له بازاڕیش سندووقه ترێم خۆش دهوێ،
لێی دهڕوانم و ههزاران ههزار چاوی تۆ سهیرم دهكهن!
لێی دهڕوانم و ههزاران ههزار چاوی تۆ سهیرم دهكهن!
#تەڵعەت_تاهیر
❤19🕊5👍2
هیچکات هەوڵ مەدە بۆ کەس بسەلمێنی کە تۆ چ جۆرە کەسێکی،
چونکە ئەوەی تۆی بۆ تاقی کردنەوە دروست کردووە، خودای گەورەیە، نەک بەندەکانی..!
چونکە ئەوەی تۆی بۆ تاقی کردنەوە دروست کردووە، خودای گەورەیە، نەک بەندەکانی..!
❤16👍6🕊1
❤16💔2🕊1
کەی وتەی من وا بووە بێ یادی تۆ دەنگ داتەوە
کێ هەیە وەک تۆ بە خاڵێ، دەفتەرێ پڕ کاتەوە
دڵ دەڵێی شێوەی وەفاداری لە زوڵفت فێر بووە
وا بە دڵسۆزی سەری هێناوەتە ژێر پاتەوە
کەس نەبوو بۆ ئاوی دیدەی من سنوورێک دابنێ
تاکەی ئاخر هەر ئەمن بینووسم، ئەو بیشواتەوە
هەر لە سایەی شەونمی گۆنات کە دەڕژێ جار و بار
خاڵی لێویشت لە ئاوی زەمزەمێ دەخواتەوە
گەرچی مەیدانی بەترس و سامی زۆر دیوە خەیاڵ
ئەوڕۆ ئەو بێچارە خۆی بەندە بە یەک هەوداتەوه
❣هێدی"
Tel⇔ @mlwankay_shin

❤20🕊1
@mlwankay_shin
مرۆڤ دەتوانێت دوای عەشق، دوای مردنی ئازیز، دوای نەخۆشی و ئافات و کارەسات ژیان دەست پێبکاتەوە، بەڵام دوای جەنگ نا، دوای جەنگ مرۆڤ ناتوانێت ژیان دەست پێبکاتەوە، ناتوانێت وابکات وەک ئەوەی شتێک لە جێگایەکدا پچڕاوە و سەرلەنوێ گرێی بداتەوە.
تۆ دەتوانیت تەنیا هەندێک لەو شتانەی ڕوخاون دروستیان بکەیتەوە. هەموو ئەوانەی لە سەردەمی جەنگدا ژیاون، دواتر تەنیا توانیویانە خەریکی چاککردن و تیمارکردنی ئەو وێرانە و برینانە بن کە جەنگ لەسەر دیمەنی شارەکان، شوێنەکان، سروشت، جەستە، ڕۆح جێیهێشتووە. دوای جەنگ تا ماوەیەکی درێژ ناتوانین بیر لەسەرەتا بکەینەوە، بیر لە نوێ بکەینەوە. تەنیا شتێک بتوانین بیکەین ئەوەیە جیهانی کۆن، داڕمانە گەورەکان وەک خۆیان درووستبکەینەوە.
"بەختیار عەلی"
"هەورەکانی دانیال"

👍12❤11
ناسر ڕەزازی - زووکه دەی
ملوانکەی شین
شێتی کردم چاوەکەت،
چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت،
خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت،
ناوەکەت
ڕووحمێ یارم تاکوو کەی
من شێت و شەیدا دەکەی؟
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی!؟
Tel⇔ @mlwankay_shin
چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت،
خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت،
ناوەکەت
ڕووحمێ یارم تاکوو کەی
من شێت و شەیدا دەکەی؟
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی!؟
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤13👍4🕊2
Çavên te...
Ew mîrata hemî evîndariya min e
Ji bilî Xwedê mafê kesî tune ku temaşe bike..!
چاوانی تۆ..
میراتگری هەموو ئەوینەکانمە،
بێجگە لە خوا کەس بۆی نییە
سەیری بکات..!
Tel⇔ @mlwankay_shin
Ew mîrata hemî evîndariya min e
Ji bilî Xwedê mafê kesî tune ku temaşe bike..!
چاوانی تۆ..
میراتگری هەموو ئەوینەکانمە،
بێجگە لە خوا کەس بۆی نییە
سەیری بکات..!
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤18🕊5💔2
پەژارەی تاریک و ڕەش
شەوگاری گرته باوەش
بەهیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر
سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوه بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی سەرد شەونم
بۆ ئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێته داوێنی
مانگەشەو چاو هەڵدێنێ
ڕوخساری خۆی بنوێنێ
به جوانی دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه
خونچه سەری دەربێنێ
باڵنده بجریوێنێ
بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمەش بزانێ:
نێوان ئەو دڵدارانه،
خاک و ئەو خۆره جوانه
به ڕاسی هەر ڕۆژێ دێ
که دڵداری تەواو بێ؟
هەروەها دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه
خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ!
❣مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
شەوگاری گرته باوەش
بەهیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر
سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوه بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی سەرد شەونم
بۆ ئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێته داوێنی
مانگەشەو چاو هەڵدێنێ
ڕوخساری خۆی بنوێنێ
به جوانی دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه
خونچه سەری دەربێنێ
باڵنده بجریوێنێ
بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمەش بزانێ:
نێوان ئەو دڵدارانه،
خاک و ئەو خۆره جوانه
به ڕاسی هەر ڕۆژێ دێ
که دڵداری تەواو بێ؟
هەروەها دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه
خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ!
❣مامۆستا شەریف"
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤15👍3💔3🕊2
پووشوو پەڵاشی خەیاڵم, بە لۆکەی زوڵفت هاڵاوە
لە شەوگاری ڕەشی زوڵفت, خەیاڵی دڵ پەشۆکاوە
نەکەی لەنجەی بسکی خاوت, لە ژێر پرچت بدرکێنی
کە ئەوسایە بە دەس غیرەت, هەموو عالهم تێک شکاوە
❣هێمن کەریمی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
لە شەوگاری ڕەشی زوڵفت, خەیاڵی دڵ پەشۆکاوە
نەکەی لەنجەی بسکی خاوت, لە ژێر پرچت بدرکێنی
کە ئەوسایە بە دەس غیرەت, هەموو عالهم تێک شکاوە
❣هێمن کەریمی"
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤10👍3🕊1
@mlwankay_shin
🥀 گراوی 🥀
خۆشەویستی دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە
مەینەتی چۆل و چیا ڕیسوایی شاری پێوەیە
دوور دیارن ئەو کەسانەی عاشق و سەوداسەرن
ڕەنگ و ڕوویان مۆری غەدری ڕۆژگاری پێوەیە
جێی وییە سەر هەر دوو دیدەم بۆیە هەر لایە دەچم
دار و دیواریش دەبینم نەخشی یاری پێوەیە
نەک نیگام سەر هەڵگرێ بۆ سەر گوڵی تر سەربەخۆ
چاوی من لەجیاتی پێلوو، پەردەداری پێوەیە
هەر لە بەژن و بسک و هەنیە و گەردنی، تا خاڵی ڕووی
پاکی بەڵگەی قودرەتی پەروەردگاری پێوەیە
نەمرێ وەستای گوارەکانت، بەو زریزەی ناسکەی
شاهکاری کردوە هێندی وردەکاری پێوەیە
سوور دەزانم لەو قەرارە ڕۆژێ فیتنە ساز دەبێ
گەر دەبینم مانگی چاردە فێسی لاری پێوەیە
ئاشکرایە نازی گەر دەڕوا، ڕوانینی بەڵام
چەند ئەوەندەی نازی ڕازی نادیاری پێوەیە
شێعری من بۆنی گراویی لێ دێ، 'هێدی' مەست دەکا
جا کە خۆی بێ چی بەسەر دێ، سەد بەهاری پێوەیە
❣مامۆستا هێدی"

❤9
هەموو دونیا لەلایەک،
تۆ بە هەڵەکانیشتەوە لەلایەک،
خۆت دەزانی لە نێو هەمووماندا شەیتانێک هەیە،
ئەی دەڵێی چی؟ ئەگەر بڵێم:
“من شەیتانەکەی ناویشتم خۆش دەوێت!”
👤 #توانا_ئەمین
تۆ بە هەڵەکانیشتەوە لەلایەک،
خۆت دەزانی لە نێو هەمووماندا شەیتانێک هەیە،
ئەی دەڵێی چی؟ ئەگەر بڵێم:
“من شەیتانەکەی ناویشتم خۆش دەوێت!”
👤 #توانا_ئەمین
❤10👍3
مەی بیرەوەری چاخی جوانی خۆمە
هاوڕاز و گلەی ڕۆژ و شەوانی خۆمە
ئاڵە وەکوو چاوەکەم لە دووری یاران
تاڵەو بە لەزەت، وەکوو ژیانی خۆمە
خەییام | وەرگێڕانی: ❣هەژار"
Tel⇔ @mlwankay_shin
هاوڕاز و گلەی ڕۆژ و شەوانی خۆمە
ئاڵە وەکوو چاوەکەم لە دووری یاران
تاڵەو بە لەزەت، وەکوو ژیانی خۆمە
خەییام | وەرگێڕانی: ❣هەژار"
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤12🕊1
@mlwankay_shin
🥀 شاری دڵ 🥀
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە، نەچی!
من دەڵێم مەرکەزی ئەسڕاڕی حەریفانە، دەچم!
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی!
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵگانە، دەچم!
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی!
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل"
من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی
❣سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)"

💔8❤7🕊2
وتی:
خەدیجه با نەبینه دوو عاشق
وەره ببینه دوو هاودەردی یەکتر
عەشق تەواو ئەبێت، بەڵام تا ئێستا دیوته دەرد تەواو بێت؟!
خەدیجه با نەبینه دوو عاشق
وەره ببینه دوو هاودەردی یەکتر
عەشق تەواو ئەبێت، بەڵام تا ئێستا دیوته دەرد تەواو بێت؟!
💔21❤13🕊1
عەدنان کەریم - منی عاشق
ملوانکەی شین
❤12👍4💔3🕊1
من دەزانم ڕۆژێ دێت جەنگ کۆتا دێ،
سەرکردەکان، ئاشت دەبنەوە و
دەست دەخەنە ناو دەستی یەکتر
پیرێژنێک چاوەڕوانی کوڕە شەهیدەکەی دەکا
ژنێکی جوان و گەنجیش، چاوەڕێیە
مێردە خۆشەویستەکەی بگەڕێتەوە..
لە ناو ئاگری شەڕ
ئەو منداڵە فریشتانەش، چاوەڕوانی
باوکە قارەمانەکەیان دەکەن
جارێکی تر بگەڕێتەوە و
ماچێکی ئەو وەک مەدالیا
لە کوڵم و ڕوومەتیان بدات!
نازانم کێ بوو ئەو کەسەی کە نیشتمانی فرۆشت،
بەڵام بە چاوانی خۆم بینیم
کە چۆن خەڵکی زەحمەتکێش و هەژار
باجی تاوانی ئەوانیاندا
بێ منەت بوون کێ کوژرا و
چۆنیش کران بە قوربانی
دڵم پڕە لە ژان بۆ ئەو شەهیدانە و
بە کەس و کاریان دەڵێم:
هەزار سەرکردەی بوودەڵەی
بەرژەوەند خوازی درۆزن،
بە قوربانی دڵۆپێک خوێنی گەشی ئەوان بێ..!

#مەحموود_دەروێش
Tel⇔ @mlwankay_shin
❤20💔8🕊6