Telegram Web
لاوەكان گەر ڕۆح فیدا كەن بۆ وەتەن هێشتا كەمە
گەر بدا ئاوی حەیاتت دوژمنت ژەهرە، خەمە

خۆشە دەردێ كە دایكی نیشتمانی مەرهەمە
سینگەكەم قەڵغانی تۆیە ئەی وەتەن پێشمەرگەمە

گیانی من قوربانی تۆ بێ جا بڵیندە گەردەنم
نامەوێ ئەو ژینە تاڵە یا وەتەن یا مردنم



#مامۆستا_نووری
_________
26🔥9👌1
كام وشانە هەڵبژێرم تا بزانی
”خۆشم ئەوێی”كانی من
لەگەڵ ئەوانەی كە بیستووتە جیاوازە...؟؟؟


#دلۆ
_
24💔5❤‍🔥4
ناتوانی واكەی كورد نەبین...
25🫡4👎1
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ

ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێ دەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ

کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

بەوەش دڵشاد و خۆشحاڵم کە یادی نائومێدیی خۆم
بە خوڕ ئەشکی لە چاوانا قەتیسماوم ئەبزوێنێ

تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ

بە چەشنێ خۆشەویستیی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ...!!


#ئەخۆل
____
🔥188👍2
هەندێ كەس ئەوەندە سووكن بچنە سەر مینیش ناتەقێتەوە...!!!


#زانیاری
____
👏28🤣18😁42💔2😐1🤪1
ئەوانەی کە ناخوێننەوە یان کەم دەخوێننەوە و یا لەت و پەت دەخوێننەوە، کێشەیان هەیە لە وتاردا،
ئەوانە زۆر قسە دەکەن بەڵام کەم دەڵێن...!!!!



#بارگاس_یۆسا
ـــــــــــــــــــــــ
20🤔7🔥2👍1
ئەگەر بۆ هیچ شتێك بەرخودان نەكەن، بۆ هەر شتێك ئەكەون...!!!

#پەندۆفسكی😊
👏206👻2
گەمژەترین هاوڕێکانمان،
ترسناکترین دوژمنەکانمانن...!!!!


#سوقرات
______
20👏7👍5
لە ئەوین و تۆڵەدا،
ژن دڕترە لە پیاو...!!!


#نیچە
__
💯244💔4👍3🆒1
هەوارێكی چ پڕ هاوارە بێ تۆ...
💔349😭2
هەندێ شت دەرمان ناكرێن,
ئەشێ لە كۆڵیان نێین...!!!


#مێگان_دیواین
________
18💔5👍3
لە كۆتاییدا عەقڵ
چپەكانی دڵ لەبیر ئەكات و شەڕ
بۆ هەمیشە كۆتایی دێت...!!!



#لائەدری
__
👍147💔5🔥2
یادەوەری شتێكی مەحكەم نییە،
هیچ شتێك وەك ئەو شتانەی مرۆڤ لە یادەوەریدا دەیانپارێزێت لاواز نییە.
بێدەنگترین مردن، مردنی ئەوانەیە كە دەچنە ناو یادەوەرییەوە...!!!!


#بەختیار_عەلی
_________
15👍5👎1
نازانم من خەریكم ڕۆژەكانم ئەكوژم یان ڕۆژەكانم خەریكن من ئەكوژن.
بە هەر شێوەیەك بێ تاوانێك خەریكە ڕوو ئەدا...!!!


#داستایۆفسكی
_________
💔28👍2
برام ! عەیبی نییە شوانی و سەپانی
ئەبەخشن فەخر و شانازی بە ئینسان

بەسەر بەرزی بژی ، تا ماوە ژینت
نەکەی مل کەچ ، لەبەر کۆشک و تەلاران

#قانع
ــــــــــــ
20👍6👏3
بمگرە باوەش
ئەمەوێت بنووم
دەمێكە نەخەوتووم
گەر فرمێسكەكانمت دی
مەیهێنە بە ڕوومدا و
وابزانە هیچت نەدیوە

بمگرە باوەش...!!!
18🕊4
ئـەی دڵ،
کەمەکێ ئۆقرە ئەگەر بگری
بەیانە...!!!


#زێوەر
ــــــــــــــــــــ
15💊21🗿1
مرۆڤ چەندە بوێر دەبێت كاتێ دڵنیایە كەسێك خۆشی دەوێت...!!!


#فرۆید
__
18💔2❤‍🔥1
2025/07/13 04:11:14
Back to Top
HTML Embed Code: