Telegram Web
لەبەر نازی چاوبازان
محەممەد ماملێ
لەبەر نازی چاوبازان
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
بە دەنگی محەممەد ماملێ
لەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە؟!
بە دەردی بێ دەرمانی، کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لن تراني چ بکەم ڕۆحم سووتاوە
ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زرێ
با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە
بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئەمان ئەی شای گوڵزاران، ڕوحمێک تا ڕۆحم ماوە
با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ، کافر ئیسلامی ناوە
شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک "وەفایی"
چ بکەم لەو دڵەی سەودایی، پەریان دەستیان لێداوە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
هەر کوردم - بە دەربەدەری
ماملێ و قوڕەیشی
هەر کوردم
هۆنراوەی: مامۆستا هەژار موکریانی
دیکلەمەی شیعر: سەید ڕەحیم قوڕەیشی
عود: محەممەد دانیش
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێسوانان
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم
بەکوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر کوردم
هۆنراوەی: مامۆستا هەژار موکریانی
دیکلەمەی شیعر: سەید ڕەحیم قوڕەیشی
عود: محەممەد دانیش
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەرەب، لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ، وێرانەماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان
یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان
ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێسوانان
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان
دانیشم لەسەر تەختی خونکاری
یان لە کۆڵانان بکەم هەژاری
کوردم و لەڕێی کورد و کوردستان
سەر لەپێناوم گیان لەسەر دەستان
بەکوردی دەژیم بەکوردی دەمرم
بەکوردی دەیدەم وەرامی قەبرم
بەکوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە

📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەو دیمەنانەدا مامۆستا هێمن هۆنراوە ناسکەکەی خۆی بەناوی (جۆلانە) دەخوێنێتەوە و هونەرمەند محەممەد ماملێش گۆرانی (مینا ناز، نازدارە مینا) دەڵێتەوە.

بۆ زانیاریتان، ئەم فیلمانە لە ساڵی ١٩٨٤ لە کەشێکی زۆر ناسکی سیاسیدا و لە مەهاباد و لە ژێرزمینی ماڵی کاک عەزیز خاڵندی تۆمار کراوە. ئەو سەردەم هەم ئامێری موسیقی و هەم کامێرای فیلمهەڵگرتن قاچاغ بوون. ئەو گرتانە بە قاچاغی و بە کەمترین ئیمکانات هەڵگیراون. تەنیا بۆیان گرینگ بووە کە ئەو دیمەنانە بۆ داهاتوو و بۆ یادگار بمێنێتەوە. هاوکات دەگەڵ ئەم گۆرانییە چەند گۆرانی تریش هەن کە لە داهاتوودا، لێرە بڵاو دەکرێنەوە.
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK |
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆنی هەڵاڵان دێ - لە پردی سوور بەملاوە - بێموزیک.
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆنی هەڵاڵان دێ
محەممەد ماملێ
بۆنی هەڵاڵان دێ - لە پردی سوور بەملاوە - بێموزیک.
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاویلکە
لەو دەمەی ڕا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
هۆنراوەی مامۆستا هێمن موکریانی
دیکلەمەی مامۆستا هێمن موکریانی
گۆرانی محەممەد ماملێ
بە دەنگی محەممەد ماملێ
لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم
هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو
ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە

بۆ زانیاریتان، ئەم فیلمانە لە ساڵی ١٩٨٤ لە کەشێکی زۆر ناسکی سیاسیدا و لە مەهاباد و لە ژێرزمینی ماڵی کاک عەزیز خاڵندی تۆمار کراوە. ئەو سەردەم هەم ئامێری موسیقی و هەم کامێرای فیلمهەڵگرتن قاچاغ بوون. ئەو گرتانە بە قاچاغی و بە کەمترین ئیمکانات هەڵگیراون. تەنیا بۆیان گرینگ بووە کە ئەو دیمەنانە بۆ داهاتوو و بۆ یادگار بمێنێتەوە. هاوکات دەگەڵ ئەم گۆرانییە چەند گۆرانی تریش هەن کە لە داهاتوودا، لێرە بڵاو دەکرێنەوە.
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Kurdim Emin
sadiq Hajirostami
کوردم ئەمن
شێعر: مامۆستا هێمن
موزیک: کاروان باڵابان
مەقام: محەممەدی ماملێ
دیکلەمه: سادق حاجی‌ ڕۆستەمی

🆔 @DengeResenekan
عەمرەکەم سەلتەنە
محەمەد ماملێ
سەلتەنە
محەممەد ماملێ
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەلتەنە
محەممەد ماملێ
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوی ڕەشی زۆر جوانە
محەممەد ماملێ
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from Kurdînûs
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گۆرانیی کوردیی کۆچەر بیرکار و هاوسەر و کوڕەکەی لە زانکۆی نێونەتەوەیی شین‌هوا.
@Kurdinus
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
محەممەد ماملێ
ئایشیلێ نازەنینێ
کۆرس: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە و حەسەن ماملێ
📱 WEBSITE
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سازی ناساز
هۆنراوەی مامۆستا هێمن موکریانی💖
دیکلەمەی مامۆستا هێمن موکریانی
گۆرانی محەممەد ماملێ💖
بە دەنگی محەممەد ماملێ🎙
بلبلی باڵشکاوی وەختی گوڵم
هەر شەپۆڵان دەدا دڵی لە کوڵم
کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام
کەوی بێ دەنگی نەوبەهارانم
گوڵی بێ ڕەنگی چاو لە بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبەری نازەنینی ڕەشپۆشم
دەستی بەربووی کچی گەڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سەوداییم
کێلی گۆڕی شەهیدی گومناوم
تاکە داری کڕووزی بێ ئاوم
دەفتەری شیعری شاعیری ڕووتم
شەمی سەرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنە شمشاڵم
خەونی ئاڵۆز و خاتیرەی تاڵم
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟!
🔈بۆ زانیاریتان، ئەم فیلمانە لە ساڵی ١٩٨٤ لە کەشێکی زۆر ناسکی سیاسیدا و لە مەهاباد و لە ژێرزمینی ماڵی کاک عەزیز خاڵندی تۆمار کراوە. 🎵ئەو سەردەم هەم ئامێری موسیقی و هەم کامێرای فیلمهەڵگرتن قاچاغ بوون. 🚫 ئەو گرتانە بە قاچاغی و بە کەمترین ئیمکانات هەڵگیراون. تەنیا بۆیان گرینگ بووە کە ئەو دیمەنانە بۆ داهاتوو و بۆ یادگار بمێنێتەوە. 🔖هاوکات دەگەڵ ئەم گۆرانییە چەند گۆرانی تریش هەن کە لە داهاتوودا، لێرە بڵاو دەکرێنەوە.🔜
📱 WEBSITE🔗
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📱ڕاپۆڕتیکی کوردستان ٢٤ لەسەر کاک حەمەدەمین ئازەریون و ئۆگریی ئەو مرۆڤە خۆشەویستە 👍بە دەنگ و کەسایەتی ماملێ. 🎙 خاکەڕایی و دڵپاکی، ❤️‍🔥 یەک لە خەسلەتە جوانەکانی ئەو زاتەیە و هیوای لەشێکی ساخ و تەمەنێکی درێژیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.👩‍❤️‍👨 #پیرانشهر #محەممەد_ماملێ #نەغەدە #ئازەریون #mamle
📱 WEBSITE🔗
📱 INSTAGRAM 📱
📱 YOUTUBE  📱
📱 FACEBOOK 📱
📱SPOTIFAY 📱
📱 SOUNCLOUD 📱
📱 TELEGRAM 📱
📱 VIMEO 📱
📱 WHATSAPP 📱
📱TIKTOK 📱
📱 [email protected]📱
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گا دەگریێم گا دەسووتێم💖 غەرقی ئاو و ئاورم ❤️‍🔥
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟
هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
بە دەنگی هونەرمەند 🎵محەممەد ماملێ 🎵
📱 WEBSITE
📱 INSTAGRAM
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
📱 [email protected]📱
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📱
🔴ئەرێ ئەی بەزوولف و ڕووخسار
🛡هۆنراوەی مامۆستا وەفایی
🛡بە دەنگی محەممەد ماملێ
📱 INSTAGRAM
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
✉️[email protected]✉️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
با کورد ئەمجارەش ڕێز لە دڵۆپە خوێنی خۆی بگرێ. با نەیارانمان بزانن کە خوێنی کورد بێنرخ نییە. با هەنگاوەکانی نەتەوەخۆشەویستی و نیشتمانپەروەریمان پتەوتر بکەین. وەک دەڵێن بەشێکی زۆر لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بۆ شەرمەزارکردنی حوکمی سەپاوی ئێعدام و هەروەها پێشگرتن لە لەسێدارەدانی دوو لە ژنانی قارەمانی نەتەوەی کورد، بڕیارە ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان مانگرتنی گشتی(اعتصاب عمومی) لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە بچێ. بەدەنگەوەهاتنی ئەو بانگەوازە ئەرکی ئەخلاقیمانە بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوو قارەمانە لە پەستی سێدارە. با ڕۆژی ٣ی ڕێبەندان لە ماڵ نەیەینە دەر. 🌺🌺✌️✌️
📱 INSTAGRAM
📱 YOUTUBE 
📱 FACEBOOK
📱SPOTIFAY
📱 SOUNCLOUD
📱 TELEGRAM
📱 VIMEO
📱 WHATSAPP
📱TIKTOK
✉️[email protected]✉️
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/01/21 03:11:01
Back to Top
HTML Embed Code: