Telegram Web
بیر لە کۆتاییەکەی مەکەوە
بیرکردنەوە لە ئاخیری هەر شتێک تام و چێژی ئێستای لێ دەگرێت !
بهێڵە کۆتاییەکەی ڕاتچڵەکێنێت
هەر وەکوو سەرەتاکەی !


#سادق_هیدایەت
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍3212💔4🕊1
Forwarded from ملوانکەی شین
بەسە ئیتر،
بە چ حەقێک خۆتم لێ دوور ئەکەیتەوە؟
بێگومانم ڕۆژێ دادێ، کە پەشیمان ئەبیتەوە!

🎙 #هانی

Tel⇔ @mlwankay_shin
12👍6💔3🕊2
من بسووتێنن ئەگەر ئەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ!

| @mlwankay_shin
👍2210🕊4
ملوانکەی شین
من بسووتێنن ئەگەر ئەمکەن بە کل بۆ چاوی تۆ! | @mlwankay_shin
پێم خۆشە ک عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ
بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ...!!!!


#سالم
ـــــــــــــــــــــ
25👍4🕊3💔2
ئەگەر تۆ پیرانشار بی ئەبم به کۆنەخانت
ئەگەر مەریەم چاو جوان بی زیرەکم لە بۆکانت
ئەگەر تۆ کرماشان بی ئەبم بە تاقۆسانت
ئەگەر تۆ زرێبار بی ئەبم بە مەریوانت🤍
61👍32🕊6
هەرکات دۆلار بووه هەزار تمەن،
منیش دەست له
خۆشویستنت هەڵ ئەگرم :)

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔31👍12👎61🕊1
Forwarded from ملوانکەی شین
@mlwankay_shin

🥀 گراوی 🥀

خۆشەویستی دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە
مەینەتی چۆل و چیا ڕیسوایی شاری پێوەیە

دوور دیارن ئەو کەسانەی عاشق و سەوداسەرن
ڕەنگ و ڕوویان مۆری غەدری ڕۆژگاری پێوەیە

جێی وییە سەر هەر دوو دیدەم بۆیە هەر لایە دەچم
دار و دیواریش دەبینم نەخشی یاری پێوەیە

نەک نیگام سەر هەڵگرێ بۆ سەر گوڵی تر سەربەخۆ
چاوی من لەجیاتی پێلوو، پەردەداری پێوەیە

هەر لە بەژن و بسک و هەنیە و گەردنی، تا خاڵی ڕووی
پاکی بەڵگەی قودرەتی پەروەردگاری پێوەیە

نەمرێ وەستای گوارەکانت، بەو زریزەی ناسکەی
شاهکاری کردوە هێندی وردەکاری پێوەیە

سوور دەزانم لەو قەرارە ڕۆژێ فیتنە ساز دەبێ
گەر دەبینم مانگی چاردە فێسی لاری پێوەیە

ئاشکرایە نازی گەر دەڕوا، ڕوانینی بەڵام
چەند ئەوەندەی نازی ڕازی نادیاری پێوەیە

شێعری من بۆنی گراویی لێ دێ، 'هێدی' مەست دەکا
جا کە خۆی بێ چی بەسەر دێ، سەد بەهاری پێوەیە

مامۆستا هێدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
33👍15🕊2👎1
تا له چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما دای‌نەکرد
!

شێرکۆ بێکەس"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍188💔3
لەم شارەدا،
مرۆڤ بەیەک دەموچاوەوە ناژیت
سوێند دەخۆم گەر دەمامک نەبێت
مرۆڤ ڕیسوا دەبێت...


#بەختیار_عەلی
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍305
له کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 2024،
ئەمەوێ پێت بڵێم:
" تۆ باشترین مرۆڤی ئەمساڵم بوویت..❤️ "
30👎7👍6💔4
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە..

#مامۆستا_هێمن
👍3414💔4🕊2
ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت
تەناتەت ئەگەر نەش بێت
کەسێکی تر ناتوانێ شوێنی پڕ بکاتەوە
هەر وەک مەولانا دەڵێت:
من برینی تۆ بە هیچ دەرمانێک نادەم...
💔345👍5🕊1
مەڵێن بولبول مەناڵێنە، کەوا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نـەما چ بکا؟ کـە ئارامی دڵان ڕۆیی!

#وەفایی
💔43👍9🕊43
بەبێ پێخەف شەوێ گەرموگوڕە لەش
کە یاری نازەنین بگرێ لە باوەش :)

#مامۆستا_هێمن@mlwankay_shin
💔1613👍3🕊2
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چییە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!

#حەزرەتی_مەحوی
💔2212🕊3👍1
"خۆشم دەوێی
وەکوو ئەوەی سبەی بمرم"
غەریبیت دەکەم وەکوو ئەوەی
هەتا هەتایە بژیم!
تەڵعەت_تاهیر
36👍9💔5🕊1
"مرۆڤەكان"
وەک وەرزەكان دەگۆڕێن،
ڕۆژێک وەک ھاوین گەرمن..
ڕۆژێكیش وەک زستان سارد..!
👍389
❤️❤️:❤️❤️
17💔17🕊1
داخم ئەو خەمە ئەنجامی تەمەن
هەندێ بێهوودە کێشانەی ئەکەن

نازانن ڕەوتی قۆناغی پیری
پڕە لە وانە و ئەزموونی ژیری!

#محەمەد_عەزیز

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔20👍101
-❤️.
33💔6👍3
2025/07/12 21:03:46
Back to Top
HTML Embed Code: