Telegram Web
لەو گەڕەکەی تۆی لێ نیشتەجێیت،
٦ کچی لەتۆ جوانتری لێیە،
٦ کچی لێیە لەتۆ باڵایان بەرزترە،
٣ کچی لەتۆ باڵا کورتتری لێیە،
یەکێکیان زیاتر لە تۆ منی خۆش دەوێ!
  " بەڵام من تۆم خۆش دەوێ"

لەشوێنی کارەکەم کچێکی لێیە
بەردەوام زەردەخەنەم بۆ دەکات،
دانەیەکی تر دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات،
کچی قاوەخانەکە لەجێی شەکر
هەنگوین دەکاتە چایەکەمەوە !
" بەڵام من هەر تۆم خۆش دەوێ"

کچە میوەفرۆشەکە دەڵێ،
جگە لای من سێو لەکەسی تر نەگری!
" بەڵام هەر تۆم خۆش دەوێ"

نازانم بۆ دڵم وازی لە دراوسێکان و 
کچی قاوەخانەکەو میوەفرۆشەکە هێناوەو 
تۆی هەڵبژارد!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دۆستۆیڤسکی بۆ هاوسەرەکەی"
ئەو نامە لە مێژوودا دادەنرێت بە یەکێک لە جوانترین نامەی وەفاداری پیاوێک بۆ هاوسەرەکەی..!



Tel⇔ @mlwankay_shin
54👍11💔6🕊2
ئیدریس مەڕانی - بباره ئەی باران
ملوانکەی شین
بباره ئەی باران،
دڵم تەنگه ئەمشەو🖤

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔116👍6🕊1
لە ڕەگەزی خۆم نکۆڵی ناکەم
کوردەوار زێدمە و قەت چۆڵی ناکەم
ئەوەی نکۆڵ بێ لەم خاکە پاکە
بە خەویش قۆڵم لە قۆڵی ناکەم!

#زایەڵە
👍3413🕊3
عاشقی خونچەی دەمت تا کەی دەبێ ئاوارە بێ
مەحڕەمی ڕازە حەواڵەی چۆڵ و وێرانەی مەکە

هەر بەڕەسمی دیدەنی باسێکی نایێنی دەمت
دڵبەری وا نابێ عەیبە نانەجیبانەی مەکە!

#ئەدیب
23👍10
وەرەوە
با بە جووت بڕۆین
من ئەمەوێ تۆ
شاژنی ئەرخەوانی و
خۆرنشین بی و منیش
وشەی گڕ تێ بەربووی ئەم دیدارە...

#شێرکۆ_بێکەس
26💔9👍6
@mlwankay_shin


📸 زرێبار - مەریوان

‍ کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت بیرم ناچنەوە
ئێستە بم بینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!

ڕۆژگار هاڕیومی وەك ئەسپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد!

بوومە گەبجاڕ و دەکا گاڵتە بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە من!

ئەی ڕەفیقان، ئەی ئەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات!

گەر دەناڵێنم ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکو دەژیم

کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا!
چونکە قانونی تەبیعەت وایە، وا!

ڕێگە دەبڕم کوانێ هەنگاوم شلە؟!
ڕاستە بێ هێزم، دەکەم ئەمما بلە!

هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان، بەرەو باخی بەهەشت

دێم بەرە و زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟!

دێم بەرەوە ئەو دار و بەرد بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە!

دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند

دێم بەرەو پاناوك و هەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پوسێو

دێم بەرەو بەفر و چلورە و بەستەڵەك
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕەشبەڵەك

دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو هەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم

دێم بەرەو هۆبە و هەواری بە سەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگای وەفا

دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاك و دێدەکەم

دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ

دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم

دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەو ڕنی بێستانی کورد

دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب

دێم و ناترسم لە پەرژینی بە (زی)ا
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی

تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم ودێم و دێم

دێم هەتا هەمبێ برست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
41👍18🕊1
بۆم بدوێ
لە شۆڕش
لە ئازادی
لە بەرخۆدان
پاشان ماچم بکە!❤️

Tel⇔ @mlwankay_shin
30👍7🕊4
چ غه‌ریبانه تێدەپەڕێ ئەم تەمەنە...
💔316👍2🕊2
@mlwankay_shin


🍂 پاییز 🍂

درەختێک چاوەڕێیە و نیگای لقی تەزیوە
گەڵەگەڵا لە خەونی پاییزێ هەڵوەریوە

چیا پشتی بە سەنگەر گەرم بوو تاکوو دوێنێ
کەچی گلاوە سواری مەیدانی لێ بەزیوە

بەناونیشانی هەور و سەهۆڵبەندانی قەولێک
دەڕۆم و ڕێژنەگریان هەموو شاری تەنیوە

دەڕۆم و چاوەڕێمە مەرگ بە کاتی پاییز
لە دەست ئەو ژینە ماندووم کە ڕۆحمی ڕێک گوشیوە

حەسانەوەی گەڵایەک لە ئامێزی وەریندا
چ حەیرانێکی زەردە و سروشت بۆمی چڕیوە

هەتا سەردێڕی مردن لە ئەحواڵم بپرسە
دەڵێم با دڵ نەزانێ، بەبێ تۆ چەند هەتیوە

ڕەسووڵ سوڵتانی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
20👍7💔2🕊1
دڵی دێوانە ویساڵی لەبی جانانی دەوێ
بولبولی شیفتە خەندەی گوڵی باغانی دەوێ..


#وەفایی
💔24👍8🕊3
بێ تۆ...🫀

Tel⇔ @mlwankay_shin
25💔7🕊3👍1
Forwarded from مامۆستا قانع
ئەی وەتەن پاییز بە خێر بێ، چونکە ئێستا باومە
گەرم و ساردی فەسڵەکەت عەینەن دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دروون و هەورت هەر وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
شاخ و داخی تۆ نموونەی جەرگی هەڵقرچاومە


گێژەڵووکەی سەر ملانت، وەک هەناسەی پڕگرین
تەم لە سەر کوێستانەکانت دووکەڵی قەلبی حەزین
ساردی ئەشکەوت و موغارەت وەک دەروونی پڕ برین
پووشی وشکی دەشتەکانت، بەندی جەرگی ئاگرین
بەرگ ڕێزانی دەرختت، عومرەکەی فەوتاومە


#قانع
ــــــــــــــــ
#ئیلام
ــــــــــــــــ
👍2920🕊2
"چاوەکانت"
سابڵاغی کاتی پێشەوان،
پڕن لە خۆشی و ئازادی...
57👍10🕊6💔3
ڕۆح لەسەر لێوم
چاوەڕێی یارم

یار دەڵێن وا دێ
تۆ بڵێی وا بێ؟

#وەفایی
32💔15🕊2
نەکا بمرم،
وەرە بشکێنە تاسەم...
👍24💔165🕊1
@mlwankay_shin


چۆن بڵێم چەندە بە تاسەم بۆ شەوێ
ئاسمان مانگی لە داوێن داکەوێ

بێم و دوور لە چاوی پیسی دوژمنان
جارێتر چاوم بە چاوانت کەوێ

چۆن بڵێم هەر شێتەکەی جارانتم
چۆن بڵێم هێشتاکوو سەرگەردانتم

چۆن بڵێم وەک بەردی سەر ساجی تەنوور
لە هەموو بارێکەوە بریانتم

خۆش ئەسووتێنی بە ئێش و دەردەوە
خۆش ئەبرژێنی بە ڕەنگی زەردەوە

هەروەکوو مەجنوونی شێت و دەربەدەر
خۆشم ئەتلێنی بە تۆز و گەردەوە

دیت و ڕادەبری بە لاما پڕ غوروور
لێم ئەشێوێ لە چوارلا ، ڕێی عوبوور

دێم بەیانی ئیشی دڵ کەم ناگەهان
بە نگاهێ ئەمخەیە، شەرمی حوزوور

چۆن بڵێم کەی دێ کە ڕاوێستم لە ڕێت
پێت بڵێم وەختە لە داخت بم بە شێت

کەی ئەبێ قەلبم لە سینگم دا بخەم
مەرگ ئەشێلی کەی لە ژێر پێڵاوی پێت!

عەباس کەمەندی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔21👍164
به قەد هەموو گەڵاکانی ئەم پاییزە
بیرت دەکەم،
کەی دێیەوە بۆ شارەکەم؟

#ک_د_ئازاد
💔42👍169🕊3
@mlwankay_shin


نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە!

پێناسەکەی وا لای منە:
کوردکوژە، هیواخەسێنە
دەست و دەم و پێ بەخوێنە

ڕێگایەکە نابڕێتەوە
لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر،
لەوێشەوە بەرەو نوێنە

عەیامێکە من دەیناسم:
دێوجامەیە
خەمەگڕووی هەزارڕەنگە
قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە
کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە

تا نەیکوشتووین
وەرن، چنگی بەخوێن‌سووری پێ هەڵبڕین
بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین
تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین
تفەنگی ئازادی سوار کەین

زرمە لە جەرگییەوە بێنین
لە بازرەقەی خوێنی ئەودا،
یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنین!

#عەبدوڵڵا_پەشێو

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍24💔71
2025/07/14 02:03:46
Back to Top
HTML Embed Code: