Telegram Web
پەژارەی تاریک و ڕەش
شەوگاری گرته باوەش
بەهیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر

سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوه بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی سەرد شەونم

بۆ ئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێته داوێنی
مانگەشەو چاو هەڵ‌دێنێ
ڕوخساری خۆی بنوێنێ

به جوانی دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه
خونچه سەری دەربێنێ
باڵنده بجریوێنێ

بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمەش بزانێ:
نێوان ئەو دڵدارانه،
خاک و ئەو خۆره جوانه

به ڕاسی هەر ڕۆژێ دێ
که دڵداری تەواو بێ؟
هەروەها دەشنێتەوه
جێگای خۆر بگرێتەوه

خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ!

مامۆستا شەریف"

Tel⇔ @mlwankay_shin
15👍3💔3🕊2
پووشوو پەڵاشی خەیاڵم, بە لۆکەی زوڵفت هاڵاوە
لە شەوگاری ڕەشی زوڵفت, خەیاڵی دڵ پەشۆکاوە

نەکە‌ی لەنجەی بسکی خاوت, لە ژێر پرچت بدرکێنی
کە ئەوسایە بە دەس غیرەت, هەموو عاله‌م تێک شکاوە

هێمن کەریمی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
10👍3🕊1
@mlwankay_shin

🥀 گراوی 🥀

خۆشەویستی دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە 
مەینەتی چۆل و چیا ڕیسوایی شاری پێوەیە

دوور دیارن ئەو کەسانەی عاشق و سەوداسەرن
ڕەنگ و ڕوویان مۆری غەدری ڕۆژگاری پێوەیە

جێی وییە سەر هەر دوو دیدەم بۆیە هەر لایە دەچم
دار و دیواریش دەبینم نەخشی یاری پێوەیە

نەک نیگام سەر هەڵگرێ بۆ سەر گوڵی تر سەربەخۆ
چاوی من لەجیاتی پێلوو، پەردەداری پێوەیە

هەر لە بەژن و بسک و هەنیە و گەردنی، تا خاڵی ڕووی
پاکی بەڵگەی قودرەتی پەروەردگاری پێوەیە

نەمرێ وەستای گوارەکانت، بەو زریزەی ناسکەی
شاهکاری کردوە هێندی وردەکاری پێوەیە

سوور دەزانم لەو قەرارە ڕۆژێ فیتنە ساز دەبێ
گەر دەبینم مانگی چاردە فێسی لاری پێوەیە

ئاشکرایە نازی گەر دەڕوا، ڕوانینی بەڵام
چەند ئەوەندەی نازی ڕازی نادیاری پێوەیە

شێعری من بۆنی گراویی لێ دێ، 'هێدی' مەست دەکا
جا کە خۆی بێ چی بەسەر دێ، سەد بەهاری پێوەیە

مامۆستا هێدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
9
هەموو دونیا لەلایەک،
تۆ بە هەڵەکانیشتەوە لەلایەک،
خۆت دەزانی لە نێو هەمووماندا شەیتانێک هەیە،
ئەی دەڵێی چی؟ ئەگەر بڵێم:
“من شەیتانەکەی ناویشتم خۆش دەوێت!”

👤 #توانا_ئەمین
10👍3
عەباس کەمەری - کانی کانی
ملوانکەی شین
🎤: عەباس کەمەری
🎼: کانی کانی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
4🕊1
مەی بیرەوەری چاخی جوانی خۆمە
هاوڕاز و گلەی ڕۆژ و شەوانی خۆمە

ئاڵە وەکوو چاوەکەم لە دووری یاران
تاڵەو بە لەزەت، وەکوو ژیانی خۆمە

خەییام | وەرگێڕانی: هەژار"

Tel⇔ @mlwankay_shin
12🕊1
هەزار جار هێمنیش بم بۆ ویساڵت چۆن پەلەم نابێ؟!

#مامۆستا_هێمن
18💔6
@mlwankay_shin

🥀 شاری دڵ 🥀

من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!

من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!

من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!

من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە، نەچی!

من دەڵێم مەرکەزی ئەسڕاڕی حەریفانە، دەچم!
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی!

من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵگانە، دەچم!
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی!

لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل"
من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی

سەید کامیل ئیمامی (ئاوات)"

Tel⇔ @mlwankay_shin
8💔8🕊2
شەو ئەزانێ بۆچی هەر دەور و خولی
ڕووی تۆ ئەدەم..
تا بزانێ من کە پەروانەی چراتم ڕۆحەکەم..

👤 #بێخود
11🕊2
وتی:
خەدیجه با نەبینه دوو عاشق
وەره ببینه دوو هاودەردی یەکتر
عەشق تەواو ئەبێت، بەڵام تا ئێستا دیوته دەرد تەواو بێت؟!
💔2113🕊1
عەدنان کەریم - منی عاشق
ملوانکەی شین
🎤: عەدنان کەریم
🎼: منی عاشق

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
12👍4💔3🕊1
من دەزانم ڕۆژێ دێت جەنگ کۆتا دێ،
سەرکردەکان، ئاشت دەبنەوە و
دەست دەخەنە ناو دەستی‌ یەکتر
پیرێژنێک چاوەڕوانی‌ کوڕە شەهیدەکەی‌ دەکا
ژنێکی‌ جوان و گەنجیش، چاوەڕێیە
مێردە خۆشەویستەکەی‌ بگەڕێتەوە..

لە ناو  ئاگری‌ شەڕ
ئەو منداڵە فریشتانەش، چاوەڕوانی‌
باوکە قارەمانەکەیان دەکەن
جارێکی تر بگەڕێتەوە و
ماچێکی‌ ئەو وەک مەدالیا
لە کوڵم و ڕوومەتیان بدات!

نازانم کێ بوو ئەو کەسەی‌ کە نیشتمانی فرۆشت،
بەڵام بە چاوانی خۆم بینیم
کە چۆن خەڵکی‌ زەحمەتکێش و هەژار
باجی‌ تاوانی‌ ئەوانیان‌دا

بێ منەت بوون کێ کوژرا و
چۆنیش کران بە قوربانی‌
دڵم پڕە لە ژان بۆ ئەو شەهیدانە و
بە کەس و کاریان دەڵێم:
هەزار سەرکردەی‌ بوودەڵەی‌
بەرژەوەند خوازی درۆزن،
بە قوربانی‌ دڵۆپێک خوێنی گەشی ئەوان بێ..!

#مەحموود_دەروێش


Tel⇔ @mlwankay_shin
20💔8🕊6
ئەو پەتەی چەند جارێک
بپچڕێت و گرێ بدرێتەوه،
چیتر پەت نامێنێ، بەڵکوو
ئیتر دەبێتە تۆپەڵەیەک گرێ کوێرە!

"باسی پەت ناکەم"
👍259
ئومید ڕەسوڵپوور - جادەی خۆشەویستی
ملوانکەی شین
🎤: ئومید ڕەسوڵپوور
🎼: جادەی خۆشەویستی
#Nwê
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
4👍2
ملوانکەی شین
ملوانکەی شین – ئومید ڕەسوڵپوور - جادەی خۆشەویستی
دونیا هەر ئەوەندەی خۆشە,
بە بێدەنگی لە ئازیزێک ڕابمێنی..
❤️
10💔4👍3
@mlwankay_shin

🥀 به من چی؟ 🥀

کە مردم ، داد و هاوارت بە من چی؟
فرمێسک و چاوی خوێنبارت بە من چی؟

کە تار بوو ڕۆشنی دونیا لە چاوم
ڕووناکی شەمعی ڕوخسارت بە من چی؟

لە ژینا خۆ نەبوو هۆشت بە حاڵم
ئەوێستا هۆشی بێدارت بە من چی؟

بهێڵە دەست وە ناو زوڵفت بهێنم
کە مردم ، پرچی تاتارت بە من چی؟

دەکۆڵی پشتی کێلم دار ئەنێی لێی
چەقانی داری یادگارت بە من چی؟

چ سوودی دێیە سەر قەبر و مەزارم
لە قەبرا ، تازە دیدارت بە من چی؟

بەهرۆز بەڵا چێژ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔134👍3
مەرزیه فەریقی & لەیلا فەریقی - ئای شل
ملوانکەی شین
ئەرێ ئای چارەی دڵ بازی سەرچڵ
هەڵوەدای تۆم ئەرێ شەماڵی سڵ..

| @mlwankay_shin
👍5🕊5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
5ی پووشپەڕ، ساڵۆگەری کۆچی‌‌ دوایی بلیمەت و هونەرمەندی گەورەی کوردستان، نەمر مامۆستا "حەسەن زیرەک" بەرز ڕائەگرین.

پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌ ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و ناودار‌ی کورد مامۆستا «حه‌سه‌ن زیره‌ک» چریکه‌ی زێڕین و هه‌رمانی کوردستان.

Tel⇔ @mlwankay_shin
28🕊3
حەسەن زیرەک - کراس ڕەش
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن زیرەک
🎼: کراس ڕەش

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
17👍3🕊1
2025/07/14 02:08:26
Back to Top
HTML Embed Code: