Telegram Web
پێویستە قسە بكەین
نازانم لەسەر چی
بەلام ئەوەندە ئەزانم
ڕۆحم زۆر پێویستی بە وشەكانتە...
24💔17👍4🕊1
ئەحمەد خەلیل - من حەقمه
ملوانکەی شین
🎤: ئەحمەد خەلیل
🎼: من حەقمه

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔104👎2
هاوڕێیەتی ڕێوی
لەگەڵ کەروێشک کۆتایی دێت،
کاتێک ڕێوی برسی دەبێت!
👍222🕊2💔2
دایکم دەیگوت:
ئەم دونیایە پڕوو پوچە وامدەزانی ئەو نازانێ لەچی پڕەو لە چی پوچە!
بەڵام ئێستا کە گەورەبووم تێگەیشتم لە هیچ پڕەو لە پڕ پووچە!
👍3922🕊2
ناسر ڕەزازی - ئێوارەیەو بەرەو غوربەت
ملوانکەی شین
🎤: ناسر ڕەزازی
🎼: ئێوارەیەو بەرەو غوربەت

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
18👍4🕊3
لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار حەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچێ؟ هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

مامۆستا هەژار"

Tel⇔ @mlwankay_shin
24🕊2
پێی بێژە خۆشت ئەوێ،
من نەموت ئیسە دوو مناڵی هەیە :(

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان


Tel⇔ @mlwankay_shin
6👎6💔6🕊1
‏⁧ عەشقی ⁩ڕاستەقینە لە نوێژ ئەچێت
‏دوای ئەوەی نیەتت هێنا،
نابێ سەیری دەور و بەرت بکەیت..!

Tel‌⇔ @mlwankay_shin
33👍10💔2🕊1
حەسەن زیرەک - قەد له دونیادا نەبوو
ملوانکەی شین
🎤: حەسەن زیرەک
🎼: قەد له دونیادا نەبوو
بێجگه له ناخۆشی بەشم..

#خۆشترین_مەقام🍃
●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔116👍2🕊1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دایم غەم و بێداری و خوێناوه دڵی من🥀

| @mlwankay_shin
💔165👍2
کاپتن تۆ زەمەنی فرمێسک نا خوێنیتەوە
تێناگەی ئەو دەمەی پیاو دەگری،
کەون چ خەلەلێکی تێدایە کاپتن!

#جەمال_غەمبار


Tel‌⇔ @mlwankay_shin
💔94
من ئەو باڵندەم
دەنووکم ببڕن،
به باڵ دەخوێنم
باڵیشم ببڕن
نەغمه و ئاوازم
تا پەڕپەڕوچکەی ئاسمان هەڵئەفڕن...

#جەلال_مەلەکشا@mlwankay_shin
29🕊6
"له شارەکەت که ڕەمزی ئاسن و منارەیه، مەلی ئەوین غەوارەیه
ئەوەی که دارەتێله مەزهەری قەنارەیه، ژیان شەوارەیه

گوڵم، هەرێمی زۆنگ و زەل
چلۆن دەبێته جاڕه گوڵ؟!
گوڵم، دڵم پڕه له دەرد و کوڵ

دەڵێم بڕۆم له شارەکەت.."

| @mlwankay_shin
🕊1716💔3👍2
@mlwankay_shin

شێتە گیان شێتانە شێتم من لە دەوری ماڵەکەت
شێتە گیان شێتانە شەیدام بۆ شکاری خاڵەکەت

شێتە گیانم شەو شەوارەی داوە بەر دەم زوڵفەکەت
شێتە گیان من دەس بە دامەن، ئەو گرێیەی شاڵەکەت

شێتە گیان زستان بەهارە، گەر ببینم ڕووی گەشت
شێتە گیانم بەند و زیندانم لە گۆنا چاڵەکەت

شێتە گیانم وا مەزانە عاشقی بۆم ئەستەمە
من خەوی خەونی خەیاڵم، مەستی لێوە ئاڵەکەت

شێتە گیان تا ئەو بەهەشتەی، وادەیی داوە خودا
پێ بە پێ، هەنگاو بە هەنگاو، ئەبمە یاری پاڵەکەت

پێم مەڵێ ناسێح تەواو بوو، کەوتە داوی چاوەکەم
نامرم گەر تاقە جارێ سەر خەمە سەر باڵەکەت

تا نەمردووم دێمە بەر دەم بوونی پاکت، شێتە گیان
وەک عەسەڵ شیرینە بۆ من، چایە تارە تاڵەکەت

ناسێح ڕەحیمی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
27🕊5
گەر بادە فەرح بەخشە، بەیادی لەبی تۆیە
نەشئەی چییە بێ شەهدی لەبت، جامی لەبالەب!

گەر لۆمەیە، گەر مەنعە، ئەگەر کفرە، گەر ئیسلام
گەر تابعی قانوونە، ئەگەر خارجی مەزهەب

تا جان لە بەدەن دایە، ئەدەب تۆ دەپەرستێ
زونناری ملم زوڵفی خەمت، قیبلەمە غەبغەب..!

#عەبدوڵڵا_بەگی_میسباح_دیوان@mlwankay_shin
9👍4
ئێره کوردستانه - ژیری دەستکرد
ملوانکەی شین
" ئێرە کوردستانە "
لانەی بەچکە شێرانە
بۆ دوژمنان گۆڕستانە
چەندین ساڵە دەمانکوژن
دەمانبڕن، قڕمان دەکەن
بەڵام خەیاڵیان خاوە
بووین بە چقڵی چاویان
لە داخی کورد
لە بیریان کردووە ناویان

ئێرە کوردستانە
خاکی باب و باپیرانە
ئێمە کوردین، سەر بڵندین
دۆستی ئازیز تەنیا شاخەکانمانە
دوژمن زۆرن،
سەگ و گورگەکان بۆرن
عەرەب و فارس و تورکی سەرشۆڕن

ئێرە کوردستانە، خاکی شەهیدانە
هەرچیتان کرد سوودی نەبوو
ڕەگی کورد لەم خاکەدا وا چەقاوە
بە خوێنی ڕۆڵەی کوردان ئاو دراوە
ناتوانن وابکەن کورد نەبین
هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین
ئێرە کوردستانە
بژی کورد، بژی کوردستان

ئەگەر لەشم سەد پارچە کەن
بمدەنە ژێر گولە و ڕەگبار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
"کوردستانم وڵاتێکە و نابێت بە چوار❤️"

#ژیری_دەستکرد

Tel⇔ @mlwankay_shin
30🕊4
به تاڵی زوڵفی موشکین بۆی بە‌تاڵی سیحر ئە‌کا گاهێ
بە‌ تاوی عیشقی گیان سێنی بە‌ تاو ئە‌مخاتە نێو ئاهێ

لە چاڵی کوڵمی ئە‌و شۆخە بە برژانگی کە دە‌رهاتم
لە گریان کە‌وتمە گە‌ڕیان بە شوێن حە‌ڵقە‌ی ڕوخی ماهێ!

#سە‌ید_ناسر_فە‌تاحی
12🕊2
ئەوا بۆی ئاوەڵایە باوەشی من
بەسە بۆ من کە ئەو بێتە بەشی من..!

#هێمنی_دڵان@mlwankay_shin
10
پەیمان عەلایی - شەو هات
ملوانکەی شین
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم

لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم!

#حەزرەتی_نالی@mlwankay_shin
12🕊7💔7
@mlwankay_shin

کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد

خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟

لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد

بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد

ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد

حەریق"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍137🕊3
2025/07/14 16:12:10
Back to Top
HTML Embed Code: