عەبدوڵڵا ئاساڵ
ملوانکەی شین
❤20💔2👍1
گەر بزر بووی ، بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست ، بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی ، بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ بتەوێ، بەس بتەوێ!
تەنیا تکام فڕێم مەدە
فڕێم مەدە من یاری تۆم
لە وەرزە سەختەکاندا، من بەهاری تۆم
بیرت چۆوە ئێوارانێ وەک سێبەر شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتە ئەو جێیەی تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی
فڕێم مەدە…!
ڕۆژێک دادێ وەک لە ناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک
فڕێت دابێ ، دێی دەگەڕێی
بەدوای مندا
منێک کە دەردەداری تۆم..!

#فەرهاد_پیرباڵ@mlwankay_shin
💔28❤15
ئەی ئارامی ڕۆحی ماندووم
ڕووناکی دڵی خامۆش بووم
گوڵی بۆن خۆشی ژینی من
قیبلەی عەشق و ئەوینی من
تەنها ئاوات و ئارەزووم
بێ تۆ من دەمێکە مردووم
منی پیر بە تۆوە گەنجم
مایەی حەسانەوەی ڕەنجم
ماچت، دەرمانی دەردانم
کاژەی جوانی مێهرەبانم
شیرینی ڕۆژانی تاڵم
ئەی کەوی خۆش خەت و خاڵم
نەکەی خەیاڵی ڕۆشتن کەی
مەیلی قەتڵ و خوێن ڕشتن کەی
بەرگەی هیجرانت ناگرم
دڵنیا بە بێ تۆ ئەمرم..!
#کاویان
ڕووناکی دڵی خامۆش بووم
گوڵی بۆن خۆشی ژینی من
قیبلەی عەشق و ئەوینی من
تەنها ئاوات و ئارەزووم
بێ تۆ من دەمێکە مردووم
منی پیر بە تۆوە گەنجم
مایەی حەسانەوەی ڕەنجم
ماچت، دەرمانی دەردانم
کاژەی جوانی مێهرەبانم
شیرینی ڕۆژانی تاڵم
ئەی کەوی خۆش خەت و خاڵم
نەکەی خەیاڵی ڕۆشتن کەی
مەیلی قەتڵ و خوێن ڕشتن کەی
بەرگەی هیجرانت ناگرم
دڵنیا بە بێ تۆ ئەمرم..!
#کاویان
❤26👍6🕊5
💔13❤3🕊1
خەم و زووخاوی ئەم عەشقە
لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش زنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە!
لە کام مەیخانە ھەڵڕێژم؟
بەتەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم؟
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوە
منیش زنجیری سەد حەڵقەم
لە دەست و گەردن ئاڵاوە!
#جەلال_مەلەکشا@mlwankay_shin
❤28💔9🕊3
کە بێ لێوی لە سەر لێوم بنێ، ڕۆحم لە سەر لێوە
کە لێوی لا بەرێ، ئەڵبەتە ڕۆحم دەردەچێ پێوە
شەکەرباری، نمەکپاشی، ئەگەر ببوایە من دەموت:
کە غونچەی تازە پشکوتوو دەشوبهێ بەو دەم و لێوە
دەڵێ هەر کەس ببینێ یار و ئەخباری بە ئەترافا
خودا چین ئەم هەموو دێوە لە دەوری ئەم پەری شێوە!
هەتا ڕۆژە دەبێ بۆ شامی شەو هەوڵێ بدا هەر کەس
ئەگەر شاهەنشەهە، ئەو ڕۆژە ڕۆیی شەو بە بێ شێوە
بەهارێ بوو جوانی، بوو بە سوخرەی پاییزی پیری
بە سەر چوو باغ و باقی ماوەوەی مشتێ چڵ و چێوە
مەگەر شاری عەدەم، جێی وا تیا سەرگەشتە بم قاتە
بیابانە بەشی مەجنوونە، خاسی کۆهکەن کێوە
ئەمینی شێتییە مەحوی لە مەکری نەفسی ئەممارە
مەگەر ڕەحمی خودا دەمبەستی کا ئەم مارە ئەنگێوە!
❣حەزرەتی مەحوی"
Tel⇔ @mlwankay_shin

❤25👍6
"دەمرم ئەگەر لێم جیا بی،
نیگاهت دوور بێ له من
نازەنین من داری سەبرم
ڕیشەکەی دەر دێ له بن.."
نیگاهت دوور بێ له من
نازەنین من داری سەبرم
ڕیشەکەی دەر دێ له بن.."
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤13💔6🕊2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستای مامۆستاکان #شەریف_حوسێن_پەناهی لە نێو پێشوازی چالاكانی كولتوری و هونەری.
Tel⇔ @mlwankay_shin
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤63👍8🕊1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادگاری شیرن
با هەزار «زێ» و «گادەر» و «لاوێنی» ڕوونیشمان هەبێ
تاکوو ژن ئازاد نەبێ، سەرچاوەکەی ژین لیخنە
کۆیلەتی باوی نەماوە، کیژی کوردی خۆشەویست!
ڕاپەڕە، هەستە لە خەو، ئاخر چ وەختی خەوتنە؟
دەرکە بشکێنە، پەچە بدڕێنە، ڕاکە مەدرەسە
چاری دەردی کوردەواری خوێندنە، هەر خوێندنە
دایکی زانایە کوڕی ئازا دەنێرێتە خەبات
من گوتم تۆش تێبگە «ناگاتە دەریایە زنە»
گوارەکەی زێڕت بەکار نایە، لە گوێ بگرە قسەم
لایقی گوێی تۆ عەزیزم شێعری سادەی هێمنە
هۆنراوەی مامۆستا #هێمن
خوێندەوە | #چەنگیز_سیگارچی
مۆنتاژ | #خالید_گرافیک
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤40👍7🕊5
گەر گەڕای بە شوێن پاییزدا
مەچۆ بۆ هیچ شوێنێکی تر
دڵم نەبێ!
گەر گەڕای بە شوێن بەهاردا
بۆ هەر شوێنێ ئەچی بچۆ
دڵم نەبێ!
مەچۆ بۆ هیچ شوێنێکی تر
دڵم نەبێ!
گەر گەڕای بە شوێن بەهاردا
بۆ هەر شوێنێ ئەچی بچۆ
دڵم نەبێ!
#مامۆستا_شێرکۆ_بێکەس@mlwankay_shin
💔27❤13🕊1
خهمزهدهی خۆتم نیشانهی تیری موژگانم مهکه
عاشقی ڕووتم، عهزیزم، تیرهبارانم مهکه
عاشقی خهندێکی تۆم با بهس به ئاه و ناڵه بم
بولبولم پهروانه نیم و حهز به سوتانم مهکه
دڵ به من ناکا لهبهر ئاوری دهروونم دێته جۆش
تۆ که سوتانت نهدیوه مهنعی گریانم مهکه
❣وهفایی"

❤32🕊2💔2
من درۆ ناکهم و بڵێم
ههمیشه له خهیاڵمدایه
ئهو کهسهی که خۆشم دەوێت...
بهڵام ڕاستگۆیانه ئهڵێم:
تهنانهت ئهو کاتانهی که له خهیاڵیشمدا نییه،
ههر خۆشم دهوێت..!
ههمیشه له خهیاڵمدایه
ئهو کهسهی که خۆشم دەوێت...
بهڵام ڕاستگۆیانه ئهڵێم:
تهنانهت ئهو کاتانهی که له خهیاڵیشمدا نییه،
ههر خۆشم دهوێت..!
#عەلی_شەریعەتی
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤24👍8🕊1💔1
ههندێك جار كهسانێك تهنها بۆ ئهوهی بڵێن
ڕای جیایه و ئازاده خۆی دهدات له كهرێتی..!
#ئالبێرت_ئەنیشتاین
Tel⇔ @mlwankay_shin
ڕای جیایه و ئازاده خۆی دهدات له كهرێتی..!
#ئالبێرت_ئەنیشتاین
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤23👍12🕊1
وەره جوانێ، وەره نازت بکێشم
وەره وەک دەسته گوڵ داتنێم له پێشم
وەره ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەره ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەره با بەس بکەم ئەو باوه باوه
وەره با بۆن بکەم ئەو بسکه خاوه!
وەره وەک دەسته گوڵ داتنێم له پێشم
وەره ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەره ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەره با بەس بکەم ئەو باوه باوه
وەره با بۆن بکەم ئەو بسکه خاوه!
#مامۆستا_هێمن@mlwankay_shin
❤30🕊1