانی جەژن
١ ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن .
٢ ـ خواردنی چەند دەنكە خورمایەك بەر لە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژنى ڕەمەزان ، وە سوننەتە بە تاک بیخۆی سێ یان پێنج یان حەوت .
٣ ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا .
٤ ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی) .
٥ ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی) سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن .
٦ ـ ڕێگا گۆڕین : پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە.
٧ ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر:
كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
بڕی زەکاتی سەرفترە و کاتی دەرکردنی
بن عمڕ-ڕەزاو رەحمەتی خوا لە خۆی و باوکی بێت- دەفەرمێت پێغەمبەری خودا ﷺ زەکاتی سەرفترەی فەرز کرد بەبڕی {صاع}ێک لە خورما یا {صاعێک} لە جۆ لەسەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچوک و گەورەی موسوڵمانان وە فەرمانی کرد بە دەرکردنی  پێش ئەوەی خەڵکی برۆن بۆ نوێژ واتا {نوێژی جەژن} رواە ﴿ البخاري ﴾ { ١٥٠٣ }

صاعێک : چوار گوێل بە دەستی کەسێکی مامناوەند وە بۆ هەر نەفەرێک بە کیلۆ بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوەیە

نیسک و نۆک و فاسۆلیا و ساوەر دا ٢ کیلۆ و ٦٠٠ گرامە
وە لە ئارد و برنج و گەنم دا ٢ کیلۆ و ٥٠٠ گرامە
وە لە جۆدا ٢کیلۆ و ٢٢٥ گرامە
وە لە مێوژدا ٢ کیلۆیە
وە لە خورمادا ١ کیلۆ و ٧٥٠ گرامە
❞تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ صَالِح الٲَعْمَالْ❝،

، جەژنـی ره‌مه‌زان لـەسەرجەم مـوسڵمانان پیـرۆزبێـت ،،
یـارب هەمـوو ڕۆژێـکتان هـەر جـەژن و خۆشیبـێت ،،  عـاقیبەت خێـر و سەربـەرزی دونیا و قیـامەت بــن!!🤍
طاوسی کوڕۍ کەیسان (رحمەالله) #فەرمویەتی:

⇚گەشتوم بە (۳۰۰) کەس لە هاوەڵانی #پێغەمبەری الله (ﷺ) هەموویان #فەرموویانە: هەموو شتێ کە ڕوو ئەدات بە #ویستی (الله تعالى) ـــیە ئەوەی ئەو #ویستی لەسەر نەبێت #نابێت..

📚سەرچاوە_أصول الاعتقاد أهل السنة
و الجماعة للالكاني ٢٤٤
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت : کەسانێك هەن خوای گەورە بە قوڕئان بەرزیان دەکاتەوە و کەسانێکیش هەن بە قوڕئان نزم یان دەکاتەوە .
📌 ئیمـامی شــــــافعي رحمه الله دەفەرمێت:-

●هاوەڵی کەسانێکی بەرزو بەڕێز بکە زۆر بە ڕێزو شکۆوە دەژیت،،
●وەلەگەڵ بێڕێزو چروکەکانیش مەژی دواتر بێڕێزی و چروکی دەدرێتە پاڵ تۆش

📚 مناقب الإمام الشافعي
رَبَّنا لا تَجعَلنا فِتنَةً لِلَّذينَ كَفَروا وَاغفِر لَنا رَبَّنا ۖ إِنَّكَ أَنتَ العَزيزُ الحَكيمُ

په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.
خوشكەكەم!

نەفس و شەیتان ئەوەندە بەسەرتدا زاڵن
كە ناتوانی ئایەتێكی خودا تەدبیق بكەی؟!

دواییش دەڵێیت كەتۆ ئازادیت و بەویستی خۆت دەپۆشی؟

لەكاتێكدا  بوویتە كۆیلەو دیل لەژێردەستی شەیتان و نەفستدا !
كُن عالِما ام مُتَعَلِيما🤍
زمانی تیلیگرامەکەت بگۆرە بۆ کوردی https://www.tgoop.com/setlanguage/1kurdish
بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن تیلیگرامیان بكه‌نه‌ كوردی ئه‌م لینیكه‌ داگره‌ و ده‌بێته‌ كوردی إن شاءالله
لە ڕۆژی هەینی3 شت لەبیر مەکەن
✍️ 1/ زۆر صەڵاوات دان.
✍️ 2/ خوێندنی سورەتی الکهف.
✍️ 3/ دوعاکردن لە دوای عەسر
تاوەکو بانگی مەغریب.

فرسەتە و لە دەستی مەدە !
نامەی دایکی (إبن تیمیة) بۆ اإبن تیمیة لە زیندان:

کوڕە خۆشەویستەکەم احمد سوێند بە ️اللّٰه بەخێوم نەکردووی بۆ جگە لە خزمەتی ئیسلام و فێربوونی ئیسلام، کوڕەکەم دووریت لە من خۆشترە لەلام لە دووربوونت لە خزمەت کردنی ئیسلام و موسڵمانان بەڵکو کوڕەکەم ڕازی بوونی من لێت بەقەد خزمەتکردنی ئیسلامە.

کوڕەکەم لەبەردەم ️اللّٰه ناپرسم بۆ لە من دوور بوویت چونکە دەزانم بۆ لەوێی بەڵام لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکەم لەسەر کەمتەرخەمیت بۆ دینی اللّٰه و شوێنڪەوتووانی لە برا موسڵمانەکانت
داواکارم لە ️اللّٰه لەسەر خێر بمانهێڵێت و من و تۆ لە ژێر سێبەری عەرشەکەی کۆبکاتەوە لە ڕۆژێک هیچ سێبەرێک نیە تەنها سێبەری ئەو نەبێت.

کتاب المجموع الفتاوی(٢٨/٤٨)
2024/10/01 19:40:57
Back to Top
HTML Embed Code: