Telegram Web
نوژین سوران | Nawzhin soran
#نەوژین_سۆران @newzhin_soran
بێوەفا نیت
تۆ دڵ ڕەق نیت
خەتای خۆمە بە بێ وەفا
ناساندوومی
تۆ نیت ئازیزەکەم تۆ نیت
میهرەبانی و
گرنگی پێدانی خۆمە
گریاندوومی

بێ مەیل نیت
گەرمی زیاد لە ڕادەی خۆمە
وام لێ ئەکا
هەست بە ساردی خەڵکی بکەم
ئەم دڵە سەر شێتەی خۆمە
شێتی کردووم
وام لێ ئەکا هاوار بکەم

خەتای خۆم بوو
ئەوەندە پێم وتی مەڕۆ
تا فێری ڕۆشتنم کردی
خەتای خۆم بوو
بۆ فڕینت بەدەستی خۆم
دوو باڵم بۆ دروستکردی
#نەوژین_سۆران
@newzhin_soran
نوژین سوران | Nawzhin soran
#نەوژین_سۆران @newzhin_soran
بڕۆ من بەخوام سپاردی
بڕۆ بیبە نیگاکانت
دڵ ڕەقییەکەت بەخوا ئەڵێم
بەنەفرەت بێ جوانییەکانت
#نەوژین_سۆران🐣💛
@newzhin_soran
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازیزەکەم
ئەم هەموو لاوە ئەپرسن
هەستی ناسکت لە کوێ بوو ؟
ئەڵێن سەنا و پیا هەڵدانی
ئەم کیژە ناسکە چی بوو ؟
تەواو نەبوو ؟ نەبڕایەوە ؟
بیرم لەوە کردۆتەوە
وێنەیەکت بە قژی خاو
بە لێوی ئاڵ
بەو هەموو ناسکیەتەوە
بە پۆستەیا
بنێرم بۆ هەرچی گەنجە
بزانم وەڵامیان چییە !
زۆر دڵنیام
لە دوای ساتێک سەیرکردنی
چاوانت
یان شێت ئەبن
یاخود گیرۆدەی مەی ئەبن
یان وەکو من
بۆ هەمیشە شاعیر ئەبن


#نەوژین_سۆران
@newzhin_soran
بۆ کوێ ئەڕۆی
کە ئەزانی لەناو دڵما جگە لە تۆ
جێگەی هیچ کەس نابێتەوە
چۆن ئەتوانی
ئەو هەموو ڕۆژە لەبیرکەی
کە تەمەن ڕۆی
ئازیزم قەت نایەتەوە

ئەزانی چیم لەبیر ناچێ ؟
یەکەم ماچی لێوەکانت
تووشی شۆک و تێڕامان بووین
لەبەر چاومە چاوەکانت

لێوەکانت هەڵەلەرزی
شڵەژابووی لە شەرمانا
خۆزگە دنیا ڕادەوەستا
لە نێوانی هەردووکمانا

داخی گران ، دنیای منت ڕاوەستاند و
خۆت ڕۆیشتی و بەجێتهێشتم
ئێستاش بۆ ماچێکی لێوت
هەموو ژیانم ئەبەخشم

نەوژین سۆران
ئەڤین کوا سنوری هەیە !
کەی لە قەفەزدا خۆی ئەگرێ ،
دڵ فێری وجودت بووە
ئەمرێ ، ئەمرێ، بێ تۆ ئەمرێ!

نەوژین سۆران
#نەوژین_سۆران

🆔 @newzhin_soran
2024/09/24 03:20:21
Back to Top
HTML Embed Code: