Telegram Web
tgoop.com
»
United States
»
﮼نامەکانی🖤:
» Telegram Web
﮼نامەکانی
🖤
:
بە ڕای من...!
خەڵك تەنیا لە کاتی نەبوونی رووناکی تاریکی ئەبینن، بۆیە کەسێك شك نابەم لێم حاڵی بێت!
❄️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
ئێستا...!
هیچ شتێك سەرنجم راناکێشێت،نە ئەوەی پێشتر هەمبوو،نە ئەوەی ئێستا هەمە،ئەمەوێ بگریم بەڵام!فرمێسکەکانم لێم توڕەن»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
دڵم تەنگە…!
نوقمی جیهانێك بوومە،کە لە هەموو لایەك تەنها خۆم ئەبینم،کە سەیری خۆشم ئەکەم گوڵێکم خەریکە هەڵەوەرێم!
🥀
⚰️
﮼نامەکانی
🖤
:
لەو ڕۆژەوەی…!
ئازیزەکەم
سەر کەشتییەك کەوتووە،منیش بە هیوای هاتنەوەی لە چاوەڕوانیدام،کەچی دەنگێك دێ پێم ئەڵێ کەشتییەکە نوقم بووە!
🔕
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
من ناتوانم…!
ڕابردووم بسرمەوە وە ناتوانم لێی ڕاکەم،وە مێشکم ئاڵوودەی ڕابردووە،زۆر جار بیرکردنەوە لێی ئازار بە دڵم ئەگەیەنێت»
🎻
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
پێم وابوو…!
ڕۆژەکان هەر دووبارەن بۆم،کەچی بۆم دەرکەوت ڕۆژەکان تەواو لەگەڵ یەکتر جیاوازن،چون تا دوێنی دەورم قەرەباڵغ بوو،کەچی ئەمڕۆ چۆڵ و خامۆش»
🔕
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
تاریکایی…!
بە تەواوی باڵی کێشاوە بەسەر ژیانما،چیتر لەو باوەڕەیا نیم کە ڕووناکی ببینم،ئیدی ئەبێ من لەگەڵ تاریکایی خۆم رابێنم
وەك بێ دەسەڵاتێك»
🚸
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
ئەگەر…!
ژیان دادپەروەر بوایە،ئەوا بەندەیەك نەدەبوو بە ئەسیری بەندەیەکیتر،وە بەندەیەك خۆی گران نەدەکرد بەسەر بەندەیەکیتر!
🕯️
🖤
Today is my birthday»
🎂
🎶
﮼نامەکانی
🖤
:
پێیان وتم…!
ناترسی ئاوا خێرا سەیارە لێدەخوڕی،وتم بۆ بترسم!وتیان لەبەر ژیان و مردن،وتم هـهـ جا چیم هەیە تا بۆی بژیم!
🎻
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
تۆیەك…!
کەوا منت ڕەت کردەوە،ئەشێ کەسی لە من باش و ڕێكتر ببێتە قسەمەتت،،وەلێ ئەو وەفا و سۆزەی من بۆ تۆم هەیە لە کەسیتر نابێت بۆ تۆ ئەبەد»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
لە کۆتاییدا…!
تێدەگەی کە ناکرێ هەرچیت بووێ بێتە دی،یان ئەبێ فەرامۆشی کەی،یان ئەبێ سەبر بگری»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
خەریکم…!
پرسە و ماتەمینی بۆ روحم دائەنێم،گەرچی گەنجێکم لە سەرەتای تەمەن،بەڵام بەداخەوە روحم بە هۆی نائومێدیەوە بەرەو پیری چوو»
⏳
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
ترســـ…!
منی گەیاند بەو ڕۆژەی کە هەست بە بێ کەسی بکەم،ئیتر وشەکان بۆ من هیچ مانایەکیان نییە،چون لە ژیانێکی سەربەخۆ وەك زیندانییەك ئەژیم!
🎻
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
ژیانم…!
بە هۆی خەم و ئازارەوە بەرەو وێران بوون ڕۆیی،ئەوەی زیاتر بووە هۆی ڕووخانی!حاڵی نەبوونی کەسەکانم بوو کە هەستیان پێم نەکرد،وەلی کەی گرنگە بۆیان»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
کەسێك پرسی…!
بۆچی هێندە ڕەش بین و بێ هیوای!پێم وت من دڵم مردووە،بۆیە شەو و ڕۆژ بە تاریکی ئەبینم،وە لە تاریکی بە بێ بوونی چرا هیوایەك نییە»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
بە بڕوای من…!
دەوروبەر هۆکارێکە کە وات لێ دەکەن نەگەیت بە ئاواتەکانت،ئەمڕۆ تۆ هەرچی بکەی لە دژت ئەوەستن،باش بی یاخوود خراپ گرنگ نییە بۆیان،تەنیا ئەوە بزانە کەس نایەوێ سەرکەوتوو بیت»
🚸
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
هۆکاری…!
خەمۆکی و تەنهایی من،ئەگەڕێتەوە بۆ کەسە ئازیز و نزیکەکانم،ئەوان وایان لێکردم دڵم بمرێت و ناخم ڕەش بێت،بە هۆی ئەوان من غەرقی تاریکی بووم
،
وە بە ناچاری بێ دەنگ بووم»
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
بێ وەفا نیم…!
بەرامبەر بە ڕۆژەکانم،بێگومان ڕۆژانی خۆشم هەبووە،گەرچی بە هۆی ڕۆژە سەخت و دژوارەکانم،هیچ ڕۆژێکی خۆشم بیر نایە»
🎻
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
هێندە…!
بێ ئومێد بوومە هیچ ئەمەلێکم نەماوە لە ژیان،تەنانەت نازانم حەقم یان ناحەق ،تەنیا ئەوە دەزانم ئەوەی من بمەوێ نایەتە بوون،گلەیی لە کێ بکەم ئیلاهی!
🕯️
🖤
﮼نامەکانی
🖤
:
مرۆڤ…!
کاتێك لە خەمۆکی ڕزگاری دەبێ،شوکرانە بێ بە هەر شتێک کە الله پێی دەبەخشێت،مرۆڤەکان داواکاریان زۆرە بەڵام الله خۆی دەزانێ چی لە چارەنووسی داناوە،کەواتە شکور بە»
🌻
🤎
2024/11/11 20:11:45
Back to Top
HTML Embed Code:
TW
HK
DE
US
CA
RU
NO
CN
UA
SG
YE
IN
SA
FR
IQ
UK
EG