This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
JÎNA
PARSAM
@KurdishMusicaa 👈
🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼
00:00
🎙🎵: پارسام
🎼🎶: ژینا
🎙🎵: Parsam
🎼🎶: Jîna
🎼🎶🎵🎙🔥🎙🎵🎼
#مۆسیقای_کوردی
#گۆرانی_کوردی_کورمانجی
#پارسام
#ژینا
#Mosîqay_Kurdî
#Stran_Kurdî_Kurmancî
#Parsam
#Jîna
🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼
https://www.tgoop.com/KurdishMusicaa 👈
🎼🎵🎙🔥🎙🎶🎼
🎙🎵: پارسام
🎼🎶: ژینا
🎙🎵: Parsam
🎼🎶: Jîna
🎼🎶🎵🎙🔥🎙🎵🎼
#مۆسیقای_کوردی
#گۆرانی_کوردی_کورمانجی
#پارسام
#ژینا
#Mosîqay_Kurdî
#Stran_Kurdî_Kurmancî
#Parsam
#Jîna
🎼🎶🎙🔥🎙🎵🎼
https://www.tgoop.com/KurdishMusicaa 👈
Forwarded from کاناڵی فەرمیی ماملێ (ون ...)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە
هۆنراوەی: مامۆستا هەژار موکریانی
ئاواز و دەنگ: محەممەد ماملێ
پیانۆ و ئامادەکردن و تازەکردنەوەی: دڵزار عابیدی
هونەرمەند دڵزار عابیدی سەبارەت بەو کارە دەڵێ:
بۆ ژینا، کۆمار، فەرەیدوون، داریوش، مۆمێن، سارینا، مینو، فریشتە، زانیار، میلان، نەسیم، فواد، نەسرین، نگین و هەموو ئەو هەڵۆ و تەوارانەی ڕۆحیان بۆ ئەو پەڕی ئاسمان فڕی.
YOUTUBE | TELEGRAM | FACEBOOK | INSTAGRAM | VIMEO | SOUNCLOUD | WEBSITE

(بۆ یەکەمجار)
ئەو دیمەنانە لە مەهاباد ساڵی ١٩٨٩ لە میوانییەک بۆ هاتنی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادر شەمزینی لە ماڵی خوالێخۆشبوو هاشم فیدایی هەڵگیراوە کە تێیدا جگە لە بەشێکی زۆر لە شارۆمەندانی شاری مەهاباد، تێیدا نەمران هاشم نانەوازادە و محەممەدی ماملێش دەبینرێن.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK

(بۆ یەکەمجارە بڵاو دەکرێتەوە)
لەو گرتە ویدیۆیەدا، دەبینین کە مامۆستا هاشم نانەوازادە، لە مەحزەری حەزرەتی شێخ عەبدولقادر گەیلانی/نەهری/شمزینی دا مەولودنامە دەخوێنێتەوە. هونەرمەند محەممەد ماملێ و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینیش بەشدارن. لە بڕگەیەکی تری ئەو گرتەیەدا هونەرمەندان سمایل شاهی و ئەحمەد ئیسلامیش بە موناجاتنامەیەک کۆڕەکە زیاتر دەڕازێننەوە. پێویستە بگوترێ کە ئەو مەراسیمی مەولودخوێندنەوەیە، لە ماڵی خوالێخۆشبوو هاشم فیدایی گیراوە.

لە وڵاتی هەرچی جوانی و پیرۆزیا، لە وڵاتی کوردان، چ سەختە ژن بی و هونەرمەند.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی پێشڕەو و ڕەچەشکێن فەتانە وەلیدیمان بیست و لە ناخەوە خەمباری کردین. پڕ بە دڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کوردستانیان دەکەین و خۆمان بە بەشێک لەو کۆستە گەورەیە دەزانین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی پێشڕەو و ڕەچەشکێن فەتانە وەلیدیمان بیست و لە ناخەوە خەمباری کردین. پڕ بە دڵ سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گشت کوردستانیان دەکەین و خۆمان بە بەشێک لەو کۆستە گەورەیە دەزانین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەرمان.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەند ساوێن لە پەیجی فەرمیی خۆیاندا ئاوا دەنووسێ:
سەبەبی زوڵفی شێواوە.. ماملێ لە زۆربەی گۆرانییەكانی دا ئەو تەكنیكەی بەكار هێناوە كە لە دەنگی زیرەوە دێتە دەنگی بەم، كە كەم گۆرانی بێژ هەیە ئەو ئەو توانا دەنگییەی هەبێت.. سەری ڕێز و نەوازش دادەنێم بۆ ئەو هونەرمەندانەی كە لەو هەمووە بێ ئیمكاناتییەی ئەو سەردەمە ئەو هەمووە ئیشە هونەرییە جوانانەیان پێكەش بە كوردستان كردووە.. 🙏😌🌺 #ماملێ #كوردستان
Sabat & Sawen
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
سەبەبی زوڵفی شێواوە.. ماملێ لە زۆربەی گۆرانییەكانی دا ئەو تەكنیكەی بەكار هێناوە كە لە دەنگی زیرەوە دێتە دەنگی بەم، كە كەم گۆرانی بێژ هەیە ئەو ئەو توانا دەنگییەی هەبێت.. سەری ڕێز و نەوازش دادەنێم بۆ ئەو هونەرمەندانەی كە لەو هەمووە بێ ئیمكاناتییەی ئەو سەردەمە ئەو هەمووە ئیشە هونەرییە جوانانەیان پێكەش بە كوردستان كردووە.. 🙏😌🌺 #ماملێ #كوردستان
Sabat & Sawen
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
چیرۆکی گۆرانی شۆڕەژن لە مامۆستا محەممەدی ماملێ
کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا
کورتەچیرۆکێک لەسەر گۆرانی "شۆڕەژن" مامۆستا محەممەدی ماملێ.
نووسین: محەممەد حەسەنپوور- بێوران
ئەم کارە لە هاوکاری کتێبی هەلار و پادکەستی ڕێگا پێک هاتووە.
بەو هیوایە جێی ڕەزامەندیتان بێ.🎼📚
@regapodcast
@Halarbook

ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
محەممەدی ماملێ
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
مامۆستا محەممەد ماملێ
دوو مەمکم بۆ خڕ کردووی هەر بە وێنەی فینجانێ
لە شنۆیەم وەدەر دەخەن دەڕۆم دەچمە لاجانێ
پاشی من بە قوڕێ گیرێ جێی شەوڕاو و جێژوانێ
منیش سەری خۆم هەڵگرت، دەڕۆم دەچمە خمخانێ
ئۆخەی ئۆخەی ناسکەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لە باڵات هەڵناگرم نۆ منداڵ مەمکت بمژن
وەک کاڵەکی گوڵپەرچن، کووزت کەن بتدەن بە من
نێوان سینگ و مەمکانم دوڕڕ و لەعل و گەوهەرە
لەبۆ تۆم ڕاگرتووە هەتیوە قوڕبەسەرە
هەموو سێ شەممە و جومعان دێمە جێژوانێ وەرە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن، با لەسەر تۆ بمکوژن

دوێنێ دیم لە ڕێی کانی، دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵای تۆم، بۆ دەردم نازانی
فەرمووی ئەمنیش بە دڵی تۆم، چون ئاشق و ماڵوێرانی

@halarBook

ئەمڕۆ پەیجی فەرمیی دوکتور تەها ڕەسوڵ بڵاوی کردەوە کە بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەدی ماملێ لەسەر ئەرک و تێچووی دوکتور تەها ڕەسوڵ لە شاری سلێمانی ساز و ئامادە بکرێ. کوردستان خاوەن کۆمەڵێک سەرمایەداری نیشتمانپەروەر و خاکخۆشەویستە کە دوکتور تەها وەک سەرتۆپی ئەوان دەناسرێ. ئەو پێشمەرگە ونە، لە چەند ساڵی پێشوودا بە تەرخانکردنی سەروەت و سامانی خۆی بۆ خزمەت کردنی وڵات و بەروەپێشبردنی ئاستی ڕوناکبیری و فەرهەنگی وڵات و گەشەپێدانی بواری زانستی و کولتوری نیشتمان، هەروەها لە بواری خێرخوازیدا هەنگاوگەلێکی مەزنی هەڵێناوەتەوە کە تەنیا کاری دەوڵەتان بووە نەک کاری تاکەکەس. چالاکییەکانی دامودەزگاکانی دوکتور تەها، کاری بنەڕەتی دەکەن و گشت شارەزایان پێیان وایە کە ئەو چالاکییانە هەنگاونانە بۆ نەتەوەسازی. گەر بمانهەوێ لەسەر ئەو کار و چالاکییانە بدوێین سەدان لاپەڕە دەبێ ڕەش بکرێتەوە تا مێژووی کورد و مرۆڤایەتی شانازییان پێ بکات.
بەڕێزیان لە خزمەتەکانیاندا هیچ ڕەچاوەی جوغرافیا و ناوچەیەکی تایبەتی کوردستانی نەکردووە بەڵکوو هەموو پارچەکانی کوردستانی بە بەشێک لە دڵ و جەستەی خۆیان زانیوە و تەنانەت دیتراوە کە زیاد لە تواناکانی خۆی، خزمەتی پێشکەش کردوون. لەو ئاڕاستەیەدا پێویستە بڵێین کە دوکتور تەها لەو ساڵانەی پێشوودا بوو بە یەک لە پشتیوانان و خەمخۆرانی ماملێ و لە هەڵمەتێکی کوردانە و مەردانە و نیشتمانپەروەرانەدا ڕۆڵی گێڕا لە پاراستتی ماڵی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. ئێمە وەک بنەماڵەی محەممەدی ماملێ هیچکات ئەو دڵسۆزییانە لەیاد ناکەین و بۆ مێژوو دەینووسینەوە.
با ئەوەش بڵێین کە دوکتور تەها هەم چاوی لە مێژوو و ڕابردوومانە و هەم دوور دەڕوانێت و داهاتوومان دەبینێ. پاراستنی بەها مێژووییەکانی گەلی کورد لای بەڕێزیان، نرخێکی مەزنی هەیە و بە سەرنجدان پێیان، ئەو پەیامە بە نەوەی نوێمان دەگەیێنێ کە ئێمە خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەند و پڕ لە سەروەرین کە دەبێ بۆ دانانی بەردی بناغەی داهاتوومان، بیانپارێزین و لەسەر کۆلکەی هزر و تێکۆشانی ئەوان داهاتوو بونیات بنیینەوە.
پەیکەر سازکردن بۆ ئەو کەسایەتییانەی کە تێکۆشانەکانیان گاریگەرییان هەبوو لە گەشە و بەروەپێشبردنی ئاستە جۆراوجۆرەکان لە کۆمەڵگای کوردیدا، یەک لە کارە بەرچاوەکانی دام و دەزگاکانی دوکتور تەهایە کە ساڵانێکە بەردەوامە. ئەمجارەیان لەسەر تێچوو و ئەرکی نیشتیمانی بەڕێزیان بڕیار دراوە تا پەیکەری هونەرمەند محەممەد ماملێ ساز و ئامادە بکرێ کە پەیکەرساز و هونەرمەندی دەستڕەنگین چێنەر نزار، شانی وەبەر دەنێت و ئامادەی دەکات.
لەو گێژاوەی کە خاک و نیشتمانمان تێیکەوتووە، لەو سات و ئانە هەستیارانە کە پلانی دوژمنانمان بۆ سڕینەوەمان، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەرمان چڕتر دەبێتەوە، هەبوونی کەسانی بە ڕەگ و مێشک و خوێن کوردپەروەری وەک دوکتور تەها ڕەسوڵ، لە نانی شەو پێویستترە، بۆیە لەشساخی و تەمەندرێژییان بۆ بە ئاوات دەخوازین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێ.
ناوەندی هونەریی ماملێ و بنەماڵەی محەممەدی ماملێ
https://mamle.net/archives/13666

شاری دڵ (بێموزیک)
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
هۆنراوە: سەید کامیلی ئیمامی (ئاوات) :
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی
من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل»
من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی