Telegram Web
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەیانیتان باش
دیمەنە دڵڕفێنەکانی (بێوران) و دەنگی ماملێ
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ڕێکەوتە لەگەڵ ٣٦ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کردنی پاشای گۆرانی فۆلکلۆری کوردی، مامۆستا مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە. ئەو کەسەی کە لە بنەماڵەیەکی ئایینمەند پەروەردە ببوو، بەڵام ڕێبازی هونەر و خزمەت بە گۆرانی، زمان و وشەی کوردی گرتە بەر و بە ئافراندن و ڕازاندنەوەی موسیقای ڕەسەنی کوردی، خۆی کرد بە ناوێکی هەرمان چەشنی بێستوون. ڕۆحت شاد هونەرمەندە غەدر لێکراوەکەی کوردستان.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مریەمێ سابڵاخی
هۆنراوەی مامۆستا هاشم نانەوازادە
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز

سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
جانانە
هۆنراوە و گۆرانی لە مامۆستا وەفایی
بە دەنگی محەممەد ماملێ
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز
سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
جانانە
محەممەدی ماملێ
(جانانە)
هۆنراوە: مامۆستا وەفایی
گۆرانی: مامۆستا وەفایی
بە دەنگی: محەممەدی ماملێ
"جانانە"
نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە ئەگەر بناڵم
بە غەمزەی چاوت بە خەندەی زارت
بردیان بە غارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت: چلۆنی؟ چ بڵێم عەزیزم؟
دوور لە زولفی تۆ - کافر بە حاڵم
بە یادی چاوت چوومە خەرابات
لە ڕەهنی مەی دان خەرقە و بەرماڵم
من مورغی قودسی لە لامەکان بووم
ئیلاهی ڕوحمێ شکستە باڵم
شەوێکە تاریک، ڕێیێکە باریک
هەر بە ئومێدی چرای جەماڵم
بە تیری نازت بڕاوە جەرگم
بۆ چاوی بازت نەماوە حاڵم
وەک من بە چاوت یەخسیری زولفم
کەس وا نەگیرێ بە داوی زاڵم!
خۆش بەو دەمانە گوڵ گوڵ دەپشکووت
شەکر دەباری پرسی لە حاڵم
سەبا دەخیلم هەر تاکوو ماوم
بڵێ بە زاری، بە ڕوو بە خاڵم
دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا
بە چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم
وەفایی چی دیت لەسەر بگێڕێ؟
نەما لەسەر تۆ نە سەر نە
ماڵم
WEBSITE |YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هونەری کوردی ڕەگ و ڕیشەی هەیە و ناتوێتەوە. نەوە دوای نەوە گوڵی تازە سەردەردێنن و بۆن و بەرامەی نیشتمانی دەپڕژێنن. بەڵێ، منداڵ کە بە زمانی دایکی خۆی پەروەردە بکرێ، تەمەنی ئەو نەتەوەیەش درێژ دەبێتەوە، دەنا چەشنی دەیان نەتەوە و شارستانییەت، ئاسەواریشیان نامێنێ. بژین لاوانی نیشتمان. ئێوە ئەرکێکی قورسی نیشتمانیتان لەسەر شانە. بژین تا گەلتان بژیت.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مینا ناز - کورتێ هات ڕابرد.
لە یادکردنەوەیەکی خاکەڕای ماملێ. هونەرمەندان مامۆستا ناسر ڕەزازی، کاکە ئیسماعیلی، موحسین کەرامەت، لە دوکان ماڵی مامۆستا ناسر ڕەزازی
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کانێ ئاسکان بە دەنگی: محەممەد ماملێ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز
سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
محەممەد ماملێ
لە سەردەمی کۆن بەهۆی ئەوەی سینگ بە سینگ و زار بە زار گۆرانیبێژان فێری گۆرانی دەبوون، بۆیە زۆرجار بەهەڵە هۆنراوەکان خوێندراونەتەوە و هەر بە هەڵەش دووپات کراونەتەوە، ئەو گۆرانییە یەک لەوانە کە ماملێ بەو شێوەیەی کە فێری بووە ، دووپاتی کردۆتەوە. لە فیلمەکەدا ژێرنووسی گفتی ماملێمان نووسیوە، بەڵام لە کەپشن دەقە ئەسڵەکە لە شاعیرەکان دەنووسینەوە.
مامۆستا حەریق
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەکگیر بم، بە مەرگی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند
مامۆستا وەفایی
هێند نەخۆشی دەردی دووریم وەختە گیان و دڵ دەرێ
ئاخ نەسیمی سوبحدەم کوا عەرز و حاڵی من بەرێ؟!
ــــــــ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز
سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
ــــــــــ
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سوێندم خواردووە خودایا، چی دی دڵداری ناکەم
هۆنراوەی: هاشم نانەوازادە
گۆرانی: ویگێن
بە دەنگی: محەممەد ماملێ
زەماوەندی زیندوویاد کاک هاشم کاکاغازادە لە مەهاباد
ساڵی ١٣٣٩ه / ١٩٦٠ز
سپاس لە کاک جەماڵ شافعی و کاک فەرزین ئیسماعیل پوور کە ئەو کاسێتەیان بۆ ناردین.
WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | WHATSAPP | TIKTOK
چاوەکەم ئیمڕۆ لە گوڵشەن
محەممەد ماملێ
لە حەوتووی ڕابردوودا چەند تۆمارێکی دەنگیمان بڵاو کردەوە کە لە ساڵی ١٣٣٩ه – ١٩٦٠ز لە مەهاباد و لە زەماوەندی کاک هاشم کاکاغازادە تۆمار کرابوو. ئەو کاسێتە بە یەک لە کۆنترین تۆمارەکانی دەنگی ماملێ دەناسرێ. دیارە پێش ئەو بە وتەی بەڕێز عیززەت بەگی دەرگەڵەیی لە سەردەمی کۆماری کوردستان کە تەمەنی ماملێ ٢٢ ساڵ بووە، لە ڕادیۆ کۆماری کوردستان، ڕاستەوخۆ بۆ خەڵک سرود و گۆرانی گوتووە، بەڵام بەداخەوە کەرەسەی تۆماری دەنگیان نەبووە تا تۆماری بکەن. لە پاش ئەویش لە سەردەمی ڕادیۆ بێسیمی کە بۆ ماوەی ٦ ساڵ بەردەوام بووە، تەنیا تواندراوە چەند گۆرانییەک بۆ یەکەمینجار لە دەنگی محەممەد ماملێ تۆمار بکرێت.
ئێستا ئەو چەند گۆرانییە کە دەیبیسن و لە ماوەی حەوتوی ڕابردوودا بڵاومان کردەوە، لە دوای تۆمارەکانی ڕادیۆ بێسیمی مەهاباد بە دووهەم بەرهەمی تۆمارکراوی ماملێ پێناسە دەکرێ. دیارە چەند تۆمارێک بە تاری هونەرمەند بیوک شەکوری هەن کە وێدەچێ لەو سەردەمەدا تۆمار کرابێ.
پێویستە زۆر سپاسی کاک جەماڵ شافعی و کاک فەڕزین ئیسماعیل پوور بکەین کە ئەو کاسێتەیان گەیاندە ناوەندی ماملێ تا لە ڕێگای ئەو ناوەندەوە پێشکەشی ئاشقانی دەنگی ماملێ بکرێ.
2024/12/02 01:29:42
Back to Top
HTML Embed Code: