Telegram Web
دەمی عیسا وەکوو ئەفسانە لە لام وا بوو بەڵام
کە بزەی تۆم دی منیش هاتمه سەر ئەو بڕوایە!

#هێدی

Tel⇔ @mlwankay_shin
21👍6
Forwarded from ملوانکەی شین (AmiR)
@mlwankay_shin

🌼 قوتابخانە 🌼

پاش ئەوەی کە خۆر هەڵدێ
پرشنگ ئەخاتە سەر دێ

خوێندەواران دێنە دەر
ڕێی مەکتەب دەگرنە بەر

لە نێو کۆمەڵەی ماڵان
بۆ خوێندنی منداڵان

ماڵێکی زۆر وێرانە
کراوەتە قوتابخانە

کاکی مودیر بەیانی
بەر لە خوێندەوارانی

ئەڕوات و لە بەر دەرگا
ماوەیە هاتووچۆ دەکا

ڕەوشتی کاکی مودیر
لاوی ژیر و ڕۆشنبیر

لە نێو دڵی خەڵکی دێ
بە جوانی گرتوویە جێ

یاری هەژارەکانە
هیوای نەدارەکانە

لاوێکی چاک و ڕووخۆش
کوردی‌وێژ و کوردی‌پۆش

بەڕاسی خەڵکی ئەوێ
گیانیان بۆ مودیر ئەوێ

ماوەی‌تر مەکتەبی دێ
گەرم ئەبێ بە سروودێ

لە پەنجەرەی پرتووکاو
تیشکی خۆر ئەداتە ناو

مامۆستا وەکوو جاران
ئەڵێ بە خوێندەواران

دیسان ڕۆژی شەممەیە
کاتی پرسینەوەیە

وریا تۆ هەستە سەر پێ
دەرسی پێشووم بۆ بڵێ

ئا وێنەی چی؟ب وەک چی؟
ت وێنەی چی؟پ وەک چی؟

لە ئەلفەوە تاکوو ی
هەرچی دەیزانی بیڵێ

وریا بیر ئەکاتەوە
وەڵامی ئەداتەوە

ئا وێنەی ئاوارە
ئاواتی ئەو هەژارە

ب وەکوو برسیەتی
پ وێنەی پێ‌پەتی

ت وەکوو تاڵی ژین
تاریکی وو تێکۆشین

کاتێ شتێ نازانێ
بۆ منداڵان ئەڕوانێ

نوون بەوێنەی نەدار
هـ بە چەشنی هەژار

کاکی مودیر هەڵدەستێ
بەرامبەریان دەوەستێ

ئەڵێ بەسیەتی ئیتر
دەس کەینە باسێکی‌تر

هەتا من لە بیرم بێ
ئەم وشانە ئەگوترێ

تاکەی دەرسی دڵتەنگی؟
تاکەی دەرد و بێدەنگی؟

ئیتر لایان بەین لە بیر
ڕوو کەینە ڕاوو تەدبیر

منداڵەکان مات ئەبن
دەرسی تازە گوێ دەگرن

بێدەنگی قوتابخانە
پڕ دەبێ لەم وشانە

ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی

ب وەکوو بیرەوەر
ت وێنەی تیکۆشەر

س وەکوو سەربەستی
سەر و سێدارە و سستی

منداڵ بە یەک دەنگەوە
دەڵین بە ئاهەنگەوە

خ بە وێنەی خەبات
خوێندن و خوێن و خەڵات

کاف وێنەی کوردستان
کورد و کۆمەڵ و کوێستان

ماوەی بەر لە نیوەڕۆ
دوایی دێ دەرسی ئەوڕۆ

ئێوارە منداڵەکان
لە نێو باخ و لە سەر بان

دەرسی تازە دەخوێنن
بە خەڵکی ڕا دەگەیەنن

ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی

رۆژی شەممەی داهاتوو
ئەو دەرسەیان لە بەربوو

بەڵام تاکوو خۆرئاوا
بەو گەرمای خۆرەتاوا

لەرێی شارا وەستابوون
چاوەرێی مامۆستا بوون

تینی خۆر و خەمباری
پرسین و چاوەنواڕی

مامۆستامان وا لە کوێ؟
بۆچی نایەتەوە دێ؟

پێش ئەوەی تاریکی دا بێ
هەواڵێ کەوتە نێو دێ

مامۆستای قوتابخانە
کەوتووەتە بەندیخانە

ماوەی حەفتەی دەگوزەرێ
نابێ لەوێ خەبەرێ

بەڵام خوێندەوارەکان
هەر لە قوتابخانەدان

دەنگی بەرزی دەرسی جوان
ئەروا بەرەو ئاسمان

ب وێنەی بێگانە
برین و بەندیخانە

چاویان وا بە ڕێگەوە
مامۆستایان بێتەوە

رۆژی هەوەڵی زستان
کە سەرما هاتە کوێستان

کەسێ هەواڵێ دێنێ
دڵی دێ ئەلەرزێنێ

چەن لاوێکی ڕۆشنبیر
بە هاوڕێی کاکی مودیر

ئەو رۆژە تاریک و ڕوون
لە سێدارە درابوون

ئیتر ئەو منداڵانە
جێی دێڵن قوتابخانە

کاتێ ئەڕۆن بە دڵتەنگ
چاوبەفرمێسک و بێدەنگ

خوێندەواری کش و مات
سەرەنجی دیوار ئەدات

فرمێسکێ پڕ لە گرێ
دێت و بەر چاوی دەگرێ

لەبان تەختەی سەر دیوار
خەتێ مابوو یادگار

دڵی نەدەهات کەسێ
شتی لە سەر بنووسێ

ی وەکوو یەکیەتی
یەکگرتن و یارمەتی

ئا وێنەی ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی

ملوانکەی شین، مامۆستا شەریف

Tel⇔ @mlwankay_shin
51👍18🕊8💔5
وەکوو بەفر، تۆش ڕۆژێک بێدەنگ وەرە..


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان
🕊2115👍3
محەممەد ماملێ - دەبارێ بەفر
ملوانکەی شین
🎤: محەممەد ماملێ
🎼: دەبارێ بەفر❄️☃️

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
11👍2🕊2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەس نەڵێ کورد مردووە
کورد زیندووە، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان . . .

پیرۆز بێ
#٢ی_ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان.

Yadî damezrandinî  Komarî Kurdistan pîroz be.


#KurdistanRepublic

Tel⇔ @mlwankay_shin
51🕊10👍3
بیرەوەری دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە

هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت
بە بلوێری لە خەم و دەردا سووتاوت
بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد
بە سوارۆیێک بە حەیرانێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد

شایی نەدار و هەژارە
ئەو جار هەژار خۆی سەردارە
مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە
هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە

شەوەی شەو لەشی گووشیبووین
ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین
گیانمان خارا بە دەرد و ئێش
ڕێی ئازادیمان گرتە پێش
پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان
هەڵ بوو چرای جمهووریمان

#_سوارە_ئیلخانیزادە
Tel⇔ @mlwankay_shin
37👍5🕊2
خەم و زووخاوی ئەم عەشقە
لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟

شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران

یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش زنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە!

#جەلال_مەلەکشا@mlwankay_shin
💔18👍153🕊1
هێندەم خەیاڵی تۆ کرد...
23💔20🕊3👍2
نەک ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
گیانەکەم عاشق چ باکێکی لە لۆمەی عالەمە

گیانەکەم بیستوومە هەر حاشا لە ناسینم دەکەی
ئەو کەلامەت دڵ تەزێنە، ئەو پەڕی دەرد و خەمە!

عەباس کەمەندی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
24💔10👍6🕊2
ئەژدەر وەهبی - هاوار هاوار
ملوانکەی شین
🎤: ئەژدەر وەهبی
🎼: هاوار هاوار

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍10👎1
@mlwankay_shin

#بۆچییە؟


من کە ڕۆڵەی کوردەکانم، فارس و تورک و تارم بۆ چییە؟
تا برای پشتیم ببێ، یاری لە مارم بۆ چییە؟

تا کڵاشی بەنچنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چییە؟

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی (رکن اباد) و نەهری (رودبار)م بۆ چییە؟

تا سەبیلی زەرد و سووری فیتکەدووری خۆم ببێ
فڵتە فڵتی نێرگەلە و تۆپی سیغارم بۆ چییە؟

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهرەمارم بۆ چییە؟

نەی کە شومشاڵە عەزیزم سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شومشاڵم ببێ، من عود و تارم بۆ چییە؟

ڕانکوچۆخەم دەس کەوێ ،چیمە لە فاسۆن و حەریر؟
جاوی خۆماڵیم ببێ، چیتی توجارم بۆ چییە؟

(بانی خێڵان) ئاوەدان بێ بۆ قەڵەم بۆ کوردەکان
تازە ئیتر ئووچی پیسی بەد نیگارم بۆ چییە؟

تاببێ بەفراو و مێرگ و چیمەن و ئێڵاخی خۆم
ئاوی سوێر و دڕکە زەردەی گەرمەسارم بۆ چییە؟

تا تەمـاشای قـامەت و لەنجـەی کچـی کوردم ببێ
حۆری و غیلمانی سۆفیی مفتەخوارم بۆ چییه؟

تا هەژاری نیکتەگۆ وەک قانعی پەیدا ببێ
دەفتەری ئەفسانە کۆنی پڕ لە عارم بۆ چییە؟

#مامۆستا_قانع@mlwankay_shin
33👍16🕊6👎1💔1
ڕابرد گەنجی..
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی!


#عەبدوڵڵا_پەشێو@mlwankay_shin
👍155🕊2👎1
‏من دڵێکم بە تۆ دا کە بەس دایکمی تێدا بوو …!


#فەرهاد_پیرباڵ
Tel⇔ @mlwankay_shin
39💔20👍6👎2
مرۆڤ دەبێت یەکێکی هەبێت لە ژیانی
کە کاتێک بۆی نووسی ماندووم،
تێبگات مەبەستت کام ماندوێتیە و
هەر نەڵێ بڕۆ بخەوە..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍306🕊2💔1
دەبێ چاوم ببەستم کاتی هەڵوێست،
لە شاری کوێرەکان دیتن خەتایە!

#ک_د_ئازاد
👍16
@mlwankay_shin


لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی!
من چووم لە خەیاڵی ئەو
و
ئەو ناچێ خەیاڵی

پەڕپەڕ بوو تەمەن،
پیری مقەستێکی لە دەست بوو
نەیتوانی زەمەن،
زەڕڕەیە هەڵپاچێ خەیاڵی

دەرچوون لە دەری مەکتەبی عیشقت
گەلێ سەختە
دەرچووم و
لەدەر چوو،
کەچی دەرناچێ خەیاڵی...

ڕۆچوون لە خەمۆشی شەوی
بێ شەمع و شەرابە
ڕۆچووم لە خەم و
هەر ئەوە  ڕۆناچێ خەیاڵی...

پاچی نیگەهت،
گەرچی کە کێوی دڵی ڕووخاند
نەیتوانی فەلەک
تیشەیی داپاچێ خەیاڵی...

خاڵە لە خەیاڵت وەکوو چی وایە گوڵی تۆ؟
بێ وێنەیە دەیکووت،
وەکوو هیچ ناچێ خەیاڵی...

لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی
لاناچێ و،
لاناچێ و،
لاناچێ خەیاڵی...

#خاڵە_قازی@mlwankay_shin
17👍8💔2🕊1
شەو تاکوو سەحەر
مەستم و مائیل بە فوغانم

ئەی نووری چەمان!
پێم بڵێ بێداری هەتا کەی..

#ویسالی@mlwankay_shin
💔155👍5🕊3
کچێ مەگری
ئەمشەو دڵم ماچی پێیە
بۆ هەردوو لات
هەوری سپیش نانی پێیە
بۆ هەژارەکانی وڵات
مەرگی پێیە بۆ زۆردار
خەندەی پێیە بۆ عاشقێکی خەمبار
کچێ مەگری
نە شەپۆلی خۆشەویستی کۆتایی دێ
نە تیشکی ڕۆژ لە ڕووباری دێ دەتۆرێ
نە بارانی هەوری سپی، تەواوبوونی بۆ هەیە
تۆ بۆ منی و کوردستانیش هەر وڵاتی جێژوانی ئێمەیە!

لەتیف هەڵمەت"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔20👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەرابی لەعلی ڕۆمانی له نالی
حەرامه بێ مەزەی ماچێکی لێوان!

#حەزرەتی_نالی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel⇔ @mlwankay_shin
18👍3
خاکی کووچەی یارەکەم ئکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕوخسار و نگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە

بۆچی بەم دەردەم ئەبەی خۆ خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمە هەر شینمە

هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەلووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە

خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم تەرحە مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە

کەی خەیاڵم بێتە دی یاران بڵێم ئۆخەی منم
وا کە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە!

#هاشم_نانەوازادە@mlwankay_shin
💔32👍86🕊5
2025/07/14 13:12:06
Back to Top
HTML Embed Code: