Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
موو ناپسێنم
هۆنراوەی: مامۆستا هێمن موکریانی
گۆرانی: محەممەد ماملێ
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
****
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
***
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
***
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن
لەکوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟
***
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
***
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بڵێن بە یاری بێوەفا
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
گۆرانی: عوزێر حاجی بەگ
بە دەنگی محەممەد ماملێ
دەمێک لە ئینتیزاری تۆ بەدڵ جەفا دەکێشم
بە سۆزی دڵ لەنێو گوڵان، هەڵاڵە دێتە پێشم
دەڵێ لە ڕەنگی زەردی من مەپرسە بۆچی زەردم!
لە جەوری بێ میسالی تۆ، لە قەلبی پڕ لە دەردم
بڵێ بە یاری نەوڕەسم، خەمی زەمانە تاکەی؟
بە عەهدی خۆی وەفا بکا، بزانم کوا وەفاکەی!
بڵێ بە یاری بێوەفا، هەتا دەژیم لە دنیا
بە خالەقی هەموو بەشەر، بە زاتی تاق و تەنیا
کە خوێنی خۆم فیدا دەکەم لەسەر گوڵی سنەوبەر
ڕەببی وە ماڵی دڵ کەوێ، بە جووتە تیری دووسەر
هومێدێکم بکا بە دڵ، خودا کەریمە بۆ مە
حەرامی کوللی عالەمە، ئەو گوڵە حەڵاڵی خۆمە
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یاری من گەردن کێلە
عود: محەممەد دانیش
زەرب: جەعفەر ئەمینی
سەنتوور: فاروق مەتین
تار: حوسێن ڕەهبەر
ویۆڵۆن: یۆسف ئەفراسیاب
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
محەممەد و جەعفەر ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەتار یا قەتارەیەکی بەرز بە دەنگی ماملێی خۆتان
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە ڕاپۆڕتێکی ڕووداو لەگەڵ کاک حەمەدەمین ئازەریون.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممۆ ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤ هونەرمەند برایم قادری لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد. مامۆستا برایم قادری یەک لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری فۆلکلۆر دەناسرێ کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەو بوارەدا خزمەتی کرد و کۆمەڵێک بەرهەمی جوانی لەپاش بەجێ ماوە. شاییگێڕان و گۆرانی گوتن بۆ زەماوەند کە یەک لە کۆڵەکەکانی گۆرانی، فەرهەنگ، زمان و کولتوریی کوردییە، کەسانی وەک مامۆستا برایم قادری و دەیان و سەدان کەسی هونەرمەندی تر، پاشای ئەو بوارە بوون و ناویان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بە بۆنەی ئەو کۆچە ناوادەیەوە، ئەوپەڕی داخ و کەسەری خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. هیوادارین دوا کەسەریان بێت. ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر.
https://mamle.net/archives/13712
ــــــــ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەفایەکی مامۆستا برایم قادری بۆ ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یادی ئاغای ماملێ‌یە، قەبرەکەی پڕ بێ لە نور
گۆرانییەکی مامۆستا ئیبراهیم قادری کە بۆ
کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەد ماملێ گوتویەتی.
گۆڕی خۆتان پڕ بێ لە نور مامۆستا برایم. ڕۆحتان شاد و یادتان هەرمان.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە گریان و دڵ پڕییەوە بە دیار گۆرانییەکانی ماملێ دانیشتووە، دەڵێت بە دەستی خۆم 464 گۆرانیم بۆ ماملێ تۆمار کردووە.
بەڕێز کاک حەمەدەمین ئازەریون، کەسایەتی جوان و خۆشەویستی ناوچەی نەغەدە هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز کاک یۆسفی نەغەدە (خنخنە) لە فیچەرێکی تۆڕی مێدیایی ڕووداودا هەندێک باس و خواستان لە ماملێ دەگێڕنەوە. لەشی ساخ و تەمەندرێژییان بۆ ئاواتەخوازین. دەستی ماندووی هەواڵنێرانی ڕووداویش بە گەرمی دەگووشین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مەمکوژە تۆ گەرنی خۆت - بێموزیک
هۆنراوەی: مامۆستا وەفایی
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟
نیگار هات دایە خەندە، کەوتە دونیا ئاهـ و ناڵەی من
بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فەراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێنەما، قوربان
حەیاتی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، کە تۆ ڕۆیی
لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیز بی
عەزیزم بێ وەفاییت کرد لە سەر هیچی نەبوو ڕۆیی
خەرامان هات و چوو دڵبەر، وەفایی ما بە ناکامی
درێغا عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی؟
مامۆستا وەفایی
بە دەنگی ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەی گوڵفرۆش تاکەی سەودایی تۆ بم؟
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز

سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەند دیمەنێک لە شاری پیرانشاری گۆرانییەکی ماملێ لە وەسفی ئەو شارە و ناوچەکانی #پیرانشار #پیرانشار #خانێ #خانێ_ماملێ #خانێ_شیناوێ #خانێ_پیرانشار #پیرانشهر
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ لێم زیزی؟ لەسەر چی تۆراوی؟
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز

سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
2024/12/02 03:51:20
Back to Top
HTML Embed Code: