ئەوەنده سارده نەما پەنجەم له کارا
"سالم"
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بێجگە لەو خوایەی کە گیان ئەستێنێ
پشتت بە کێ بەست ئەو ئەیشکێنێ
سوێندم بەو کەسەی دونیای ڕۆناوە
کەس بە تەمای کەس دروست نەکراوە
مەلا غەفووری دەبباغی
پشتت بە کێ بەست ئەو ئەیشکێنێ
سوێندم بەو کەسەی دونیای ڕۆناوە
کەس بە تەمای کەس دروست نەکراوە
مەلا غەفووری دەبباغی
ھەموو ئەوەی لە دڵدایە، بە قسە ناوترێ
بۆیە خودا "ھەناسە ھەڵکێشان، فرمێسک، خەوی قوڵ، زەردەخەنەی سارد، دەست لەرزینی "دروست کرد!
بۆیە خودا "ھەناسە ھەڵکێشان، فرمێسک، خەوی قوڵ، زەردەخەنەی سارد، دەست لەرزینی "دروست کرد!
تۆ دوا وێستگەی ئارامیت و
من ڕێبوارێکی سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم...
بێهجەت یەحیا
من ڕێبوارێکی سەرەڕۆم
دێمەوە لات
باوەشی تۆ
ئەکەم بە نیشتمان بۆ خۆم...
بێهجەت یەحیا
تاوێ دانیشه لام
با بە جوگرافیای ئەویندا بێینەوە
تاوێ دانیشه با بزانین
تا کوێیە
سنووری چاوەکانی تۆ
تا کوێیە
سنووری خەمەکانی من
نیزار قەببانی
با بە جوگرافیای ئەویندا بێینەوە
تاوێ دانیشه با بزانین
تا کوێیە
سنووری چاوەکانی تۆ
تا کوێیە
سنووری خەمەکانی من
نیزار قەببانی
من لەو کەسانەی کە خۆشم ئەوێن زۆرتر ئەترسم،چونکە تەنیا ئەوان ئەتوانن بمڕەنجێنن...!
نزار قەببانی
نزار قەببانی
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟
ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ؟
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم
لەبەر سۆزی دڵم، دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی، ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم
جگە لەو یادە شیرینەت، سەراسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم
بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم
بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
“کاکەی فەلاح”

لەسەر یەک بە یەکی ئەو فرمێسکانەی کە بێ هۆ ڕشتمانن، لەسەر تەواوی ئەو کاتانەی کە پێویست بوو بڕۆین بەڵام ماینەوە ، پێویستە داوای لێبوردن لە خۆمان بکەین
لەسەر یەک بە یەکی ئەو وشانەی کە دەبوو بیانڵێین بەڵام ناخی خۆمان خواردەوە، لەسەر ئەو ڕۆژانەی کە لەگەڵ کەسانی ناشایستە بەڕێمان کردن ، لەسەر ئەو کاتانەی ئازاری خۆمان قبوڵ کرد لەکاتێکدا کە دەکرا دڵخۆش بین،
پێویستە داوای لێبوردن لە خۆمان بکەین کە ڕۆژانێک ژیاین نەدەبوو بژین..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
<نادیارێڪـﹳ>
تەنیا لێبوردە مەبە ،
ئەبێ یەڪ بەیەڪ هێواش بەهێواش تۆڵەیان لێ بڪەیتەوە ، زۆر هێواش و سەبر تا غەرق بن لەئازار ،
ئازارێڪ هەمیشە پێی بسووتێن ،
پەلەت نەبێت زۆر لەسەرخۆیی🤡
ئەبێ یەڪ بەیەڪ هێواش بەهێواش تۆڵەیان لێ بڪەیتەوە ، زۆر هێواش و سەبر تا غەرق بن لەئازار ،
ئازارێڪ هەمیشە پێی بسووتێن ،
پەلەت نەبێت زۆر لەسەرخۆیی🤡