Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
ئامادەکاریی بۆ سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردیی "تا زرێبار و دێڕێک" بەردەوامە🌸🌸🌸

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🌾۱۹ی خەرمانانی ۱۴۰۳🌾

🆔 @meriwan_edebi
«تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی

(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
بەڕێوە دەچێت.

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی سێشەمە و چـوارشەمە، بیست و بیست و یەکی خەرمـانانی ۱۴۰۳
           (۲۰ و ۱۴۰۳/۰٦/۲۱)

 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۱۶:۳۰ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع


🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومیتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان



🆔 @meriwan_edebi
«تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی

(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
بەڕێوە دەچێت.

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی سێشەمە و چـوارشەمە، بیست و بیست و یەکی خەرمـانانی ۱۴۰۳
           (۲۰ و ۱۴۰۳/۰٦/۲۱)

 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۱۶:۳۰ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع


🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومیتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان



🆔 @meriwan_edebi
ئێوارەکان دەست پێ ئەکەن
بە تامی زرێبار...
ــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی یەکەم / نالــی

1_ حەیدەرخان غوڵامی / ئیلام، سراوڵە (لەکی)
2_ ئامینە ڕەحیمی (ژوان) / هەورامان تەخت (هەورامی)
3_ڕامان سۆفی سوڵتانی / بۆکان (سۆرانی)
4_ ئەسرین شەفێعی / ئەیوان (کەڵهوڕی)
5_ ئومێد نەورۆزی / مەریوان (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

ئێوارەی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی دووهەم / مەولەوی

1_ هەتاو خۆرشیدی / مەهاباد (سۆرانی)
2_ سادق فەرهادی / خۆراسان، شیروان (کورمانجی)
3_ شەعبان میرزا بەیگی / ئیلام (لەکی)
4_ جەماڵ قادرپوور / پاوە (هەورامی)
5_ فەتاح محەمەدنژاد / شنۆ (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

ئێوارەی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی سێهەم / غوڵامڕەزا ئەرکەوازی

1_ سوهەیلا محەمەدی / کامێران (سۆرانی)
2_ پەرویز بابایی / پاوە ( هەورامی)
3_ کامیل داوەری / مەریوان (سۆرانی)
4_ نووشین حاتەمی / ئیلام، ئەیوانغەرب (کەڵهوڕی)
5_ زانا قاسمی‌فەڕ / بیجاڕ (گەڕووسی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

ئێوارەی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳


🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی چوارەم / فەقێ تەیران

1_ کەیوان سەواری / هەرسین (لەکی)
2_ قاسم تاباک / مەهاباد (سۆرانی)
3_ ئێحسان نەجەفی / کرماشان، گاوارەی گۆران (کەڵهوڕی)
4_ حومەیرا محەمەدئەمینی / بانە (سۆرانی)
5_ ناجی ئاڤازێ / ورمێ (کورمانج)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

شەوی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی پێنجەم / نووبەهارا بچووکان / بەشی شێعر و ئەدەبیاتی منداڵان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_ حکمەت باتمانی / کامێران (سۆرانی)
2_ فەریدە شاکری / مەریوان (سۆرانی)
3_ مشتەبا کارخاهی / کرماشان (لەکی)
4_ جەبار شافعی‌زادە / کامێران (سۆرانی)
5_ فەرید عەباسی / مەریوان (هەورامی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

شەوی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی شەشەم / جەعفەرقولی‌ زەنگلی

1_ ژیلا سەفایی / دیواندەرە (سۆرانی)
2_ سەعدی غەریبی / مەریوان (هەورامی)
3_ یووسف بریمانلوو / بجنوورد (کورمانجی)
4_ عەلیڕەزا غوڵامی / ئەیوان (کەڵهوڕی)
5_ شەریف مورادی / مەریوان (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تا زرێبار و دێڕێک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

شەوی سێشەمە
۲۰ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
«تا زرێبـار و دێـڕێک» 

    سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانـــــەی
                  کـــــــــوردی

(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
بەڕێوە دەچێت.

🔸ڕێکەوت: ڕۆژانی سێشەمە و چـوارشەمە، بیست و بیست و یەکی خەرمـانانی ۱۴۰۳
           (۲۰ و ۱۴۰۳/۰٦/۲۱)

 

🔸کاتی دەسپێکردن: ۱۶:۳۰ی پاشنیوەڕۆ

🔹شوێن: ئیدارەی فەرهەنگ‌ و ئیرشادی
                       مەریـوان
               هۆڵی مامۆستا قانـع


🔸 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومیتەی شێعر)
🔸 فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان



🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی حەوتەم / سوارە ئیلخانی‌زادە

1_ سادق فەرهادی / شیروان (کورمانجی)
2_ حەبیبوڵا خالیدیان / دێولان (سۆرانی)
3_ ئەیووب ڕەشیدی / لوڕستان، نووراوا (لەکی)
4_ سەبا عەباسی / کرماشان (کەڵهوڕی)
5_ مادێح کۆنەپۆشی / مەریوان (سۆرانی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تـازرێـبـار و دێـڕێـک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

چوارشەمە
۲۱ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
پەنێلی هەشتەم / خان‌ئەڵماس لوڕستانی

1_ فەوزیە سوڵتان‌بەگی / بۆکان (سۆرانی)
2_ ماجوو مێهری / کامێران (کەڵهوڕی)
3_ سوهەیب عەلی / مەریوان (سۆرانی)
4_ کەیوومەرس ڕۆستەمی / هەرسین (لەکی)
5_ ئێقباڵ ڕاستی / مەریوان (سۆرانی)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی "تـازرێـبـار و دێـڕێـک"

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

چوارشەمە
۲۱ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🆔 @meriwan_edebi
📝 بەڕێوەچوونی پۆلی "فێرکاریی زمانی کوردی٫ منداڵان"

🗓ئەمڕۆ شەمە
۲۴ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🕒کاتژمێر: 3ی دوانیوەڕۆ
🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن

🆔 @meriwan_edebi
 بەناوی داهێنەری وشە

گەلی خانمۆڵ و جوامێران!

_داوینچی کوتی: «پەردەی شێوەکاری شێعرە و دەبیندرێ، لەبری ئەوەی هەستی پێ بکرێ. شێعریش شێوەکارییە و هەستی پێ دەکرێ، لە باتی ئەوەی ببیندرێ».

_ڤان گۆگ لە نامەیەکدا بۆ "تێئۆ"ی برای، نووسی: «من گەرەکمە هەستی خۆم بە ڕەنگ دەرببڕم».

ئێستا کە شێعر شێوەکارییە و ئەو ڕەنگانەش کە تێی‌وەردراون، دەرخەری هەستی هۆنەری شێعرن، ئێستا کە هۆنەرانی شێعر لە ماڵۆچکەی خۆیاندا و کاتی بەدەم یەکەوەدانی وشە، ئاڵوواڵای تێوەردەدەن، وە لە ئاکامدا، ئێستا کە بەستێنی هەڵبەستی ئێمە ڕەنگامەیە، دەنا تەواو ڕەنگامەش نا، تۆ بڵێ: «ڕەش و بۆر و مۆریشی ئاوێتەیە»، لە ئەستۆی ئێمەمانانە لە ژێر ساباتێکی ئاوەهادا، ئەم فرەڕەنگییە بپارێزین.
هەر بۆیەش لەم زێدی چاوە و قانع و ناری‌یەوە ڕەنگە زەردەکەی خەمی دوور و درێژی مەولەویمان (زەردی من سەردی مەیل ئازیزەن) لەگەڵ سوورایی شەرابەکەی گڕ و کڵپەی هەناو دامرکێنی سەی ساڵحی ماهییەشتی (دەفنم کەن لە پای خمخانەی شەراب) کە ئاوێتەی ڕەنگە ئاڵەکەی لێوی بێنازی ملواریی یارکۆڵێی جەعفەرقولیی زەنگلی (لێوی تە لەعل بەدەخشان، سینگی تە نال بلوور) بووە، تێکەڵ دەکەین و حوباڕا و کەمتەرخەم بە هەرچی پێوەندی بە دنێوە، باوە تاهیر ئاسا (نە خانم بی، نە مانم بی، نە لەنگەر) بە خانەخوێیی قانع، لە پاڵ گۆلی شینی زرێبار کە وەک خۆی دەڵێ: «نموونەی چاوی لەیلی ئاشقانە»، بە یادی سەرجەمی ئەو پێشەنگانە، دیسانەوە بە پەلکەزێڕینەیەک لە ڕەنگەکان، ئەم دەڤەرە دەڕازێنینەوە. دەنا دەگەڵ یەکتر بە ئاواتەکاندا دێینەوە و پێکەوە تاسەیەک دەشکێنین.

   گەڵۆ! ئەوە سێهەم جارە بە بیانووی ئەم کۆڕی «تا زرێبار و دێڕێک»ە، وا بۆتە دەریزانی سروەی لە سێ گەڕاومان، لە دەوری یەکتر خڕدەبینەوە. ئیوە میوانانی ڕێگای دوور و نزیک کە بە پیر بانگەوازەکەمانەوە هاتوون! ئێوە پشتگران هاوڕێیانی هۆگری بەشداری ئەم دانیشتنەمان! ئێمەی چالاکانی بواری وێژەی کوردی، بە نوێنەرایەتیی مەریوان و ناوچە وەکوو ئاخێزگەی ئەم شنەیە، بە خێر هاتنتان دەکەین و سپاسی بەشداریتان. سەرکەوتوویی بۆ هەموومان.

عەزیز ناسری، محەممەد سەدیق کەریمی، عەتا وەلەدی، ئەییووب حەقبین، ئەییووب مەحموودزادە و نەرگس حسێنی

📃کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان
۲۰ی خەرمانانی ۱٤۰۳ی هەتاوی



🆔 @meriwan_edebi
📝بەڕێوەچوونی "پۆلی فێرکاریی زمانی کوردی" / ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

🔷کات: سێشەمە
۲۷ی خەرمانانی ۱۴۰۳

🔹بەشی ڕێنووسی "منداڵان":
کاتژمێر: ۳ی دوانیوەڕۆ

🔹بەشی "گەورەساڵان":
کاتژمێر:۴ی دوانیوەڕۆ

🔸شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن، هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



🆔 @meriwan_edebi
چــــراخ ڕەزان بۆ، چــــراخ ڕەزان بۆ
خاس ئێدەن، گڵـکۆم نـە پای ڕەزان بۆ

نە پڕشـنــگ تـاف سەرقەڵـــــوەزان بۆ
ئامێتەی خاکـــــم وەڵگ خـــــەزان بۆ

بامانـــــــەت٭ بشـان بــە ڕەزانـــــەوە
تـــــــــەرزان ببـڕان بە خـــــــەزانەوە

باوەران پەرێـم بە بێدرەنـــــــــــگێ
وەڵگ خــــــەزانان هەریۆ جە ڕەنـگێ
           
                       «بێسارانی»


٭ بە ئەمانەت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📜 کۆبوونەوەی حەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛


🌾 چوارشەمە ۲۸ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی ک.هـ
🕓 کاتژمێر: ۴ی ئێوارە
🏢 شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن


🆔 @meriwan_edebi
ڕاپۆرتی سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
«تـا زرێـبـار و دێـڕێـک»


🔹ڕۆژانی سێشەمە و چوارشەمە ڕێکەوتی 20 و 21ی خەرمانانی 1403ی ک.هـ، لە مەریوان بەڕێوە چوو.

🔰 ئەم کۆڕەشێعرییه لە لایەن کومیتەی شێعری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان و بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە لە هۆڵی مامۆستا قانع و بە بەشداری و پێشوازیی بێوێنەی خەڵکی دراوسێی هەناسەی سەیدی و قانع لە شاری بێسارانی، خاڵۆی کۆماسی و ناری تا دواچرکەکانی تا زرێبار کە دێڕێکی تریان لە هاودڵی و جوانی و ڕەنگامەییی وشەی کوردی کردە دیارییەک بۆ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەڕێوە چوو.

🆔 ئەتوانن درێژەی ئەم بابەتە، لە بەستەری خوارەوەدا بخوێننەوە: ↙️↙️

https://telegra.ph/%D8%B4%DB%8E%D8%B9%D8%B1-%D9%84%DB%95%DA%98%DB%8E%D8%B1-%D8%A6%DB%95%D9%88-%DA%86%DB%95%D8%AA%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D8%AF%DA%98-%D8%A8%DB%95-%D8%BA%D9%88%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AA%DB%8C-%DA%86%DB%8C-%DA%95%DB%95%D9%87%DB%8E%DA%B5%DB%95%DB%8C%DB%95-%D9%84%DB%95-%D8%AA%DB%95%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA-%D9%BE%D8%A7%DB%8C%DB%8C%D8%B2%DB%95%D9%88%DB%95-09-20-4

🆔 @meriwan_edebi
2024/09/21 03:23:08
Back to Top
HTML Embed Code: