Telegram Web
👆بۆ ئەو بەڕێزانەی کە تامەزرۆ و هۆگری خوێندنەوە لەسەر ڕیشەی مێژوویی زمانی کوردی و مێژووی زمان و ئەدەبیاتی کوردی و هەروەها تاریخ و مێژووی کورد و کوردستانن،
لە سەرەوە من وێنەی ڕووبەرگی ئەم چەند کتێبەم بۆتان داناوە، هەرچەند کتێبی باش لەم بوارانەدا زۆڕن، بەڵام ئەمانەش کتێبی باشن بۆ موتاڵا و لێکۆڵینەوە.
هیوادارم بەسوود بێت و بتوانن کتێبەکان بەدەست بێنن و کەڵکیان لێ وەربگرن.
👇🌺یەکێکی تر لە نوسخە دەستنووسە شێعرییەکانی باوە تاهێری هەمەڎانی لە مووزەخانەی شاری قوونییە، کە شێعرەکانی بەبێ دەسکاری و بە پوخت و پاراوی و بە زمانە ڕەسەنەکەی باوە تاهێر تێدا ماوەتەوە. یەکەمجار موجتەبا مینەوی ئەم دەستنووسانەی لە مووزەخانەی قوونییە دۆزییەوە.🌺
👇👇

م ئەژ علم لەدون سەرمایە دیرم
قەڵایەکم ک ئەژ کوو پایە دیرم
ئەگەر خەم بی خوەراک شەو و ڕووژم
م دووسێ چوو خوەشین هەمسایە دیرم
م دوڕویژم لەکم ئەعجاز دیرم
م دووسێ چوو خوەشین دەمساز دیرم
م مەعشووقێ وە نام فاتمە لوڕ
سنەوبەر قامەت و پڕناز دیرم
خوەشین گوم بی و مەقسوودم ئە دەس چی
لەتیفی سەوت داوودم ئە دەس چی
بوورێ تاهێر بنیش ئەر خاک ماتەم
خراو بی تارم و پوودم ئە دەس چی!
کتێبی وەرگێڕانی گاتاکانی ئاڤێستام دەخوێندەوە. گاتاکان بەشێکی کتێبی پیرۆزی ئاڤێستان.
بەڕاستی ئەو نزیکایەتی و هاوپەیوەندییەی کە زمانی کوردی دەگەڵ زمانی مادی ئاڤێستاییدا هەیەتی لە هیچ زوانێکی دیکەدا بەدی ناکرێت، ئەمانە وەکوو مشتێک لە خەروار تەنیا چەند نموونە وشەی مادی ئاڤێستایین کە لە گاتاکانی ئاڤێستادا کە کۆنترین بەشی ئاڤێستایە و سروودەکانی خودی زەڕدەشتن، دەقاودەق هاتوونە و تا ئێستاش ئەم وشانە لە زمانی کوردیدا بەکار دێن و مانای زۆربەیان ڕوونن و ئەوانەش کە ڕەنگە مانایان نەزانن، ماناکانیانم نووسیون.
👇👇
مەرەمۆ: دەفەرمێ
هۆزانتۆ: زانا
بەڎا: خودا
مێڎرە: میترا
مەزیشت: مەزنترین
شی: ڕەگی ڕۆیشتن
وەیۆ: ژنخودای با
زێرڎە: زێڵ، دڵ
زێڵ: دڵ
زەم: زەوی
مەشیە: هاوجووتی مەشیانە
دائیڤا: دێو، دایە حەوا
ئەزم
بەرز
خڤەر: خوەر
فەڕ
وەر: پێش
مەزن
چریکە
ساڕێژ
هامین
ڤیان
نمێژ(نمە)
ویر: بیر
وێڕا
وەهار
زان
ژی(ڕەگی ژیان)
ئەسپ
مانگە
ماسی
وەراز
هێز
تاشا: ڕەگی تاشین(خولقاندن)
واچە
کەنی:کچ
ژنا
پەرسا
زاما: زاوا
خەسوورە
و.....
ڕیشەی وشەی "ئەشا" ئەشێ، مەشیا، شیاو،  لە گاتاکانی ئاڤێستادا
👇👇

ئەشا: لە گاتاکانی ئاڤێستادا، یەکەم گزنگ/ فریشتەیە. ئەشا لە
ڤێربی «شیەونگ»ەوە دێت. بە مانای ڕێگەی ڕاستی و دروستی
و داتەی یەزدانی. هەروەها بەمانای ڕەوت و بزاڤ و هارمۆنی
گەردوون، سروشت و لەپاشان مێژوو و کۆمەڵگە، لە نزمترین
پلەوە تا بەرزترین ئاست، کە بەردەوام بەرەو ئازادی، کرانەوە
و گەشانەوە دەئاژوێ. ئەم وشەیە لە گاتاکان دا ١٨٠ جار هاتووە
و جگە لەمەش، سێیەم یەشتی ئاڤێستا بۆ ئەشا ڤەهۆندراوە.
ئەشا هێمای ڕاستی و فەڕ و پیرۆزی ئەهوورامەزدا و پارێزەری
ئاگرە. هەروەها دەستەوشەی ئەشەڤەن بەمانای ڕاستکردار هەر
لە وشەی ئەشاوە دێت.
لە زمانی کوردی ئێستادا هەم لە ڕووی سیمانتیک/ مانا و
هەم لە ڕووی مۆرفیم و فۆنۆلۆژییەوە ئەم وشانە لە ئەشاوە
نزیکن: ئەشێ، ئەشیا، مەش، شیاو، شایان، لێوەشاوە و... هەموو
ئەم وشانە باری مانایی باش و موسبەتیان هەیە و لەگەڵ مانا و ناوەرۆکی
ئەشا/ڕاستی دێنەوە.
🌺بەو کۆسەی هەجیج وە شاخانەوە
داخت ها وە بان گشت داخانەوە🌺
👇👇
شێعرێکی فۆلکلۆر کە خۆی بەتەنیا ڕۆمانێک دەهێنێ...
خەڵکانی دەڤەری هەورامان و ژاوەرۆ زۆر جار هەر بە کۆسەی هەجیج قەسەم دەخۆن. تەنانەت قەسەمی زۆر سەختیان زیاتر هەر کۆسەی هەجیجە.
ئاخۆ دەبێ ئەم شەخسە کام کەسایەتی مێژوویی سەردەمی زۆر دێرینی کوردستان، شایەت سەردەمی مادەکان بێ؟
گوتم سەردەمی دێرین، چون ئەگەر کۆسەی هەجیج هاوسەردەمی پیر بنیامین و تەنانەت پیر شالیاریش بوایە، ڕوونکردنەوەی ناسنامەی ئاسانتر دەبوو. بەڵام سەردەمی کەڤنار زۆر ئەستەمترە. چون بەڵگەیەکی ئەوتۆ لەئارادا نییە و مێژووەکەی بەگشتی شێوێندراو و فەوتێندراوە...
کۆنتر لە دوو هەزار و پانسەد ساڵ پێش ئێستا... دەبێ چەندین فاکتۆری زمانی، مێژوویی، مۆرفۆلۆژیک و میتۆلۆژیک دەست بدەن بە دەستی یەکەوە تا ئاکامێکی ئاوا گرنگ و ئیلهام بەخش بڕەخسێ و خاڵێکی مێژوویی و فەرهەنگی ئەم دەڤەرە ڕوون ببێتەوە.
مخابن کورد هێشتا خۆی نەناسیوە، ئەم خۆنەناسینە ڕەگێکی قووڵی هەیە، هەندێ جار بەهۆی کەمتەرخەمبوونی خۆیەوە بووە، کە نەیتوانیوە بە کاری تۆژینەوەیی و زانستی بگاتە ئاستێک لە خۆناسین و وشیاری بۆ دۆزینەوەی ڕەگ و ڕەچەڵەک و سەرچاوە ڕەسەنە میتۆلۆژی و ئارکیۆلۆژییە لەمێژینەکانی خۆی. بۆیە خێرا بە لێدانی مۆرکی پیلانی نەیارانەوە ئەم ئەرکەی لە ئەستۆی خۆی داڕنیوە. بەداخەوە کولتوور و وێژەی کوردی زۆرجار بەرەو جۆرێک لە شیعرییەت و شیعرزەدەیی ڕۆیشتووە، نەک کاری لێکۆڵینەوەیی. شیعریش هەستێکی دەروونییە و خێرا دێت و دەڕوا و کارتێکەریی خۆی لەسەر هەست و نەستی مرۆ دادەنێ. لێ کاری تەحقیقی ساڵەها زەحمەت و لێبوردەیی دەوێ.
 ڕەوتی پرۆسەی ئاڵۆزکاری و ئاسیمیلاسیۆن و تاڵانی سیستماتیکی سامان و ئاسەوارە ئەدەبی و ئایینی و فەرهەنگییەکانی نەتەوەی کورد نەخاسما لەم سەد ساڵەی دواییەدا و بەتایبەت لە سەردەمی ڕەزاشادا بەردەوام تا نها درێژەی هەبووە. هەر لە شێواندنی زمانی چوارینەکانی باوە تاهێرەوە بگرە تا دەستتێوەردانی دەقە کۆنەکان و گۆڕانی دێمۆگرافی و شوێنەناوەکان و داڕمان و گۆڕینی شوناسی کەسایەتییەکانمانیشەوە.
من کارم بە قسەی خەڵکی عەوامی دەڤەرەکەوە نییە، هەر بەپێی پەرتووکی "مێژووی مەردۆخ"ی ئایەتوڵڵا مەردۆخ و پاشانیش کۆپەڕی "مشاهیر کُرد"ی بابا مەردۆخی ڕووحانی کاشتەری کە لە ئایەتوڵڵا مەردۆخی وەرگرتووە، خەڵکی دەڤەری هەورامان بەگشتی، تەنانەت تا سەدەکانی هەشت و سەرەتای سەدەی نۆی کۆچی، سەربە ئایینی یارسان بوونە کە کەڤنترین ئایینی خۆجێیی کوردانە، پاشان بەپێی بانگەشە و هەوڵ و کۆششەکانی گوشایشە کوێر کە لە باپیرانی خودی مەردۆخەکان بووە لە سەدەی نۆیەمەوە بەرەو ئەملا ناوچەی هەورامان وردە وردە هاتوونەتە ناو بازنەی ئیسلامەوە. (من لە وتارێکی تەسەلدا لە ژمارە ۳٨ی گۆڤاری "بەیان"دا بەپوختەیی لەمەڕ ئەمەوە دواوم)
جا با بزانین هەورامان بەپێی هەلومەرجی ستراتژیکی و ئەستەمبوون و شاخاوی و هەڵەمووت بوونییەوە زۆر درەنگتر لە ناوچەکانی دیکەی کوردەوار بوونە موسڵمان.
لەمەڕ پیرشالیاریشەوە بێگومان لە پیر و کەسایەتییە ئایینییەکانی یارسان بووە و ئەم وتەیە بەپێی ئەو سەدان نموونەیە لە وتە و شێعرەکانی کە لە پەرتووکی پیرۆزی سەرەنجامی یارسانەکان و کتێبی ماریفەتو پیرشالیاردا هاتووە پشتڕاست دەکرێتەوە. 
ئەمەش مشەێک لە خەراور نموونەی شیعرەکانی پیرشالیار:
گۆشت جه‌ واته‌ی پیر شالیار بۆ    
هۆشت جه‌ کیاسته‌ی زانای سیمیار بۆ
داران گیاندارا‌ن، جه‌رگ و دڵ به‌رگه‌ن 
گایێ پڕبه‌رگه‌ن گایێ بێ‌به‌رگه‌ن
که‌ر‌گە جه‌ هێڵەن، هێڵە جه‌ که‌رگه‌ن  
ڕەواس جه‌ ڕەواس، وەرگ‌ جه‌ وەرگه‌ن
وه‌روێ ‌وەوارۆ، وه‌روه‌ وه‌رێنه‌            
وەرێسه‌ بڕیۆ، چوار سه‌رێنه‌
که‌رگێ سیاوه و‌ هێڵەش چه‌رمێنه‌   
گوشڵێ مه‌مێڕۆ، دووه‌ به‌‌رێنه‌
ڕەشید یاسەمی، مامۆستا سدیق سەفی زادەی بۆرەکەیی، کاک سۆران حەمەڕەش و کەسانی دیکە لەسەر ئەم شێعرەی پیرشالیار بۆچوونی جۆراوجۆریان دەربڕیوە. بۆ وێنە  ئایەتوڵڵا مەردۆخ بەم جۆرە تەفسیریان دەکات و دەڵێت: “پیر شالیار لەم دوو بەیتەیدا داوای یەکییەتی لە هەورامییەکان دەکات، دەڵێ ئەگەر پارچەپارچە بن ئەوا وەک بەفر دەتوێنەوە و ئایینێک دێ(ئیسلام) و ئەم ئایینەی ئێوە دەبا و وەکوو گوریسێک کە بپچڕێ و ببێ بە دوو لەتەوە، ئێوەش لەت لەت دەبن، بۆیە داوای یەکگرتوویی لە خەڵکی هەورامان دەکات.” هەروەها لەم شێعرانەدا بیروباوەڕی دۆنادۆن(تناسخ) (reincarnation) دەخاتە ڕوو کە یەکێک لە توخم و کرۆکە سەرەکییەکان و  بیر و بڕوای یارسانەکانە.
چۆن بوو ڕەزاشا ناوی "پەهلەوی" بۆ  ناوی بنەماڵەیی خۆی هەڵبژارد؟!

👇👇
هاوکارانی هێژا کاتێ ڕەزاشا هاتە سەر دەسەڵات، ناوی بنەماڵەیی(فامیلی) نەبوو، هەر پێیان دەگوت ڕەزا ماکسیم، یا ڕەزا میرپەنج، یا ڕەزا خان. لە ساڵی ١٣٠٣دا کە سازمانی "ثبت اسناد" و سجیل ئەحواڵ دروست کرا و هەروەها ناوی "ممالک محروسەی قاجاریە"ی کە ڕۆژاوایییەکان پێیان دەگوت پێرشیان لە بەخشنامەیەکدا کرد بە "ئێران" و پاشانیش  خەڵک ناچار کران ناوێکی بنەماڵەیی و فامیلی بۆ خۆیان دابنێن و لە سازماندا تۆماری بکەن، ڕەزاشاش کەوتە هەوڵ و ویستی ناوێکی فامیلی بۆ خۆی هەڵبژێرێت. بۆیە ئەو خوێندەوارانەی کە بە دەورییەوە بوون وەکوو محەممەد عەلی فرووغی کە سەرۆک وەزیری خۆیشی بوو و هەروەها ڕەشید یاسەمی و هەروەها ئاڤێستاناسێکی بەناوبانگ وەکوو ئیبرایم پوورداود و کەسانی دیکە کە تیۆری داڕێژەرانی فەرمانەکانی ڕەزاشا بوون و بە گرووپی حەڵقەی بێرلین داناسران، پێشنیاریان کرد کە ناوی "پەهلەوی" بکاتە ناوی فامیلیی خۆی. چونکە ئەم ناوە هەم ناوێکی کۆن بوو کە لە دەقە کۆنەکانی سەردەمی ئەشکانی و ساسانیدا وەکوو کتێبەکانی بوندەهێش و دینکردا هاتبوون و هەروەها وشەی پەهلووم ناوێکی پیرۆز بوو. چونکە  سێ پەهلوومی پیرۆز لە دەقە کۆنەکانی زوانی پەهلەویدا بریتی بوون لە "هوومەت"، "هووڤەخت" و "هووڕەوشت" کە داویی ئەمانە گۆڕدران و کرانە ئەندێشەی چاک ، کرداری چاک و وتاری چاک، هەمیش پەهلەوی لە مێژووی کەڤناری ئێرانی کۆندا ناوێکی کلیدی بوو.
بەلام کاتێک لە گەڕانەکانیاندا زانییان پێشتر نووسەرێکی ئازەربایجانی بە ناوی مەحموودی پەهلەوی ئەم ناوەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، خێرا کابرایان دۆزییەوە و ڕەازاشای "قلدر" بە زۆر و زۆرداری ناوی پەهلەوی لە کابرا سەندەوە و کردییە ناوی فامیلیی خۆیەوە، بەڵام مەحموودی بێچارە لەبەر ئەوەی کە ناوەکەیان لێی وەرگرتبووەوە تا کۆتایی تەمەنی وەکو ناڕەزایەتی و دژکردەوەیەک هیچ نازناوێکی بۆ خۆی هەڵنەبژارد و ناوی خۆی نا مەحموودی مەحموود، هەر بەم جۆرە کە چۆن ناوی پەهلەوی لەو کابرایە دزیی و کردی بە ناوی خۆیەوە، بەمجۆرەش هەموو ئاسەوارە کۆنەکانیان هەر لە ئاڤێستا و بەردەنووسەکانەوە بگرە تا دەقە کۆنەکان و ... یان دزیی و کردیان بە ناوی خۆیانەوە و هەموو زمان کولتوورەکانی دیکەیان پەراوێز خست. پاشان دام و دەزگا فەرهەنگییەکانیان وەکوو تووولە مارێک بەنەرمی و هێواشی هەموو فەرهەنگ و شتێکیان لێمان ژەهراوی کرد و دایان ڕزاند.

جا بەداخەوە ئاست و ڕادەی ئاسیمیلەبوونی زەینییەکە لەسەر ڕۆح و مێشکی کورد ئەوەندە قورسە، مرۆڤی کورد وەها لەم سەد ساڵەدا  مێشک و زەین و وجوود و هۆوییەت و خوێنی لەژێر بانگەشەی فەرهەنگ و زمانانی باڵادەستدا ژەهراوی بووە و داڕزیوە و خەسێندراوە، وەها زەبری ئاسیمیلەبوونەکە لەسەر وجوودی گورچکبڕ و کوشندە بووە، کە تۆ کاتێ هەندێ جار ڕەگوڕیشە و ڕەچەڵەکی ڕاستەقینەی خودی خۆی وەبیری دەخەیتەوە، بەیەکجاری دەحەپەسێ و دادەچەڵکێ و لێی دەسڵەمێتەوە، سەری سووڕ دەمێنێ، تەنانەت لە بەرانبەریشتدا گارد دەگرێ، ڕێک وەکوو کەسێک کە لە خەوێکی شیرین و قورسدا بێت و تۆ لەنەکاو بە سەتڵێک ئاوی پڕلە یەخ و سۆهەڵەوە دایچەڵەکێنی.
🌺ئەمڕۆ دووی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی زمانی زکماک یان زمانی دایکییە.🌺
👇

با دەگەڵ خۆماندا تۆزێک ڕاست بین و بێ پەردە قسە بکەین.
ئێمە هەموو ساڵێ لەم ڕۆژەدا لێرە و لەوێ هەندێ کۆڕ و کۆبوونەوە و وتار و لێکۆڵینەوە و بابەتی سەبارەت ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی دادەنێین و چەپڵە بۆ یەک لێدەدەین و نوقڵ و شیرینی دەبەشینەوە و ساڵی داهاتووش دیسانەوە وەکوو تووتی هەر ئەمانە دادەنێینەوە و دووپات و چەندپاتیان دەکەینەوە، بەبێ ئەوەی چارەسەرێک بۆ دەردەکانمان بدۆزینەوە.
لەمانە گەڕێین؛ دەرد زۆرە. بەداخەوە ئەم کوردە وەها دەردی خۆخۆریی و بێ هۆوییەتبوون و خۆبەکەمزانین بەرۆکی گرتووە، وەها خۆی و نەریت و ڕەسەنایەتی کوردیی خۆی ون کردووە و خۆی بە فەرهەنگی ئەم و ئەوەوە هەڵواسیوە کە کولتوور و فەرهەنگێکی بێگانە توانیویەتی بەئاسانی سواری ملمان ببێت و هۆویەتییان لێ وەربگرێتەوە.
سەدەی بیست و یەک سەدەی پێشکەوتن و ئاگایییە و هیچ گەمژەبوون و پاساوێک لە کەس قەبووڵ ناکرێت.
هەرچەند هەندێک کەس شایانی ئەوەن هەر وایان پێ بکرێت.
ئێمە لەم کوردەواردا گیرۆدەی دەستی زۆر کەسی واین، کە بەردەوامیش تۆو و ڕەگەزی خۆیان کۆپی دەکەنەوە.
تاکەکانی نێو کۆمەڵگایەک کە هێشتا دەرکیان بە گرنگایەتی بەشێکی هەرەگەورەی شوناس و هۆوییەتی خۆیان نەکردووە، بێزارن لە فەرهەنگ و زمانی خۆیان و هەڵوێستی لەبەرانبەردا وەردەگرن، دەبنە نەیاری زمانی خۆیان، قێز و بێز لە هۆوییەت و بوونی خۆیان دەکەنەوە.
دەردی خۆخۆریی و نەزانیی گەل خراپ دەردێکە.
بۆیە دڵخۆشکردن بە وەها کۆمەڵگایەک و  هەوڵدان لەگەڵ وەها مەڕوماڵاتێکی تێهەڵدراوی لەخۆنامۆی قازانجپەرەست کە ئاستی وشیاریی نەتەوەیییان لەو ڕادەیەدایە، زۆر ئەستەمە.

چاوێک لە شێعری زۆرینەی شاعیران و گەورە مرۆڤانی مێژووی ئەدەبی کوردی هەر لە خانی و حاجی قادر و پیرەمێرد و قانع و بێکەس و هێمن و... بکەن بۆمان دەردەکەوێ کە لە خەم و خەفەتی ئەم گەلەدا هەردەم ناڵاندوویانە و سەریان ناوەتەوە و نەگەیشتوونەتە ئاواتیان. هەژار گوتەنی: بە هەر حەوت چینی زەویدا ڕۆچووینە، هەر دەڵێین و تێناگەین، هەر دەڕۆین و پێ ناگەین.
جووەکان بۆ سەدان و هەزاران ساڵ بندەستی بابلییەکان و عارەبان بوون. زۆر نەتەوەی دیکە وابوون بەڵام ئێستا خاوەنی خۆیانن.
هۆکاری دیکەش وەکوو لاوازبوونی چالاکی و بانگەشەی فەرهەنگی لەلایەن ڕێکخراو و نیمچە دەسەڵاتی کوردیی باشوورە لەم بوارەدا....
بەڕێزان ئەم دوو کتێبە لەلایەن کاک ئەنوەر ناسرییەوە بەجوانی کراوەتە کوردی، تا ئەو جێگایەی کە بەرهەمەکانی کاک ئەنوەرم دیتبێ و ناسیبێتم، وەرگێڕانەکانی بەهێز و باشن و وردبینیشە لە ڕێنووسی کوردیدا.

جا هیوادارم بۆ مناڵانتان بیکڕن و لە زمانی کوردیدا تەیار و بەهێزیان کەن. بەباشی فێری خوێندنەوەی کوردییان بکەن. چیرۆکەکانی ناو ئەم دوو کتێبە چێژبەخشن و منداڵ حەزیان پێ دەکەن. نووسەری کتێبەکە هووشەنگ مورادی کرمانییە و کاری بەپێزی زۆری لەسەر ئەدەبیاتی منداڵان کردووە. کتێبەکە بە ناوی "قصەهای مجید"ەوەیە. کە بەبیرهێنەرەوەی بەشێک لە بیرەوەرییە تاڵ و شیرینەکانی مناڵانی دەیەی شێستی هەتاوییە.
2025/02/20 16:40:21
Back to Top
HTML Embed Code: