Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شێعری پەری شێعر
ڤیدیۆی نوێی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی شێعری "پەری شێعر".
Tel⇔ @mlwankay_shin
ڤیدیۆی نوێی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی شێعری "پەری شێعر".
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤54👍8🕊4
#دیالۆگ
- کوڕینە دەتوانم شتێکتان لێ بپرسم؟ چۆن ئاوەھا دڵخۆش دیارن؟
+ نهێنییەکەیت پێ بڵێم؟ هۆکاری دڵخۆشیمان ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر گێلین.
📽 Ice Age
Tel⇔ @mlwankay_shin
- کوڕینە دەتوانم شتێکتان لێ بپرسم؟ چۆن ئاوەھا دڵخۆش دیارن؟
+ نهێنییەکەیت پێ بڵێم؟ هۆکاری دڵخۆشیمان ئەوەیە کە ئێمە زۆر زۆر گێلین.
📽 Ice Age
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍44💔6❤1🕊1
هەر وەک ماموستا هێمن کووتی:
"هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر"
Tel⇔ @mlwankay_shin
"هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر"
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤58👍11🕊2
💔57👎18👍15❤9🕊3
❤23💔8👎3🕊2
مەزهەر خالقی - لای لای
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤21👍3🕊3👎2💔2
Forwarded from ملوانکەی شین
هەرکەس کە نەمامێکی بە خوێنی دڵی ناوە
دارێکی لەبۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە!
بەم چەشنەیە ئاواتی بەدەم باوە دراوە
ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە!
دارێکی لەبۆ ژینی کوڕی ناوەتە لاوە!
بەم چەشنەیە ئاواتی بەدەم باوە دراوە
ئێستاکە هەر ئەو دارە بە سێدارە کراوە!
#مامۆستا_شەریف
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍34❤7🕊6💔3
❤64👍13
Forwarded from ملوانکەی شین
@mlwankay_shin
چۆن بڵێم چەندە بە تاسەم بۆ شەوێ
ئاسمان مانگی لە داوێن داکەوێ
بێم و دوور لە چاوی پیسی دوژمنان
جارێتر چاوم بە چاوانت کەوێ
چۆن بڵێم هەر شێتەکەی جارانتم
چۆن بڵێم هێشتاکوو سەرگەردانتم
چۆن بڵێم وەک بەردی سەر ساجی تەنوور
لە هەموو بارێکەوە بریانتم
خۆش ئەسووتێنی بە ئێش و دەردەوە
خۆش ئەبرژێنی بە ڕەنگی زەردەوە
هەروەکوو مەجنوونی شێت و دەربەدەر
خۆشم ئەتلێنی بە تۆز و گەردەوە
دیت و ڕادەبری بە لاما پڕ غوروور
لێم ئەشێوێ لە چوارلا ، ڕێی عوبوور
دێم بەیانی ئیشی دڵ کەم ناگەهان
بە نگاهێ ئەمخەیە، شەرمی حوزوور
چۆن بڵێم کەی دێ کە ڕاوێستم لە ڕێت
پێت بڵێم وەختە لە داخت بم بە شێت
کەی ئەبێ قەلبم لە سینگم دا بخەم
مەرگ ئەشێلی کەی لە ژێر پێڵاوی پێت!
❣عەباس کەمەندی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
💔25👍13❤7🕊3
کەمەندی ئەڵێ :
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخیلان
ڕۆژێک نییە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن!
گوێ مەگرە لە تانە و تەشەری خێڵی بەخیلان
ڕۆژێک نییە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن!
👍53❤23🕊3💔3
عەدنان کەریم - له وێرانەی دڵی شێواوم
ملوانکەی شین
🎤: عەدنان کەریم
"پێم بڵێ گوڵەکەی بەهاریم
لەتۆ تابەکەی جودا بم
وەرەوه بەشەرتی جاران
ڕۆژێ سەد جارت فیدا بم
له وێرانەی دڵی شێواوم
شین و واوەیلایەو ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆته هەناوم
دێته دەر له هەناسەم بۆسۆ
بوومه ئەفسانەی وڵاتان
شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ"
#زۆر_تایبەت👌
#پێشنیاری_دانلۆد🥀
🎻🎻🎻🎻
Tel⇔ @mlwankay_shin
"پێم بڵێ گوڵەکەی بەهاریم
لەتۆ تابەکەی جودا بم
وەرەوه بەشەرتی جاران
ڕۆژێ سەد جارت فیدا بم
له وێرانەی دڵی شێواوم
شین و واوەیلایەو ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆته هەناوم
دێته دەر له هەناسەم بۆسۆ
بوومه ئەفسانەی وڵاتان
شار به شار ماڵ به ماڵ کۆ به کۆ"
#زۆر_تایبەت👌
#پێشنیاری_دانلۆد🥀
🎻🎻🎻🎻
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤24👍13🕊2
@mlwankay_shin
🥀 گیرۆدە 🥀
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ دەفتەرێ پڕ کاتەوە؟ !
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زولفت فێر بووە
وا بە شێواوی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم ئەو بیشواتەوە
هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جاروبار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زمزمێ دەخواتەوە
گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوە
چەندی کردم بەڵکوو تەسویری بزەی تۆ هەڵگرم
من بە دووی واژێکی شیرندام کە خەو دەمباتەوە
دەردی سەرگەردانی هەر دەڕوا، دوایی هەر دێ خەم
زۆری پـێناچێ دەبینی 'هێدی' ڕۆژی هاتەوە
❣مامۆستا هێدی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
🥀 گیرۆدە 🥀
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ دەفتەرێ پڕ کاتەوە؟ !
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زولفت فێر بووە
وا بە شێواوی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم ئەو بیشواتەوە
هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جاروبار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زمزمێ دەخواتەوە
گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوە
چەندی کردم بەڵکوو تەسویری بزەی تۆ هەڵگرم
من بە دووی واژێکی شیرندام کە خەو دەمباتەوە
دەردی سەرگەردانی هەر دەڕوا، دوایی هەر دێ خەم
زۆری پـێناچێ دەبینی 'هێدی' ڕۆژی هاتەوە
❣مامۆستا هێدی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
👍19❤9💔3
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
چاوی من چاوگەی گریان و زاری
من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ
با چاو تۆ خۆش بێ دنیا بوێنێ
تۆ چاوت نەیشێ قیبلەی دڵانە
با چاو من بێشێ دایم گریانە
❣عەباس کەمەندی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
چاوی من چاوگەی گریان و زاری
من چاوم بۆ چەس ئەسرین بڕژێنێ
با چاو تۆ خۆش بێ دنیا بوێنێ
تۆ چاوت نەیشێ قیبلەی دڵانە
با چاو من بێشێ دایم گریانە
❣عەباس کەمەندی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
💔20❤10👍1
من ئاوارەی وڵاتێکم، شارەکانی بێ پەنجەرەن، شەوەکانی بێ ئەستێرەن
ڕێگەکانی؛ قەیتانی پێڵاوی بیری گرێ کوێرەن.
من ئاوارەی وڵاتێکم، جادووگەریی
له ئەشکەوتی یاساکانیا
له گەراجی پاسەکانیا
له گیرفانی جانتای پارەی، شین و سووری پیاوەکانیا
له کیسەی مەمکی لاستیکی ژنەکانیا
له منارەی درۆکانیا،
پێشمەرگەی وشه ئەکوژن،
قەڵەمه جەنگاوەرەکان ئەخنکێنن
مێشکی "کاوه" ئەپژێنن
"ژاندارک"ی ڕسته یاخییەکان،
ئەسووتێنن ...
ڕێگەکانی؛ قەیتانی پێڵاوی بیری گرێ کوێرەن.
من ئاوارەی وڵاتێکم، جادووگەریی
له ئەشکەوتی یاساکانیا
له گەراجی پاسەکانیا
له گیرفانی جانتای پارەی، شین و سووری پیاوەکانیا
له کیسەی مەمکی لاستیکی ژنەکانیا
له منارەی درۆکانیا،
پێشمەرگەی وشه ئەکوژن،
قەڵەمه جەنگاوەرەکان ئەخنکێنن
مێشکی "کاوه" ئەپژێنن
"ژاندارک"ی ڕسته یاخییەکان،
ئەسووتێنن ...
#شێرکۆ_بێکەس
Tel⇔ @mlwankay_shin
🕊30👍27❤6💔4
@mlwankay_shin
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی:
ئەمجارەیان،
لە پێناوتا
کام بەر حەرامە ئەو دەخۆم،
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم.
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرت دێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا،
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...
ئەمجارەیان،
نیوەشەوێک،
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بەپێوە بێ،
بەفر تا چۆکان کەوتبێ،
با و بۆران و کڕێوە بێ،
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵت دەگرم.
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەوال نەوال دەتفڕێنم.
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین،
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم.
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر،
قەت ناهێڵم کەسێک هەبێ
لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر.
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست،
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم،
شیعر لەسەر قەدی داران دەنەخشێنم،
هەر برووسکێک چەخماخە دا،
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم.
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی..!
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی:
ئەمجارەیان،
لە پێناوتا
کام بەر حەرامە ئەو دەخۆم،
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم.
ئەمجارەیان
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرت دێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا،
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...
ئەمجارەیان،
نیوەشەوێک،
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بەپێوە بێ،
بەفر تا چۆکان کەوتبێ،
با و بۆران و کڕێوە بێ،
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵت دەگرم.
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەوال نەوال دەتفڕێنم.
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین،
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم.
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر،
قەت ناهێڵم کەسێک هەبێ
لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر.
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست،
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم،
شیعر لەسەر قەدی داران دەنەخشێنم،
هەر برووسکێک چەخماخە دا،
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم.
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی،
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی..!
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤28👍14👎1