tgoop.com/letifwane/3311
Last Update:
من زیاتر مەبەستم لە دانانی ئەو وێنانە ئەوەیە کە هونەرمەندانی مانایی چەند هەزار ساڵ پێش چۆن بەڕاستی توانیویانە بەبێ هیچ کەرەستەیەکی پێشکەوتوو شاکاری ئاوا بخوڵقێنن کە چاو لە دیتنیان تێر نابێت ؟ سەرسووڕهێنەرە بەڕاستی...!
دەبێ بێژم گەنجینەی قەڵای زێویەی سەقز کاتی خۆی کە لە سەردەمی ڕەزاشادا ساڵی 1945 شوانێکی ئاوایی زێویە بە هەڵکەوت دۆزییەوە خێرا باندێکی مافیایی بە سەرۆکایەتی ئەیووب ڕەبنۆی جوولەکە بەتەواوەتی دەستیان بەسەردا گرت و تاڵانیان کرد و زۆربەی گەنجینەکانی لە ئیسراییلە و هەندێکیان لە مۆزەخانەی ئێرانی باستان لە تارانە. هەروەها پەرداخە 950 گرمییەکەی قەڵای ئاوایی حەسەنلووی نەغەدەش، زێڕی خالسە بە سەرپەرستی کەوناراناس ڕابرت دایسۆنی ئەمریکایی لە ساڵی 1337ی هەتاوی دۆزرایەوە و ئێستاش لە مۆزەخانەی ئێرانی باستانی تارانە، پەرداخەکەی مارلیکیش کە لە ساڵی 1340ی هەتاویدا لە ڕوودباری سەربە پارێزگای گێڵان دۆزرایەوە هەر لە تارانە.
بەڵام بەداخەوە زۆربەیان تاڵان کراون، ئەمانە زۆربەیان لە مۆزەخانەکانی هەندەران وەکوو بریتیش مۆزیوم و مۆزەخانەی لووڤری پاریس و مۆزەخانەی ئێرمیتاژی ڕووسیان، هەندێکیشیان لە مۆزەخانەی ئێرانی کەونارا لە تارانن و بەداخەوە مۆرکی ڕۆژاوای ئێرانیان لێ دراوە نەک کوردستان، ناوێکیان لە کوردستان نەهێناوە.
BY مێژوو، زمان و وێژەی کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/letifwane/3311