Telegram Web
‌وێنەی یەکێک لە قەواڵە کۆنەکانی هەورامان لە مۆزەخانەی بریتانیا
قەواڵە کۆنەکانی هەورامان لە ساڵی 1909 لە ئەشکەوتێکی "شاخی شاهۆ" لە نزیک گوندەکانی "پاڵنگان" و "تەنگیوەر" لەلایەن یەکێک لە موریدەکانی "شێخ عەلائەدین نەقشبەندی" بە ناوی سۆفی عەبدوڵڵا لە ئەشکەوتێکدا و لەناو گۆزەیەکدا دۆزراوەتەوە.
سەرەتای سەدەی بیستەم کە "دوکتۆر سەعیدخانی کوردستانی" کە پزیشکی چاو بووە و بۆ نەشتەرگەری چاوی "عەباس قولی خان" سەفەری مەریوان دەکات، ئەو قەواڵە کۆنانە دەست دەخات و لە ساڵی ١٩١٣ دەیانباته لەندەن و ڕادەستی مۆزەخانەی بەریتانیای دەکات. ئەم بەڵگانه بریتین لە سێ قەواڵه کە لەسەر پێستی ئاسک(آهو) نووسراون. دوان لەوانە بە زمانی یۆنانی و سێیەمینیشیان بە زمانی ئارامی نووسراون و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی "ئەشکانییەکان".
دیوانی خورشیده بابان.pdf
15.4 MB
دیوانە شێعری خورشیدە خانم بابان
Forwarded from مزراویلکە (Karim Rahmani)
ناوێکی زل و شارێکی وێران!

لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا  گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.

من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت.‌ ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.

بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم  گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!

ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.

لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.

پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.

لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.

ئانتوان چیخۆف / سروژ ئیستپانیان.

خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.

گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە دنیایان بەجێ دەهێشت ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام  ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ‌ بازاری سەرمایە.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨
⚠️در گذشته، سانسور از طریق مسدودکردنِ جریان اطلاعات به‌ اجرا درمی‌آمد و در قرن بیست‌ویکم از طریق غوطه‌ورکردنِ انسان‌ها در سیلابی از اطلاعات بی‌اهمیت و نامربوط و غیرمفید عملی می‌شود.
انسان‌ها واقعاً نمی‌دانند به چه چیزی توجه نشان دهند؛ و اغلب، وقت خود را صرف بحث و بررسی درباره‌ی موضوعات فرعی می‌کنند و در گرداب توَهم دانستن گرفتارند.
در زمان‌های دور، قدرت‌داشتن به‌معنای دسترسی به اطلاعات بود؛ اما اکنون قدرت یعنی آگاهی بر این‌که از چه چیز باید چشم پوشید.
( این توصیف با وجود پلتفرم های امروزی مانند اینستاگرام که افراد را ساعتها بە خود مشغول می‌کند و در آخر حس لذت و همه چیزدانی کاذب را در افراد ایجاد می‌کند کاملا ملموس هست)


"یووال نوح هراری از کتابِ انسانِ خداگونه"
☕️ قطعه‌ای از کتاب

از پلیدی‌های استبداد، یکی هم این است که شریف زیستن را مدام دشوارتر می‌کند. 

استبداد کارش این است که هر روز آدم‌های بیشتری را مجبور به انتخاب بین شرافت و آسایش کند.  استبداد کارش این است که هر روز شریفانه زیستن را دشوار‌تر کند.

استبداد کارش این است که هر روز بنشیند به  تماشای آدم‌هایی که در ترجیح شرافت بر آسایش یک جا می‌لغزند ( و از چشم دیگران میفتند. )

استبداد کارش این است که هر روز هزینه شرافت را بالا ببرد تا تعداد کمتری قادر به پرداخت آن باشند. استبداد کارش همین است،
تهی‌سازی جامعه از شرافت.

📕#قدرت_بی_قدرتان

#واتسلاو_هاول

♦️@seemorghbook
Forwarded from مخفیگاه
آدم ‌بزرگ‌ها عاشق عدد و رقم اند ...

وقتی با اونا از یک دوست تازه حرف بزنی، هیچوقت ازتون در مورد چیزهای اساسی سوال نمی‌کنن، هیچوقت نمی‌پرسن آهنگ صداش چطوره؟ چه بازی‌هایی رو دوست داره؟ پروانه جمع می‌کنه یا نه؟

می‌پرسن چندسالشه؟ چندتا برادر داره؟ وزنش چقدره؟ پدرش چقدر حقوق می‌گیره؟ و تازه بعد از این سوالاس که خیال می‌کنن طرف رو شناختن!

اگه به آدم بزرگا بگی که یک خونه قشنگ دیدم از آجر قرمز که جلو پنجره‌هاش غرق گل شمعدونی و بومش پر از کبوتر بود، محاله بتونن مجسمش کنن. باید حتما بهشون گفت یک خونه چند میلیون‌ دیدم تا صداشون بلند بشه که وای چه قشنگ!

نباید ازشون دلخور شد. بچه ها باید نسبت به آدم بزرگها گذشت داشته باشند.

#آنتوان_اگزوپری
کتاب: شازده کوچولو


کانال مخفیگاه: @makhfigah_channel
مهربانها دلشان شکست دیگر "نیستند". آنهایی کە دردتان برایشان مهم است...
(جایزەی نوبل ادبیات امسال، امروز پنجشنبە 19 مهر ماە بە کشور کرەی جنوبی دادە شد.)

خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی ئەمساڵ 2024  ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ڕەزبەر درا بە هان کانگ لە کۆریای باشوور.

ناوی هان کانگ بەهۆی پەخشانی بەهێزی شاعیرانەی ئەم نووسەرە کە لەگەڵ ناخ و دەروون زامە مێژوویییەکاندا بەرەوڕوو دەبێتەوە و هەروەها بێ بنەمابوونی ژیانی مرۆڤمان بۆ ئاشکرا دەکات بەناوبانگە.

هان کانگ لەدایکبووی 27ی نۆڤامبری 1970یە، لە کوانگجوی باشووری چین.
باوکیشی  ئوون سێئوونگ نووسەر بوو و کاتێ هان تەمەنی دە ساڵان دەبێ لەگەڵ بنەماڵەکەیدا کۆچ دەکاتە سێئوولی پێتەختی کۆریای باشوور.
کانگ لە زانکۆدا ئەدەبیاتی کۆریایی خوێندووە و لە ساڵی 2013 شەوە لە زانکۆدا وانەی ئەدەبیاتی خەلاقانە دەڵێتەوە.
پرسیویانە ئەم زمانە کە شێخ شەهابەدین یەحیای سوورەبەردی(سهروردی) ئەم شێعرەی پێ نووسیوە هەورامییە.
جا دەبێ بێژم ئەم زمانە زمانی "گۆران"ی پێ دەڵێن، هەرچەند تا ڕادەیەک بە هەورامی و لەکی و کەم تا کورتێک بە سۆرانیشەوە نزیکە، دەتوانین بڵێین هەورامیی کۆنە.
زاراوەی گۆرانی کۆنترین زاراوەی زمانی کوردییە  و مێژوو و ئەدەبیاتێکی زۆر کۆنتریشی لە سۆرانی هەیە، ئەدەبیاتی گۆرانی سەرەتا لە سەدەکانی چوار و پێنجی کۆچییەوە بەڵام بەشێوەی زارەکی واتە شەفاهی و تا ڕادەیەک بەشێوەی نووسراو سەری هەڵداوە. واتە بۆ یەکەم جار ئەدەبی کلاسیکی کوردی هەر بەم زمانە بووە. پێویستە بێژم گۆرانی زمانێکی زۆر غەنی و بەرفراوان و دەوڵەمەند بووە، و بۆ ماوەی 500 ساڵ لە ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردەواریدا هەر لە کەرکووکەوە تا نزیک هەمەدان و لەو لاشەوە لە باکووری لوڕستانەوە تا نزیک سەقز زاراوەی زاڵ و یەکگرتوو و فەرمی بووە و تەنانەت هەر ئێستا زۆر لەو وشانەی کە پێمان وایە فارسییە لەبنەڕەتدا هی زمانی کوردی گۆرانییە و بەداخەوە ئەوان دزیویانە و کردوویانەتە موڵکی زمانی فارسی.(وەکوو چۆن شێعرەکانی باوە تاهیری عوریانیان شێواندووە و کردوویانەتە موڵکی ئەدەبی فارسی)
پێویستە بێژم زۆربەی شاعیرانی کۆنی کورد بەم شێوە زمانە شێعریان داناوە، بۆ نموونە سەیدیی هەم بە گۆرانی شێعری هەیە هەم بە هەورامی نوێ. هەروەها ئەدەبیاتی ئایینی یارسان هەر بەم زمانە بووە. شانامەی کوردی لە ئەڵماس خان کەنووڵەیی و شیرین و خوسرەو لە خانای قوبادی و... هەر بەم زمانە نووسراوە.

جا بەپێی وتەکانی دوکتۆر سدیق سەفی زادە لە بەرگی سێیەمی مێژووی وێژەی کوردی، سوورەبەردی هەم بە گۆرانی هەم بە فارسی و هم بە عەڕەبیش شێعری هەیە. هەروەها بابا مەردۆخیش لە بەرگی یەکەمی "تاریخ مشاهیر کرد"دا ئاماژەی پێ کردووە. بەڵام ئەوەی کە ئاسەوارێک لە دیوانە شێعری سوورەبەردی بە زمانی گۆرانی ئێستا لەبەر دەستا بێ، بەداخەوە تەنیا ئاماژەی بەو چەند شێعرە کردووە.
ئەمەش دەقی کامڵی ئەو شێعرە لە شێخ شەهابەدین یەحیای سوورەبەردی(سهروردی)👇

وێت مەده‌ر وه غه‌م وێت مه‌ده‌ر وه غه‌م
میرزام ئامانه‌ن وێت مه‌ده‌ر وە غه‌م
نه جام مه‌مانۆ نه جه‌مشێد نه جه‌م
هه‌ر شاد و وه‌ش به نه گێتی هه‌رده‌م
نه ها‌مده‌م نه خوێش نه هوونڕه‌س نه که‌س
که‌س وه ده‌رد که‌س نه‌بۆ فه‌ريادڕه‌س
دڵسۆزان دڵته‌نگ بێ ده‌سه‌ڵات بۆ
دۆستان ،جه‌ڕاس ڕاگه‌ی نه‌هات بۆ
(ئیشراق) ئومێدت تۆ هه‌ر وه وه‌ر بۆ
تا یه‌شتت جه ڕۆی ڕەستاخێز سه‌ر بۆ
پاشماوەی قەڵای حەسەناوا، یادگاری هەڵۆ خان.

شوێنی شەڕی شاعەباسی سەفەوی و هەڵۆخان
پاشماوەی قەڵای حەسەناوا، یادگاری هەڵۆ خان.
👇
 هەژار لە تەرجەمەی مێژووی ئەردەڵاندا دەنووسێ: "ھەڵۆخان" پیاوێکی نەترس بوو. وڵاتی خۆی ئاوەدان کرد. بەخشندە بوو. خۆشی شاباڵی بەسەر قەڵەمڕەویدا کێشا بوو. سەری بۆ شای ئێران و سوڵتانی عوسمانی نەدەچەماندەوە. بۆیە تورک و عەجەم لێی دەترسان.
شاعەباس دوو جار بە لەشکرێکی زۆرەوە هێرشی کردە سەر ئەم قەڵا بەڵام نەیتوانی داگیری بکات و شکستی هێنا.
جاری سێیەم خۆی فەرماندەیی شەڕەکە دەکات، لەنزیک هەمەدان لە کوردێکی نێو سپاکەی بەناوی عەلی بەگی زەنگەنە لە چۆنییەتی ڕێگاکانی کوردستان و قەڵاکە دەپرسێ. عەلی بەگ پێی دەڵێ کە بە شەڕ هیچی پێ ناکرێت و ناتوانی هەڵۆخان شکست بدەی باشتر وایە لەڕێگەی فڕوفێڵەوە ئەم کارە بکەی. شاعەباس ئەم قسەیە پەسەند دەکات و دەگەڕێتەوە ئەسفەهان.
دوایی شا عەباس خوشکی خۆی واتە کڵاوزێڕ خاتوون دەداتە ئەحمەد خانی کوڕی هەڵۆخان و بەم جۆرە پاش ساڵەها ئەحمەدخان بە لەشکرێکەوە دەنێرێتەوە کوردستان بۆ ئەوەی باوکی خۆی دەستبەسەر بکات و تەحویلی شا عەباسی بدات و ئەم پیلانەش سەر دەگرێت و شاعەباس هەڵۆ خان دەگرێت و دەیباتە ئەسفەهان و تا کۆتایی تەمەنی لەوێ لە تەبعیددا دەمێنێتەوە.
دوایی سورخاب بەگی کوڕی خان ئەحمەد خان بە دەستی شا سەفی کوێر دەکرێ و خان ئەحمەد خان بە بیستنی ئەم هەواڵە بۆ ماوەی چەن مانگ شێت دەبێ و ئەقڵی لێ دەگۆڕێت.
خان ئەحمەد خانی کوڕی هەڵۆ خان چونکە هەر لە منداڵییەوە لە دەرباری شاعەباسی سەفەویدا گەورە ببوو، بۆیە هەمیشە ئامرازی دەستی شاعەباس بوو، شاعەباس ئەحمەد خانی دەنارد هۆزە کوردییەکان لە کوردستان لەناو ببات، ئەویش گوێڕایەڵی شاعەباس بوو.
هەڵۆ خان ڕۆژێ لە مەجلیسێکدا بە خان ئەحمەدخانی کوڕی ئەیژێت: کوڕم تۆ هێشتا منداڵی، بەوە نییە کە عەجەمی سەفەوی تۆیان کردۆتە زاوای خۆیان و فێری شیرینی و نوقڵ و نەبات خواردنیان کردووی، بەڵکوو هەتا ئێمە بە مێوژ و گوێزی خۆمان قانع و ڕازی بین حوکوومەتەکەمان لەدەست ناچێ، باش بزانە عەجەمی سەفەوی تا فرسەتیان بۆ هەڵکەوێ تۆ و بنەماڵەکەت تەفروتوونا دەکەن.
قسەکەی هەڵۆ خان لە کۆتاییدا هاتە دی
جا بەداخەوە کورد لە مێژووی خۆی نازانێ، هیوادارم مامۆستایانی هێژا سەرەتا خۆیان مێژووی کۆن و هاوچەرخی کورد بخوێننەوە و پاشان منداڵانی کوردیش لە مێژووی خۆیان ئاگادار بکەنەوە.
مخابن  چ سەفەوی چ عوسمانی هەمووکات بۆ کۆنترۆڵکردن و تەفرتووناکردنی هۆز و خێڵە کوردە ملهوڕ و یاخییەکان لەم جۆرە فڕ و فێڵ و پیلانە پیسانە زۆر کەڵکیان وەردەگرت، لە کارەساتی قەڵای دمدمیشدا شا عەباس هەر بەم شێوەیە قەڵاکەی داگیر کرد و ئەمیرخانی لەپزێڕینی کوشت. سوڵتان سڵێمانی عوسمانییش هەروا، فتواکەی مەلا ئەحمەدی خەتێش هەروابوو کە میرمحەممەدی سۆرانییان لەناو برد.
لە کتێبی "کردهای امپراتوری عثمانی" لە نووسینی جەلیل جەلیل تەرجەمەی "صلاح الدین آشتی" زۆر لەو نموونە فڕوفێڵانە باس کراوە.
بۆ وێنە لە ساڵی 1552دا حەسەن بەیگی سەرۆک هۆزی، خێڵی مەحموودی بە دنە و هاندانی سوڵتان سڵێمانی عوسمانی حاجی بەیگی دنبەلی سەرۆک هۆزی دنبەلی دەکوژێت و بۆ ئەم خۆش خزمەتییەش لەلایەن سوڵتانەوە شمشێرێکی بە کالان زێڕەوە وەکوو پێشکەشی وەردەگرێت.
سوڵتانەکانی عوسمانی و پاشایانی سەفەوی میرە کوردەکانیان لەنێو یەکدا دەدا بە شەڕدا و تووی دووبەرەکییان لەنێوانیاندا دەچاند و خۆیان لەم براکوژییە کەڵکیان وەردەگرت.
زۆربەی میرنشینە کوردییەکان چ ئەردەڵان، چ بابان چ سۆران چ حەکاری چ موکری و.... بەم شێوەیە لەناو چوون.
بەداخەوە زاڵبوونی زەینییەتی ئایینییش زۆر کاریگەری نێگەتیڤی بووە.
بەهێواشی
ئەم وشەیە ئاوەڵکردار(قید)ی چۆنییەتییە و دەبێ وەکوو یەک وشە حیسابی بۆ بکرێت و نابێ بەجیا بنووسرێت.

⚠️لە قوتابخانەدا: وشەی "دا" ئەگەر کردار بێت بە جیا دەنووسرێت و نابێ بە مەودا بنووسرێت، وەکوو لێمان دا، بەڵام لێرەدا "دا" کردار نییە و دەبێ بە وشەی پێش خۆیەوە بلکێت.

⚠️جوانتر: وشەی "تر" بە هاوەڵناوەوە دەلکێت. بەڵام ئەگەر لەگەڵ ناودا هات دەبێ بەجیا بنووسرێت وەکوو کەسێکی تر.

⚠️گوڵاو: هەمزە(هاوەڵبزوێن)ی نێوان گوڵ و ئاو دەقرتێت. وەکوو ڕوژاوا، عەباساوا
🌺🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹🌺🌹

⚠️زۆر تکایە دەبێ بەوردی یاسا و ڕێساکانی ڕێنووسی زمانی کوردی بەتایبەت لە نووسین بە تەختەکلیلی(کیبورد) کوردی لەبەرچاو بگرین.
لێکدراو: مرکب
داڕێژراو: مشتق
بزوێن: مصوت
نەبزوێن: صامت
پیت: حرف
ڕستە: جملە
کورتە بزوێن: مصوت کوتاە
هاوەڵناو: صفت
پاشگر: پسوند
پێشگر: پیشوند
ئاوەڵکردار: قید
کار، کردار: فعل
ڕەگی کار: بن فعل
چاوگ: مصدر
گەردان: صرف کردن
ماضی بعید: ڕابردووی دوور
عەشق هەرگیز نامرێت، تۆش مەهێڵە ئەو کەسەی کەوا خۆی بە جەستەی پڕ دەردەوە دەردەکانی تۆش لەلای گرینگە و ڕۆژانێک پێکەوە بیرەوەریتان هەبووە، لەم غەریبستانە پڕئازارەدا هەست بە مەرگی تەنیایی بکات و دڵۆپ دڵۆپ بتوێتەوە....
Audio
دیکلەمەی شێعری "ئێوارەی غەریبستان" لە جەلال مەلەکشا و مەقامی بەسۆزی سەعدوڵڵا نەسیری.

شێعرێک پڕلە هەستی ناسک و پڕئازاری غوربەتی ئەم غەریبستانە و هەروەها پڕلە وشەی جوان جوان و ڕەسەن.

🌺یادی جەلال مەلەکشا بەرز و هەرمان لە دڵماندا
MalaJovanaki Sardari Kani
Hossein Sharifi
🌺مەلە جوانەکەی سەر داری کانی

دەنگی بەسۆزی حسێن شەریفی
ڕێنووسی کام بژاردە ڕاستە؟

الف) لەبەیانیەوە چاوەڕوانی بووم
ب) لە پاڵ من دانیشتبوو
ج) تائێوارە نەهات دەڕۆین
د) هەر ئێستا لەلای من بوو
2025/07/04 06:39:51
Back to Top
HTML Embed Code: