Telegram Web
• لە مستەوردی کوڕی شەدادەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت ؛ پێغەمبەری خوام بینی ﷺ کاتێ دەست نوێژی دەگرت بە پەنجە توتەی دەستی دەخستە ناو پەنجەکانی قاچییەوە و هەڵیدەگڵۆفی .

| رواه أبو داود وصححه الألباني ( ١٤٨ ) |
لە ئێوارانی هەینی دوعــا گیرا دەبێ
ئيـلاهی یارب العالمین
هەر کەسێک نەخۆشە....شیفای بدە
هەر کەسێک دڵتەنگە....دڵخۆشی بکەی
هەر کەسێک ڕزقی کەمە...بۆی زیادکەی
هەر کەسێک هەرشتێکی پێویستە پێی ببەخشە
هەر کەسێک هەرکارێکی گرانی هەیە بۆی ئاسان بکە
هەر کەسێک منداڵی نیە....منداڵی ساڵحی پێ ببەخشی
هەرکەسێک زەواجی نەکردوە کەسی باشی بەقسمەت بکە
هەر کەسێک هیواو ئاواتی هەیە....بۆی بهێنەدی
هەر کەسێک کێشەی هەیە....بۆی چارەسەرکەیت
ئامین🤲🏻❤️🥹
1
• لە موعازی کوڕی ئەنەسەوە - خوا لێی ڕازی بێت - دەڵێت پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ؛ هەر کەسێك قورئان بخوێنێت و کردەوەی پێ بکات ، لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە تاجێك دەکاتە سەر باوك و دایکی کە ڕووناکییەکەی چاکتر و گەورەترە لە ڕووناکیی خۆر لە ماڵەکانی دونیادا ، ئەی باشە سەبارەت بەو کەسەی کاری پێکردووە دەبێت چۆن بێت ؟ .

| رواه أبو داود ( ١٢٤١ ) |
1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ولله گەنجی وا هەیە لە سەد مەلای 12 عیلم ........

خـودای گــەورە نمــوونــەی ئـەم گــەنـجـانـە زیــاد کـات یـاربـی🤲🏻
ئاگاتان لێیە...!
کە باسی ئافرەتی سفور دەکەن ئەڵێن ڕاستە سفورە بەڵام کەسێکی بەڕێزە
کە باسی حیجاب ونیقابیش دەکەن ئەڵێن خوا ئەزانێ لەپشت ئەوحیجاب و نیقابەوە چی حەشارداوو !
🌸

ڕۆژووی سبەینێ ١٠ ی محرم دەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک ، ئەم فەزڵە گەورەیە لەدەست مەدەن بارك الله فيكم.

🌸
لەپیربوونی دایک و باوکم ئەترسـم
لەسپی بونی تاڵەکانی قژیانەوە ئیتر ئەزانم ڕۆژێک بەجێم دێڵن
ئەو دوو مرۆڤە تاکە مەخلوقن کە هەمیشە پێویستت پێیانە....
Forwarded from ناوەندی فەرموودەی ئەمین (بەهرۆز ئاراس)
پێیان بڵێ خۆشمان دەوێیت لە پێناو خوای پەروەردگار 🩶
خودایە هەمیشە بە دڵخۆشی بیانبینم 🤲
[ تایــبەت بۆ ئەوانەی شەو نوێژ دەکەن ]

پێغەمبەری خوا • ﷺ • دەفەرمووێت :

«هەر کەسێك نییەتی • شەو نوێژ • بهێنێت و خەو نەهێڵێت بیکات، هەر کەسێك عادەتی بیت • شەو نوێژ • بکات، بەڵام خەو زۆۆری بۆ بێنێت و بخەوێت ئەوا خوای گەورە پاداشتی نوێژەکەی بۆ دەنووسێت و خەوەکەشی بۆی دەبێتە خێر و چاکە».

[ صحیح النسائي | برقم ١٧٨٤ ]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#سوودەکان
تەوبەی ( نصوح ) دەکرێت بەسێ مەرج:
کە زانایان باسیان کردووە: بریتیە لە پەشیمانبوونەوە لەسەر ئەنجامدانی تاوان و دەستهەڵگرتن لەسەری و هەوڵدان لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەکە، کە هەرکات بەم سێ مەرجە هەستا ئەوا ئەوکەسە تەوبەکەی نەصوحە، وە ئەگەر ئەو تاوانەی ئەنجامیدابوو پەیوەستبوو بە مافی مرۆڤەکان ئەوا لەسەر ئەوسێ مەرجە مەرجی چوارەمیش دەخاتە سەری 
ئەویش ئەوەیە ئەوە لەسەر خۆی لادەدات بەگەڕانەوەی مافەکانیان یان داوای لێبوردن و گەردن ئازاییان لێدەکات.

من نصائح الشیخ عبدالرزاق البدر ـ حفظه الله ـ
ئیمامی علی ئەفەرموێت ڕەحمەتی خوای لێبێت :
پرسیار

ئایا ئەگەر ئافرەت بۆنی لەخۆیدا و ڕۆشتە دەرەوە دەبێ غوسڵی جەنابەت بکات تا خوای گەورە نوێژەکەی قبوڵ دەکات؟

وەڵام

ئەبوهرەیرە رەزای خوای لەسەربێت گەیشتە ئافرەتێک کە بۆنی لە خۆی دابوو.

پێی گوت؛ بۆ کوێ دەڕۆی ؟

ئافرەتەکەش وتی؛ بۆ مزگەوت.

وتی؛ بۆ مزگەوت خۆت بۆن خۆش کردووە؟

وتی؛ بەڵێ

ئەبوهرەیرە فەرمووی؛ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەر ئافرەتێک بۆ دەرەوە بۆن لە خۆی بدات دەبێ غوسلی جەنابەت بکات تا خوای گەورە نوێژەکانی لێ قبوڵ دەکات.

ئافرەتەکە وتی؛ ئەگەر بۆ مزگەوت حەرام بێت ئەی بۆ بازاڕ و چونە دەرەوەکانی تر چی؟

وتی؛ ئەوەیان تاوانەکەی لەوەی تریان زۆر گەورەترە.

ئیمامی الهیتمي لە کتابی  الزواجردا ٣٧/٢ فەرموویەتی دەرچوونی ئافرەت بە بۆن خۆشی تاوانێکی زۆر گەورەیە تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەشی ڕێگەی پێ دابێت ئەوەشیان بۆ هەموو ئافرەتێک و هەموو کاتێکە.


📖شێخ الباني کتاب جلباب المرأة المسلمە ٤٤📖

ئەمە توندی نیە بەڵکوو حوکمێکی شەرعی یە...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بزانە دونیا جێی کردەوەیە
دڵ بەدونیا خۆش مەکە

🌾🌿
😍1💯1
ئاگاداریەک لە مزگەوتی ئیمامی شافعیەوە لەشاری کەرکوک
سبەینێ بەڕێز دکتۆر عبداللطیف احمد مصطفی ووتاری هەینی دەدات لە مزگەوتی ئیمامی شافعی لەگەڕەکی ڕزگاری ان شاء الله .
قَالَ ابنُ الجَوزِيّ -رحِمَه الله- :

"معشَر المُسلمِين: تَحصّنوا مِن عَذابِ النّار ، وَخفّفُوا عَلىٰ ظُهورِكُم ثِقل الأَوزَارِ؛ بِكثرَةِ الصّلاةِ علىٰ النّبيّ المُختَار "

📌واتە :

ابن الجوزي ڕەحمەتی خوای لێبێت :
فەرموویەتی :
« کۆمەڵی موسوڵمانان پارێزیەک دروستکەن لەنێوان خۆتان و سزای گۆڕو قەبرتان ، وە سوکی بکەن لەسەر پشتان شوێنەواری گوناحەکانتان ، به زۆري صەڵاوات دانتان له سەر بێغەمبەرەكەتانﷺ »

📖[بستان الواعظين(۲۸۷)]
ئەهلی سوننە بڕوایان بە حەوزی «کوثر» کەوسەر هەیە :-

حەوز لە کوێیە ؟ لە گۆڕەپانی مەحشەرە چونکە خەڵک پێویستیانە بیخۆن.

-ئاوەکەی لە شیر سپی ترە
-لە میسک بۆنی خۆشترە
-پەرداخەکانی لە ئەستێرەکانی ئاسمان زۆرترە و بریقەدارە
-هەر کەسێک لێی بخواتەوە قەت تینوی نابێتەوە
- ئەم حەدیثە لە ٤٥ صەحابیەوە گێڕاوەتەوە

ئایا ئێستا حەوزی کەوسەر ئامادەیە ؟
-بەڵێ ئامادەیە، چونکە پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام  فەرمووی: وەڵاهی ئێستا سەیری حەوزەکەم دەکەم.

ئاوەکەی لە کوێوە دێت؟
-ئاوەکەی لە بەهەشتەوە هەڵدەقوڵێت.

شێوازی حەوزەکە چۆنە و درێژی چەندێکە؟
-شێوازەکەی چوارگۆشەیە و  درێژیەکەی یەک مانگە.

حەوز لە پێش پردی صیراط ە یان لە دوای؟
-خیلافی لەسەرە، والله أعلم وا دەردەکەوێت لە پێش پردی صراط بێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەشێنەیی خوا بناسە لەتەنگانەدا خودا دەتناسێت.
2025/07/10 15:49:32
Back to Top
HTML Embed Code: