Telegram Web
پەیمان عەلایی - شەو هات
ملوانکەی شین
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم

لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخوێنم
بیعەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم!

#حەزرەتی_نالی@mlwankay_shin
12🕊7💔6
@mlwankay_shin

کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد
نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد

خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی:
هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟

لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ
سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد

بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم
تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد

ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم
پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟

خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و
نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد

حەریق"

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍127🕊3
مامۆستا هێمن بۆ مامۆستا شەریف
ملوانکەی شین
وتەکانی مامۆستا هێمن
لەسەر مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی

ڕۆحی مامۆستای کۆچکردوو شاد و ناوی هەرمان❤️

Tel⇔ @mlwankay_shin
13🕊3
ڕۆژێک دێت کەسێک
ئەوەندە بە توندی لە باوەشت دەگرێ،
هەموو پارچە شکاوەکانت یەک دەگرنەوە..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
💔2011👍7👎1🕊1
@mlwankay_shin

ئاخری ڕۆژێ دڵی دێوانە ڕسوام هەر دەکا
بۆتە کاسەی خوێن و ئێستەش ئارەزووی دڵبەر دەکا

من دەگرمە لێوی ئاڵی لەکنەخۆ تیری نیگام
ئەو لە سەر خاڵی دەنیشێ، هەر گەیشتێ و سار دەکا

هۆشی من لەو گۆشە خۆ کاری بە کێشەی دڵ نییه
خۆشەویستی شێتە، خانوەخوێ له ماڵی دەردەکا

من لە ئێخەت هەرچی واژەی جوان هەیە دەیخوێنمەوە
لاپەڕەی سینگی تۆ بۆ من کاری سەد دەفتەر دەکا


هێدی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
17👍3🕊2
سەنا بەرزەنجی - ئەڵێم ئەم شاره جێ بێڵم
ملوانکەی شین
ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم
بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم

بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم
لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم

ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن
بێڵا ڕاکەم لە دیتنتان حەزەر کەم

هەڵۆی شاخم کەوی دیلی قەفەس نیم
بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەر کەم

هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم؟!

شەوارەم بێ نەبینم ڕۆژی ڕووناک
ئەگەر بەم شارەدا ئیتر گوزەر کەم

وڵاتی مەرگە، ئێرە گۆڕی عەشقە
بڕۆم چاکە و لە خۆم دەفعی خەتەر کەم!

🎙سەنا بەرزەنجی

جەلال مەلەکشا"

‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌Tel⇔ @mlwankay_shin
20
ژیان فێری کردم.. ؟
9💔3👍1
پیاوە گەمژەکان وەک کتێب سەیری ئافرەت دەکەن
ئەگەر بەرگەکەی سەرنجیان ڕانەکێشێت، هەرگیز خۆیان ئەزیەت نادەن بەوەی بزانن چی لەناوی دایە..!

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍276
کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم
ڕنینی ڕوومەتی جوانت بە من چی..!


#عەلی_ڕێبوار
20💔6🕊1
ڕێزگرتن نیشانەی خۆشەویستی نییە،
بەڵکوو بەڵگەیە لەسەر جوان پەروەردە بوونت،
بۆیە ڕێز لە خەڵکی بگرە تەنانەت گەر خۆشیشت نەویستن!

#چارڵی_چاپلن
25👍13
خوری که شی‌ کرایه‌وه، به‌ چه‌شنی تار و موو به‌ موو
وه‌ها له‌یه‌ک جودایه زوو به سروه‌یێ له‌ناو ئه‌چێ

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌بێته ڕێس، که دێن و ده‌یکه‌نه گورێس
وه‌کوو زرێی گرێ‌ دراو، له شێری به‌ستراو ئه‌چێ!

دەبا له‌یه‌ک نه‌بین جودا، وه‌هایه ئایه‌تی خودا..!

#مامۆستا_شه‌ریف
14🕊2
چاوەکانت ڕۆمانـ'ـە،
منیش ئاشقی خوێندنەوەییـ'ـم! 🫠🖤

| @mlwankay_shin
11🕊4👍2
@mlwankay_shin

هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم

نە وەفا لای کەسوکارە و نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێبەزەیی هەرچی کەسوکارە برۆم

نە گوڵستانێ دەبینی، نە گوڵێ پێ دەکەنێ
شەرتە لەو شوێنە کە بولبول قەفەسی خارە بڕۆم

خۆشترین دەنگی شەوانەم غەزەلی ڕەنج و غەمە
لێم گەڕێن با بە غەمینی، منی بێچارە بڕۆم

کێ دەزانێ چ لە نێو ئەم دڵەدا ڕادەبری
خۆزگە بەو ڕۆژە بە تەنیا وەکوو ئاوارە بڕۆم

دەوروبەر چەشنی نەخۆشخانەیە دوکتۆرێ نییە
شەرتە لەو جێگە کە دەرمان هەموو وەک ژارە بڕۆم

بۆ دەبێ هەستی ئەوین ژێردەسی پارە و پەلە بێ
لە وڵاتێ کە ئەوین دایمە لە پای دارە بڕۆم

تەمە چارشێوی شێعر، سونبولە ڕووبەندی وشە
با لە ئەو جێ کە شێعر هەستی بریندارە بڕۆم

چونکە زۆرداری بەرەندەی گرەوی ئەم گەلەیە
عەهدە لەو جێگە بە دەس تاقمی بێعارە بڕۆم

یارمەتی دا کەسێ «ئاسۆ» لە دەس ئەم ژینە دەبا
تاکوو ئەو شوێنە ئەوین سەروەر و سەردارە بڕۆم

ئاسۆ"

Tel⇔ @mlwankay_shin
27🕊2
ڕێوان ئەحمەد - بۆ تۆیه ژینم
ملوانکەی شین
🎤: ڕێوان ئەحمەد
🎼: بۆ تۆیه ژینم

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
6🕊1
ئەی مانگ لە لای خۆت تاکی جوانی
وا دەماغ بەرزی و لەسەر ئاسمانی

گەشت و گێل ئەکەی بە دڵی بێ خەم
شەوق ئەدەیتە سەر ڕووی هەموو عالەم

بە شۆخی و جوانیت بۆچ مەغرووری تۆ؟
خۆ نیتە باڵا و برژانگ و برۆ

زەردە خەنە و ناز عیشوە و پێکەنین
قسەی ڕەنگین و گفتوگۆی شیرین

دیدەی وەک نێرگز زوڵفی وەک شەوبۆ
ئەی مانگ ئەمانەت لە کوێ هەیە تۆ؟

خۆزگە تۆ مانگی منت بدیایە
تاکوو خۆت لەبەر چاو بکەوتایە..!

کەماڵی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
15💔4👍1🕊1
بەهمەن عەلیخانی - هاتووی خەمم پێ بدەی
ملوانکەی شین
🎤: بەهمەن عەلیخانی
🎼: هاتووی خەمم پێ بدەی

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
6👍2💔1
@mlwankay_shin

پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم "بێسیم" دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا

گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمە دیتنت ئەمما
لە کورتیدا تــــــــەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا

وەکوو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆ وڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا

نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕژان و پڕئازارە ڕاناگا

دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بە دەردی ئاشقی بێچارە ڕاناگا

هەتا کۆمتر دەبێ پشتم پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا

دەبێ بولبول لە من فێر بێغەزەلخوێنی، بەڵام چبکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
12💔2🕊1
ملوانکەی شین
@mlwankay_shin #حەنەکێ_تاڵ | #طنز_تلخ انشاء موضوع: دلار ۵۰هزاری کمتر از سه سال پیش زمانی که کرونا و ترامپه شێت گەورە و گووخۆرهای دنیا بودند انشایی نوشتم با عنوان کووید ۱۹ و دلار ۲۰ و حُسن ختامش این بیت بود که" به حال ملت بباید گریست که کوویدش بود نوزده و…
@mlwankay_shin

#حەنەکێ_تاڵ | #طنز_تلخ

انشاء
موضوع: ...
له خوا بەزیاد بێت دیگر جنگ تمام شدە است و همه خەڵک اعتقاد دارند که دوباره جنگ می‌شود و دوباره همه هم اعتقاد دارند که جنگ نمی‌شود ولی در هر صورت آخر زمان است و محال است تا گوێز تەکاندن این پاییز دوام بیاوریم، بە قەد بەینی عەرز و عاسمان بدبختی بر سر ما باریده و بۆ ئاهی سوێند و دوعا نوزەیەکمان تێدا ماوه و حسابی کەنفت شدە‌ایم و نمیدانم چرا ناڕووخێت ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
اگر زمانی دغدغه خاطر کرونا و آلودگی هوا و لایه اوزون داشتیم اکنون فقط همین‌که از این گێچەڵ جان به در ببریم کافی است و تا گێچەڵ بعدی خدا از سلطان محمود بزرگتر است اما جنگ چیزی نیست که مثل بەیتی بله مدام تکرار شود البته اگر خوب به زندگی‌مان نگاه کنیم زندگی ما تکرار فراوان داشته و هرچه مشکلی قۆڕتر بوده احتمال تکرار شدنش هم بیشتر بوده است مثلا یادتان می‌آید که چند موج کرونا داشتیم، سوێند به گوڵێکی پاک ئەخۆم تعداد امواج کرونا از امواج رادیو و تلویزیون بیشتر بود.
حتی ساڵان این موقع از گرما و بی برقی پرتە و بۆڵه می‌کردیم گرمای امسال نسبت به پارەکە ۴۳ درصد تورم داشته چون کنتور تورم همیشه همین عدد را نشان می‌دهد ولی امسال میزان پرته و بۆڵه از گرما کمتر شده و ذهنمان درگیر جنگ است.
البته چنان‌که بارها عرض کردەام ما هیچ‌گاه همچون ئۆمەتی محەمەو زندگی نکردەایم و زندگی غیرعادی تنها بخش عادی زندگی ما بوده است، مثلا همه ما عادت به انبار کردن وسایلی داریم که نیازی به آن نداریم چون در این تۆپیوخانه شاید روزی آن چیز گیر نیاید حتی اگر آن وسیله شیئی ساده مثل کیسه پلاستیکی باشد، یا مثلا در این جنگ آرایشگاه‌ها از همیشه شلوغ‌تر بود این در حالی است که پوتین و زلنسکی سه سال است آرایشگاه نرفتەاند و با مەکینه سرشان را کوتاه می‌کنند و ما همچنان به زندگی دلخوش هستیم و جان کندنی که ما آن را زندگی می‌پنداریم چوار درجه و نیم از جەحانم بدتر است.
از وقتی آتش بس شدە است همه آوارگانی که به قامیشەڵە آمده بودند به شهر برگشتند و خۆم بە سەڵتی در قامیشەڵە هستم و شب‌ها گاهی صدایی می‌آید و من می‌گویم: "کسی اینجاست؟ کسی اینجا پیام آورد؟ سلامی یا که لبخندی، فشار گرم دست دوست مانندی" و می‌بینم که هیچ کس نیست جز کەر ماڵ کاحەسەن که او هم مثل من تنهاست. به قول گۆرانی‌های قدیمی ئێمەش به موراد دەگەین پەنام بە سەیدی سەروەر.

#عەتا_سەرزل

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍178
دۆستۆیۆڤسکی دەڵێت:
کەرامەت لە خۆشەویستی بەنرخترە،
ئەگەر سووکایەتی بە کەرامەتت کرا باشترە دڵت دەربێنیت و لە ژێر پێتدا بیهاڕیت، خۆت هەرزان مەکە..!
33👍11
2025/07/13 02:35:14
Back to Top
HTML Embed Code: