Telegram Web
بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی منیش ئەبرۆیی یارم
دی و چووم و وتم: قازی! بە حەق ماھی نەوم دی

•حەمدی•
Forwarded from بوونەوەرێک دژی بوون (Rêbwar)
کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو هێشووی سەرما بردوو
لە سێدارە کرانەوە
دار بەجێ ما...
هەژارانی سابڵاخ بردیان
زستانیش بوو نەیان سووتان
سەرمایشیان بوو نەیان سووتان
لەو دارانە...
لەو تەختانە...
چوار بێشکەی سووریان درووست کرد

لەو ڕۆژەوە هەتا ئەمڕۆ
ئەو لانکانە
هەر ئەگەڕێن
ئەم ماڵ...
ئەو ماڵ...
ئەم دەست، ئەو دەست...
وەریان ئەگرن
ئەی نابینی هەزاران قازی محەمەد
لەسەر لووتکە وەستاون و
چەک هەڵئەبڕن؟!


•شێرکۆ بێکەس🖤
"یان لەگەر من وەرەوە هەولێرێ، یان لەگەر خۆت بمبە"
لە مانمدا نەدیوە حاسڵێ غەیری تەوەححوش من
خودا پێداو: ئەوانەی لەم وحووشستانە زوو ڕۆیین

•مەحوی•
خەسوو کچەکەت زۆر ئازارم ئەدا :(

#دیوارنووس
نازدار حەیران
Mezher Xaliqî – Hesret Dîdarit
جوانیی تۆ لەم شارەدا بێ‌نەزیرە
دڵم مورغی سەحرا، بە داوی تۆ گیرە...
"ئاواتەخوازم پێویست نەکات لەمەی کە هەیت، خۆڕاگرتر بیت."
Forwarded from زُلف
وقتی‌ که خبرت کردم که عشق تو
بزرگ‌تر از یک قرص نان است
از تشییع جنازه‌ی برادرم بازگشته بودم
که از گرسنگی مُرده بود!

#ممدوح_عمر
ئەگەر دڵبەر بپرسێ حاڵی "سالم" پێی بڵێن تۆ خۆش!
لە کێوی میحنەتا ھاکا بەسەریا ھات ھەرەس ئەمشەو

•سالم•
بیرت ئەکەم
بەڵام ناتوانم نامەت بۆ بنێرم
ئەترسم لە خەیاڵی تۆدا نەبم و بێزارت بکەم.
ئیهمالم نەکردووی، تەنیا هەوڵی ئەوە دەدەم هەلێکت بدەمێ بۆ ئەوەی بیرم بکەیت و نامەم بۆ بنێری.
خۆشم ئەوێیت، وەک مناڵێک کە زیاتر لە هەموو شتێک ئارەزووی باوەشی دایکیەتی و هەرچەندە بە سەختی سزای بدات، هەر پەنا بۆ باوەشی ئەو دەباتەوە.
تاکە داوایەکم لێت هەیە: نامەم بۆ بنێرە! ئەگەر تاکە نامەیەکیش بێت ڕازیم، چوونکە خۆشم ئەوێیت
هەر ئەوەندە کە بزانم بیرم ئەکەیت و فەرامۆشت نەکردووم بەسمە. هەر لە دوورەوە سەد هەزار جار ماچت ئەکەم.

•فروغ فرخزاد•
ساڵەهای ساڵە ئارەزوەکانت دەتکوژێت
تا ڕۆژێک دێت، دەتوانی بێ هیچ بژیت، تێ‌دەگەیت سەرتاپای ئەو شتانەی حەزت لێیانە سەرابن...

•بەختیار عەلی•
Ez û tu...
تاقەتم چوو ئارەقی گەردنت بە زولفان ون مەکە
ئەی ستارەی سوبح‌دەم! ئەوشۆکە زووتر دەرکەوە

•وەفایی•
نازدار حەیران
ئەگەر زوڵفت وەکوو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی سەراپا تێک‌چووە، کەوتۆتە بەر پێت، دەست و دامانە؟ •وەفایی•
سەرگەشته و شێواوه، وەکوو سایه له دووته
گۆیا سەری زولفت وەکوو من عاشقی ڕووته

•وەفایی•
سێڵاوێ هات
تا گەیشتە پۆپەی دارێ
بە پۆپەوە هێلانەیەک بەجێ مابوو
دوو سێ زەڕنەقووتەی تیا بوو
درەخت بە سنگ
شەڕی لەگەڵ ئاودا ئەکرد
هەر خۆی ڕاگرت
هەتا ئێوارە داهات و
دایکی بێچووەکان هاتەوە
وەختێ خنکا
ئەو دوا بێچووی ئەگواستەوە!

شێرکۆ بێکەس
پێم وت: خانمی پەری‌دڵ! وەرە دەستی یەکتر بگرین و بچین بۆ جێگەیەکی دوور دووری ئەم دونیایە.
پێم وت: با من و تۆ ئەم ئاودەستخانەیە جێ بێڵین!
من ئەگەر لە پاریس بم و تۆم لەگەڵدا بێت، شەوان لەسەر کارتۆن و ڕۆژنامەی کۆنیش بنووم هەر دڵخۆش دەبم.
گەر لەگەڵ تریاک‌کێش و مودمینەکاندا ڕۆژ بکەینەوە، تۆم لەگەڵ بێت هەر دڵخۆش دەبم.
ئەگەر بێ‌پارە بم و ڕیسوا بم، پارچە لەفەی ناو سەلەی زبڵی بەردەمی کافتریاکان هەڵبگرمەوە و بیخۆم، تۆم لەگەڵ بێت هەر دڵخۆش دەبم.
پێم وت: وەرە کچی چاک بە! خەوی سەر سیسەمی ئێرە پڕە لە کابووس
ژیان کردن لەم کۆڵانە تاریکانە هەناسەی مرۆڤ تەنگ دەکات
پێم وت: من حەوسەڵەی بینینی مرۆڤی هەزار ڕووی ئێرەم نەماوە
پێم وت: ئەم هەموو ماسکە ترسناک و ناحەزانەی ئێرە خەریکە لەبەینمان دەبات...
هێڵێکی ڕەش بەسەر ڕوخسارمدا بکێشە و وەرە با بڕۆین، وەک قەرەجێک لە گۆشەیەکی دووری ئەم دونیایە پێکەوە بژین
بچین نیوە جگەرەی نێوان پەنجەرەی موسافیرەکان بڕفێنین و تا هێزمان تیایە بدەین لە قاقای پێکەنین و قوم لە سیگار بەین و ڕاکەین، لە کۆتاییشدا تێر لەسەر شانی یەکتر بگرین
شەوان بە پێڵاوەوە لەسەر فەرشی شێ‌داری ناو کەمپەکان بخەوین
من بێزارم لەم هەموو چەقۆ خوێڕییانەی ئێرە
من بێزارم لەم هەموو قەفەسە بێ‌حورمەتانەی ئێرە...

•شوان سەعید•
2025/04/12 17:59:26
Back to Top
HTML Embed Code: