This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٢٣ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٢ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٣ی شعبان ١٤٤٦ھ
ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟
من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا
ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە
بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن
مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە
من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە
ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆچییە
من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم
نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی شکاوم بۆچییە
🌼

🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٢٤ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٣ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٤ی شعبان ١٤٤٦ھ
خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
هەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا
شێخی ئیڕشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ
ئەو بەیەک نواڕین بەجارێ کافر و بێ دین ئەکا
ھیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێ نەخشین ئەکا
ئەحمەد موختار جاف

ئایزیا برلین، لە جێیەک لەسەر ژیان و چارەنووسی <<ماندلشتایم>> دەڵێت؛-
"ژیانی زۆربەی شاعیرانی ڕووس، کۆتاییەکی خۆشی نەبووە؛ ڕیڵیف لە سێدارە درا؛ شاعیرانی شۆڕشی دکابەریست لە سیبریا گیانیان لە دەست دا؛ پووشکین و لێرمەنتۆڤ لە دووێلدا کووژران؛ یەسینیین و مایاکۆڤسکی و ماریانا تسڤێتەیڤا خۆیان کوشت؛ بلڤک و پاسترناک لە هەژاریدا مردوون. بەڵام چارەنووسی هیچیان هێندەی ماندلشتایم ترسناک نەبوو. ئەسڵەن تەواوی ژیانی ئەو پڕ بوو لە دیمەنی مرۆڤگەلی بێ جێ، بێپەناه و بێ گوناه کە بەدەست دوژمنەکانییەوە ئەشکەنجەی دەخوارد." ماندلشتایم ساڵی ۱۹۳٤هەجوویەک لەسەر ستالین دەنووسێت و لەسەری دەخرێتە زیاندانەوە. چوار ساڵ دواتر گیانی لەدەستدەدات لە ئۆردوگادا. هاوسەری شاعیر، نادژدا ماندلشتایم لە کۆتایی کتێبی یادداشتەکانی، کۆتا نامەی خۆی بۆ ماندلشتایم دادەنێت، کە هەرگیز ئەو نەیخوێندەوە. "ئووشا، ئازیزەکەم، خۆشەویستی لەمن دوورم.
وشەیەک نادۆزمەوە ئەم نامەیەی پێ بنووسم کە ڕەنگە هەرگیز نەیخوێنیتەوە. لە بۆشایدا دەینووسم. ڕەنگە کاتێک گەڕایتەوە من لێرە نەدۆزیەوە، ئەو کات ئەم نامەیە تاکە شتێکە منت بەبیردا دێنێتەوە.
ئووشا، چەند خۆش بوو وەکو منداڵ یاریکردنمان، دەمەقاڵێکانمان، هەوڵەکانمان، ئەو یاریانەی دەمانکردن و ئەشقەکەمان. ئێستا تەنانەت ناوێرم تەماشای ئاسمانیش بکەم، پەڵەهەورێک ببینم چۆن پێتی نیشان بدەم؟
لە یادتە، کۆتا زستانمان لە ڤۆرۆنێژ. هەژارییە بەختەوەرانەکامان، ئەو شیعرانەی تۆش دەتنووسین. لەبیرمە جارێکیان لە حەمام دەگەڕاینەوە، هێلکە یان سوساگیمان کڕی بوو. عەرەبانەییەکی پڕ لە کا بەلاماندا تێپەڕی. ئەو کاتە هێشتا سارد بوو منیش خەریک بوو ڕەق هەڵدەگەڕام لە تەنوورە کورتەکەمدا (بەڵام نەک هێندەی سەرمای ئێستای تۆ، دەزانم ئێستا چەندت سەرمایە). گشت بیرێکم لەلاتە، فرمێسک و خەندەم لەبەرتە، گشت ڕۆژ و سەعاتێکی ژیانە تاڵەکەمانمم لەلا پیرۆزە. ئازیزەکەم، هاوڕێکەم، ئەی ڕێنوێنیە چاوبەستراوەکەی ژینم.
ژیان دەکرێت زۆر درێژە بکێشێت، چەند سەخت و ئەستەمە بۆمان مردن بەتەنیا و لە دووری یەکدی. ئایە دەکرێت ئەمە چارەنووسی ئێمە بێت، ئێمەی تووتک و منداڵ. ئایە ئێمە شایەنی ئەمەین؟ فریشتەم، ئایە تۆ شایەنی ئەمەیت؟
لە دووا خەونمدا خەریکم بووم خواردنم بۆ دەکڕیت، لە چێشتخانەییەکی پۆخڵدا. خەڵکەکەی ئەوێ تەواو بۆم نامۆ بوون. کاتێک خواردنەکەم کڕی تازە بیرم کەوتەوە کە چی لەم خۆراکە بکەم. لەبەر ئەوەی نازانم تۆ لەکوێیت.
کاتێک لە خەو هەستام بە شوورام گوت "ئووشا مردووە". نازانم ئایە تۆ لە ژیاندا ماویت یاخود نا .
بەڵام لە پاش ئەو خەونە شوێن پێتم ونکردووە ، نازانم تۆ لەکوێیت گوێت لێمە ؟ ئایادەزانیت چەنێکم خۆش دەوێیت ؟ هەرگیز نەمتوانیوە پێت بڵێم چەندێکم خۆشدەوێیت ، تەنانەت ئێستاش ناتوانم . من تەنها بۆ تۆ قسەدەکەم تەنها بۆ تۆ ، تۆ هەمیشە لەگەڵم بوویت و منیش وەک کەسێکی توڕەو کێوی هەرگیز فێرنەبووم کە بگریەم ، ئێستا ئەو کەسە وا بۆت دەگریەت ، دەگریەت و دەگریەت ، ماڵئاوا ئەوە منم نادیا ، تۆ لەکوێیت ؟.
....
هاوپێچ وێنەکە وێنەی شاعیرە لە ئۆردوگا ماوەیەک بەر لە مەرگی ..
#51♠️
https://www.tgoop.com/kteb1/446

Telegram
Kteb_
چیرۆکی ڕۆز
تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
ئەمڕۆ لە کوردستانیش بەشێکی خەڵک ئامادەکاریان کردووە بۆ ڤالانتاین .
کڕینی چەپکە گوڵەکانی خەڵکی ئەم چیرۆکەی بیرهێنامەوە گوێبیستی بن و. هیوادارم چێژی لێ ببینن..
چیرۆکی : ڕۆز
نوسینی : گێ دوو مۆپاسان
خوێندنەوە : شاهین 51
https://www.tgoop.com/qawaxanachanal689

🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٢٦ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٥ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٦ی شعبان ١٤٤٦ھ
قەت لە لێوی شەککەر ئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست
دایمەن بێ دینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا
وا لە هیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین
ئەم دڵەم قومری سیفەت هەر گریە و ناڵین ئەکا
گەر بڵێی ئەحمەد لە یاری بووسەیێ داوا بکا
ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا

🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٢٧ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٦ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٧ی شعبان ١٤٤٦ھ
دەریایی حوسن و نازی مەوج و حوبابی هێنا
یەعنی لە زلف و پەرچەم عوود و ڕووبابی هێنا
وەمزانی بۆ چراخان مەلەک شەهابی هێنا
«ساقی لە پەردە دەرهات جامێ شەرابی هێنا
دڵ خیرە ما لە حیرەت ماهـ ئافتابی هێنا»
مەجمووعی سالکی عەشق کاری بە قەبز و بەستە
حیکمەت بە تاڵە هەیئەت ئەوهامی بەرز و پەستە
لەم ئەمرەدا ئەرەستۆ بڕوانە چی بە دەستە
تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە
بەختیش موافقی عەشق بۆ من خراپی ھێنا
پێنج خشتەکی حەمدی لەسەر شێعری سالم

🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٢٨ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٧ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٨ی شعبان ١٤٤٦ھ
کوتم: شێواوی زوڵفم چاوەکەت بەڵکوو عیلاجم کا!
ئیشارەی دایە خاڵ و یانی وایە داغداری تۆ
نەخۆشی چاوی تۆم بێهوودەیە دڵداریی خاڵت
بە ئیفلاتوون عیلاجی نایە بیللا دەردەداری تۆ
جەماڵت ئاهی من گرتی خەتی سەبزت بەسەردا کەوت
چەمەن ڕابرد و سەرما هات و تێک چوو نەوبەهاری تۆ
نیگاهی کردە من هەستاوە زوڵفی خستە ڕوو فەرمووی:
قیامەت هات و ڕۆژ گیرا، وەفایی هەر خوماری تۆ؟!
وهفایی

🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢٩ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٨ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ١٩ی شعبان ١٤٤٦ھ
لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە؟ عەجەب ماوم لە زوڵفی تار و ماری تۆ
خەتت هێنا جەمالت پێ نوما، کوا ڕەونەقی خاڵت؟
فەڕەنگی هات و کەعبەی گرت و مەندی چوو لە شاری تۆ
وەفای

☀️ ٣٠ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٩ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی شعبان ١٤٤٦ھ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ
بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
وەفای
🌼
🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٣٠ی ڕێبەندان ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٩ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی شعبان ١٤٤٦ھ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ
بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
وەفای
🌼
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ١ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢١ی شعبان ١٤٤٦ھ
گەر بێیە دەرێ، سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەر نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە عەمدەن
با خوستی بڕی، خستی، کە مستێکی لە دەمدا
دڵ موزمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەترە لە یەمدا
نالی مەسەلی حاڵی لە ئەشکەنجەیی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکوو نالە لە قەڵەمدا
نالی

یەکەم جارە هەورەگرمەو بەفر بەیەکەوە ببینم .. لەسلێمانی بەم جۆرەبوو
#51♠️
#51♠️
#نێرگزی #بەشی_٦
سوارچاکی خەونەکان ..
بەشێکی زۆر لەکوڕان و کچان چاوەڕێی کەسێکن هاوسەرگیری لەگەڵکەن کە لەهەموو ڕوویەکەوە خەڵک ئافەرینی کەن . ( جوانبێت ، دینداربێت ، شەهادە داربێت ، لەبنەماڵەبێت ، دەوڵەمەنبێت ، ناوبانگی باشبێت ، سەخیبێت ، باڵای وابێت و هتد ... ) مرۆڤ ئەبێ لەخۆی بپرسێت ئایە خۆی هەموو ئەو مواسەفاتانەی هەیە ؟ ئەشێ لەیەکێکیان زیاتر لەخۆتا هەبێت بەڵام کاتێک تۆ هەموو ئەوانەت بەیەکەوە کردووە بەمەرجی پێکەوەژیان ، ئەوە گوومانت لەوە نەبێت نێرگزیت . خۆئەگەر بەڕێکەوت شتێکی وا ڕویدا و کەسێک هاتە ژیانتەوە کە هەموو ئەوانەی تێدابێت . ئەوکاتە دوعابکە هاوبەشەکەت چواردەورەکەی هانی نەدەن کە لەخۆی بگۆڕێت بەرامبەرت .
#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️
سوارچاکی خەونەکان ..
بەشێکی زۆر لەکوڕان و کچان چاوەڕێی کەسێکن هاوسەرگیری لەگەڵکەن کە لەهەموو ڕوویەکەوە خەڵک ئافەرینی کەن . ( جوانبێت ، دینداربێت ، شەهادە داربێت ، لەبنەماڵەبێت ، دەوڵەمەنبێت ، ناوبانگی باشبێت ، سەخیبێت ، باڵای وابێت و هتد ... ) مرۆڤ ئەبێ لەخۆی بپرسێت ئایە خۆی هەموو ئەو مواسەفاتانەی هەیە ؟ ئەشێ لەیەکێکیان زیاتر لەخۆتا هەبێت بەڵام کاتێک تۆ هەموو ئەوانەت بەیەکەوە کردووە بەمەرجی پێکەوەژیان ، ئەوە گوومانت لەوە نەبێت نێرگزیت . خۆئەگەر بەڕێکەوت شتێکی وا ڕویدا و کەسێک هاتە ژیانتەوە کە هەموو ئەوانەی تێدابێت . ئەوکاتە دوعابکە هاوبەشەکەت چواردەورەکەی هانی نەدەن کە لەخۆی بگۆڕێت بەرامبەرت .
#هەمووکات_ڕاستی_بڵێ_ئەگەر_بەزەرەریشت_بوو.
#51♠️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٣ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی شعبان ١٤٤٦ھ
ئەم خوسرەوی خووبانە کە وا دێتە نەزارەت
شیرینە ئەگەر دڵ بڕفێنێ بە ئیشارەت
ئیسمێکی شەریفی هەیە مەنعە لە تەسەڕڕوف
جیسمێکی لەتیفی هەیە لاییق بە سەدارەت
نەقدی دڵ و ڕووحم هەیە بۆ موژدە لە ڕێدا
زۆر لاییق و شایستەیە بیدەم بە بەشارەت
حەریق
🌼
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٣ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی شعبان ١٤٤٦ھ
ئەم خوسرەوی خووبانە کە وا دێتە نەزارەت
شیرینە ئەگەر دڵ بڕفێنێ بە ئیشارەت
ئیسمێکی شەریفی هەیە مەنعە لە تەسەڕڕوف
جیسمێکی لەتیفی هەیە لاییق بە سەدارەت
نەقدی دڵ و ڕووحم هەیە بۆ موژدە لە ڕێدا
زۆر لاییق و شایستەیە بیدەم بە بەشارەت
حەریق
🌼
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٤ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی شعبان ١٤٤٦ھ
بپرسە حاڵم، ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە!
بەری بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێ نەخلی باڵات
بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرەزاهید
وەرە با تۆبە کەین، ئیتر ڕیا بەس
مهحوی
🌼
🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٤ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی شعبان ١٤٤٦ھ
بپرسە حاڵم، ئیهمالی وەفا بەس
بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە!
بەری بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێ نەخلی باڵات
بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرەزاهید
وەرە با تۆبە کەین، ئیتر ڕیا بەس
مهحوی
🌼
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٥ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی شعبان ١٤٤٦ھ
حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لەلای نەقشێكی ڕووی دیوارە بێ تۆ
هەموو دەم وا لە گۆشەی بێكەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ
ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ
لە ئەم سەگمەرگییە، بێعارە بێ تۆ
سافی هیرانی
🌼
🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٥ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی شعبان ١٤٤٦ھ
حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لەلای نەقشێكی ڕووی دیوارە بێ تۆ
هەموو دەم وا لە گۆشەی بێكەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ
ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ
لە ئەم سەگمەرگییە، بێعارە بێ تۆ
سافی هیرانی
🌼
ڕۆژباش ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٦ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی شعبان ١٤٤٦ھ
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
كە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ
غەمی خۆی بەس بوو سافی وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەرباری بێ تۆ
سافی هیرانی
🌼
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٦ی ڕەشەمێ ٢٧٢٤ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی شوبات ٢٠٢٥ز
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی شعبان ١٤٤٦ھ
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
كە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ
غەمی خۆی بەس بوو سافی وا ئەمێستێ
دڵی غەمباریشی سەرباری بێ تۆ
سافی هیرانی
🌼