Telegram Web
عبيد دەڵێت : باشترین ڕۆژ کە خۆری تێدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعە ـیە، تێیدا آدم درووستکراوە علیە السلام، تێیدا قیامەت هەڵدەستێت، وە الله عز وجل آدم ـی لەسەر وێنەی خۆی درووست کردووە، پژمی وە الله عز وجل خستیە سەر زمانی کە بڵێت :  ﴿الحمد الله رب العالمین﴾
فەرمووی : پەردوەردگارت لێت خۆش بوو .

[السنة لعبد الله ﴿٥٠٥﴾]

#السنە_لعبدالله
هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا ٤٨ النساء

لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ ٧٢ المائدة

هاوبه‌ش بڕیاردان ئه‌وه‌یه‌ که‌بۆ خواى گه‌وره‌ که‌ جیهان و مرۆڤى دروست کردووه‌ هاوتاو هاوبه‌ش بڕیار بده‌یت, وه‌ له‌گه‌ل په‌رستن و عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ شتى تریش: به‌رد, یان مرۆڤ, یان رۆژ , یان مانگ , یان پێغه‌مبه‌رێک , یان شێخێک, یان په‌رى, جنۆکه‌یه‌ک, ئه‌ستێره‌یه‌ک, پادشاو ده‌سته‌لآتدارێک..هتد, بپه‌رستى و عیباده‌تى بکه‌یت

به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ خۆش نابێت له‌ که‌سێک گه‌ر هاوبه‌شى بۆ بڕیاربدات بێجگه‌ له‌وه‌ خۆش ئه‌بێت له‌هه‌ر گوناهێکى تر بۆ هه‌ر که‌سێک که‌بیه‌وێت

به‌ڕاستى هه‌رکه‌س  بۆ خواى گه‌وره‌ هاوبه‌ش دابنآ ئه‌وه‌ به‌ڕاستى و بێگومان خواى گه‌وره‌ به‌هه‌شتى لێ حه‌رام کردووه‌ وه‌ جآ و شوێنى ئاگر ده‌بێت بێگومان هه‌رکه‌سێک بۆ خواى گه‌وره‌ هاوبه‌ش بڕیاربدات و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌و ته‌وبه‌ نه‌کات به‌وشێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر هاوه‌ل بڕیاردان بمرێت

ئه‌وه‌ شوێن و جێگاى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بێت وه‌ هه‌ر که‌سێکیش به‌ڕاست و دروستى باوه‌ڕ بێنێت به‌ خواى گه‌وره‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش بمرێت ئه‌وه‌ له‌کۆتایدا به‌هه‌تا هه‌تایى و چاویدانى ده‌چێته‌ به‌هه‌شت, هه‌ر چه‌نده‌ هه‌ندێکیش له‌ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌شکه‌نجه‌ بدرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى گوناهه‌کانى بێجگه‌ له‌هاوه‌لأ بڕیاردان بۆ خواى گه‌وره
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَعَافِنِي وَارْزُقْنِي.
🌳تەفسیــری قوڕئــان 🌳

خوای گەورە دەفەرموێ :

❴إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهۡدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ❵


🖌سوڕەتی النَّحْل ئایــەتی ❪104❫

📌واتــە :ئه‌و كافر و بێ‌ بڕوایانه‌ی، بڕوا به‌ قورئان ناكه‌ن، ئەوا خوا یارمەتیان نادات و سه‌ركه‌وتویان ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق بپێكن، له‌ڕۆژی دواییش عه‌زابێكی به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌.

📙التفســیر المیــسر
📌زەنگێــک 📌

شوێــن قەومێـک مەکــەوە کە خوای گــەورە لێیان توڕەیــیە
📌 کورتـــە نامەیــەک 📌

هەمـوو ڕۆژێك بەکــۆتا ڕۆژی ژیانت بزانـــە بـــۆ کـــردەوەی چــاك
نوێــژی ویتــر

🏔کاتـێکی کــەم ،پاداشتـێکی زۆر
📌ئەو ئایـەتـەی فێـری کردم 📌

وریابە زۆڵم نەکەی ، ستەم نەکەی ، لەهەر پۆست وپلەیەک بی یان لەهەر جێگایەک بی ، ئەگینا دۆڕوا و ڕەنج بەخەساری لە ڕۆژی دوایی

خوای گەورە دەفەڕموێ :

❴وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا❵
{ #6 الحديث : فەرموودە }

🔸 قال رسول الله ﷺ : ( من عَلَّقَ تميمةً فقد أشرك )

🧿 لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای الله ی  لێبێت- دەڵێت: ( كۆمەڵێك هاتن بۆ لای پێغەمبەری اللە ﷺ ، نۆ كەسیان بەیعەتیان دا وبەیعەتی لە دەیەم وەرنەگرت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری الله ، بەیعەتی نۆیانت وەرگرت و وازت لە ئەو هێنا؟ فەرمووی: «تەمیمەی پێوەیە -بەخۆیەوە هەڵیواسیوە ، پیاوەكەیش دەستی دایە تەمیمەکە وپچڕانی،

🧿 ئینجا پێغەمبەر ﷺ، بەیعەتی لێوەرگرت، وفەرمووی: «ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ الله تعالى بڕیارداوە.

تەمیمە؛ واتە: کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه -چاوەزارێكه- له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت
وەکو نوشتە و جۆرەکانی كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت.

*هەركەسێك باوەڕی وابێت كە هەڵواسینی تەمیمە: هۆكارێکی کاریگەرە بۆ دوورخستنەوەی ئازار وچاوپیسی بەڵام الله تعالى زەرەر و زیان لادەبات ؛ ئەمە شیركی بچووكە،

بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی تەمیمەكە سوودی هەیە یان زیان دوور دەخاتەوە لە جێگای الله تعالى ؛ ئەمە شیركی گەورەیە.!

📚 رواه أحمد

چاندنی تۆوێکی چاکە
ئامـۆژگاری

شوێــن قوڕئــان وسووننـەت نــەکــەوی دۆڕاوی قیامــەتی
📌ئـاگـادار بـە !!

ئەگەر لە ئایەتی (قل هواللە أحد) تێگەیشتبی، هەرگیز پیرۆزبایی سەری ساڵ لەکەس ناکەی.
⭐️ حوکمی پیرۆزبایی و ئاهەنگگێڕانی کریسمس ⭐️

💬 شيخ عبد العزيز الطريفي

🔴 پیرۆزبایی کردن لە نەسرانی (مەسیحی) جایز نییە بە بۆنەی درۆی شاخداری لەدایکبوونی "کوڕێکی خوا"وە، ئەگەرچی ئەو نەسرانییە پیرۆزبایی جەژنی ئیسلامیشت لێبکات، چونکە ئەحکامەکانی خوا گۆڕینەوەی تیا نییە، تۆ بۆت نییە ڕێز لە بتێک بگریت چونکە وەڵا بتپەرستێک لەگەڵتدا هاتووە بۆ مزگەوت.

🔴 لە یادی لەدایکبوونی عیسای مەسیحدا نەسرانییەکان یادی ئەوە دەکەنەوە کە گوایە ئەو کوڕی خودایە ﴿وَقالُوا اتَّخَذَ الرَّحمنُ وَلَدًا(88) لَقَد جِئتُم شَيئًا إِدًّا (89) تَكادُ السَّماواتُ يَتَفَطَّرنَ مِنهُ وَتَنشَقُّ الأَرضُ وَتَخِرُّ الجِبالُ هَدًّا (90) ﴾ [مريم] واتە: (وە وتیشیان خوای میهرەبان مناڵی بۆ خۆی داناوە * بەڕاستی (ئەی ئەو خەڵکە) شتێکی زۆر قورستان وتووە * ئاسمانەکان خەریکە شەق دەبەن لێی و زەوی خەریکە شەقار شەقار دەبێت و چیاکانیش ورد و خاش دەبن و دادەڕووخێن).

🔴 بە یەکدەنگیی زانایان دروست نییە موسوڵمان ئامادەی جەژنە دینییەکانی موشریکان بێت ﴿وَالَّذينَ لا يَشهَدونَ الزّورَ﴾ [الفرقان: ٧٢] واتە: (ئەوانەش کە ئامادەی "زور=شتی پووچ" نابن) "زور=شتی پووچ" لێرەدا مەبەست پێی جێژنی کافرانە، ئەمە وتەی ئەبولعالیە و تاووس و ئیبن سیرینە لە زانایانی سەلەف

🔴سەحابە ئامادە بوون و پیرۆزبایی لە جەژنی دینیی موشریکان بەجایز نازانن .. عومەری کوڕی خەتتاب دەفەرموێت: (اجتنبوا أعداء الله في عيدهم) رواه البيهقي بسند صحیح، واتە: دوورۆکەون لە دوژمنانی خوا لە جەژنیاندا.

🔴 دیاریکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح نەسەلمێنراوە، تا ئەمڕۆش لەو بارەیەوە ناکۆکی هەیە لە نێوان ئەرتەدۆکس و کاتۆلیکەکان .. ئەوان کتێبەکەی خۆیان نەپاراست ئیدی چۆن ڕۆژی لەدایکبوونی خاوەنی کتێبەکە دەپارێزن!

🔴 حەرامێتی پیرۆزبایی لە نەسرانییەکان بە بۆنەی جەژنەکانیانەوە ئەوە ناگەیەنێت بە توندی ڕووبەڕوویان بیتەوە، بەڵکوو دڵی خەڵکە عەوامەکانیان ڕادەگیردرێت بە بانگەوازێکی نەرم و نیان بۆ تێڕامان لە حەقیقەتی ئەو "خودا لەدایکبووە"!! خوا بەرز و پاکە لە شتی وا.
📜ئامــۆژگـاری📜

خوشکی سەنگینم مەڵێ باڵاپۆشی زەحمەتە ،ئاخر ئاگری دۆزەخ زۆر زەحمەت وسەختترە
دەرسێک

ووتیان بەباوکیان  (وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)

وە باوکیان پێی گووتن (فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا)

📌لەدەستیان دا بەڵام خودا پاراستی

ئەو کەسەی خۆشت دەوێ بە خوای گەورەی بسپێرە
📌نوێــژی چێـــشتەنگاو📌

کاتێــکی کـــەم
پاداشێــکی زۆر

🖌🖌
سبەی بەڕۆژو بـە
ڕۆژ کورتـــە
کاتێــکی کــەم
پاداشتێــکی زۆر
کورتە نامەیەك

👈با ڕەمەزان بێت دبمە باڵاپۆش
👈با ڕەمەزان بێت دەست بەنوێژ کردن دەکمەوە
👈با ڕەمەزان بێت دەست بەقوڕئان خوێندن دەکەمەوە
👈باڕەمەزان بێت نوێژەکان بەجەماعەت دەکەم

👈باڕەمەزان بێت کاری چاک دەکەم


📌ئـــــــەزیــزی مـــــن ☟☟

مردن چاوەڕێی ئەم بەرنامانەت ناکات
هەر ئێستا بڕیاری ئەو بەرنامانە بدە
🔰بــــۆ پیـــــاوان 🔰

👈ئەم کەسە پاداشتی بۆ نیە

📌ئەویش ئەو کەسەیە کە لەووتاری هەینی کاتێک دێتە مزگەوتەوە مامۆستا دانیشتووە ،لەم حاڵاتە تەنیا فەرزەکەی لەسەر لادەچێ ئەگینا هیچ پاداشتێکی بۆ نیە

بۆیە بەڕێزم لەڕۆژی هەینی پەلە بکە زوو وەرە بۆ نوێژی هەینی  تاوەکو مەحروم نەبێ لەپاداشت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📌ئەو ئایـەتـەی فێـری کردم 📌

کردەوەی چاک بکە پێش ئەوەی ئاواتی بۆ بخوازی وەنەتوانی ئەنجامی بدەی

👈خوای گەورە دەفەرموێ :

﴿فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰالِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ﴾
2025/06/25 08:02:57
Back to Top
HTML Embed Code: