Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
Forwarded from خاڵخاڵۆکە (هەتاو خورشیدی)
دەڵێ: خۆت بە ئەدەبیاتی منداڵان مەخافڵێنە،ئەدەبیاتی جیددی کار بکە...

گوتم: بەچاوان ئیشەڵا زیاتر دەرسێ دەخوێنم تا بتوانم ئەدەبیاتی گەورانیش کاربکەم😂😪


جێی داخە کە ئەو قسەیە لە کەسانی بەناوبانگ و ئەهلی قەڵەم دەبیسم.
قەینا خەڵکی ئاسایی لە گرینگیی ئەدەبیاتی منداڵان ئاگادار نەبن و پێیان زۆر سادە و ساکار بێ، بەڵام چۆن دەبێ مامۆستاکانی شێعر و ئەدەبی کوردییش وا بیر بکەنەوە؟؟
هیچ ژانرێکی ئەدەبی لە سەرووی ژانرەکانی دیکە نییە کەس ناتوانێ بڵێ شێعر باشترە لە چیرۆک!چیرۆک گرینگترە....شێعری کلاسیک مۆدی نەماوە و شێعری سپییە کە گرینگە....
یانی هەر کەس وابڵێ،کەم‌سەوادی خۆی دەگەیەنێ...چون ئەدەبیات زۆر بەربڵاوە...با دەهەزار کەس شێعر بنووسن خۆ لە هەموویان دا مامۆستا هەژارێک و مامۆستا هاوارێک بە دەگمەن پەیدا نابێ...گرینگ چۆنییەتی کار کردنە و مەزنایەتی بیر و هزری نووسەر و هونەری ئەو لە خوڵقاندن دا...
بەڵام بۆ ئێمەی کورد، سەتاسەت ئەدەبیاتی منداڵان دەچێتە دیوەخانی ئەدەبیاتەوە و لە هەموو ژانرەکان گرینگ‌ترە.
چون ئێمە زمانمان لە مەترسی لەناوچوون دایە! کە وابوو پێویتسمان بە کەرەسەی ڕاگرتن و پاراستنی زمان هەیە...
بۆ ئەو ئەرکە پیرۆزەش شێعر(نە تەنانەت چیرۆک)دەتوانێ هەڵبژاردەیەکی بەهێز بێت.
چون لە گێڕانەوەی چیرۆک دا ڕەنگە جێی وشەکان و جۆری بە کارهێنانیان بگۆڕێ و منداڵێک کە چیرۆک دەبیسێ بە زمانێکی پڕ لە فارسی و عەرەبی دەیڵێتەوە و لەوێ دا چۆنیەتی داستانەکە گرینگە نە وشە بە وشەی نووسراوەکەی..
بەڵام لە شێعر دا: مناڵ دەبێ تەواوی وشەکان وەک خۆی لەبەر کات و بیڵێتەوە هەتا کێشی (وەزن)شێعرەکە نەشکێت و بتوانێ جوان بێژەی کات.
بۆیەش من لایەنگری شێعری منداڵانم بۆ بەشی پاراستنی زمان لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵان دا.
چون دەیان ڕۆمان لە گەورەساڵی دا ناتوانن کاریگەری چوار شێعری دەورەی مناڵیان هەبێ لەسەر مرۆڤ.
ئاکامی فێرنەبوونی شێعری کوردی و ئاشنا نەبوون لەگەڵ زمانی ڕاستەقینە دەبێتە هۆی بوونی دەیان کتێبی چیرۆکی کوردی کە خوێنەری جیددیان نییە لە حاڵێک دا ئێمە هەزاران لاومان هەیە کە عاشقی ڕۆمان و چیرۆکن و هەموو چیرۆکە فارسییەکانیان خوێندۆتەوە بەڵام بە دەگمەن بە لای نووسراوە کوردییەکان دا دەچن! چوون ئەو چێژەی دەبێ لێی وەرناگرن چوون لێی حاڵی نابن.

دەی مامۆستای گەوران،جەنابت دەبیتە سێحەبی هەزاران کتێبی بێ بەردەنگ کە لە کتێبخانەکان دا خۆڵ دەخوات ، ئەگەر هەتاوێک و دووهەتاو، خۆیان بەختی ئەدەبیاتی مناڵان نەکەن بۆ گەورەکانی دوا ڕۆژ...

بەڵێ پەروەردە ئیشێکی درێژخایەنە...و ئێمەش زۆر بە سەبرین😊
@hto67
لەگەڵ ڕێزم....
#هەتاوخورشیدی
کۆڵینەوەی چیرۆکی فولکلۆری کوردیی مریشکەقوڵە لە ڕوانگەی ڕەخنەی ژینگە تەوەرەوە.
#هەتاوخورشیدی

گۆڤاری #مەهاباد
درێژە...

کۆڵینەوەی چیرۆکی فولکلۆری کوردیی مریشکەقوڵە لە ڕوانگەی ڕەخنەی ژینگە تەوەرەوە.
#هەتاوخورشیدی

گۆڤاری #مەهاباد
2024/10/01 12:31:36
Back to Top
HTML Embed Code: