Telegram Web
Forwarded from کوردگراف
جیا لەم خاکە
ڕۆحی تۆم نیشتمانە و
تێیدا دەژیم

@KURDGRAPH1
💔1812🕊5👍3👎2
@mlwankay_shin

ئەو سیلسیلە وا میشگی خەتا نێوی براوە
پڕپێچ و شکەن، خەم بە خەم و حەڵقە کراوە

لەولاوێکە لەولاوە بە ئەم لاوە کشاوە
یا یاسەمەنی خاوە بە ڕووی ڕۆژدا ڕژاوە؟!

یا دووکەڵی جەستەی منە بەو شەمعە سووتاوە
یا هەوری سیاتاوە کە مانیع لە هەتاوە؟!

داوێکە لە ڕووی دانەیی خاڵت تەنراوە
زنجیرە لە پێی مائیلی ئەو ڕووتە نراوە

هەی هەی! غەڵەتم گوت، ئەمە زوڵمەت، ئەوە ئاوە
بەو زوڵمەتە، بەو ئاوە، حەیاتم غەڵەتاوە

دڵ تینووە، سووتاوە، بە بێ تاقەت و تاوە
ڕێگەم بەسەراوە، کە دەچم ڕێم بەسراوە

ئەو شەربەتە، ئەو جامە شەراوە لەبی ناوە
بۆ نالییە ئاخر کە خودا بۆ ئەوی داوە!

حەزرەتی نالی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔26👍146🕊3👎1
جە بێکەسیی وێم تۆم کەردەن وە کەس
نە بە کەس شیای نە بە نیمەکەس

سەر جە ڕاستی کەردەنم توفەیل
من مەجنوونی تۆم تۆم کەردەن وە لەیل


#مەولەوی
👍1713🕊3💔2👎1
ماملێ - کۆچی سوور
ملوانکەی شین
🎤: محەممەد ماملێ
🎼: کۆچی سوور

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
16👍7👎1
«حەبیبە، دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ»


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان


Tel⇔ @mlwankay_shin
26💔12👍6👎1
کێشەی ئازادیی بەرلەوەی کێشەیەکی سیاسی یان ئەخلاقی بێت، کێشەیەکی فەلسەفییە. هەر کۆمەڵگایەک پرسیاری فەلسەفی گەورە لە خۆی نەکات ناتوانێت پرسیاری سیاسی گەورەش لە خۆی بکات. لێرەوە لاوازی سیاسەت لە دونیای ئێمەدا ڕیشە قووڵەکەی لە لاوازی بیرکردنەوەی فەلسەفیماندایە. لە هەر جێگایەک بیرکردنەوەی فەلسەفی نەبوو، ئەستەمە قسە لە ئازادی بکەین... چونکە ئازادی تێڕامانێکی فەلسەفی مرۆڤە لە بوونی خۆی و تێڕامانێکی فەلسەفی کۆمەڵگایە لە مانای خۆی. بۆیە هەموو دابڕانێکی قووڵ لە فەلسەفە دابڕانێکی قووڵیشە لە ئازادی.

"
بەختیار عەلی"
بەشێک لە وتاری "ئازادی تۆ"
کتێبی "لە دەستدانی ئاسمان"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍359🕊2
من پەروانەم لەدوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت!
👍24🕊11👎84💔2
#کەروگـــا

شەوێ گا کوتی بە کەر :
وەرە بمکە چارەسەر
بێ وچان و سانەوەم
پەیتا لە چەوسانەوەم
هەر هەردو شێو بڕینە
جەرگی زمین دڕینە
سێ گاسنە و چاندنە
ئەمجا دەبمە گای بنە
خۆ لەبەر تۆزی گێرە
چاوم پرووش و کوێرە
کەر کوتی:خۆت نەخۆش کە
خۆت کرووشمە و پەرۆش کە
ئەگەر خێو هاتە گەوەڕ
دەمت مەبە بۆ لەوەڕ
خێو دیتی گا ناسازە
نالەوەڕێ و لاوازە
تێگەیی فیتی کەرە
بۆ تەنبەڵی ڕێبەرە
کەری کێشایە بەر نیر
باماندوو بێ کەری پیر
تا ئێوارە بە تێڵا
زەوی ڕەقیان پێ کێڵا
هاتەوە شل و شەکەت
ها ئیستا ببێ سەکەت
گا پرسی: چۆنی کاکە؟
کوتی: دڵم خەمناکە
ئەمڕۆ ئاغا دەیفەرموو
ئەگەر گا هەر نەخۆش بوو
ناچارم سەری ببڕم
گاجووتی دیکە بکڕم
گا ڕاپەڕی زۆر لە گوڕ
ماشتی قەسەڵی ئاخوڕ
پرزە و گزرە و کا گشتی
کلکی نایە سەر پشتی
چاپک لە ڕەوت و بازا
ساغ تر لە گوێزی ئازا
گایان دەردە کردە چۆڵ
ورتەی بوو کەر لە سەر مۆڵ
لەو هەڵەوەڕیەم گەڕێم
دەشنووم و دەشلەوەڕێم
گا دەیکوت لە هێڵی شێو
چەند بە نرخە  وتەی خێو
ژیان بۆکارکردنە
تەنبەڵ بەشی مردنە

#مامۆستا_هەژار

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍4615🕊1
دنیا هەر ڕۆژە ڕەنگێ ئەنوێنێ
هیچیشی لەسەر بارێ نامێنێ

ڕۆژێ هاوارە باران نابارێ
کە باریش ئەڵێن غەرق بووین بەجارێ

هەر کەسە لەسەر هەوای خۆیەتی
تەنها هەژارە باوکەڕۆیەتی

دەوڵەمەند وا ڕێی خۆی گرتوەتە پێش
هەندێکیش بوونە یابووی سنگ‌هەڵکێش

لەگەڵ هەوساریان لەسەر داماڵا
لەگەڵ جەردەدا ئەکەن بە ماڵا

گۆزە و دیزەمان تێکڕا ئەشکێنن
ئاشنا و دۆستمان لێ ئەڕەنجێنن

ئەڵێن مارانگاز گوێچکەی شل دەکا
لە خشەی مار و مێروو سڵ دەکا

ئێمە دوای ئەوەی مار پێوەی داوین
ئەنجا بۆ دووپشک زۆرتر بەتاوین!

#پیرەمێرد

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍1511🕊1
ئەو دۆزەخ چێشەن عەزابش جە کۆن
دۆزەخ هەر دۆزەخ دووریی باڵای تۆن!

#مەولەوی
💔19👍52🕊1
عەدنان کەریم - کۆچی کوردان - شێعری مامۆستا شەریف
Tel⇔ @mlwankay_shin
🔹شێعر: مامۆستا شەریف
🔸دیکلەمە: عەدنان بەرزنجی
🔹گۆرانی: عەدنان کەریم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆچی کوردان، وا بە کاروان، دێن لە ڕێی شارانەوە
رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە

نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە

ڕێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێ پەتی
چاوبە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە

نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، ھەوارە و کۆچی سوور
کارەوان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە

بۆ مناڵێ، تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە

دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێی هەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە

#ڕۆژئاوا

‎ Tel⇔ @mlwankay_shin
💔41👍228🕊4
من گەردەنی ژێر شمشێری
زەردی هەموو کات و سەردەمێکم
من ئەو خوێنە نەفرەتیەم
کە ڕشتنم نابڕێتەوە!

#مامۆستا_شەریف@mlwankay_shin
👍175💔3🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامنێرەکه باس له وەفا و پابەندبوون دەکات،
ئەویش باس له هاوسەرەکەی دەکات که ماوەی 30 ساڵه کۆچی دوایی کردووه و یەکڕا دەگریێت!💔

وەفا به پاره نییه، بەڵام زۆر شت دەکڕێت!🤎

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔28👍8🕊4
کاریگەر - لەبیرم نەکردوون
ملوانکەی شین
قەڵەم هەسته سەر پێ
نووسینی تۆی دەوێ شیناوا،
قەڵەم بنووسه زووکه لەو دڵه خێناوا،

قەڵەم بنووسه
جەرگی منیش وەک ئەوان سووتاوه..!

#شیناوا

| @mlwankay_shin
💔18👍65🕊3
سەربەخۆیی،
لای من یانی
سەربەتۆیی..

تا تۆ هەبی،
من حەز ناکەم سەربەخۆ بم
هەر حەز ئەکەم،
سەربەتۆ بم..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
54👎9👍8🕊1
نیوەقەڕنێکە قەتـارێ ڕزیو
دێ لە هێڵێکی ژەنگەتێرەوە
قڕ کەوتۆتە نێو واگۆنەکانی و
وێستەگەکانی خۆی،کرد بە ژێرەوە


#کامیل_داوەری
@mlwankay_shin
25🕊5
تۆ چاوت جوانە خۆ سوورمەی ناوێ.!
29👍10🕊1
سەمیرا کارزان - تاقه شۆخ
ملوانکەی شین
تۆ مەڕۆ با شارەکەم وێران نەبێ...

| @mlwankay_shin
14💔6🕊3👍1
حەسەن هەیاس - ئەی خۆشەویستم
ملوانکەی شین
خۆشەویستم، ئەگەر نەمام،
ئەگەر مەرگ مەودای نەدام،
هەموو ڕۆژێ بەری بەیان،
بە ئەسپایی ئەستێرەکان
ڕەوانە کە و لەگەڵ هەتاو بێرەوە لام
...

| @mlwankay_shin
💔17👍54🕊4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
“مافی مرۆڤ” (٢٠٠٧)

#فەرهاد_پیرباڵ

Tel⇔ @mlwankay_shin
33👍10🕊2
2025/07/12 20:19:10
Back to Top
HTML Embed Code: