Telegram Web
‏من دڵێکم بە تۆ دا کە بەس دایکمی تێدا بوو …!


#فەرهاد_پیرباڵ
Tel⇔ @mlwankay_shin
39💔20👍6👎2
مرۆڤ دەبێت یەکێکی هەبێت لە ژیانی
کە کاتێک بۆی نووسی ماندووم،
تێبگات مەبەستت کام ماندوێتیە و
هەر نەڵێ بڕۆ بخەوە..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍306🕊2💔1
دەبێ چاوم ببەستم کاتی هەڵوێست،
لە شاری کوێرەکان دیتن خەتایە!

#ک_د_ئازاد
👍16
@mlwankay_shin


لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی!
من چووم لە خەیاڵی ئەو
و
ئەو ناچێ خەیاڵی

پەڕپەڕ بوو تەمەن،
پیری مقەستێکی لە دەست بوو
نەیتوانی زەمەن،
زەڕڕەیە هەڵپاچێ خەیاڵی

دەرچوون لە دەری مەکتەبی عیشقت
گەلێ سەختە
دەرچووم و
لەدەر چوو،
کەچی دەرناچێ خەیاڵی...

ڕۆچوون لە خەمۆشی شەوی
بێ شەمع و شەرابە
ڕۆچووم لە خەم و
هەر ئەوە  ڕۆناچێ خەیاڵی...

پاچی نیگەهت،
گەرچی کە کێوی دڵی ڕووخاند
نەیتوانی فەلەک
تیشەیی داپاچێ خەیاڵی...

خاڵە لە خەیاڵت وەکوو چی وایە گوڵی تۆ؟
بێ وێنەیە دەیکووت،
وەکوو هیچ ناچێ خەیاڵی...

لاچێ لە بەدەن ڕۆح،
لە دڵم ناچێ خەیاڵی
لاناچێ و،
لاناچێ و،
لاناچێ خەیاڵی...

#خاڵە_قازی@mlwankay_shin
17👍8💔2🕊1
شەو تاکوو سەحەر
مەستم و مائیل بە فوغانم

ئەی نووری چەمان!
پێم بڵێ بێداری هەتا کەی..

#ویسالی@mlwankay_shin
💔155👍5🕊3
کچێ مەگری
ئەمشەو دڵم ماچی پێیە
بۆ هەردوو لات
هەوری سپیش نانی پێیە
بۆ هەژارەکانی وڵات
مەرگی پێیە بۆ زۆردار
خەندەی پێیە بۆ عاشقێکی خەمبار
کچێ مەگری
نە شەپۆلی خۆشەویستی کۆتایی دێ
نە تیشکی ڕۆژ لە ڕووباری دێ دەتۆرێ
نە بارانی هەوری سپی، تەواوبوونی بۆ هەیە
تۆ بۆ منی و کوردستانیش هەر وڵاتی جێژوانی ئێمەیە!

لەتیف هەڵمەت"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔20👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەرابی لەعلی ڕۆمانی له نالی
حەرامه بێ مەزەی ماچێکی لێوان!

#حەزرەتی_نالی
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel⇔ @mlwankay_shin
18👍3
خاکی کووچەی یارەکەم ئکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕوخسار و نگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە

بۆچی بەم دەردەم ئەبەی خۆ خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمە هەر شینمە

هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەلووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە

خەڵک ئەڵێن کفرە مەکە بەم تەرحە مەدحی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە

کەی خەیاڵم بێتە دی یاران بڵێم ئۆخەی منم
وا کە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە!

#هاشم_نانەوازادە@mlwankay_shin
💔32👍86🕊5
"ئه‌خلاق"
به‌پێی كات و شوێن
ده‌گۆڕدرێت!

#كافكا
👍44
شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو ئەبن بە ئۆخەی
ئەژین ژیانێ هەموی ئۆخەی بێ
هەرچی پێی بڵێن خەفەت ئەو نەیبێ!
80👍12🕊6
کە چوون بۆ ماڵی هەرکەسێ مەڵێ بۆ کچەکەتان شوو ناکات یان بە شووی نادەن، چوونکە هەموو دایک و باوکێک
حەز دەکات کچەکەی بچێتە ژیانی خۆی،
قسمەت لەدەستی خوایە بەدەست کەس نییه.

#مامۆستا_کرێکار
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍6820👎9💔9
(مامۆستا پەشێۆ بۆ مامۆستا بێکەس )


دووهەزار و پێنج سەد ساڵه،
وەک ئێستە واین
یەک نەگرتووین...
لەوکاتەوە،چەک هەڵگرتووین
بەڵام هێشتا سەرنەکەوتووین...
کەچی ئەڵێین: هەر سەرکەوتووین!
ئەڵێین ئێمە هەر نەمردووین...

#شێرکۆ_بێکەس

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

برام شێرکۆ
ڕاست دەکەی تۆ
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵە
دەنووین، دەخۆین، لەسەر درۆ
بەڵام هەیهۆ، کەی لای ئێمە
پەسەند بووە پیاوی ڕاستگۆ؟!

#عەبدوڵڵا_پەشێو

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍5521👎3
Hozan Dîno - Zû Were
Milwankey Şîn
🎙: Hozan Dîno
🎵: Zû Were

Tel⇔
@mlwankay_shin
💔20🕊5
تا دڵ نەسووتێ‌ دەم‌بەدەم
فانی نەبێ‌ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
ئاوایە ڕێگای عاشقان

عاشق دەبێ مەستانە بێ
خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لەکن جانانە بێ
ئاوایە ڕێگای عاشقان
!

-وەفایی
👍3921💔10🕊2
عەشق واتا،
لۆمەم بکەیت و لۆمەت بکەم،
لەبەر هەڵە بچووکەکان...

لێم ببووری و لێت ببوورم،
لەبەر هەڵە گەورەکان..!

مەحموود دەروێش"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍21💔84🕊3
گوتی: عود و كەمانت بێ، گوتم: نەی
گوتی: جامی شەرابت بێ، گوتم: مەی
گوتی: كوشتن سەوابت بێ، گوتم: دەی
گوتی: ماچێ خەڵاتت بێ، گوتم: کەی؟

عەونی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
42👍11
ڕەزا کەرەمی تارا - خودخوری
ملوانکەی شین
🎤: ڕەزا کەرەمی تارا
🎼: خودخوری

🎶 #کەڵهوڕی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍8💔3👎2
هەژار موکریانی دەڵێت:

چەپ گەردی گەردون گەران کوشتمی
نەزان پەرستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئاخ مردن لە کوێی ژیان کوشتمی!

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍3823
گەر بزر بووی ، بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست ، بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی ، بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ بتەوێ، بەس بتەوێ!

تەنیا تکام فڕێم مەدە
فڕێم مەدە من یاری تۆم
لە وەرزە سەختەکاندا، من بەهاری تۆم
بیرت چۆوە ئێوارانێ وەک سێبەر شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتە ئەو جێیەی تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی
فڕێم مەدە…!

ڕۆژێک دادێ وەک لە ناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک
فڕێت دابێ ، دێی دەگەڕێی
بەدوای مندا
منێک کە دەردەداری تۆم..!


#فەرهاد_پیرباڵ@mlwankay_shin
30💔13👍5🕊2
2025/07/13 21:15:42
Back to Top
HTML Embed Code: