Telegram Web
بەدرخان بەگ یان بەدرخان پاشا، دامەزرێنەری یەکەم دەوڵەتی سەربەخۆی کورد لە ١٨٤٤ هەتا ١٨٤٦
سەرچاوە بیانییەکان باسی ئازایەتی و لێهاتوویی دەکەن. ناوبراو ساڵی ١٨٠٢ لە بنەماڵەی بەدرخانەکان لە ئەماڕەتی بۆتان لە دایکبوو و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوو بە دەسەڵاتدار. دوای ئەوەی ئیمپڕاتۆری عوسمانی هەوڵی دا دەسەڵاتی میرنشینەکان کۆتایی پێ بێنێ و دەسەڵاتێکی ناوەندی عوسمانی و تورکی دروست بکا، کۆمەڵێک دەسەڵاتداری ناوچەیی کوردی لە سەر کار لادان، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە میرنشینە کوردەکان لە دژی ئیمپڕاتۆری عوسمانی یەک بگرن. بەدرخان بەگ لەو یەکگرتنەدا رۆڵی سەرەکیی بینی. ساڵی ١٨٢٨ بەدرخان بەگ، هەوڵی سەربەخۆیی بە یەکگرتنی میرنشینە کوردەکانی وان و هەکاری دەست پێ کرد. ساڵی ١٨٤٤ سەربەخۆیی راگەیاند و پارەی بە ناوی خۆی لێدا و بە تەواوی لە دژی عوسمانییەکان وەستایەوە. سنووری دەسەڵاتەکەی بەشێک لە هەموو پارچەکانی کوردستانی لەخۆ گرتبوو. لە چەند شەڕدا سوپای عوسمانییەکانی تێک و پێک شکاند. ئیمپڕاتۆری عوسمانی کە نەیدەتوانی شکستی بدا، رێککەوتنی لەگەڵ واژوو کرد بەڵام چەند رۆژ دواتر بە دزییەوە دەیویست هێرشی بکاتە سەر، بەڵام سەر نەکەوت لە ئەنجامدا عوسمانییەکان هەوڵیان دا لە رێگەی دووبەرەکی نانەوە کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بێنن. لە گەرمەی شەڕدا بە پیلانێکی پێشوەختە، بەشێک لە سوپای بەدرخان بەگ بە سەرکردایەتیی برازاکەی، چووە ریزی عوسمانییەکان، بەڵام بەو حاڵەش سوپای عوسمانی تێک شکا. دوای ئەو رووداوە، دەسەڵاتەکەی لاواز بوو. هەروها ئاشوورییەکان بە سەرکردایەتیی مارشیمۆن و هاوکاریی هەندێک لە میرنشینە کوردەکان لە لایەن عوسمانییەکانەوە لە دژی بەدرخان بەگ هان دەدران هێرشی بکەنە سەر، کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بەدرخان بەگ هێرشیان بکاتەوە سەر. دوای دوو ساڵ شەڕی بەردەوام و خەیانەتی برازاکەی و ئابلۆقەی ئابووریی عوسمانییەکان، دەسەڵاتەکەی لاواز بوو و پاشەکشەی پێ کرا و دەستگیر کرا و بۆ دیمەشق دوور خرایەوە و ساڵی ١۸٦٨ کۆچی دوایی کرد.
گەڕیدە بیانییەکان کە ئەو کاتە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، تاریفی شێوەی حکوومەت کردن و ئەمنییەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەکەن.

دوای خۆی، کوڕەکانی بە ناوی عومەر و حوسێن بەدرخان شۆڕشێکیان لە ١٨٧٩ هەڵایساند کە تێکشکا و حوسێن لە سێدارە درا.
بەحری بەدرخان تەڤلی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بوو.
میقداد بەدرخان، تەڤلی شۆڕشی ١٨٨٩ بوو و دواتر یەکەم رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا بڵاو کردەوە.
عەبدولرەحمان بەدرخان ساڵی ١٩١٩ بوو بە حاکمی ناوچەی ئایدن لە تورکیا.
کامیل و عەبدولرەزاق بەدرخان ساڵی ١٩١٧ لە لایەن رووسەکانەوە بوون بە حاکمی ئەرزەڕۆم و بتلیس.
خەلیل بەدرخان بوو بە حاکمی مالتایا.
ئەمین عالی بەدرخان، ساڵی ١٩٠٨ کۆمەڵەی تەعاون و تەرەقی دامەزراند، بەڵام سزای مردنی بۆ بڕایەوە. دوای ئەوەی ئاوارە بوو، ساڵی ١٩٠٩ کۆمەڵەی تەعالی کوردستانی دامەزراند.
سورەیا بەدرخان لەسەر چالاکیی نەتەوەیی زیندانی کرا، بەڵام دواتر لەگەڵ میقداد و عەبدولرەحمان یەکەم رۆژنامەی کوردییان بڵاو کردەوە
جەلادەت بەدرخان کوڕی ئەمین عالی بەدرخان کۆمەڵەی خۆییبوونی دامەزراند کە بوو بە هۆی شۆڕشی ئاڕارات لە ساڵی ١٩٢٧. لەگەڵ برایەکەی بە ناوی کامڕان یەکەم مەدرەسەی کوردییان لە دیمەشق دامەزراند کە بڵاوکراوەی کوردی بڵاو دەکردەوە. هەروەها ئەلفوبێی کوردییان بۆ یەکەمجار داهێنا.
لەیلا بەدرخان کچی عەبدولرەزاق، بە هونەری سەما کردن ناوبانگی جیهانیی دەرکرد و سەرنجی گەورەترین ساڵۆنەکانی سەمای لە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا راکێشابوو. ناوبراو وەک یەکەم کچی سەماکار لە مێژوو وڵاتانی ئیسلامی دێتە ئەژمار کە ناوبانگی جیهانی هەبێ و لە ئەمریکا و رۆژئاوا هێندەی سەرنج درابێتێ.

https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتەکانی مامۆستا عەلی مووشی سەبارەت بە تورکیای جەعلی و ئەردۆغان
داوەت بە برایەتی و یەکیەتی کورد

#نیشتمان
#باکوور_شمال‌کوردستان


@mejhuikurd
ئەم ڕووبارە،
وەکوو منە
ـ شێت و شەیدای نیشتمانی ـ
بۆ هەر بستێ خاکی تینووی
گیانی دەکا بە قوربانی!

#ک_د_ئازاد
@mejhuikurd
🔴سەرنجێک لەمەڕ بارودۆخى کوردەکان لە کازاخستان
.
دواى ڕێککەوتننامەى سایکس – بیکۆ، کەلەنێوان هەریەک لە (بەریتانیا وفەرەنسا وڕوسیای قەیسەرى) دا بەنهێنى واژۆکرا بەمەبەستى دابەشکردنى میراتى دەوڵەتى عەسمانى لەنێوان خۆیاندا، کوردستانیان دابەشکرد بەسەر پێنج بەشداو هەر بەشێکیان لکاند بەیەکێک لەدەوڵەتەکانى: سوریا وعێراق وتورکیا، هەربۆ زانیارى لەو کاتەدا بەشی ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەژێر فەرمانڕەوایەتى ئێراندا بوو لەساڵى ١٥١٤ ەوە، لەساڵى ١٩١٧ شۆڕشی بەلشەفییەکان لەڕوسیا بەسەرکردایەتى لینین هەڵگیرساو ئەو ڕێککەوتنەى ئاشکرا کرد، ئەمەش بوو بەهۆى لەدەستدانى بەشێکى زۆرى ئەو زەوییانەى کوردستان کەبڕیاربوو بدرێت بەڕوسیا ولەئاکامدا لکێندرا بەتورکیاوە، بەوەش بەشێکى بچوک مایەوە ولکێندرا بەڕوسیاوە، وەک وەڵام دانەوەیەک بەرامبەر بەڕێککەوتننامەى لۆزان، حوکمى ئۆتۆمى درا بەو بەشەى یەکێتیى سۆڤییەت وناونرا کوردستانى سوور و بەڕێز گۆسیڤ گاجییف "حسێن گاجییف" وەک سەرۆکى ئەو هەرێمە هەڵبژێردرا و"لاجیین" کرا بەپایتەختى ئەو هەرێمە، چەند شارێکى دیکەى وەک شارەکانى کلیباجان، کوباتلی، زانغیلان، جلیلابسکى، لکێندران بەو هەرێمەوە.

دواى ئەم ڕووداوانە خۆشی کوردەکان دەستی پێکرد وشادییان گێڕا لەهەموو ناوچەکاندا، بەڵام دواى کۆچى دوایی لینین ودواى ئەوەى ستالین هاتە سەرتەختى فەرمانڕەوایەتى شیوعییەکان وکاربەدەستانى تورکەکان بۆنى نەوتیان دا بە لوتى ستالیندا، ستالین هێدى هێدى دەستیکرد بە دەستهەڵگرتن بۆ تورکەکان، تاوەکو دواتر شۆڕشى شێخ سەعیدى پیران هەڵگیرسا، بەناچارى تورکەکان پەنایان بردە بەر ستالین تاوەکو کوردستانى سوور لەناوبەرێت لەبەر ئەوەى کوردەکانى دیکە چاویان لێدەکەن وبەردەوام لەگەڵ تورکەکاندا دەجەنگن بەمەبەستى بەدەستهێنانى سەربەخۆیی، لە ئەنجامدا وەڵامى داخوازییەکانیانى دانەوە بەڵام لەچوارچێوەى ئەو مەرجانەى کەبۆى دیاریکردبوون ولەچوارچێوەى دەوڵەتێکى ستەمکاردا.

دواتر ستالین دەستیکرد بەچەوساندنەوەى کوردەکان ولەو پێناوەدا بەدواى پاساودا دەگەڕا بەمەبەستى هەرەس پێهێنانى کوردستانى سوور، لەساڵى ١٩٣٠ دا ڕێککەوتنێکى سێ قۆڵی لەنێوان هەریەک لە ئێران وتورکیا ویەکێتیی سۆڤییەتدا کرا بەمەبەستى دامرکاندنەوەى شۆڕشی ئاگرى داخ.

حکومەتى شیوعیی سۆڤییەتى پەیمانى دا کەبەشێوەیەکى یەکجارەکى کۆتایی بە کوردستانى سوور بهێنێت، هەروەها یەکێتیی سۆڤییەتی بەشدارى کاراى هەبوو لەسەرکوتکردنى شۆڕشی ئاگرى داخ بەسەرۆکایەتى نورەدین پاشا، لەهەمان ساڵدا دەوڵەتەکەیان هەڵوەشێندرایەوە ودەستکرا بەدابەش کردنیان بەسەر وڵاتەکانى دیکەى یەکێتیى سۆڤییەتى جاران وەک: ئۆکرانیا، مۆڵدافیا، قیرقیزیا، ئۆزبەکستان تاجیکستان، تورکمانستان وکازاخستان.

لەماوەى جەنگى جیهانى دووەمدا ولەساڵى ١٩٤٤دا، یەکێتیی سۆڤییەت جارێکى دیکە دەستیکرد بە ڕاگوێزانى زۆرەملێی کوردەکانى جۆرجیا وئەرمینا بەرەو بیابانەکانى کازاخستان وئۆزبەکستان وقیرقیزستان وتورکمانستان، ئەمجارە بەبیانوى ئەوەى کە ئەمانە لەهەمان ڕەگەزى ئارین کە ڕەگەزى ئەڵمانییەکانە، ئەمە لەکاتێکدا کەژمارەیەکى زۆرى لاوە کوردەکان لەبەرەکاندا لەدژی ئەڵمانییەکان دەجەنگان وتورکەکان هاوپەیمانى ئەڵمانییەکان بوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کەهۆى چی بوو ستالین قینى لەکوردەکان هەڵگرت ولەزستانێکى سارددا بەرەو بیابانە ساردەکان ڕاگوێزى کردن، ئەو ڕووداوەى کەکوردەکان دەڵێت هیچ کاتێک بیر ناچێتەوە چونکە باشترین ڕۆڵەکانمان لەو ڕووداوەدا لەناوچوون.

نووسینى: د. محەمەد ئەحمەد بەراززى-دانیشتوى کازاخستان

https://www.tgoop.com/joinchat-AAAAAE8KlBiJ-kuRv4JwZQ
Forwarded from مێژووی کورد
کورد کێیە؟
مێژووی کورد و ڕەچەڵەکی زمانەکەی
لەسەرەتای شارستانییەتەوە تاکو سەدەی دەیەمی زایینی
تێکست و زمانی میدەکان کە، بە وتەی نووسەر جیاواز نییە لە زارەوەکانی ئەمڕۆی زمانی کوردی.
- چەندین بەڵگەنامە کە بەڕوونی دەریدەخەن، میدەکان لە سەدەی سێیەمی زاینیدا دوایەمین جەنگیان کردووە و تا ئەودەمیش فەرمانڕەوای بەشێکی کوردستان بوون.
- تێکستی کوردی کە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە.
- تێکستی چەند شارستانیەتێکی دێرینی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵیا، کە زمانەکەیان کوردی بووە.
- زانیاری سەبارەت چەندین دەوڵەتی کۆنی کورد کە بە سەدان ساڵ پێش ئیسلام حوکمڕانی کوردستان و
ناوچەکەیان کردووە ...

ناوی پەرتووک : کورد کێیە ؟
بابەت : مێژوو
نووسینی : سۆران حەمەڕەش
خوێندنەوەی : لەتیف سوڵتانی
پێکھاتووە لە ( 27 ) تراک
ھیوادارین کە جێگای ڕەزامەندیتان بێت
⬇️⬇️⬇️
2025/03/26 12:18:51
Back to Top
HTML Embed Code: