Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوای لە دەستدانی ئازیزێڪت دەخەوی و ڪە هەڵەسیت ئەتەوێ هەموو شتێڪ خەون بووبێت بەڵام ئەبینی چیتر بوونی نیە..!! دڵتەنگی هەموو جەستەت ئەگرێت و هیچ توانا و ئارەزوویەڪت نامێنێت بۆ ژیان..🖤!



#mamlaktikch
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چی ببەخشی ئەوە وەرئەگریتەوە!
ئەمە بۆ باشی و خراپی هەمان شتە، بڕوانە.. ئەکرێت تۆ خراپ بی بەرامبەر کەسێک بەڵام ئەو خراپە نەنوێنێت بەرامبەرت، و ڕەنگە باش بیت بەرامبەری و ئەو چاکەت پێ نەبەخشێتەوە، لەڕاستیدا ئەم یاسایە لەسەرووی کەسەکانیشەوەیە، گەر ئەوان هەمان شتت پێ نەبەخشنەوە بێگومان ڕۆژگار لەڕێگەی شتی دیکەوە یان لە هەستەکانی فەزای دەروونی خۆت هەمان هەستت پێئەدەنەوە، کاتێک زەردەخەنەیەک ئەبەخشیت بە هاوڕێیەک.. منداڵێک.. خاوەن پێویستی و ناڕەحەتییەک ئەوە ڕاستەوخۆ هەستی ڕازیبوون و ئارامی وەک هەوری بەهار باڵ ئەکێشێ بەسەر دەروونتا و بارانی ڕەحمەت بەسەر دڵتا ئەبارێنێت، کەواتە لەوە مەڕوانە کە کێ چاوی لە کۆشش و قوربانییەکانی تۆیە و پاداشتت ئەداتەوە، چونکە خوا بینەری هەموو شتێکە و هیچ گەردیلەیەک لەو ون نابێت، چ بگاتە کردەوەیەک و یان کاردانەوەیەکی جوانی تۆ کە خودا لەناو فریشتەکانی شانازی پێوە ئەکات و بینەریەتی.

یەکەم شاهێد دوای خودا لەسەر کردەوەکانت، ویژدانی خۆتە و ڕاستەوخۆ لە ڕێی هەستەکانتەوە پاداشتی کردەوەکەت وەرئەگریتەوە بە باش و خراپ، بۆیە لەبیرت بێ چی بچێنیتەوە ئەوە دەدووریتەوە..🤍


#mamlakatikch
بەژیانێکا ڕۆیشتووم و ئەڕۆم
هەموویان جیاواز لەمن

تێنەگەشتوو ، پێنەگەشتوو ، ڕانەهاتن لە
وتنی وشەیەکی پێنج پیتی کە (نەخێر)ە
قەدری هیچ ناگرن کە هەیانە تا
لەدەستی ئەیەن.
نمونە گەورەترین نوسین ناخوێندرێتەوە
تا نەزانن ئەم نوسینە لەکەسێکەوە نوسرا
کە ئێستا مردووە ،
کەس لەپارکێک دانانیشێ
تا نەزانن ئەم پارکە جێی دوو هاوسەر
بووە کە زۆر کۆک بونە بۆیەک.

ژیانێکی سەیرە، لەوانەشە
من جیاوازەکەیان بم و بەخۆم نەزانم…


#mamlaktikch
كچ بوونی خۆتت خۆش بوێت،

هیچكات هێندە خۆت لاوازنەبینی بۆ هیچ كەسێك خەم بخۆی تەنها بۆ ڕێگەی خودا نەبێ، كچ بوون واتا جوانی واتا ژیان هەر ئـەم ژیانەی خۆت بۆ هیچ كەسێك وێران مەكە ❤️»

#mamlakatikch
ئەوەی لە دەریای دەرد و بەڵای دونیا پشتی بە خودا قایم بێت منەتی کەشتی و کەشتیوانیش هەڵناگرێت..!
.



#mamlakatikch
ئازاری من نهێنییەکی گەورەیە بە پانتایی بیابانێکی وشک هەڵاتوو.

_لۆرکا



#mamlaktikch
دەرەنجام ژیان شانۆیەکە لەچوارچێوەی ئەم شانۆگەریەدا دڵمان خۆش دەبێت.. پێ دەکەنین.. دەگرین.. دڵگران دەبین.. بەڵام لەکۆتاییدا هەموومان بەشکستێکی گەورەو بەدڵشکاوی و نیگەرانیەوە ئەم شانۆگەریە بەجێدەهێڵین.

#mamlaktikch
ڕاستر بڵێین خۆی بەشتی بێمانا سەرقاڵ ناکات.


#mamlaktikch
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤ دەتوانێت دوای عەشق، دوای مردنی ئازیز، دوای نەخۆشی و ئافات و کارەسات ژیان دەست پێبکاتەوە، بەڵام دوای جەنگ نا، دوای جەنگ مرۆڤ ناتوانێت ژیان دەست پێبکاتەوە، ناتوانێت وابکات وەک ئەوەی شتێک لە جێگایەکدا پچڕاوە و سەرلەنوێ گرێی بداتەوە.

تۆ دەتوانیت تەنیا هەندێک لەو شتانەی ڕوخاون دروستیانبکەیتەوە. هەموو ئەوانەی لە سەردەمی جەنگدا ژیاون، دواتر تەنیا توانیویانە خەریکی چاککردن و تیمارکردنی ئەو وێرانە و برینانەبن کە جەنگ لەسەر دیمەنی شارەکان، شوێنەکان، سروشت، جەستە، ڕۆح جێیهێشتووە. دوای جەنگ تا ماوەیەکی درێژ ناتوانین بیر لەسەرەتا بکەینەوە، بیر لە نوێ بکەینەوە. تەنیا شتێک بتوانین بیکەین ئەوەیە جیهانی کۆن، داڕمانە گەورەکان وەک خۆیان درووستبکەینەوە.

ـ بەختیار عەلی
له ڕۆمانی “ هەورەکانی دانیاڵ“ەوە
لاپەڕە: ٥٤٦

#mamlakatikch
2025/06/25 21:29:01
Back to Top
HTML Embed Code: