Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
4884 - Telegram Web
Telegram Web
سەحابەی ڕێزدار حذیفة بن الیمان رضي الله عنه دەڵێت :

خەڵكی پرسیاریان دەكرد لە پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لە بارەی خێر و چاكە، بەڵام من پرسیاری شەڕ و خراپەم لێ دەكرد لە ترسی ئەوەی پێم بگات،

بۆیە گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ئێمە لەناو نەفامی و شەڕ و خراپەدا بووین پاشان خوای گەورە ئەم خێرەی بۆ هێناین كە ئیسلامە، ئایا لەدوای ئەم خێرە شەڕ و خراپە هەیە وەك چۆن لە پێشدا هەبوو ؟

پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: بەڵێ، گووتم: ئەی لەدوای ئەم شەڕە خێر دەگەڕێتەوە ؟ فەرمووی: بەڵێ، بەڵام خەڵت و لێڵی تێدایە. گووتم: ئەی خەڵتەكەی چییە ؟ فەرمووی: خەڵكانێك دەبێت لەسەر بەرنامە و ڕێبازی من ناڕۆن، چاكە و خراپەشیان لێ دەبینیت. گووتم: ئایە لەدوای ئەو خێرە شەڕ هەیە ؟

فەرمووی: بەڵێ، بانگەوازكارانێك كە لەسەر دەرگاكانی دۆزەخ ڕاوەستاون هەر كەسێك وەڵامیان بداتەوە ئەوە فڕێی دەدەنە ناویەوە. گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) وەسفیان بكە بۆمان ؟ فەرمووی: ئەوانە لە پێستی خۆماندان و بە زمانی خۆمان قسە دەكەن. گووتم: ئەی پێغەمبەری اللە (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) بە چ شتێك فەرمانم پێ دەكەیت ئەگەر گەیشتم بەو سەردەمە ؟

فەرمووی: پەیوەستبە بە كۆمەڵی موسڵمانان و پێشەواكەیانەوە. گووتم: ئەی ئەگەر موسڵمانان نە كۆمەڵیان هەبوو وە نە پێشەوا ؟

فەرمووی: خۆت دوور بگرە لە هەموو ئەو فیرەقانە و گروپانە، ئەگەر بە قەپ گرتنیش بێت بە ڕەگی درەختێكدا، تاوەكو مردن پێت دەگات تۆ هەر لەسەر ئەوە بە و شوێن هیچیان نەكەویت.

📚صحيح البخاري: «٣٦٠٦»
📚ومسلــم: «٤٨٩٠»
◈بێنرخی دوونیا لای پێغەمبەری خوا‌ﷺ . .

پێغەمبەری خــواﷺ دەفــەرمووێـت:
مَالي وَللدُنیا، إنَما أنا کرکبٍ قام في
ظِل شَجَرةٍ ثُم رَاحَ وَ تركَها .

واتە: من چیم لە دونیا داوە، من لەونیا هەروەڪ ڕێبوارێڪ وام ڪە ڪەمێڪ لەژێر دارێڪدا دەحەسێتەوە و چاوی گەرم دەکات، پاشان دەڕوات ئەو دارە بەجێ دەهێڵێت.
ئایاهاوشێوەی ئەم دوو هاوسەرە هەیە ... ؟!!!

كان مسروق يصلي حتى تَرِم قدماه،
وتجلس امرأته خلفه،
فتبكي مما يصنع بنفسه.

تابعي مەسروق نوێژی ئەکرد تا پێیەکانی ھەڵدەئاوسان ،خێزانەکەی لەپشتیەوە دائەنیشت ، ئەگریا کە بۆ وا لەخۆی ئەکات

📚«كتاب الزهد لوكيع : ١٤٩»
﹍﹍﹍﹍

خیرالقرون لەوپەڕی تەقواو دینداریان خەمی قەبر و قیامەت و عاقیبەت خێریان بوو ، ئەی خەڵکی ئێستا کە
شرالقرونن هەم و خەم یان چیە ؟!
“کوفری دەنگ دان”

دوبارە و سێ بارەی ئەکەینەوە و واجبی سەر شانمانە موسوڵمانان ئاگادار بکەینەوە

ئەوانە هیچ کە حیزبی عەلمانین و کوفرەکانیان ڕونە بەڵام ئەمڕۆ چاوبەست ئەکەن لە کوڕی خەڵکی بەوەی کە ئەڵێن ئێمە حیزبێکی ئیسلامین و واین و واین
ئەوەی مەبەستمە لێرەدا نەچن دەنگ نەدەن بەهیچ لایەن و گروپێك چونکە والله’ی ئەوانیش بچنە سەر حوکم یاسای خۆیان هەیە و حوکم بە قورئان ناکەن دڵنیابن گەر چەند حوکمێکیش بە قورئان بکەن دڵنیابن خۆیان یاسای تر دائەنێن ئەمەش کوفرێکی ڕونە!!!..

جا موسوڵمانانی ئازیز مەچن و بەژداریشی لێ مەکەن زۆر براهەیە ئەڵێ ئەچم زەڕبی لێ ئەدەم نا براگیان پڕۆسەکە پڕۆسەیەکی کوفرییە نابێ بەهیچ جۆرێك ئێمەی موسوڵمان بەژداری تیا بکەین

ئەگەر ئەشڵێن نەچین زەڕبی لێ نەدەین سەوتەکە بۆخۆیان ئەبەن!!!
لێیان گەڕێن هاتنە سەر حوکمی موسوڵمان و هاتنەوەی حوکمی الله بەوەنیە هەرکات الله لەئێمەی ڕابینی دڵنیابن زوڵممان لێناکاودینەکەیمان ئەداتێ

بارك اللە فیك..
« هـۆگـرتــمـ..»
«ڪەچی سـەدان خاڪ و شار وا مـن لە دوورتــم
بەڵام بە هـەموو هۆز و خاڪـ مــن شـاگردتـــم
مـەگـەر زمانـێـڪـ شڪ دەبـەم بـۆ داخــی دڵ..!
هـەر ئـەوە دەزانــم بـۆ دیـدارت زۆر شەڪـەتــم.»

...💔
میللەتێ سەیرین
تەنها لەکاتی پۆشینی عاباو نیقاب هەستی کوردایەتیمان بۆ دروست ئەبێ و هەرچی پانتۆڵ لەپێ و ڕیبات لەمل و جلی سۆزانی لەبەرە دێت و ئەڵێن لەجیاتی کلتوری عرەب جلێ کوردی جوان بکەی باشتر نیە؟!
ئەوەندە کورد پەروەری و ڕاستەکەی تۆ جارێ ئەو پانتۆڵ و ڕیباتە فڕێ بدە قاتێ کوردی و شەڕواڵێ کوردی بکە بەرت ،یان ئافرەتەکان جارێ تۆ ئەوجلە فڕێ بدە کەسۆزانیەکانی ئەوروپاو ڕۆژئاوا ئەیکەن ،ئینجا بەم خوشکە داماوەوە بیگرن و پێی بڵێن کلتوری عەڕەبت هێناوە لایبەو جلی کوردی بکە.

تۆخاوەنی هیچی خۆت نیت کەمۆرکی کوردی پێوە دیاربێت.

جلت مارکەی وڵاتانە .

خواردنت ئێرانی و تورکی و ئیطالی و ئەمریکی و وڵاتانی ترە.

کەلوپەل و ئامێرەکانت هەمووی هی وڵاتانی ترە.

زمانی دایکت خەریکە بیر دەچێتەوە بەهۆی فێربوونی زمانی بێگانەو ئینگلێزی بەتایبەت لەقوتابخانەکان.

تەنانەت لەدام و دەزگا حوکمی و ئەهلیەکانیش جلی کوردی قەدەغەیە تەنها بۆ ئەوکاتە ئازادن بیپۆشن کەڕۆژێکی مێژوی و تایبەت بێ به گەلی کوردەوە.

ئیتر کوردایەتی بۆ ئەفرۆشنەوە بەخوشکە عاباو نیقاب پۆشەکانمان کە خۆتان داماڵدراون لەهەموو کلتورێکی ڕەسەنی کوردی ؟..
كوڕەكەی مامۆستا مەبەست كاژاوی لە قاتی چوارەوە كەوتۆتە خوارەوە لە ژێر چاودێری چڕدایە
لە دۆعای خێر بێبەشی مەكەن😔
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هیچ شتێك وەك خوشك بەنرخ نیە
خوشك گەوهەرێكە پڕە لەجوانی🥰
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جارێكیان ابوبكر ڕەزای اللە ی لێبێت سەركەوت بۆ ئەوەی وتارێك بدات فەرموی: كێتان سورەتی تەوبە دەخوێنێتەوە
پیاوێك فەرموی: من بخوێنە كاتێك بەم ئایەتە گەشت (إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لاَ تَحْزَنْ إِنَّ الله مَعَنَا) ابوبكر گریا و فەرموی: بە اللە من هاوڕێكەیم!
ناڕەحەترین و قورسترین لەدەستدان كە ئینسانی موسوڵمان لەدەستی بدات لەدەستدانی ئەو كەسەیە كە پاڵپشتی بوە لە دینەكەیدا وە ئامۆژگاریكاری بوە، وە دڵنەوایی كاری بوە لە ناڕەحەتی ئەم سەردەمە و ئامۆژگاری كاری بوە بە صەبرگرتن و بەردەوام بون لەسەر ڕێگاكەی، ئای چەن ناڕەحەت و قورسە لەدەستدانی ئەم جۆرە كەسانە ژیانكردن لەدوای لەدەستدانی ئەم جۆرە كەسانە یەك پارچە ناڕەحەتی و تاریكیە، بەڵكو ژیان ئەو كاتە هیچ خۆشیەكی تێدا نامێنێتەوە ۆ موسوڵمان، مردن و نەمان لەدونیادا گەورەترین هەدیە دەبێت بۆ ئینسانی موسوڵمان💔
الْأَوْزَاعِيَّ يَقُولُ : لَيْسَ سَاعَةٌ مِنْ سَاعَاتِ الدُّنْيَا إِلَّا وَهِيَ مَعْرُوضَةٌعَلَى الْعَبْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَوْمًا فَيَوْمًا وَسَاعَةً فَسَاعَةٌ ، وَلَا تَمُرُّ بِهِ سَاعَةٌ لَمْ يَذْكُرِ اللَّهَ تَعَالَى فِيهَا إِلَّا تَقَطَّعَتْ نَفْسُهُ عَلَيْهَا حَسَرَاتٌ ، فَكَيْفَ إِذَا مَرَّتْ بِهِ سَاعَةٌ مَعَ سَاعَةٍ وَيَوْمٌ مَعَ يَوْمٍ وَلَیْلَة مَعَ لَیْلَةِِ..

اتباعي تابعین ٲبو عمروالأوزاعي
﴿و٨٨ ـ تـ۱٥۷﴾ئەیفەرموو:


هیچ سەعاتێک نییە لە سەعاتەکانی دونیا ئیللا نیشانی بەندە دەدرێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕۆژ بەڕۆژ و سەعات بەسەعات، هیچ سەعاتێک نییە پێیدا تێپەڕێت کە یادی الله ـی تێدا نەکردبێ ئیللا نەفسی پارچه پارچه دەبێت بۆی لەحەسرەتدا، ئەی چۆن دەبێت ئەگەر سەعات لەگەڵ سەعات و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ وشەو لەگەڵ شەو تێپەڕێت بەسەریدا ؟! .

📚«حلية الأولياء:مـ٤صـ٤۰۱»
📌 دوعاكردن دەرمانە

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی ﷺ :
وریایی و خۆپارێزی سودی نیە بەرامبەر قەدەر.
دوعاكردنیش بەسودە بۆ ئەو دەرد و بەڵایانەی كە دابەزیون و توشی مرۆڤ بونە و بۆ ئەوانەش كە دانەبەزیون و توشی مرۆڤ نەبونە.
جاری وا هەیە بەلایەك دادەبەزێت و دوعایەك ڕوبەڕوی دەبێتەوە و كێبڕكێی دەكەن تاكو ڕۆژی قیامەت.

📚 صەحیح الجامع الصغیر : ٢٤١/٦

دوعاكردن یەكێكە لە بەسودترین دەرمانەكان.
دوژمنی هەموو دەرد و بەڵاكانە.
ڕووبەڕوویان دەوەستێتەوە و ڕێگریان لێ دەكات، یان هیچ نەبێت كاریگەریەكەیان لاواز دەكات.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستای دڵسۆزمان😔💔

پشتیوان بە اللە یەكێكی لەوانەی كە اللە تعالی ئەفەرموێت :(مِنَ المُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلً )

لەناو دڵمانا هەموو كات بە زیندووی دەمێنیتەوە مامۆستا گیان💔🥀
📌 پێداگری و سوربون لە كاتی دوعاكردندا

یەكێكی كە لە بەسودترین دەرمانەكان سوربون و پێداگریكردنە لە كاتی دوعاكردندا.

إبن ماجە ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەری خوای ﷺ ڕیوایەتكردوە كە فەرمویەتی : خوای گەورە لەو كەسە توڕەیە كە هەرگیز لێی ناپاڕێتەوە.

📚 سنن ابن ماجە : ٣٨٢٧

هەروەها پێشەوا مورق فەرمویەتی : نمونەی ئیماندار وەكو كەسێك وایە كە لەناو دەریادا گیری خواردوە و لەسەر پارچە دارێكەوە لەخوا دەپاڕێتەوە و هانا بۆ خوا دەبات و دەڵێت : پەروەردگار ! پەروەردگار ! بە ئومێدی ئەوەی خوا ڕزگاری بكات
واتە : ئیمانداران بەم ڕۆحیەتیەوە دوعا دەكەن.

📚 ئیمام ئەحمەدی كوڕی حەنبەل لە كتێبی ( الزهد ) : ٢٧٣/٢
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
قەدری ئەم پیاوە بگرن بڕواكە كە لە دەستمان دا ئەو كات ئەزانین كە چی گەوهەرێكمان لەدەست داوە...!💔
📌 پەلەكردن لە گیرابونی دوعا و پاڕانەوەكان

یەكێكی دیكە لەو دەرد و بەڵایانەی وا دەكات دوعاكردن كاریگەری نەبێت، بریتیە لە پەلەكردن.

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : ( یستجاب لأحدكم ما لم یعجل، یقول: دعوت فلم یستجب لی )
خوای گەورە دوعای ئەو كەسە گیرا دەكات كە پەلە ناكات لە گیرابونی دوعاكەی و هەرگیز ناڵێت : دوعام كرد و گیرا نەبوو!

📚صەحیح البخاري : ٥٩٨١

پپێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : هەر كەسێك پەلە نەكات خوای گەورە وەڵامی دوعاكانی دەداتەوە، لێیان پرسی ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ پەلەكردن لە گیرابونی دوعا مانای چیە؟
فەرموی كەسەكە دەڵێ : زۆرم دوعا كرد و وەڵامم نەدرایەوە.
ئیتر لەو كاتەدا خەم و خەفەت بەرۆكی كەسەكە دەگرێت س بەم بۆنەیەوە واز لە دوعاكردن دەهێنێت.

📚 صەحیح موسلیم : ٢٧٣٥
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"مرۆڤ بەبێ قورئان لاواز دەبێت
هەموو غەم وخەفەتێک دەیشکێنێت،
وەهەموو وشەیەک ئازاری ئەدات"
2025/01/10 07:20:36
Back to Top
HTML Embed Code: